کوردستان

دهۆک..هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی پارە دەکرێت

11-11-2020
دهۆک..هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی پارە دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px


بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک ڕایگەیاند، بڕی ئەو پارەیان بە دەست گەیشتووە کە بریارە بەسەر خێزانی کەم دەرامەت لە دهۆک دابەشبکرێت.

شێرزاد حەمید، بەڕیوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک راشیگەیاندووە،بری پارەکە ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.
شێرزاد حەمید ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەمرۆ چەکی ١٠٠ هەزاردیناریان وەرگرتووە و بەسەر ٣٥ هەزار خێزانی کەمدەرامەت دا دابەشدەکرێت.