Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
17-10-2020

کاردانەوەکان لەسەر سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای پا...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی له‌به‌غدا و سوتاندنی باره‌گاكه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد. وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای لقی پارتی له ‌به‌غدا، وێڕای سوتاندنی باره‌گاكه‌، ئاڵای كوردستانیشیان سوتاند و سوكایه‌تییان به‌ ئاڵاكه‌ كرد، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه‌. سه‌رۆك بارزانی، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیدانه‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتی له‌ به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند: "ئه‌م جۆره‌ په‌لامار و ده‌ستدرێژییانه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ پێگه‌ی كورد و به‌ها باڵاكانی گه‌لی كوردستان كه‌م ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دواكه‌وتوویی و بێ فه‌رهه‌نگی و عه‌قڵیه‌تی ئه‌و تاقمه‌ شه‌ڕانگێزه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌خات." ‌جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه: ‌"ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن." هه‌ر دوا به‌دوای هێرشی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی له‌ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌توندی هێرشه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد، ڕایگه‌یاند: "هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاى حزبێك كه‌ هێزێكى سه‌ره‌كيى ڕووخاندنى دكتاتۆرى بووه‌ له‌ عێراق، هێرشه‌ بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان، لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری و هەڕەشه‌يە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەباربردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و سیاسييه‌ و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و  دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤیش، ناكۆكه."  ‌مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه، وتی: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران، بەڕێز مستەفا کازمی، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر." هاوكات، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای لقی پارتی و سوتاندنی ئاڵای كوردستانی به‌ "قبوڵنه‌كراو" وه‌سفكرد، جه‌ختیكرده‌وه‌: "سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبموڵی باڵای گەلەكەمانە و هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەشێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆ سەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق." هێرشه‌كه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باره‌گای پارتی و بێ ڕێزیكردن به‌ ئاڵای كوردستان، زۆرێك له‌ خه‌ڵكی كوردستان و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیشی نیگه‌رانكردووه‌، پێیانوایه‌ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له ‌به‌غدا حوكمڕانی ده‌كات، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ڕژێمی پێشووی به‌عسه‌ و مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردی پێ قه‌بوڵ ناكرێت.

هەواڵ
17-10-2020

پۆلیس: هێرشکاری سەر پزیشکەکەی هەولێر دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە و لە هەولێر هێرش دەکاتە سەر پزیشک و دەرمانخانەیەک، لەماوەی 24 کاتژمێردا دەستگیرکراوە. راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێردوای بلاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دووکەس ھەلدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکیە مەدەنیەکان وە کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کردو وە ھێزەکانمان سەرقالی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بلاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێل بوو لەگەلمان و بەدواداچونی دەکرد وەلێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی سەرومالیان بەرقەراربوونی ئەمنیەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان دادەنێین.عميددلێر نجاربەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر٢٠٢٠/١٠/١٧

هەواڵ
17-10-2020

حکومەتی هەرێم: دەستدرێژی مایەی قبووڵکردن نییە

*راگەیاندراوێک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان* حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تووندى سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكات. هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە. پێویستە حكومەتی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێکی دیکە لە هێرشی هەر گرووپێکی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر. حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مافی خۆی دەزانێت هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و رێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستكەوتەكانی و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بگرێتەبەر. داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر  وهێرشکاران بە سزای خۆیان بگەیەنن تا ئەم جۆرە کردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان 2020/10/17

هەواڵ
17-10-2020

مەسرور بارزانی: بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم

پەیامێک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندن و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان لە بەغدا ، ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم . بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە ، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/10/17

هەواڵ
17-10-2020

قوباد تاڵه‌بانی: سوتاندنی باره‌گای پارتی له‌ به‌غدا جێگای قبوڵكردن نیی...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌باره‌ی سوتاندنی باره‌گای پارتی و ئاڵای كوردستان له‌ به‌غدا، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، قوباد تاڵه‌بانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی و سوتاندنی ئاڵای كوردستان جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق." ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق. بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لە بەغدا لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ كە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە.قوباد تاڵەبانی

هەواڵ
17-10-2020

لقی 5ی پارتی: بەرپرسیارێتی یاسایی دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنەی خەڵکی کۆک...

لقی 5ی پارتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی سەر بارەگاکەیان لە بەغدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی یاسایی دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنەی خەڵکی کۆکردەوە لقی 5ی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە ئاژاوەگێڕیانە دەکەین کە هەڕەشە لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەکات دەشڵێت" داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، لێکۆڵینەوەی ورد بکات و رێکاری یاسایی تووند دژی بکەرانی ئەو هێرشە بگرێتەبەر".

هەواڵ
17-10-2020

سەرۆک بارزانی: سووکایەتیی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای پارتی کراوە

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێکی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، کە لە ئەنجامی ئەو کردەوە نایاساییەدا سووکایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای پارتی کردووە. بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواکەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەک دەردەخات. ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان کاتدا جەختیش لەوە دەکەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن. مەسعود بارزانی 17ی تشرینی یەکەمی 2020

هەواڵ
17-10-2020

باڵكێش زیانه‌كانی باره‌گا سوتێنراوه‌كه‌ی پارتی له‌ به‌غدا بڵاوده‌كاته‌...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره‌)ی عێراق وتی: "ده‌بێت ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له‌ حه‌شدی شه‌عبی پاكبكرێته‌وه‌."، ئه‌م قسه‌یه‌ سه‌ركرده‌كان و په‌رله‌مانتاران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی تووشی كاردانه‌وه‌كرد وبه‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كان و په‌رله‌مانناران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌‌كردنه‌وه‌یان كرد و بانگه‌شه‌ی سوتاندنی باره‌گای پارتییان له‌ به‌غدا له‌ میدیاكانی خۆیان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكرد و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17ی ئۆكتۆبه‌ریان ده‌ستنیشانكرد بۆ هه‌ڵوێشته‌كه‌یان، بۆیه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای لقی5ی پارتی له‌ به‌غدا سوتاندیان، دواتریش سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای كوردستان كرد و سوتاندیان. له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌شه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه‌ و ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای پارتی و سوتاندنی ئاڵای كوردستانیان كرد و سه‌رۆك بارزانیش په‌لاماره‌كه‌ی به‌ "نامه‌ردانه‌" ناوبردووه‌ و ده‌ڵێت: "باجی ئه‌و كاره‌ نامه‌درانه‌یه‌تان ده‌ده‌ن". ئیسماعیل مه‌نده‌لاوی، كارگێڕی لقی 5 و به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ به‌غدا به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی گرووپه‌كانی (عه‌سائیبی ئه‌هلی خه‌ق) و (حیزبوڵڵای عێراقی)ی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌ چاوساغی سه‌ركرده‌كانیان هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گاكه‌مان و سوتاندیان، دواتر سوكایه‌تییه‌كی زۆریان به‌ ئاڵای كوردستان كرد و سوتاندیان." له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشی سه‌ر باره‌گاكه‌یانه‌وه‌ وتی، "هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ته‌واوی باره‌گای لقی5 سوتێنراوه‌ و زیانه‌كان به‌ 350 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنێت و ده‌ڵێت، پێشوه‌خت زانیاریمان هه‌بووه‌ كه‌ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر باره‌گاكه‌مان، بۆیه‌ ته‌واوی مه‌له‌فه‌كانی ناو باره‌گاكه‌ و كه‌لوپه‌له‌ گرنگه‌كانمان ده‌ر‌كردووه‌ و گواستوومانه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر و نه‌مانهێشتووه‌ بسوتێنرێن."

هەواڵ
17-10-2020

نێچیرڤان بارزانی: گرووپێكى له‌ياساده‌رچوو لقی پارتییان لە بەغدا سووتان...

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  رایگەیەنراوێکی لەبارەی سووتاندنی بارەگای لقی5ی پارتی لە بەغدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گرووپێكى له ‌ياسا ده‌رچوو بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سووتاند. دەقی ڕاگەیەنراوەکە سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ گرووپێكى له‌ياساده‌رچوو بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سووتاند و لە کاتی هێرشەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سیمبولەکانی کورد سووتێندراون و ئاڵای حەشدی شەعبی هەڵکراوه‌. ئێمە ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاى حزبێك كه‌ هێزێكى سه‌ره‌كيى ڕووخاندنى دكتاتۆرى بووه‌ له‌ عێراق، هێرشه‌ بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشه‌يە بۆ سەر  پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و سیاسييه‌ و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و  دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤ، ناكۆكه‌. هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق مێژوویەکی تازەی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمار کرد، ئێمە هیوادارین ئەو هاوبەشییە هاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لەڕووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی هەموو خەڵکی عێراق لەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە. نابێ هیچ لێدوان و مشتومڕێک لە هیچ بوارێکدا ئەو هاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقى تازه‌دا تێکبدات، دەبێ هەموو لایەک ئەو هاوخەباتییەی ڕابردوو بەکار بێنین بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی فیدرالیی عێراق لەپێناو هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت. داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوە بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاساییيەکانیان بە شێوەیەکی جددی و خێرا دەستپێ بکەن و تێكده‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 17/10/2020

هەواڵ
17-10-2020

723 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "723 كه‌سی تر تووشس كۆرۆنا بوون و 23 كه‌سیش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌." وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 723 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كه‌ستی تریش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌."

هەواڵ
17-10-2020

پەیامنێرەکەی رووداو ئازادکرا

دوای تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر بەسەر رفاندنیاندان، پەیامنێر و کامێرامانەکەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە بەغدا ئازادکران. هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو وتی" پۆلیسی فیدراڵی و هەواڵگری عێراقی هێرشیان کردە سەرمان و دەستبەسەریان کردین، هەواڵگری و پۆلیسی عێراقی لێیان داین و سووکایەتی زۆریان پێکردین". هەڵکەوت عەزیز هەروەها وتی، تەنیا ئێمە وەک تیمی رۆژنامەوانیی لەشوێنی رووداوەکە دەستگیرکراین کە چەندین کەناڵی دیکەی سەر بە گرووپەکانی حەشی شەعبی لەوێ بوون و هیچیان پێ نەوترا.  ‎هەروەها تۆڕیی میدیایی رووداو داوای لە حکومەتی فیدرالیی عێراق کردبوو "یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو  هاوکارەکەمان بدەن، چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە". 

هەواڵ
17-10-2020

حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای سوتاندنی باره‌گای لقی5ی پارتی له‌ به‌غدا، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، له‌ئێستادا ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرد‌ووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن، "له‌ هه‌ست و سۆزی عێراقییه‌كان و خۆشه‌ویستان و دڵسۆزانمان بۆ خوێنی ڕۆڵه‌كانی عێراق تێده‌گه‌ین، پشتیوانیی ئازادی ڕاده‌ربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌یان‌ ده‌كه‌ین وه‌ك له ‌ده‌ستووردا هاتووه‌، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی توندوتیژی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌." له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و ڕێز له‌ كارمه‌ندانی دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا بگرن." سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێك له‌لایه‌نگرانی (عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق) و (حیزبوڵڵای عێراقی) سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی، له‌ كاردانه‌وه‌ی لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه‌ وتبووی: "ده‌بێت ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له‌ حه‌شدس شه‌عبی پاكبكرێته‌وه‌."، هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای لقی5ی پارتی له‌ به‌غدا و سوتاندیان.

1 2 ... 990 991 992 ... 1143 1144