کوردستان

جیھان؛ زیاتر لە 48 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە

05-11-2020
جیھان؛ زیاتر لە 48 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حازم جەعفەر/ باڵکێش

کۆرۆنا لە جیهاندا 48 ملیۆنی تێپەڕاند و مردنیش بەھۆی ڤایرۆسەکە زیاترە لە یەک ملیۆن 231 ھەزار کەس.

کۆی گشتی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا 48 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش 2020/11/5، ژمارەی چاکبووەکانی ڤایرۆسەکە 34 ملیۆنی کەسی تێپەڕاندووە و مردنیش گەیشتووەتە 1 ملیۆن و زیاتر لە 231 هەزار کەس.

ئەمریکا لە ڕووی قوربانییەوە ڕابەرایەتیی جیهان دەکات، بە دوای ئەودا ھەریەک لە وڵاتانی؛ هندستان، بەرازیل، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیکۆ، پیرۆ، ئیتالیا، ئەفریقای باشوور، ئێران و ئەڵمانیا دێن.