جیهان

ئەڵمانیا: زیاتر لە 10 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

24-10-2020
ئەڵمانیا: زیاتر لە 10 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەڵمانیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کرد و ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکەش لەو وڵاتە نزیکە لە 420 هەزار تووشبوو.

ئەمڕۆ شەممە 2020/10/24، وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە 10 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هاوکات ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسە لەو وڵاتە نزیکە لە 420 هەزارتووشبوو. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوو، وڵاتانی ئەوروپا ڕێکاری تووندی تەندروستییان پەیڕەو کردووە و هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکاندەکرێن.