کوردستان

هەر شۆفێرێک دەمامک نەبەستێ پۆلیسی هاتوچۆ سزای دەدا

28-10-2020
هەر شۆفێرێک دەمامک نەبەستێ پۆلیسی هاتوچۆ سزای دەدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هەر شۆفێرێک یان سەرنشینەکەی، ئەگەر پابەند نەبن بە بەستنی دەمامک، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆوە سزا دەدرێن.

فازڵ حاجی حسێن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، هەر شۆفێرێک یان سەرنشینەکەی پابەند نەبن بە بەستی دەمامک، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە بە بڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێن.

فازڵ حاجی وتیشی"ئەگەر شۆفێر بەتەنیا بێت، دەمامکیش نەبەستێ سزا نادرێ".