کوردستان

سبه‌ینێ فیستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ سازده‌كرێت

28-10-2020
سبه‌ینێ فیستیڤاڵی هه‌نار و پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ سازده‌كرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ساز بكرێت، جوتیار و باخەوان و پیشەوەر و خاوەن بەرهەمەكان و هاوڵاتیان دەتوانن تیایدا بەشداربن.

فیستیڤاڵه‌كه‌ سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره‌، ڕۆژانی 29 و 30 و 31ی ئەم مانگە لە پاركی یاری شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.

بەپێی ڕێنماییەكان، هاوڵاتیان و جوتیاران دەتوانن بەشداربن و خاوەنكارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش دەكەن.