گشتی

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو پیاوانەی تووشی کۆرۆنا بوون

12-11-2020
هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو پیاوانەی تووشی کۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەسەر کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە کە ئەو ڤایرۆسە نزیکەی 20٪ی تۆوی پیاوان لەناو دەبات، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئەو پیاوانە دروستدەکات کە تۆویان کەم یان لاوازە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری چەند لێکۆڵەرێکی پسپۆڕەوە لە زانکۆی میامی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، زاناکان شیکارییان لەسەر جەستەی 6 پیاو کردووە کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون، بۆیان دەرکەوتووە کە سێ لە تووشبووەکان تۆویان لاوازبووە یان کاریگەریی نەماوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە کە ڤایرۆسەکە زیاتر لەسەر ئەو پیاوانە کاریگەر دەبێ کە تەمەنیان لە 28 ساڵ زیاترە و بۆ ماوەیەکی درێژیش کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.