حازم جەعفەر/ باڵکێش وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی قوتابیانی لە خوێندنی ئەلیكترۆنی بۆ دوو هەفتەی ڕابردوو بڵاو کردەوە و ڕێژەی بەشداریکردنیش زیادی كردووە. ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/10/25، وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگویەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردنی قوتابیان لە خوێندنی ئۆنلاین لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك %71.6ی تێپەڕاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زیاتر لە 50 هەزار جار ئەپڵیكەیشنی (ewane) لە گووگڵ ستۆر داونلۆد كراوە و رێژەی بینینی وانەكان لە پەخشی راستەوخۆی پەیجی فەیسبووکی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لە تەواوی جیهان و هەرێمی كوردستان، خوێندن لە قۆناغی سێی بنەڕەتییەوە تا یانزدەی بنەڕەتی، لە هەرێمی کوردستان بە بەشێوەی ئۆنلاینە دەخوێندرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومركیی له په‌روێزخان، دادگای قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌ركرد، له‌نێویشیاندا، محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان. دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی و نه‌چوونه به‌رده‌م دادگا، محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌ڵێت، "ماوەی دوو ھەفتەیە ھەموو قاچاخی و تەزویرکردنه‌كان لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من، وەک ئەوەی بڵێیت من کردوومە." ده‌شڵێت: "من خاوەنی 10 ملیۆن دۆلار نیم، ھەرکەسێكیش گومان دەکات، 10 ھەزار دۆلارم پێبدات، گەردنی ئازاد بێت، 9 ملیۆن و 990 هەزار دۆلار بۆ خۆی." تۆڕی مدیایی باڵكێش زانیویه‌تی، كه له‌ئێستادا ناوبراو له پۆلیس و دادگایه بۆ وه‌رگرتنی وته و تائێستاش دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه چی بڕیارێك له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه ده‌دات. ئەمه لەکاتێكدایە، ناوبراو ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و نه‌چووه‌ته به‌رده‌م دادگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانیش نوسراویان كردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕاده‌ستكردنی و دواتریش به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی شاهیده‌كان، شێخ وه‌هاب، باوكی ناوبراو ده‌ستگیركراو دوای چه‌ند ڕۆژێك زیندانی كردن، ئازاد كرا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 287 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 327 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 340 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوا ده‌كات هەردوو قەزای تەلەعفەر وخۆرماتوو بکرین بە دوو پارێزگای تایبەت بە توركمان. ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له پۆستێكدا ده‌ڵێت: "لەپێناو بەرزنرخاندنی ئەو قوربانیانەی کە پێکهاتەی تورکمان پێشکەشیان کردووە، داوا دەکەین هەردوو قەزای تەلەعفەر وخورماتوو بکرین بە دوو پارێزگای تایبەت بە توركمان". نوسیویشیه‌تی: "سەرکرادیەتی و نوێنەرانی بەرەی تورکمانیی عێراقی جارێکی تر جەخت لەو داوایە دەکەنەوە، كه پێویستە دوو پارێزگا لە هەردوو قەزای تەلەعفەر و خورماتوو پێکبهێنرێت، چونکە ئەو دوو قەزایە بنەمای جوگرافی، ستراتیژی و ئابووری تێیدایە و دەتوانن ببن بە دوو پارێزگا." باسی له‌وه‌شكردووه، "مانەوەی قەزای تەلەعفەر لەچوارچێوەی پارێزگای نەینەوا و خورماتوو لە چوارچێوەی پارێزگای سەلاحە دین، زیانی بە تورکمانەکان گەیاندووە، چونکە پرۆژەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەلایەن پارێزگاکانەوە بەسەر ئەو دوو قەزایەدا دابەش نەکراوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش کاکەمەم بۆتانی، نوسەر و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. نه‌ماڵه‌ی كاكه‌مه‌م بۆتانی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایدەگەیەنن، "ڕۆژی یەکشەمە، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ڕوفاتی بەرە و مزگەوتی سامی گەردی لەسەر شەقامی کۆیە بەرامبەر ماجدی مۆڵ بەڕێدەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت." ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، "کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد (بەلەدییە)، له تەنیشت تەرمیناڵی هەولێر بەخاک دەسپێردرێت و ده‌شڵێن، لەبەر پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، پڕسە دانانێین." کاکەمەم بۆتانی، ساڵی 1937 لە کۆیە لەدایکبووه، ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە، لەساڵی 1993ەوە تاوەکو ساڵی 2000، ڕاوێژکاری ڕوناکبیریی بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دواتر بووەتە سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هەولێر ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆى قیرتاوکردنەوە ڕێگاى سەرەکى سپیلک بۆ خەلیفان لە کاتژمێر 8ى بەیانى تاوەکو کاتژمێر 7ى ئێوارە بە ڕووی بارھەڵگرەکاندا دادەخرێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بارهەڵگرەکان دەتوانن سوود لە ڕێگای سرێشمە - سپیلک وەربگرن، ئۆتۆمبێلی بچووکیش لە شولدەر سوود وەربگرن." ئه‌م ئاگادارینامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و چاكسازی كردن له‌و ڕێگایه دوای ئەوە دێت، كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا بەشێک لە ڕێگاى هامڵتۆن بەهۆى خراپییەوە ببووە هۆى ناڕەزایەتى شۆفێران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "بەمزووانە لە سنووری هەولێر 15 هەزار كارت دەكرێن بە تاپۆ و ئەو پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت."وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "له‌ئێستادا 15 هەزار كارتی تر لە سنووری پیرزین-كەرك2، گردەڕەشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان ڕەوانەی تێبینەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوبەرایەتییەكانی تاپۆی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بەخێرایی ڕێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت." ئەوەشی خسته‌ڕوو، "6 هەزار كارتی تریش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد و بەشێك لە باغمرە شەهاب لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێرەوە مامەڵەكانیان تەواو كراون و ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر2 كراون، بۆ ئەوەی بەخێرایی كاری جیاكردنەوەیان بۆ بكرێت، بە مەبەستی تاپۆكردنیان."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە سنووری كەرتی بیریات، نزیكەی 4 هەزار كارت بە مەبەستی تاپۆكردن مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر تەواو كراوه و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر1 كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی مامەڵەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و تاپۆكان بدرێنەوە به هاوڵاتیان."ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه مانگی ڕابردوو 6 هەزار كارتی تر لە سنووری كەرتی باغمرە شەهاب تاپۆكران .
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێگاى پشتێنه‌یی كه‌لار نزیكه‌ى 200 مه‌ترى ماوه بۆ ته‌واوكردنى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند خانوویه‌ك به‌ر ڕێگاكه ده‌كه‌ون، ماوه‌یه‌ك پرۆژه‌كه ڕاگیراوه، به‌رێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "سه‌رقاڵى گواستنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه‌ین، له كشتوكاڵه‌وه بۆ سه‌ر شاره‌وانى." به‌شی سێیه‌مى ڕێگاى پشتێنه‌یی "حولى" كه‌لاركه له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ڕزگارییه‌وه ده‌ڕواته‌وه بۆ گرده‌گۆزینه، به‌شى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو كراوه و نزیكه‌ى 200 مه‌تر قیرتاوكردنی ماوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره ڕێگاكه ته‌واو نه‌كراوه و كاره‌كانی وه‌ستاوه. به‌رزان كه‌ریم، به‌رێوبه‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان، له‌باره‌ى كێشه‌ى ئه‌و ڕێگایه‌وه دەڵێت: "ئه‌و زه‌وییه موڵكى كشتوكاڵه و كاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه بۆ سه‌ر شاره‌وانى ته‌واو نه‌كراوه و سه‌رقاڵى ته‌واوكردنین، دوای گواستنه‌وه‌ى بۆ سه‌ر شاره‌وانىی گرده‌گۆزینه، ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر."
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هه‌رچه‌نده تا چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وروپا به گشتیی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تیی به‌هێماى لێبوورده‌یی و ئاشتیی و پێكه‌وه ژیان و پارێزه‌رى مافه‌كانى مرۆڤ خۆیان پێناسه ده‌كرد، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌پۆلی ره‌گه‌زپه‌رستیی و پاساو هێنانه‌وه بۆ شكستیی ئابووریی و سیاسه‌ته‌كانیان، به ئاشكرا سیاسییه‌كانیان و پارته راستڕه‌وه‌كان و بگره ئه‌وانى تریشیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان و پیرۆزییه‌كانیان، ده‌یانكه‌نه ئامانجى ناكامیه‌كانیان. به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان جه‌ماوه‌رى كوردستان ... هه‌رچه‌نده تا چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ورووپا به‌گشتیی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تیی به‌هێماى لێبوورده‌یی و ئاشتیی و پێكه‌وه ژیان و پارێزه‌رى مافه‌كانى مرۆڤ خۆیان پێناسه ده‌كرد، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌پۆلی ره‌گه‌زپه‌رستیی و پاساو هێنانه‌وه بۆ شكستیی ئابووریی و سیاسه‌ته‌كانیان، به‌ئاشكرا سیاسییه‌كانیان و پارته راستڕه‌وه‌كان و بگره ئه‌وانى تریشیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان و پیرۆزییه‌كانیان، ده‌یانكه‌نه ئامانجى ناكامیه‌كانیان. زۆرینه‌ى ره‌هاى موسوڵمانانى جیهان، به‌پابه‌ندییان به‌په‌یامى پێغه‌مبه‌رى رابه‌ریانه‌وه كه‌خودا وه‌كو ره‌حمه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تیی ناردووه‌و فه‌رموویه‌تیی " وما أرسناك إلا رحمة للعالمين"، هه‌موو شێوازێكى ره‌گه‌زپه‌رستییانه‌ى جیاوازیی ره‌نگ و ئاین ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌موان وه‌كو خوڵقاوى رێز لێگیراوى په‌روه‌ردگار له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ژیان و كه‌رامه‌تیان به‌پیرۆز و هێڵی سوور ده‌زانن ، هه‌روه‌كو په‌یامه‌كه‌یان وا ده‌فه‌رموێت: "ولقد كرمنا بني آدم". پێغه‌مبه‌رمان بۆ بچڕاندنى كۆت و زنجیره‌كانى گه‌ردنى مرۆڤایه‌تیی و رزگاركردنیان له‌سته‌مكاریی هاتووه، نه‌ك وه‌كو ناحه‌زانى باسی ده‌كه‌ن " الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ". له‌و گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه ئازادییه‌كانى مرۆڤ له‌وه‌دا ده‌بینین كه‌سنوورى پیرۆزییه‌كانى هه‌موان پارێزگاریی بكرێت و له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و به‌هیچ پاساوێك رێگه نه‌درێت ببه‌زێنرێت، چونكه مرڤه‌كان بۆ پێكه‌وه ژیان خوڵقاون نه‌ك بۆ لێكترازان (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ). بۆیه هێرشی ناڕه‌واى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ( ئیمانۆیل ماكرۆن) بۆ سه‌ر ئیسلام ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، لكاندنى هه‌ر جۆرێك له‌تیرۆر به‌ئاینى پڕ له‌لێبوورده‌یی ئیسلامه‌وه به‌تاوان ده‌زانین، كه‌زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى خۆرئاوا به‌ئه‌نقه‌ست به‌كارى ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌پێناوى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى راستڕه‌وه په‌ڕگیره‌كاندا ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ى هاوشێوه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسایه ره‌گه‌زپه‌رستان هانده‌دات له‌ژێر سێبه‌رى بورجى "ئێڤڵ"ى نیشانه‌ى ئازادیی له‌فه‌ره‌نسادا ئافره‌تانى موسوڵمان له‌به‌رچاوى منداڵه‌كانیانه‌وه بكاته ئامانجى تیرۆریستانه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستانى ئه‌و وڵاته. له‌م كاته‌دا كه‌جیهان زۆر پێویستیی به‌هاوكاریی و برایه‌تیی راسته‌قینه هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه گه‌وره سیاسیی و ئابووریی و ته‌ندرووستییه‌كانى، وته نابه‌رپرسانه‌كانى ماكرۆن و هاوشێوه‌كانى نه‌ك خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تیی ناكه‌ن، به‌ڵكو تۆوى رق و كینه‌گه‌رایی ده‌چێنن و له‌وانه‌شه –هه‌روه‌كو له‌زۆر وڵاتى ئیسلامییدا راگه‌یه‌نراوه- بایكۆتى كاڵاى فه‌ره‌نسیی زیانى گه‌وره له‌ئابووریی ئه‌و وڵاته بدات، كه‌واته بڵاوكردنه‌وه‌ى لێبوورده‌یی و گیانى برایه‌تیی زۆر ئاسانه‌و سه‌رقه‌بڵاندنیش له‌پێناوى ده‌نگى راستڕه‌واندا باجى زۆر گه‌وره‌ى بۆ فه‌ره‌نساو مرۆڤایه‌تیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وته‌شی نابێت كه‌ماكرۆن خه‌ونى پێوه ده‌بینێت. ئه‌وانه‌ش كه‌به‌ناوى ئازادییه‌وه سنووری ئازادیی ئه‌وانى تر ده‌شكێنن، جگه له‌ڕیسوایی شتێكى تریان بۆ نامێنێته‌وه، به‌ڵام ترسی ئێمه‌و موسوڵمانان ئه‌وه‌یه ده‌ستى گوماناویی بیه‌وێت جه‌نگى ژیاره‌كان به‌و كاره دزێوانه گه‌رم بكه‌نه‌وه، چونكه دڵنیاین ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه‌خودا ناوى به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌مرۆڤه سنوورشكێنه‌كان له‌كه‌دار نابێت، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌م ساڵانه‌دا له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا خوڵقاندیان و "هیلارى كلنتۆن"ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌مه‌ریكا، نه‌یشارده‌وه كه‌تووندڕه‌وى داعش پیشه‌سازییه‌كى موخابه‌راتیی خۆرئاوایی بووه بۆ وێرانكردنى ناوچه‌كه، له‌وانه‌یه به‌رنامه‌و پیلانى تریش له‌ئارادابن، كه له‌ئێمه شاراوه‌بن، وریایی هه‌موان له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازه. بۆیه له‌م مانگى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان ( صلى الله علیه وسلم)، جێگه‌ى خۆیه‌تیی وه‌ڵامى ناحه‌زانى ئه‌و خۆشه‌ویسته‌و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ى به‌زیاتر پابه‌ندبوون به‌رێبازه‌كه‌ى بده‌ینه‌وه، كه‌په‌یامى برایه‌تیی و ره‌حمه‌ت و لێبوورده‌یی و ته‌واوكاریی ئه‌خلاقیی و دادگه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، كه له‌م قۆناغه پڕ له‌دژواریی و نه‌خۆشییه‌ى مرۆڤایه‌تییدا ره‌چه‌ته‌ى راسته‌قینه‌ى ده‌رچوونه له‌قه‌یرانه كه‌مه‌رشكێنه‌كان. ئه‌نجومه‌نى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان سلێمانى 24/10/2020
ملیۆنان کولـلە هێرشدەکەنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی یەمەن و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنن. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ملیۆنان کولـلە هێرشدەکەنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی یەمەن و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنن. تا ئێستا حکومەتی یەمەن قەبارەی زیانەکان و هۆکاری زۆربوونی کولـلەی لە ناوچەکە ئاشكرا نەکردووە. https://www.youtube.com/watch?v=ZLuxc8rhdzk&feature=emb_title
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەمڕۆ تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایگەیاند، ئەمڕۆ 465هەزار و 222 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 6570کەسیش بە کۆرۆنا مردوون. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و تاوەکو ئێستا ئەو ژمارە بەرزە تۆمار نەکراوە.
فەرەنسا باڵیۆزی خۆی لە ئەنقەرە بانگکردەوە، دوای ئەوەی ئەردۆغان لەسەر کارتۆنەکانی پێغەمبەری ئیسلام هێرشی تووندی کردە سەر ماکرۆن. ئەمڕۆ سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا رەخنەی تووندی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گرت بەرامبەر لێدوانەکانی و وتی، پێویستە پشکنین بۆ ماکرۆن بکرێت بۆئەوەی بزانرێت هۆشی لە جێگەی خۆیەتی یان نا.