وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییەکى بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى بڵاوكرده‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/10/2020، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، ئاگادارییه‌كى بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئاگادارى ئەو قوتابییانە دەکاتەوە، کە بەهۆى تووشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانیبوو بەشداریى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى 12ى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتووه‌تە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیسته‌مى زانکۆڵاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچووانەش ئێستا دەتوانن بچنە نێو زانکۆڵاین و فۆڕمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن". ئاماژەی بەوەشکردووە "سەبارەت بە وشه‌ى تێپه‌ڕ و وشه نهێنییه‌كانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (یووزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و دەتوانن لە قوتابخانه‌كانیان وەریبگرنەوە، بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچوانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان 974 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 28 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا پشكنینیان بۆ (5378) كه‌س كردووه، ده‌ركه‌وتووه (974) كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و (28) توشبوویش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری گشتی توشبوون و كه‌ره‌نتین و مردن و چاكبوونه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:کەرەنتین (٢١٨٧١)پشکنین: (٥٤٧٢٤٥) (١٩٧٦٨٠ هەولێر، ١٣٠٩٣٨ سلێمانی، ٢١٣٧٧٧ دهۆك، ٤٨٥٠ هەڵەبجە)تووشبوون: (٥٩٢٥١) (٢١٥٧٠ هەولێر، ١٩٠٢١ سلێمانی، ١٦٥٩١ دهۆك، ٢٠٦٩ هەڵەبجە)چاکبوونه‌وه: (٣٦٢٧٥) (١٥٩٢٤ هەولێر، ١٠٩٩٧ سلێمانی، ٧٤٢٠ دهۆك، ١٩٣٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر: (٢٠٨٨٨) (٥٠٢٢ هەولێر، ٦٩٧٨ سلێمانی، ٨٨١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)مردن: (٢٠٨٨) (٦٢٤ هەولێر، ١٠٤٦ سلێمانی، ٣٥٩ دهۆك، ٥٩ هەڵەبجە)
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش عاسی قه‌واڵی، به‌رپرسی یه‌كه‌می خۆبه‌خشه‌كانی كه‌ركوك و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌شدی توركمانی خورماتووه‌وه، بڕی 50 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ستگیركردن، یان كوشتنی ته‌رخانكرا، دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ و له ساڵیادی ڕووداوه‌كانی شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بۆ باڵكێش ده‌دوێت و ده‌ڵێت: "شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌شێكی زۆر له هێزه كوردییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی ده‌ستیان به پاشه‌كشه كرد، هیچ كه‌سێك هۆكاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی نه‌ده‌زانی، ئێمه‌ش نزیكه‌ی 20 خۆبه‌خشێك بووین، تا كاتژمێر 4ی به‌یانی ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ "حه‌شدی توركمانی"دا كرد كه له‌ناو شاره‌كه‌دا بوون، دوای چه‌ند سه‌عاتێك شه‌ڕكردن له ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌وه هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به چه‌كی قورس و جۆره‌ها پێداویستی سه‌ربازییه‌وه هاتنه ناو شاره‌كه، ئێمه‌ش ژماره‌مان زیادی كرد و چه‌ند خۆبه‌خشێكی تریش په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین، ئه‌وان هه‌مه‌رێك و دوو باجه‌ر و شۆفڵێكیان له هێزێكی لیوای 16 سه‌ندبوو، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانی به‌گری زیاتر بكه‌ین، چونكه ته‌قه‌مه‌نیمان پێنه‌مابوو، ناهه‌وسه‌نگییه‌كی زۆریش له ژماره و جۆری چه‌كه‌كانمان هه‌بوو، بۆیه پاشه‌كشه‌مان كرد و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق گه‌یشتنه ناو سه‌نته‌ری قه‌زای خورماتوو." عاسی قه‌واڵی ده‌ڵێت: "دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه تائێستاش نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ خورماتوو له "ئاواره‌یی"دا ده‌ژین، چونكه له‌لایه‌ن حه‌شدی توركمانییه‌وه داواكراوین، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شه‌ڕمان كردووه و یاسی له‌وه‌شكرد، كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئایینی شیعه‌كان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی ئه‌وی داناوه و نوسیویه‌تی، "هه‌ركه‌سێك ئه‌م كه‌سه بكوژێت، یان ده‌ستگیری بكات، چیتر پێویست ناكات نوێژ و حه‌ج بكات." ئاشكراشی كرد، "كه له‌ئێستادا نزیكه‌ی 100 خۆبه‌خشن، خانووی 70 خۆبه‌خشیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه، بۆیه بریاریانداوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خورماتوو، تاوه‌كو پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه و كورد ده‌سه‌ڵاتی له شاره‌كه‌دا ده‌بێت." سبه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، له‌و ڕووداوانه‌دا كه‌ركوك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه داگیركراو هه‌زاران خێزانی ئه‌و ناوچانه ئاواره‌بوون، دواتر به‌شێكیان گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و به‌شێكیشیان تائێستاش له هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیاندا ده‌ژین، له‌و ڕووداوانه‌دا سه‌دان دوكان و خانووی كوردانی ئه‌و ناوچانه سوتێندران و ته‌قێندرانه‌وه، حكومه‌تی عێراق تائێستاش قه‌ره‌بووی نه‌كردوونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڕی 15 ملیار دیناری بۆ توركمانه شیعه‌كان ته‌رخانكرد و قه‌ره‌بووی كردنه‌وه، به‌ڵام زه‌وی و خانووی هاوڵاتیانی كوردی ه‌و ناوچانه تاوه‌كو ئێستاش له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردندان و له‌تازه‌ترین پێشهاتیشدا هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ته سه‌ر گوندی په‌لكانه و به زۆر فۆرمیان به هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه پڕكردووه‌ته‌وه و داوایان كردووه ناوچه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
دیار عادل / باڵکێش ئەمڕۆ پێنج شەممە 15/10/2020 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان بڕیارێکی لە بارەی بەشە وانەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەرکرد. ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نوسرواێکیدا کە وێنەیەکی دەستی تۆڕی هەواڵی باڵکێش کەوتووە. بڕیاریداوە لە چۆنێتی بەشە وانەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان کە دەبێت لە 80% ی مامۆستایانیان لە مامۆستای دەرچووی دانەمەزراو بێت. هەروەها دەتوانن سو‌و لە مامۆستایانی دامەزراو وەربگرن بە ڕێژەی لە 20%. بە مەرجێک ئەو مامۆستایانە دەبێت مۆڵەتی بێ مووچەیان کردبێت یان بە شێوەی خواستن داوا بکرێن. ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی بەشە پەروەردەییەکان لە هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دامەزراندنن. نوسراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان:
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند گوندێکی نا‌حیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست دەکەن. کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی تورکیا گوندەکانی سنین، بێرکمە، کێلەشین و بەردەسۆران-یان لە سنووری نا‌حیەی سیدەکانی دەڤەری برادۆست بۆردوومانکرد. بۆردوومانەکە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانی بە رەز و باخ و دارستانەکانی ئەو ناوچە گەیاندووە.
دیار عادل/ باڵکێش بڕیارە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت. محمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند: ئەم پرسە پەیوەستە بە پەرلەمانی کوردستان و ئەوان سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێرن. هەروەها وتیشی: ئەم پۆستە بۆ هیچ پێکهاتە و لایەنێک دەستنیشان نەکراوە و 31 کەس لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان سیڤییان بۆ ئەم پۆستە پێشکەش کردووە. محەممەد گۆمەشینی ئاماژەی بەوە کرد: زیا بترۆس تا ئەو کاتەی بە پێی یاسا سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت، لە پۆستەکەی خۆی دەمێنێتەوە. سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ هەڵبژاردنی دەبێت چەند مەرجێکی تێدا بێت: هەوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. پێشینەی تاوانی نەبێت. شارەزا بێت لە کاری مەدەنی و مافی مرۆڤ بڕوانامەکەی کەمتر نەبێت لە بەکالۆریۆس
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وتەبێژی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه و ڕایدەگەیەنێت: "ئەو پێشنیارە سەرنجی حكومەتی هەرێم لەسەر كارە لە پێشینەكانی لانابات." د. جوتیار عادل، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "لەماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێك لەسەر پێشنیازی بەرپرسێكی باڵای عیراق بڵاوكرایەوە تایبەت بە ئیدارەدانی نەوت و غازی هەرێم لە داهاتوودا، ئەو ڕاپۆرتانە سەرنجی هەرێم لەسەر كارە لە پێشینەكانی لانابات بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆ بنیادنەرەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق." ده‌شڵێت: "تەركیزیان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی كرداری و یاسایی سەبارەت بە كەرتی نەوت و غاز دەمێنێتەوە، بەشێوەیەك كە مافەكانی گەلی كوردستان و عێراق بپارێزێت." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر وەزیری نەوتی عێراق پێشنیازێكی بۆ هەرێمی كوردستان كردبوو بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەك بۆ بەڕێوەبردنی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان، وەكو ئەو كۆمپانیایانەی تر كە لە پارێزگاكانی تر كار دەكەن.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ کە لە لایەن سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان / لقی هەولێر دیاریکراوە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە: عەیار 24 - 378 هەزار دینار عەیار 22 - 346 هەزار دینار عەیار 21 - 330 هەزار دینار عەیار 18 - 283 هەزار دینار
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە گەنجینەکان کرد لیستی مووچە مانگی نۆ ئامادە بکەن، دواتر لیست و کاتی دابەشکردنی مووچەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەنرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/10/15، فەرمانبەران و پزیشکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تا دێت دۆسیه‌ی ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومرك له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان فراوانتر ده‌بێت و كه‌سانی تر تێوه‌ده‌گلێن له ساخته‌كارییه‌كه‌دا، به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر تێوه‌گلاون و له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قینه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و تائێستاش له‌سه‌ر دۆسیه‌كه 7 كه‌س ده‌ستگیركراون و 6 كه‌سی تریش ماون ده‌ستگیربكرێن، كه له‌نێویاندا محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان هه‌یه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له گه‌رمیان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "تا دێت دۆسیه‌كه فراوانتر ده‌بێت و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناحیه‌ی قۆره‌توو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كه‌سانی تر ده‌رده‌كات." وتیشی، "كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باوكی محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كه‌یسه‌كه و داوای پاشگه‌زبوونه‌وه له شاهیده‌كانی ناو دۆسیه‌كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراو ده‌ستگیركرا و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی (289) له یاسای سزادانی عێراقی تایبه‌ت به ساخته‌كردنی پسوڵه و نوسراوی ده‌وڵه‌ت ڕاگیراوه." ئاشكراشی كرد، "كه تائێستا نزیكه‌ی 350 باری جۆراوجۆر ساغ بوونه‌ته‌وه كه پسوڵه گومركییه‌كانیان ساخته‌كراو بوون، كه به به‌های نزیكه‌ی 40 ملیار دینار ده‌بێت و پاره‌كه‌ش دیار نییه." وتیشی، "لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه و ڕه‌نگه بۆ ڕۆژانی داهاتوو كه‌سانی تریش ئاشكرا ببن، كه تێوه‌گلاون له دۆسیه‌كه‌دا و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌سانی به‌رپرسی تێدابێت."
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆرۆنای تێپەڕاندووە و ئێستا هەست بە باشبوونەوە دەکات. سەعدی پیرە لە فەیسبووک نووسیویەتی" لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی نەخۆشی كرونا بووم ، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستیم بەرەو باشبوون دەڕوات". دەقی پۆستەکەی سەعدی پیرە لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی نەخۆشی كرونا بووم ، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستیم بەرەو باش بوون دەروات زۆر سوپاسی كاك دەرباز كۆسرەت رەسول و ستافی نەخۆشخانەی پاردەكەم بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لەگەڵمدا كێشایان وە لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی بەرێز دكتۆر دارا بكەم كە راستەوخۆ سەرپەرشتی نەخۆشیەكەمی كرد ، زۆر سوپاسی ئەو هاوڕێ بەڕێزانەم دەكەم كە لە تەندروستیان پرسیم . سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت، "بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرزنەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا بە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی تەماتە لە ڕۆژی پێنج شەممە، 15ی ئۆكتۆبه‌ر." وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، "بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرزنەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا ڕێگە بە هاوردەكردنی تەماتە بدرێت لە ڕۆژی پێنج شەممە، 15ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بۆ ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان." ئەم بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌كاتێكدایه، كه پێشتر جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند مانگێكه هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌وه‌ش نرخی تەماتەی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكردووه‌ته‌وه.