ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەهۆى دواکەوتنى مووچەوه‌ سکاڵا لە دژى وەزیرى دارایى عێراق تۆماركرا

09-11-2020
بەهۆى دواکەوتنى مووچەوه‌ سکاڵا لە دژى وەزیرى دارایى عێراق تۆماركرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، 9ی تشرینی دووه‌م، سەندیکاى مامۆستایانى عێراق، ڕایگه‌یاند، "بەپاساوى نەبوونى تەمویلى داراییەوە، وەزیرى دارایى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ی ڕاگرتووە و پێدانى مووچەش مافە و ڕاگرتن و دواخستنى پێچەوانەى دەستورە، بۆیه‌ له‌ دادگاى به‌رایی كازمیه‌ سكاڵامان له‌ دژی وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركردووه‌."

سەندیکاى مامۆستایانى عێراق داوا ده‌كات، "دادگا وەزیرى دارایى پابەند بكات به‌ پێدانى مووچەى  مامۆستایان بۆ مانگەکانى 10 و 11ی ئەمساڵەوە."