سەربازێکی ڕووسی بە سەرخۆشی تانکێک لێدەخوڕێت و خۆی دەکێشێت بە دیوارێکی فڕۆکەخانە ڤۆلگۆگرادا، وا تێدەگات کە دەرگای چوونە ژوورەوەیە. سەربازەکە ناوی ئەلێکساندەر ژێرێبستۆڤە و تەمەنی 29 ساڵە، بەهۆی ئەو رەفتارەیەوە دەستگیرکراوە. https://www.youtube.com/watch?v=OHqNJZlwvDk&feature=emb_title
پیاوێکی فەرەنسی دوای ئەوەی بێ‌ئومێد دەبێ لە چاکبوونەوە، داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەکات کە واژۆ لەسەر کوشتنی "بە بەزەییانە"ی بکات، بەڵام ماکرۆن داواکەی رەتدەکاتەوە. کوک، ئەو پیاوە تەمەن 57 ساڵانەیە، لە تەمەنی 34 ساڵییەوە تووشی نەخۆشی بووبوو، دوای ئەوەی پزیشکەکان بێهیوای دەکەن لە چاکبوونەوە، داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات واژۆ لەسەر کوشتنی "بە بەزەییانە"ی بکات، بەڵام ماکرۆن داواکەی رەتدەکاتەوە، ئەویش مان لە خواردن دەگرێت تاوەکو دەمرێت و چرکەساتی مردنەکەشی راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەخش دەکات. کوک لە نامەیەکیدا بۆ ماکرۆن، داوای هەمواری یاسای نەکوشتنی نەخۆشی کرد، بەڵام ماکرۆن نەیتوانی داواکەی جێبەجێ بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020.10.25، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و ئەندامانی ژووری پۆپەراسیۆن و سەرجەم قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه، کۆبوونەوە بەپشتبەستن بە بەیانی ژمارە(52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-یەکەم/ لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چادێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، ڕاسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.دووەم/ دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.سێیەم/ پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.پێنجەم/ ئەم شوێنانە دادەخرێن:-(هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان، هه‌موو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک)شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-(یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، موزیك لایف، ئاهه‌نگی شه‌وانەی یانەکان)حەوتەم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.هەشتەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، له‌هه‌رشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه) رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.دەیەم/ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.یانزەهەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.دوانزەهەم/ سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر2020.10.25
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، بە تۆمەتی ساختەکاری دەستبەسەرکرا. کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شێخ وەهاب، بۆ ئیفادەدان چووەتە دادگا.کەریم عەلی وتیشی" ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەزامەندی لەسەر چوونی ئەو ئەندامەی بۆ دادگا داوە".
مەسعود حەسەن/ باڵکێش یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پێكانی فلیپ كۆتینیۆی راگەیاند كە دوێنێ ئێوارە لە یاری كلاسیكۆ بەرانبەر یانەی ریال مەدرید دووچاری بوو.یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمی رایگەیاندووە كۆتینیۆ ماسولكە دووسەرەی دووچاری پێكان هاتووە لە ڕانی چەپیدا، سەرەڕای ئەوەی هەستی بە ئازار كردووە، بەڵام بە پێكانەوە یارییەكەی تەواو كرد.ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا پشكنینی زیاتر بۆ ناوبراو ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی جۆری پێكانەكە و ماوەی دابڕانی ئاشكرا بكات.كۆتینیۆ لەم وەرزە بەشداری لە 5 یاری یانەی بارسێلۆنا كردووە و تەنیا یەك گۆڵی تۆمار كردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چوار ڕۆژ پێش ئێستا تۆڕی میدیایی باڵكێش وه‌كو یه‌كه‌م میدیای كوردی ئاشكرای كرد، كه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی گۆران حاجی عه‌زیز، ناسراو به (سۆفی گۆران)، چووه‌ته سه‌ر چیای به‌مۆ و دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆریان به ناوبراوه‌وه كردووه، به‌ڵام ژماره‌كه‌ی به‌رده‌ست نییه و بۆ سۆراغی ناوبراو ڕوویان له چیاكه كردووه، به‌ڵام دوای چوار ڕۆژ گه‌ڕان، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ه‌مه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، ناوبراویان به "كوژراوی" له‌سه‌ر چیای به‌مۆ دۆزییه‌وه. گۆران حاجی عه‌زیز، ناسراو به (سۆفی گۆران)، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی پشته‌ی به‌مۆیه، چوار ڕۆژ پێش ئێستا ماتۆڕەکەی لە کانی کەڵی بناری چیای بەمۆ بەجێهێشتووه و چووه بۆ كۆكردنەوەی قەزوان بەمەبەستی پەیداكردنی بژێوی، دوای چوار كاتژمێر دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ باڵكێش باسیان له‌وه‌كرد، "كه گوێیان له‌ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه و په‌یوه‌ندی به ناوبراویشه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌كه‌ی به‌رده‌ست نییه، بۆیه ڕوویان له چیاكه كردووه بۆ سۆراغكردنی و داواشده‌كه‌ن لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاریان بن له دۆزینه‌وه‌ی ناوبراو. ئیبراهیم عه‌زیز پشته، دانیشتووی ناوچه‌كه و كه‌سێكی نزیك له قوربانییه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی سۆفی گۆران، 500 مه‌تر له دووری بنكه‌ی پاسه‌وانی سنوره‌وه له‌سه‌ر چیای به‌مۆ دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی كه دانیشتووانی سنوره‌كه چوا ڕۆژ پێش ئێستا باسیان لێوه‌كرد، مینێك بووه و به ناوبراودا ته‌قیوه‌ته‌وه." له ڕۆژی یه‌كه‌می بێسه‌روشوێن بوونی ناوبراوه‌وه، دانیشتووانی ناوچه‌كه داوایان كرد باڵكێش به‌دواداچوون بكات و ده‌زگاكانی تری ڕاگه‌یاندن ئاگاداربكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بهێنرێنه سه‌ر هێڵ و سۆراغی ناوبراو بكه‌ن، چونكه تائێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ و چیاكه‌ش مینڕێژه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه قوربانی تری لێبكه‌وێته‌وه."
كاروان كه‌ولاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا "داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات، ڕۆژی سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له دانیشتنی ژماره (9ی)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م ئاماده‌بن." ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ری ئاشكرا كردووه، كه بریتییه له سێ ته‌وه‌ر، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت. ته‌وه‌ری دووه‌م، (په‌رله‌مانتار "عومه‌ر عه‌بدوڵا فه‌تاح" له لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان) داده‌نرێت. ته‌وه‌ری سێیه‌م، (گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی) ده‌كرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا دەبێت، جەڵتەی دڵیش لێی دەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات. عه‌مید خه‌سرۆ خالید زێباری، چەند ڕۆژێکە تووشی کۆرۆنا بووە و تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕۆیشت، بەڵام بەرلەوەی کۆرۆنا تێپەڕێنێت، جەڵتەی دڵ لێیدا و بەهۆیەوە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گیانی لەدەستدا. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌مید خه‌سرۆخالید یاسین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌مان پێگه‌یشت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، له خودا داواكارین به به‌هه‌شتی شادبكات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران لە برایانی ئاشتیخواز ڕوویان لە بەغدا كردووە بۆ یادكردنەوەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانەكاندا."وتیشی: "ڕێنماییمان به سەرجەم بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاكان و بەغدا داوه بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ خۆپیشاندەرانی میوان بگرنەبەر."ئەوەشی خستەڕوو، "ئاسانكاریی دەكرێت بۆ چوونە ناوەوەی سەرجەم كەناڵە ئاسمانییەكان بۆ گواستنەوەی یادكردنەوەی خۆپیشاندانەكان." هاوكات، وته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش داوا ده‌كات "خولەكێك ڕاوەستان بۆ گیانی شەهیدان" ئەنجامبدرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، سامان عارەب، سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان ڕایگه‌یاند، "لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، كۆمپانیای پەكین ی وڵاتی چین دەرخستەیان داوه بە دەستەی وەبەرھێنان كردووه، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاری و نیشتەجێبوون." وتیشی: "پڕۆژەكە بریتییە لە شارێكی گەشتیاری نیشتەجێبوون، کە دەریاچەی ئاو و شوێنی وەرزشی تێدا دروستدەکرێت و ئاشكراشی كرد، كه به‌پێی پێویستیی پرۆژه‌كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێت." ده‌شڵێت، "دەرخستەی پڕۆژەكەمان ئاراستەی شارەوانی ھەولێر كردووە و وەزیری شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی ھەولێر لەسەر هێڵن بۆ دابینكردنی زەوی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە." ئاماژەی بەوەشکرد، "کە شوێنێك لە باكووری ڕۆژئاوای ھەولێر دیاریكراوە، وەبەرھێنەرە چینیەکان سەردانی زەوییەكەیان كردووە و لە دوای دابینكردنی زەوی و تەواوبوونی ڕێكارەكان دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری دوو ھەزار دۆنم زەوی دەكرێت."
وه‌زاره‌تی دارایی بە مەرجێک لەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میری خۆش دەبێت. دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا : 1- به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن. 2- تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەولەتی لە تاوانەکانی داعش(یونیتاد) کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد و ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەماهەنگ و هاوکاري بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک، بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش. لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە کە "لە دیدارەکەدا پرۆسەی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی داعش و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتووێ کرا". ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)، تیشکی خستە سەر دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی داعش لە سەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە . ئاماژەشی بەوەدا کە ئامانج لەم دادگاییکردنە، پەند وەرگرتنە لەو تاوانانە و ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەیان. ئەوەش ھاتووە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "جەختی لەوە کردەوە کە هاوکات لە گەڵ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی داعش، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەماهەنگ و هاوکاريش بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک ، بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی، لە لایەن تیرۆریستانەوە وێران کراون ، بۆ زەمینەخۆشکردن لە پێناو گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان".