كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئۆكتۆبه‌ر، کاتژمێر11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی ڕانیه ده‌كات و بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت. پڕدی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییه لە سنوری ئیداره‌ی ڕاپەڕین و بە گوژمه‌ی 10 ملیار و300 ملیۆن دینارئەنجام دەدرێت. ئەم پردە ئاسانکاریی ته‌واو ده‌كات بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین و لەڕووی بازرگانیشەوە یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ جوتیارانی ئەم ناوچەیە بۆ ئه‌وه‌ی بەروبوومەکانیان بگه‌یه‌نن بە بازاڕەکان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تیدروس ئه‌دهانوم، سه‌رۆكی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری ده‌دات له ڕێگه‌دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی به‌رگریی به كۆمه‌ڵ و به كارێكی "نائه‌خلاقی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "دیارنییه ئه‌و به‌رگرییه دروستده‌بێت یاخود نا." وتیشى: "به‌رگریى به‌كۆمه‌ڵ به‌وه نابێت هاوڵاتیان تووشى ڤایرۆسه‌كه بكه‌یت، به‌ڵكو به پاراستنیان ده‌بێت و به‌درێژایى مێژووش ستراتیژى به‌رگریى به كۆمه‌ڵ به‌كارنه‌هێنراوه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌تایه‌ك." جه‌ختیشیكرده‌وه، زانیارییه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا كه‌من و ته‌نانه‌ت نازانرێت به‌رگریى به كۆمه‌ڵ دروست ده‌بێت یاخود نا، وتیشی، "هه‌ندێك زانیاریمان هه‌یه، به‌ڵام وێنه ته‌واوه‌كه نازانین، بۆیه ڕێگه‌دان به بڵاوبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیدار و "نائه‌خلاقییه".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13ی ئۆكتۆبه‌ر شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تاووتوێكردنی سێ پرس سەردانی بەغداد بكات. جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "دوای چەندین كۆبوونەوە لە نێوان هەردوولا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی بەغدا ده‌كات و لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆده‌بێتەوە."وتیشی: "گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت لەوانە، دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش و هەمووشیان له سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا دەبن."
بەشێکی خەڵکی مەکسیک باوەڕیان وایە، ئەگەر پەنا بۆ پەیکەری "مردنی پیرۆز"ببەن، لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیانپارێزێ. ڕۆژانە سەدان کەسی مەکسیکی سەردانی پەیکەری "سانتا میوریتی" دەکەن و قوربانی بۆ دەکەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیانپارێزێ. مەکسیکییەکان ڕۆژانە دەچنە بەردەم پەیکەری "گریم ڕیبەر" کە بەرزییەکەی 22 مەترە و لێی دەپاڕێنەوە و قوربانی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی بیانپارێزێ.
سلڤستەر ستالۆن، ناسرا بە ڕامبۆ، جارێکی دیکە دەرکەوێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە ڕێگەیەکی جیاواز. سایتی دیجیتاڵ سپای ئەمریکی رایگەیاندووە، سلڤستەر ستالۆن، لە یارییەکی نوێی پلەیستەیشن Now Mortal Kombat 11 بەشێوەی دەنگ بەشداریکردووە، کە دەنگەکەی بۆ ڕۆڵی خۆی بەکارهێنراوە و یارییەکی کوشتنە. هەرچەندە ڕامبۆ ئێستا تەمەنی 74 ساڵە، بەڵام لە جیهانی سینەما و نواندندا هێشتا خاوەن پێگە و هەواداری خۆیەتی.
گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی دیانا حەداد، ڕایگەیاند، هیچ کەسێک لە ژیانیدا نییە و نایەوێ جارێکی دیکە هاوسەرگیری بکاتەوە دیانا حەداد ئێستا تەمەنی 44 ساڵە و لە نەوەدەکانەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و ئێستا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە. حەداد وتی" ئێستا هیچ پیاوێک لە ژیانی مندا نییە، نامەوێ ئەزموونی ڕابردووم دووبارە بکەمەوە و بیر لە هاوسەرگیری ناکەمەوە.
گەنجێکی باشووری کوردستان لە رێگای نێوان تورکیا یۆنان گیانی لە دەستدا و تا ئێستا ھۆکار و جۆری گیانلەدەستدانەکەی بڵاو نەکراوەتەوە. مەناف بێدەیی، ناوی ئەو گەنجە 23 ساڵانەیە کە لە ڕێگای نێوان تورکیا - یۆنان بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئەوروپا گیانی لە دەستدا و تا ئێستا ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت. لە ئێستادا تەرمەکەی لە وڵاتی تورکیایە.
لەسەر ڕێگای کەلار - کفری، لە نزیک گوندی (سەیدە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، خوشک و برایەک گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسیی دیکەش بریندار بوون بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کران، دوو لە بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش هێزێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به جۆره‌ها چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌وه، له نه‌جه‌فه‌وه گه‌یشتوونه‌ته قه‌زای خورماتوو دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 11ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزێكی (كه‌تائیبی ئیمامی عه‌لی)، سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، به 60 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و زرێپۆش و موده‌ڕه‌عه و هه‌مه‌ر و باجه‌ر و جۆره‌ها چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌وه، له شاری نه‌جه‌فه‌وه هاتوون بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سدیق له‌لای گوندی (حلێوه)ی خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. محه‌مه‌د فایه‌ق، وته‌بێژی پێشووی قایمقامیه‌تی خورماتوو به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، هێزێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ناویان (كه‌تائیبی ئیمامی عه‌لی)یه، به‌جۆره‌ها ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌كی قورس و مامناوه‌نده‌وه، له شاری نه‌جه‌فه‌وه هاتوون بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سدیق له گوندی (حلێوه)ی قه‌زای خورماتوو جێگیربوونه و ئامانجی هێزه‌كه، ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانه له ڕۆژئاوای شاری خورماتوو، له گوندی زه‌رگه و گونده‌كانی تری ناوچه‌كه. وتیشی: "هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه، كاتژمێر 4ی ئێواره هێزێكی فه‌ره‌نسی و هێزێكی كۆماندۆی هێزه‌كانی 70 له گونده‌كانی (په‌ڵكانه‌ی ساده، په‌ڵكانه‌ی سالم و شۆراو) له سنوری ناحیه‌ی (زنانه)ی سه‌ربه قه‌زای خورماتوو، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه و 4 حه‌شارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی تێدا نه‌بووه و چه‌كدارێكی داعش‌یش له دووره‌وه چاودێری كردوون، ته‌قه‌یان لێكردووه و هه‌ڵاتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن لیوای 52ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له سنوری قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراون، له یه‌كێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به‌رپرسی یه‌كه‌می چه‌كدارانی داعش له په‌ڵكانه كوژرا، هه‌فته‌ی ڕابردووش جێگره‌وه‌ی به‌رپرسه كوژراوه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی و هاوبه‌شی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له په‌ڵكانه كوژرا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئۆكتۆبه‌ر، سەرۆککۆماری عێراق و هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باری قورسی دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستي له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاووتوێكراوه و پشتيوانيى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپاتكراوه‌ته‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيری عێراق، به‌تايبه‌ت ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له عێراقدا. پرسی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بووه و تیایدا پشتيوانی خۆیان بۆ زه‌مينه‌سازیی بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو له عێراق ده‌ربڕیوه، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (١٤٠)ى ده‌ستووری عێراقیش گفتوگۆكراوه و جه‌خت له به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه كراوه‌ته‌وه. سه‌رۆككۆمار و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشتگيريى خۆیان بۆ دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپاتكردووه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و داوایان له حكومه‌تی عێراقیش كردووه كردووه، ميكانيزمى ئاسايشى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌به‌ر بكات. سه‌رۆككۆمار و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، تیرۆكردنی (غازى ساڵخ ئاليخانى)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گومركی سه‌رزێڕێی پارێزگای دهۆكیشیان شه‌رمه‌زار كرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی شاخته‌كاریی ده‌ستگیركرد، كه چه‌ندین تاوانی ساخته‌كاری گه‌وره‌ی كردووه و دانی به تاوانه‌كانیشیدا ناوه . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه، تیمێكیان له نوسینگه‌ی هه‌ولێر به‌شی نه‌هیشتنی تاوان دروستكردووه و دوای چاودێری كردنێكی ورد، تۆمه‌تبار (ش. ع. م)یان ده‌ستگیركردووه، كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا تابلۆی ساخته و كڵاشینكۆفێك و ده‌مانچه‌یه‌ك و چه‌ند ئامێرێكی بێته‌ل و ناسنامه‌ی سه‌ربازی به پله‌ی (ڕائید)ی له دژه تیرۆری عێراقی پێ بووه." ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "له‌كاتی پشكنینی شوێنی حه‌وانه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و كه‌ره‌سته‌ی تاوانی ساخته‌كاریدا گرتووه، كه بریتی بوون له، (229 كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆری ساخته‌كراو، له جۆری مۆر و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌كراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و كۆنسۆڵخانه‌كان و مۆری ته‌واوی خاڵه سنورییه‌كان) و چه‌ندین مادده‌ی ساخته‌كراوی تر." ئاشكراشی كردووه، كه تۆمه‌تباره‌كه لكاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به مادده‌ی (289، 298)ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرک لە هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی بۆ ئەو هاوڵاتیانە ده‌ركرد كه بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە گەشتی کوردستان دەکەن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرك له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو هاوڵاتیانه‌ى كه نێشته‌جێى هه‌رێمن و له ده‌ره‌وه ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ریانە یه‌كێك له‌م ڕێكارانه جێبه‌جێ بكه‌ن : 1- كه‌فاله‌تی لێ وه‌رده‌گیرێت، به مه‌رجێك كه‌فیله‌كه دانیشتووی هه‌رێمى كوردستان بێت. 2- پاسپورتی لێ وه‌رده‌گیرێت، تاوه‌كو به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتر پاسپورته‌كه‌ى ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه. 3- ته‌ئمیناتی به قه‌د دوو قات ته‌ئمیناتی ڕه‌سمى لێ وه‌رده‌گیرێت. 4- ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گۆڕه‌پانى گومرك ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕاشیگه‌یاندووه، جگه له خاڵى (یه‌كه‌م)، هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه دانیشتووی هه‌رێم نین و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تی خۆیان دێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان. باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گوڕه‌پانى گومرك ڕابگێریت، تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌كو كرێى گوڕه‌پان لێ وه‌رناگیرێت.