كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان چوار كێڵگەی خۆی لە میسر دەفرۆشێت. كۆمپانیای داناگاز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەپێناو ئامانجە ستراتیژییەكان و پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرهەمهینانی گازی سروشتی و جێبەجێكردنی پلانەكانمان لە هەرێمی كوردستان، بڕیارمانداوە چوار كێڵگەمان لە میسر بفرۆشین." د. پاتریك ئالمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت، "فرۆشتنی ئەو چوار كۆمپانیایە لە میسر گۆڕانكارییەكی ستراتیژیی كۆمپانیاكەیە بۆ ئەوەی تیشك بخەینە سەر كێڵگەكانمان لە هەرێمی كوردستان." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە زیاتر لە 400 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بەرهەمدەهێنێت، ده‌یه‌وێت، لەساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا بەرزبكاتەوە و بڕیاریشە تاوەكو ساڵی 2022 بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی هەرێم، لەلایەن كۆمپانیای داناگازەوە بەرزبكرێتەوە بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا
راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پووچەڵکردنەوەی چەند هێرشێکی تێکدەرانە لە هەرێمی کوردستان هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پووچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکرد کە پەیوەندییان لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکاندا هەیە. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش‌دا، دوو پیلان پووچەڵکرانەوە کە یەکێکیان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) پلانی بۆ دانرابوو بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەواڵگریی و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان پووچەڵکرانەوە. هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپاوە هەیە و لە لایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی کە بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیيانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاریی پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلوماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر. دوای لێکۆڵینەوە و بەداوداچوونی ورد، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێم، چەندین کەسیان لە پەیوەند بەم پیلانەدا دەستگیر کردووە. لەڕێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتيش( ئینتەرپۆل)ەوە داوای هەماهەنگیی وهاوکاریی، لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین بۆ دەستگیرکردنی کەسانی دیکەی تێوەگلاو لەم پیلانەدا. لە کەیسی یەکەمدا دوازدە کەسی گومان‌لێکراو هەن کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. هەروەها چەندین کەسی دیکەش تێوەگلاون کە لە چەند وڵاتێک نیشتەجێن لە نێویشیاندا ئەوروپا، کە پیلانی هێرشکردنە سەر کونسوڵگەرییەک لە هەولێر و تیرۆرکردنی دیپلوماتکارانی ناو کونسوڵگەرییەکە و پەلاماردانی کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەو وڵاتەیان لە هەرێم داڕشتبوو. ئەمە جیا لە هەوڵەکانیان بۆ پەلاماردان و هێرشکردنە سەر کۆمپانیا و براندە جیهانییەکان و وڵاتانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان. لە دوای چاودێریکردنی گرووپەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بۆ زیاتر لە چوار مانگ، توانرا گیانی چەندین کەس بپارێزرێت و چەندین گومانلێکراويش دەستگیر بکرێن لە نێویاندا دوو هاووڵاتی سووری هەن. گومان‌لێکراوان بەپێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە. لە کەیسی دووەمدا، دوای زیاتر لە ساڵێک بەدواداچوون، تا ئێستا هەشت کەس دەستگیرکراون و هەموویان هاووڵاتی عێراقین. ئەم گرووپە هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی چەندین کاری توندوتیژییان لە هەرێم بە گشتی و پارێزگای دهۆک بەتایبەتی داوە. هەروەها پلانی هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمیان داڕشتبوو. بەم زووانە گومان‌لێکراوان، بەپێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە. گرووپی سێیەم، دوای بەدواداچوون و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژەهەواڵگریی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، هێزەکانی پۆلیس توانیان حەوت کەسی گومان‌لێکراو کە هەر هەموویان هاووڵاتی عێراقین، بە پێی ماددەی 1 ی یاسای 21 ی ساڵی 2003 و بە بڕیاری دادگا دەستگیر بکرێن. بەداوداچوونەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی دیکە کە بەشێکن لە تۆڕێک کە چەند ساڵێکە دروستکراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و سەربازيی لە بارەی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسەکانی. هەروەها پلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان دابوو. گرووپەکە، زانیاری‌یان لە گەڵ چەند لایەنێک لە نێویاندا پەکەکە، ئاڵوگۆڕ کردووە. ئێمە حکوومەتە بیانی و دەزگا هەواڵگرییە پەیوەندیدارەکانمان لەم ئۆپەراسیۆنە و ئەو زانیارییانەی تا ئێستا بە دەستمان خستوون، ئاگادار کردۆته‌وه. ئەم ئۆپەراسیۆنانە دەریدەخات کە هەڕەشەیەکی بەردەوام لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش، چالاکانە ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن، رەوشی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2020/10/26
حازم جەعفەر/ باڵکێش سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی شەڕی سحێلا پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 2020/10/26، سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگەیاند، "لە سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ی ئۆکتۆبەر، پیرۆزبایی لە هێزە ئازاکانی پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم". ئەمڕۆ 2020/10/26، سێ ساڵ بەسەر شەڕی سحێلا تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ھێرشیان كردە سەر ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام لە لایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، پەرلەمانی عێراق پرسی بازنەکانی ھەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوا یەکلابکاتەوە و دەنگی لەسەر بدات." به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، دواکەوتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بۆ نه‌بوونی لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌ی 24ی مانگی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن و له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی لێكردوون. ڕۆژی 24ی ئەم مانگە شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنی بۆ 16 پارێزگای عێراق یەکلاکردەوە و ده‌نگدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ دواخست.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، مامۆستا "تەحسین ئەحمەد فەرەج بەشارەتی"، پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی چـوارچرا دواى توشبوونى بە کۆرۆنا، کۆچی دوایى کرد. یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمساڵ نزیكەی 170 مامۆستای ئاینی توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 12 مامۆستایان كۆچی دواییان كردووە." مەلا ڕەعد عومەر، وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای كرد، "ئەمساڵ بەگشتی 60 مامۆستای ئاینی كۆچی دواییان كردووە و لەو ژماره‌یه‌ش 12 مامۆستایان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە." باسی له‌وه‌شكرد، توشبوونی مامۆستایانی ئاینی بە كۆرۆنا، لەڕووی ئیدارییەوە هیچ كێشەیەك بۆ وەزارەت دروست ناكات بۆ شوێنگرەوەی ئەو مامۆستایانە، چونكە جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەت، كەسانی خۆبەخشیش زۆرن كە بەمۆڵەتی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتییەكان شوێنگرەوەیان بۆ دەستنیشان دەكەن."
دوای ئەوەی لە 23ی ئابی 2020 چەند خۆپیشاندەرێک باڵەخانەی شارەوانی هەڵەبجەیان سووتاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانکرد. کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکە تەرخانکردووە و لە کەمکردنەوەیەکی نهێنیدا، نۆژەنکردنەوەکە دەدرێتە کۆمپانیایەک.وتیشی" سەرجەم ئەو کەموکوڕییانەش پڕ دەکەنەوە کە پێش سووتاندنی باڵەخانەکە هەیانبووە". شەوی 23 ئابی 2020، لە هەڵەبجە خۆپێشاندنێک کرا و خۆپیشاندەران باڵەخانەی شارەوانی و زیاتر لە 3000 بەڵگەنامەی خەڵکیان سووتاند کە بەڵگەنامەی موڵکدارێتیی زەوی و زار و خانوو بوون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه جیهانییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. 100 دۆلار به 125 هه‌زار و 100 دیناره. 100 پاوەن بە 162 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 147 هه‌زار و 500 دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به پێنج هه‌زار و 500 دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 15 هەزار و 800 دینارە
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی هەولێر 32 پله و سلێمانی 32 پله و دهۆک 30 پله و و کەرکوک 34 پلە دەبێت. سبەینێش سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 32 پلە و سلێمانی 31 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوک 34 پله دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان شێوازی پێبژاردنی سزای شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە و نەبەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی ئەم سزایانە دەیانگرێتەوە بە پسوولە لێیان وەردەگیرێت و لە 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکەش بۆ ئەو کەسەیە کە کاری پێبژاردنەکە دەکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه، پشووی فه‌رمییه." ده‌شڵێت، "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێرییان بۆ دانراوه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه، سه‌ردانیان نه‌كه‌ن." ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "له 1ی11 بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه و ده‌توانن ئه‌و ڕۆژه بڕۆن تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و ڕوونیشیده‌كاته‌وه، هه‌ركه‌سێك دوابكه‌وێت ئه‌و ڕۆژه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و بۆی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 286 ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 326 ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 339 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، حیزبی به‌عس له به‌یاننامه‌یه‌كدا مردنی عیزه‌ت دوری ڕاگه‌یاند به‌شێك له میدیا ئه‌لیكترۆنییه‌كانی نزیک لە حیزبی بەعسی عێراقی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، "ڕۆحی عیزەت دو‌ریش گەیشتووەتە لای سەدام حسێن و ئەویش کۆچی دوایی کردووە."کەناڵی سی ئێن ئێن-یش بڵاویكردووه‌ته‌وه، "بەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانێکی ڕانەگەیەنراو لە پارێزگای سەڵاحەدین ته‌رمی عیزەت دوری بە ئامادەبوونی هەندێک لە ئەندامانی حیزبی به‌عس نێژراوە." عیزەت دوری لە ساڵی 1942دا لە دایکبووە، لەسەردەمی حزبی بەعسی عێراقیدا جێگری سەدام حسێن بوو، له‌دوای ساڵی (2003)شه‌وه تائێستا چه‌ند جارێك هه‌واڵی مردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌ڕێگه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه مردبێت.