كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، "سبەی یەكشەممە، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆی چاكسازیی لە كێڵگەكانی غازی كۆرمۆر دوو كاتژمێر كارەبا كەمدەكات." وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، لە كاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەكو ٤ی ئێوارە گۆڕانكاریی لەبەرنامەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبادا دەبێت، بەهۆی چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات". ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەمكردنەوەیە وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردنە بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی ٨٠٠ مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبی پەیامنێری کەناڵی رووداویان رفاند و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. تۆڕی میدیایی رووداو راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ:"رفاندنی پەیامنێر و کامێرامانی رووداو لە بەغدا دەستدرێژییەکی گەورەیە بۆ سەر کاری رۆژنامەڤانی". دەقی راگەیەنراوەکەی رووداو رفاندنی پەیامنێر و کامێرامانی رووداو لە بەغدا دەستدرێژییەکی گەورەیە بۆ سەر کاری رۆژنامەڤانی کاژێر ۱٠ی ئەمڕۆ ۱۷‌ی ئوکتۆبەری ۲٠۲٠ ، هێزێکی چەکدار کە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵکەوت عەزیز) و کامێرامانی رووداو (خەتاب عەجمی)یان لە بەغدا رفاند لەکاتی رووماڵکردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان. لەکاتێکدا بە تووندی ئەو رفاندنەی هەردوو هاوکارمان شەرمەزار دەکەین و داوای ئاشکراکردنی شوێنەکەیان و دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین، لە هەمانکاتدا ئەو بە دەستدرێژییەکی زۆر گەورە و مەترسیداری دادەنێین بۆ سەر ئازدی و کاری رۆژنامەڤانی لە عێراق . داوا لە حکومەتی فیدرالیی عێراق دەکەین یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو هاوکارەکەمان بدەن، چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە. تۆڕی میدیایی رووداو ۱۷‌ی ئوکتۆبەری ۲٠۲٠
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته 127 هه‌زار، به‌ڵام دواتر نرخه‌كه‌ی دابه‌زییه‌وه و له‌ئێستادا به 126 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. هێمن عه‌زیز، خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆ نرخی 100 دۆلار گه‌یشتووه 127 هه‌زاردینار، به‌ڵام له‌ئێستادا به 126 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، "١٦ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ره‌ڕای كاڵفامی، ده‌ره‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی بوو، له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه چه‌وته‌كه بوو، كه ڕه‌وایه‌تی به خیانه‌ت و خۆفرۆشی ده‌دات له‌پێناو مه‌رام و ده‌ستكەو‌تی كه‌سی". مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەو خیانەتە بەرھەمی ڕەنجی دەیان ساڵە و خواست و بڕیاری گەلی کوردستانی بەبادا و ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی له‌بیرنه‌كراوه و زامێكی قووڵی جه‌سته‌ی كوردستانه و سه‌رشۆڕی بۆ چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌ش، كه هه‌موو مێژوویان پڕه له كۆڵوانه‌سووری به‌رله‌شكر و ته‌سلیمبوون و چۆكدادان". مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌وه‌شی وتووه، "مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بكات لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان بەگشتی و شاری کەرکوک بەتایبەتی بەرامبەر ئەو خیانەتە گەورەیەی کە تاقمێکی ناکامڵی حزبەکەی لە کوردستانیان و خەباتی دەیان ساڵەی گەلەکەمانیان کرد، ھەرزەگۆیانە کەوتووەتە چەواشه‌کاری و تۆمەتبەخشینەوە بۆ پارتیمان و دەستبردن بۆ شێواندنی مێژووی ڕووداوێکی لەیادنەکراو". ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، "لە وەڵامی ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانەدا دەڵێین، چه‌واشه‌كاری و درۆ په‌تیان كورته و شێواندنی مێژوو و خاكفرۆشی و كۆڵوانه‌سووری به‌رله‌شكر كاری له‌مێژینەی هه‌ندێكیانه و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ته‌سلیمكردنی كه‌ركوك به‌شێك بێت له ڕێبازی پیرۆز، ئەی ده‌بێ ڕێبازی ناپیرۆزتان چیبێت؟". باسی له‌وه‌شكردووه، "١٦ی ئۆكتۆبه‌ر مێژوویەکی كۆن و نوسراو نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ڕووداوه خیانه‌تكارییه ته‌نیا سێ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، كاڵفامی له‌وه‌دایه، کە وابزانن خه‌ڵك زاكیره‌ی ئه‌وه‌نده لاوازه و له بیریان چووەته‌وه، یا (گوبڵز) ئاسا درۆبكه‌ن و درۆبكه‌ن تا ده‌یكه‌ن به باوه‌ڕی خه‌ڵك". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "كه جێگری سكرتێری گشتی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌وسای یه‌كێتی و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ٧٠ له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه و زۆر شه‌فاف و بێشاردنه‌وه په‌رده‌یان له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه هه‌ڵماڵی و حاشاهه‌ڵنه‌گریی نیشتیمان فرۆشییان سه‌لماند".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و حیزبوڵڵای عێراقیی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سوتێنرا و ئاڵای خۆیان له‌سه‌ر باره‌گاكه هه‌ڵكرد. ئیسماعیل مه‌نده‌لاوی، كارگیڕی لقی 5 و به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی له به‌غدا به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و حیزبوڵڵای عێراقی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاكه‌مان و سوتاندیان." سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ڕووداوه‌كه وتی: "تائێستا زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ته‌واوی باره‌گاكه‌مان سوتێنراوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ڕێگرییان له‌و كه‌سانه نه‌كردووه." ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا وتبووی، "پێویسته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له حه‌شدی شه‌عبی پاكبكرێته‌وه."، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی گروپه‌كانی حه‌شدیشه‌عبی لێكه‌وته‌وه و چه‌ند ڕۆژێكه له میدیاكانیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌شه‌ی سوتاندی لقی 5ی پارتی ده‌كه‌ن له به‌غدا.
مەسعود حەسەن / باڵکێش ئان لور بونی، خانمە میدیاکارێکی فەڕەنسی و پێشکەشکاری بەرنامە وەرزشیەکان ڕایگەیاند، خراپترین چاوپێکەوتنم لەگەڵ لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بووە. ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی TMC وتی: میسی وەک یاریزان لە تۆپی پێ ئەفسانەیە، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا کەسێکی ساردە و ھێمن نییە، بەرامبەر ئافرەت زۆر شەرمنە و لەکاتی چاوپێکەوتنەکە بێ ئەوەی بجولێت یان ھەستێکی ھەبێت سەیری دەکردم. ئان لور بونی، بە 6 زمان دەتوانێت قسە بکات و یەکێکە لە باشترین خانمە پێشکەشکاری بەرنامە وەرزشییەکان لە تەلەڤزیۆندا. عاشقانی میسی ڕەخنەیان لەو میدیاکارە ئافرەت گرت و وتیان: ئەوەی میسی کردوویەتی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییە و پێویست بە ھەست و جۆش و خرۆشی ناکات، خۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ ناکات.
تیمی پارتی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە توندی وەڵامی تیمی یەکێتی دەداتەوە و دەڵێ" ئێمە هەمو هەولێکمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەکان، وەک خؤیان بکەین و هەموو کەس تێکەڵ نەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەک تەنیا دەتانەوێ ڕاستيیەکان پەردەپۆش بکەن، بگرە هیچ هەڵوێستێکیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، کە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەکرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن". پەیامێک لە تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان باشتر بوو بۆ تیمی وەزاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بە شێوەیەکی بابەتیانە و واقیعبینانە تەماشای گرژییەکانیان بکردبووایە . کەچی لە یادی ڕیفراندۆمی گەلەکەماندا ،کە هەموو هێزە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێی دابوو ، 93%ی خەڵکی کوردستانیش بە بەڵێ دەنگی بۆ دا ، ئامۆژگاری ئەو تاقمەیان بکردایە کە ڕەنج و ماندووبوون و خەونی میللەتەکەمانیان بە فیڕۆدا، کەچی لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا ، دەستیان بە هێرش کرد .باشتر بوو ئەو کەسانەی لە جیاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ خودی تیمی یەکێتی لە ناو حکومەت بکەن و بریار لە جیاتی حکومەت بدەن، لە بری ئەو بێدەنگیێە دەبووا تیمی وەزاری یەکێتی ئامۆژکاریان بکەن، کە واز لە دەست تێوەردان لە کاروباری حکومەت بهێنن، لە هەمانکاتدا دەبووا تیمی یەکێتی لە حکومەت ئامۆژگاری ئەو کەسانەیان بکردبا، کە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر سەرۆکی ئەو ئەنجومەنی وەزیرانە دەکەن، کە خۆیان تیایدا ئەندامن !ئەگەر دەتانەوێت لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدا هەموو ڕووداوەکان وەک یەک سەیر بکەن، بێگومان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە ڕووداوی خاکفرۆشتن و لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر، زۆر جیاوازە لە 31 ی ئابی پیرۆز، کە بڕیاریوو ئەوکاتیش هەولێر و کوردستان بە دەردی ئێستای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ببەن.مێژوو شاهیدە، کە مێژووی خاکفرۆشان و بێگانەپەرستی لە کەیەوە و لای کێ دەستی پێکردووە !.ئێمە هەمو هەولێکمان داوە بابەتییانە باسی رووداوەکان، وەک خؤیان بکەین و هەموو کەس تێکەڵ نەکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە، ئێوە نەک تەنیا دەتانەوێ ڕاستيیەکان پەردەپۆش بکەن، بگرە هیچ هەڵوێستێکیشتان بەرامبەر بەو هێرشە ناڕەوایانە نەبووە، کە بەرامبەر بە موقەدەسات و پیرۆزیی نەتەوەبیمان دەکرێت و ناتوانن خۆتان لە ژێر هەژموونی تاقمێکی خۆسەپێنەر و شەڕخواز، ڕزگار بکەن، کە دژی تەبایی و یەکڕیزی و ئامانجە باڵاکانی نیشتیمانە .ناوی کەسیش لە پەیامی سەرۆکی حکومەت نەهاتووە دەربارەی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر ، بەڵام وەڵامدانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی ، ساخکردنەوەی ئەو خیانەتەیە بە سەر ئەو تاقمەوە . تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان16 ئۆکتۆبەری 2020
مەسعود حەسەن / باڵکێش تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە، یاریزانانی ڕیال مەدرید لەکاتی مەشق و ڕاهێنان و ژووری خۆگۆریندا بە زەڕافە بانگی دەکەن. وتیشی: سێرجیۆ ڕێگیلۆن کە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی جێهێشتووە و ڕووی لە یانەی توتنهامی ئینگلیزی کردووە، بەو ناوە بانگی دەکردم. تیبۆ کۆرتوا باڵای دوو مەترە و یەکێکە لە باڵا بەرزترین یاریزانانی خولی ئیسپانیا و وەرزی 2019 - 2020، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی وەرگرت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چه‌ند ڕۆژێكه قادری حاجی عه‌لی تووشی كۆرۆنا بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی فاروقه له سلێمانی و ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره و خراپ بوون ده‌چێت، باڵكێش له كه‌سێكی نزیك له (قادری حاجی عه‌لی)یه‌وه زانیویه‌تی كه ناوبراو تائێستا "نه‌مردووه"، به‌ڵام بێهۆشه و (به‌نجی عام)ی بۆ كراوه و "سییه‌كانی وه‌ستاون"و دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات. شه‌وی ڕابردووش تۆڕی میدیایی باڵكێش دوایین ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراوی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، "كه ڕەوشی تەندروستی ناوبراو زۆر خراپە و دوو ڕۆژه بێهۆشه، بە ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە ئۆكسجینی (75)ە و "سییەكانیشی وەستاون". ئه‌و كه‌سه‌ی نزیك له قادری حاجی عه‌لی كه‌مێك ئه‌مڕۆ به باڵكێشی وت، "له‌ئێستادا فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ قادری حاجی عه‌لی ئاماده‌كراوه و سه‌رقاڵی ناردنیین بۆ وڵاتی سوید، به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، "عوسمانی حاجی مه‌حمود"یش له سوید چاوه‌ڕوانی ده‌كات و ئاماده‌كاریی بۆ گه‌یشتنی ده‌كات. پرسی نه‌خۆشكه‌وتنی ناوبراو به‌شێك له میدیاكان و هاوڵاتیانی دابه‌شكردووه بۆ دوو به‌ره، به‌جۆرێك، چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێك له میدیاكان و هاوڵاتیان ده‌نگۆی مردنی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی تر و به‌شێك له هاوڵاتیان هه‌واڵی باشبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تمەنی ئێرانى بەرامبەر به دۆلاری ئه‌مریكی نرخێكی پێوانەيى نوێى تۆماركرد و بازاڕه‌كانی ئێران فشارێكیان زۆریان له‌سه‌ر دروست بووه. ئه‌مڕۆ هەينى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، تمەنی ئێرانى بەرامبەر دۆلار دابەزينێكى نوێى تۆماركرد، به‌جۆرێك نرخى یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گەيشتووەتە 32 هەزار تمه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانكى ناوەندى ئێران پێشبينى كردبوو، كه لە چەند هەفتەى داهاتوودا به‌های دراوی ئێرانی ئه‌م ئاسته له دابه‌زین تۆمار ده‌كات و بازاڕەكانى ئێران فشارێکی زياتر بەخۆيانەوە ده‌بینن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا گه‌ڕانده‌وه، كە هەستياريیەكى زۆرى لە ئێران دروستكردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شارەزایەکی بواری کەشناسیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بە زوویی بارانبارین لە عێراق دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت." محەمەد عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، "کەش و هەوای سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کاریگەریی باشی دەبێت له سه‌رتاسه‌ری عێراق و پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر دەکرێت و جه‌ختیشی كردووه، كه ئه‌مساڵ "وشكه‌ساڵی" نابێت." دەشڵێت، "بارانبارینەکە بە زوویی و ڕەنگە لە هەفتەی داهاتووه‌وه دەستپێبکات، تاوه‌كو نزیکی 21ی12 بەردەوام بێت و دواتر وەرزی زستان دەستپێدەکات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شێخ عه‌بدوڵا بن زاید، وەزيرى دەرەوە و هاوكارى نێودەوڵەتى ئيمارات ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى كۆرۆناى له‌سه‌ر خۆی تاقیكرده‌وه و وێنه‌كه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌زانێت بۆ ژیان. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شێخ عه‌بدوڵا بن زاید، لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر وێنەيەكى خۆى لەكاتى وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بڵاوكردوەتەوە و نوسيويەتى، "وەرگرتنى ڤاكسينى دژە كۆرۆنا، ڕێگەيەك بۆ گەڕانەوە بۆ ژيانى ئاسايى."