کوردستان

لە ھەولێر و دھۆک و راپەڕین باراندەبارێت

02-11-2020
لە ھەولێر و دھۆک و راپەڕین باراندەبارێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین دھۆک و شنگالی گرتووەتەوە و ئەمشەویش چیاکانی سنووری ھەولێر دەگرێتەوە.

وتیشی" سبەی بارانبارینەکە دەگاتە سەنتەری ھەولێر و سنووری ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە".