کوردستان

"هەرکەسێک سووکایەتی بە پێغەمبەر بکات سزا بدرێت"

10-11-2020
"هەرکەسێک سووکایەتی بە پێغەمبەر بکات سزا بدرێت"
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەرلەمانتارێکی عێراق پرۆژە یاسایەکی بۆ سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکردووە کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام –د.خ- دەکەن و دەڵێ" بۆشاییەکی یاسایی پڕ دەکاتەوە".

سەباح ساعیدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکردنی ئەو پرۆژەیە دوای داواکارییەکەی موقتەدا سەدر ھاتووە لەو بارەیەوە، ئەوەش بۆشاییەکی یاسایی پڕدەکاتەوە.

بە گوێرەی پرۆژە یاساکە، سزای زیندانی لەنێوان 3 بۆ 15 ساَڵ دیاریکراوە بۆ ھەر کەسێک کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام بکات.