وەکو هەڵوێستێک لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە ئیسلام لە بەرامبەر فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن، ئەحلام شامسی، هونەرمەندی نێوداری عەرەب، وێنەیەکی ماکرۆن بڵاودەکاتەوە کە وێنەی بنە پێڵاوێک بە رووخسارییەوە نراوە. ئەحلام وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ماکرۆن لە بەرامبەر سووکایەتیکردنی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی ئەو پۆستەی لە ئینستاگرام کردووە.
حازم جەعفەر/ بالکێش وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکانی ناگۆرنۆ-کاراباخ، کە بەشێکی شاخاوی خەڵکی ئازەربایجانە و خەڵکی ئەرمەنە نەژادپەرستەکان کۆنترۆڵیان کردووە. وەزارەتەکە ڕایدەگەیەنێت “لە لایەن تۆپخانەکانی ئەرمینیاوە ناوچەکانی لاچین و گوبه دلی تۆپبارانکراون و بەرپرسانی ئەرمینیاش هێزەکانی ئازەربایجانیان تۆمەتبارکرد بە تەقاندنی موشەک بۆ ناو یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ستێپاناکێرت کە گەورەترین شاری ئەو هەرێمەیە”. مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆبووەوە و پێشتریش ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، لەوانەیە لەو شەڕانەدا 5 هەزار کەس کوژرا بن. ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان چەندین ساڵە بەردەوامە و لە ساڵی 1991-1994 دا لەسەر ناگۆرنۆ-کاراباخ، نزیکەی 30 هەزار کەس لە هەردوولا کوژران. ئەرمینیا ئەو ناوچەیە بە بەشێک لە نیشتمانە مێژووییەکەیان دادەنێت و ئازەربایجانیش ئەو خاکە بە نایاسایی داگیرکراوە وەسف دەکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تائێستا، به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌لار له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، دژی شكاندنی بایكۆت و فشاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، گردبوونه‌ته‌وه. به‌شێكیان باسیان له‌وه ده‌كه‌ن، "كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ شكاندنی بایكۆت له گه‌رمیان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، له‌كاتێكدا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان پێ‌نادرێت و حسابیان بۆ ناكرێت." ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "كه ئه‌وان دژی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی ده‌وام نین، به‌ڵكو داوای مووچه‌كانیان و گۆڕینی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن."
حازم جەعفەر/ باڵکێش خوێندکارێکی موسوڵمان سەرپەرشتیی هەڵمەتێکی سۆشیال میدیا دژی ساموێل پیت دەکات و حکومەتی فەڕەنساش بریاریدا بیخاتە زیندانەوە. دادگای فەڕەنسا لەسەر هەڵمەتێکی فەیسبووک دژی مامۆستایەک بەناوی ساموێل پیت، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایەن خوێندکارێکییەوە سەربڕدرا، سزادانی خوێندکارێکی بەشی بایەلۆجی تەمەن 19 ساڵانی بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکەی ڕاگەیاند. بریارەکەی دادگای فەڕەنسا بەهۆی “شکۆدارکردنی تیرۆرە”ەوە بەسەر ئەو خوێندکارە موسوڵمانەدا سەپێندراوە و لیکۆڵینەوەش لە باوکی خوێندکارەکە بەردەوامە. ئەوە لە کاتێکدایە كە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، لە لێدوانێكدا وتبووی ”هەر جۆرە قسەكردنێك لەسەر پێغەمبەری ئیسلام، دەچێتە چوارچێوەی ئازادییەوە.” دواتر مامۆستایەكی فەرەنسی وێنەیەکی پێغەمبەری ئیسلامی دروستكرد، لە لایەن گەنجێكی موسڵمانەوە مامۆستاکە سەربڕدرا و لەوكاتەوە ئەم ڕووداوە لەسەر ئاستی فەرەنسا و جیهانیی ئیسلامی كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی چاكبوونه‌وه و توشبوون و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه ڕایگه‌یاند، "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 860 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 454 توشبوویش چاکبوونەته‌وه." ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردووه، "كه هه‌ر له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 11 كه‌سیان دانیشتووی پارێزگای دهۆكن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو هةينی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر ته‌قه له‌نێوان سه‌رنشینی دوو ئۆتۆمبێلدا دروست بوو، به‌وهۆیه‌شه‌وه 3 كه‌س برینداربوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار ڕوژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، بە کەمتر لە 10 کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی، واتە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران کە لە شەقامی 100 مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردووه و لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیرا." پۆلیسی هه‌ولێر، دەڵێت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوه و ڕاگیراون بە پێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی." ده‌شڵێت، "پۆلیسی هەولێر شەو و ڕۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لە هەولێری پایتەخت بەرقەراربێت وە ناهێڵین هیچ کەسێک ئەم ئارامییە تێکبدات و شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی خۆشەویست و خۆشمان بە خزمەتکاری هاوڵاتیان دەزانین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند. ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێره‌وه توانراوه دەستبگیرێت بەسەر بڕی (۲,۸٤٦) ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی (5) تۆمەتبار بەم شێوەیەی خوارەوە: ۱ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی (۱,۷٦٠) ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) و دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی (هـ ـ خ ـ ر) ۲ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی (۱) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و دەستگیرکردنی (۲) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ). ۳ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۸٦ ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) و دەستگیرکردنی (۲) بەناوەکانی (ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ). ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (۱٤)ی هۆشبەرکان دراونەتە دادگا."
حازم جەعفەر/ باڵکێش سەرۆککۆماری تورکیا، پشکنینی مزگەوتی مۆلەنا لە بەرلین بە گومانی "ساختەکاری" ناونا، لە بەدەستهێنانی یارمەتی دارایی لە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرونا دا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی (ئەڵمانی) دەکەم، کە ئازادی ئاینی بە تەواوی پشتگوێ دەخات و ڕەنگدانەوەی ئیسلامۆفۆبیا و نەژادپەرستییە. وتیشی “ئەو هەڵسوکەوتانە ئەوروپا بەرەو سەدەکانی ناوەڕاستی تاریک دەبەن، کە ئازادی بیروباوەڕ پشتگوێ دەخرێت”. ئەمە لە کاتێکدا کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە وڵاتی فەڕەنسا مامۆساتەیەک لە لایەن قوتابییەکەوە سەربڕدرا کە بە ڕەگەز چیچانی بوو.
ئەڵمانیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کرد و ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکەش لەو وڵاتە نزیکە لە 420 هەزار تووشبوو. ئەمڕۆ شەممە 2020/10/24، وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە 10 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هاوکات ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسە لەو وڵاتە نزیکە لە 420 هەزارتووشبوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوو، وڵاتانی ئەوروپا ڕێکاری تووندی تەندروستییان پەیڕەو کردووە و هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکاندەکرێن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌كاتى ڕوخاندنى خانووه‌كه‌یان كه به زیادەڕۆیی دروستكراوه، ژنێك له كه‌لار هه‌وڵی خۆسوتان ده‌دات و دواتر هاوڵاتیانی كۆڵانه‌كه‌یان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر لیژنه‌كانى پۆلیس و شاره‌وانى و پاشه‌كشێیان پێده‌كه‌ن. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، ژنێك ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار كراوه، كه حاڵه‌تى سوتانى هه‌بووه، به وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، له‌و كاته‌ى تیمەکانی شارەوانی بە شۆفڵ ویستوویانە خانووه‌كه‌ی بڕوخێنن، ژنه‌كه خۆی سوتاندووه." ڕزگار كه‌ریم، جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار له‌وباره‌یه‌وه وتوویه‌تی: "حاڵه‌ته‌كه سوك بووه و چاره‌سه‌رى پێویستی بۆكراوه." ئەو خانووه كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كى حه‌مرینی كه‌لار، گه‌ڕه‌كێكى زیاده‌ڕۆ "ته‌جاوزه" و له‌ناو هاوڵاتیانی شاره‌كه‌دا به گه‌ڕه‌كى "كوڵه‌جۆییه‌كان" ناسراوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شەممە، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "سێ کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرووە و دەستبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەریشدا گیراوە." بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردووه."ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو ، "لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕێک ماددەی ھۆشبەر و کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیان پێبووە و دەستیانبەسەردا گیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە."ده‌شڵێت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان ڕێکخراوە و بەپێی ماددە 14ی ھۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیراون."