كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ماوه‌ى 11 ڕۆژه نزیكه‌ى 80 بارهه‌ڵگر له مه‌رزى په‌روێزخان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، گومان ده‌كرێت باری قاچاخ و نایاساییان هه‌ڵگرتبێت، وته‌بێژى مه‌رزه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى قاچاخ بێت ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر." به پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، ماوه‌ى 11 ڕۆژه نزیكه‌ى 80 بارهه‌ڵگر كه بارى جۆراوجۆریان هه‌ڵگرتووه، له ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به باڵكێشی وت، "باره‌كان نایاسایین، بۆیه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ده‌ویسترێت تێپه‌ڕێنرێت." وته‌بێژى مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانیش، "جه‌ختى له ڕاگرتنى ئه‌و بارانه كرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و بارانه‌ى ڕاگیراون، ئه‌گه‌ر قاچاخ بن لێپێچینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شەممە، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، نرخی دراوەکان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه: 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 250 دینارە. 100 پاوەند بە 161 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 146 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار و 250 دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار و 500 دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت" بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 34 پلە و سلێمانى 32 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک 35 پلە دەبێت. سبەینێ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ریش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 33 پلە و سلێمانى 33 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پلە دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانکى ڕەشیدى عێراق ڕایگەیاندووە، "دەستى کردووەتە پێدانى قەرزێک بۆ ئەوانەى بێکارن، بەبڕى 20 ملیۆن دینار بەمەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەی بچووک و هەردوو ڕەگەزیش، واتا نێر و مێ دەگرێتەوە." ئاماژەى بۆ به‌وەشکردووە، "ڕێنماییەکانى تایبەت بە قەرزەکە بۆ کارى بچووکە و کۆمەڵێک ڕێوشوێنى پێویستە بۆ وەرگرتنى قەرزەکە لەوانە، کەفیلێک و شوناسێکى ژوورى بازرگانى بەغدا و گرێبەستى شوێنى پڕۆژەکە بۆ ئەوانەى کە دەیانەوێت سەردانى بانکەکەیان و لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکانى تر بکەن." دەشڵێت، "لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا بانکەکەیان پێشینە و قەرزى جۆراوجۆرى داوەتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بەپێى چەند ڕێوشوێنێکى دیاریکراو." بانکی ڕەشید و ڕافیدەین، بەردەوامن لە ڕاگەیاندنی قەرزی جۆراوجۆر بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بەڵام ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ی كه بۆ هێنانی ژنی دووه‌م بۆ فه‌رمانبه‌ران ڕایگه‌یاند، زۆرترین مشتومری لێكه‌وته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌رله‌مانی عێراق، دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی وەرزی نوێی یاسادانان ئەنجامدەدات. نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ (13) پرۆژەیاسا دەكات، كە گرنگترینیان تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردنە لە یاسای هەڵبژادنەكان."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: "زۆر بەداخەوە، کاتژمێر 2:00ی شەوی ڕابردوو، مامۆستا ئارارات، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا، ماڵئاوایی یەکجاریی لێ‌کردین." ئاماژەی بەوەشكردووە: "مامۆستا ئارارات، پیاوێکی ژینگە دۆست و خەمخوری ژینگە بوو، خوا سەبوریی کەسوکاری و ژینگە دۆستان بدات." دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه، سه‌ره‌نجام دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، مامۆستا ئارارات، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز گیانی له‌ده‌ستدا.
مەسعود حەسەن/ باڵکێش پێپ گوادریۆلا راهێنەری یانەی مان سیتی دووپاتی كردەوە كاتی نیە بۆ سەیركردنی یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید كە وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەرێوەبچێت. پێپ وتی: كلاسیكۆ دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت، ئێمەیش لەو كاتەدا دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەمان بەرانبەر یانەی وێست هام یونایتد لەنێو فرۆكە داین و دەگەڕێینەوە، بۆیە كاتی گونجاوم نیە بۆ سەیر كردنی كلاسیكۆ. سەبارەت بە ئاستی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا وتی: تیپە گەورەكان لەسەرەتای وەرز دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە، بەڵام دواتر رێچكەی راستی خۆیان وەردەگرن و بە بردنەوە شاد دەبنەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 287 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 327 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 340 ھەزار دینارە.
هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە كه له رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كه‌س بریندار بوون. ئەمڕۆ شەممە 2020/10/24، هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك سلێمانی له سنووری ناحیه‌ی بازیان ئۆتۆمبێلێكێ لە جۆری BMW وه‌رگه‌ڕا. له ئاکامی ڕووداوەکەدا چوار ئەندامی یەک خێزان برینداربوون کە سێ ئافره‌ت و پیاوێک بوون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وتەبێژی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ئەمریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكه‌ی لە بەغدا هه‌ڵپه‌ساردووه." ئه‌حمه‌د مەلا تەڵاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وتی: "بەهۆی هەوڵەكانی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمریكا بڕیاریداوە پرسی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا هەڵپەسێرێت، بەڵام بڕیارەكە هەیە و ڕێككەوتی جێبەجێكردنی دەستنیشان نەكراوە، تا ئەوكاتەی هەڵسەنگاندن دەكرێت." سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كرد بۆ له‌نده‌ن، وتی: "سەردانەكەی مسته‌فا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا گرنگ و هەمەلایەن بوو بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاریكاریی ستراتیژی و ئابووری و سەربازیی، بەتایبەت شانشینی یەكگرتوو هاوبەشێكی سەرەكییە لە شەڕی داعش.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش یانس ستۆڵنبێرگ، سکرتێرى گشتى ناتۆ ڕایگەیاند، "وەزیرانى بەرگریی ناتۆ و سەرکردە سەربازییەکانى وڵاتەکانیان ڕاسپاردووە، ژمارەى هێزەکانیان لە عێراق زیاد بکەن. وتیشى، "هێشتا زووە بە وردی باسی ژماره‌ی هێزه‌كان بكرێت، چونكه له‌ئێستادا ئێمه له قۆناغی پلاندانان و هه‌ماهه‌نگیداین و ئەوە لە کۆبوونەوەى داهاتوودا یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام لە ژمارەى ئێستایان زیاتر دەبێت." باسى لەوەشکرد، "بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ژمارەى هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کەمکراونەتەوە، بەڵام لەئێستادا ڕاهێنەران و ئەندامانى تری ناتۆ بە هێزى تەواویانەوە لە عێراق کاردەکەن." دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، وڵاتانى پەیمانى ناتۆ لەچوارچێوەى هاوپەیمانى دژى داعش هاتنە عێراق و به ڕاهێنان و پێشکەشکردنی یارمەتیی ته‌كنیكیی، هاوکاری عێراقیان کرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگه‌یاند، "مووچەى ئەو پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسانە ڕاگیراوە، کە تائێستا فۆرمى ئەستۆپاکییان بۆ ئاشکراکردنى موڵک و ماڵیان پڕنەکردووەتەوە و تائێستاش لە 94%ی پەرلەمانتاران فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە." موعتەز عەباسى، ڕایگەیاندووە: "هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیرەکان، جگە لە وەزیرەکانى دارایى و پەیوەندییەکان، فۆرمى ئەستۆپاکى داراییان پڕکردووەتەوە و گەڕاندوویانەتەوە." دەشڵێت: "لیستى ناوى ئەو ئەندام پەرلەمان و بەرپرسانەى ترمان بە وەزیرەکانیشەوە ڕەوانەى دەزگاى پەیوەندیدار کردووە و داواى ڕاگرتنى موچەکانمان کردوون تا ئەو کاتەى موڵک و ماڵەکانیان بۆ دەستەکەمان ئاشکرا دەکەن."جەختى لەوەشکردەوە، "ئه‌گەر ئەو بەرپرسانە هەر بەردەوام بن لە نەنارنەوەى فۆرمى ئەستۆپاکیی دارایی، ئەوا ڕێوشوێنى توندتر لەدژیان دەگیرێتەبەر، لەسەرووى هەمووشیانەوە سکاڵاى یاساییان لەدژ تۆمار دەکه‌ین."ئامانجى دەستەى دەستپاکى لە ئاشکراکردنى موڵک و ماڵى بەرپرسانى دەوڵەت بۆ ئەوەیە چاودێرى زیادبوونى موڵک و ماڵیان بکات کە بەشێوەیەکى نایاسایى و لەڕێگەى گەندەڵییەوە بەدەستى دەهێنن، بەپێی پەیڕەوى دەستەکەش ساڵانە بەڕێژەى 20%ی موڵک و ماڵى بەرپرسان یان هاوسەر و منداڵەکانیان زیاد بکات و نەگونجێت لەگەڵ داهاتەکانیاندا و پاساوێکى ڕەوا بۆ ئەوە نەهێننەوە، ئەوا ئەوە دەسەلمێنێت کە بەشێوەیەکى ناشەرعى بەدەستهێنراوە.