كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تائێستا پرۆژه‌ى دروستكردنى ناوچه‌ى پیشه‌سازیی ناحیه‌ى ڕزگاریی ڕێكاره یاساییه‌كانى ته‌واو نه‌بووه و ده‌ست به پرۆژه‌كه نه‌كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى ڕزگاریش ده‌ڵێت، "نه‌خشه‌دانان پرۆژه‌كه‌ى ڕاگرتووه"، نه‌خشه‌دانانیش ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خاته ئه‌ستۆی شاره‌وانى. بڕیاره ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازیی بۆ ناحیه‌ى ڕزگاریی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار بە ڕووبەری زیاتر لە 300 دۆنم دروستبكرێت و پرۆژه‌كه‌ش نه‌خشه‌كاریی بۆ كراوه و پێشتریش ڕاگه‌یه‌نرا كه ڕێكاره هونه‌ریی و ئیدارییه‌كانى ته‌واو بووه، به‌ڵام هێشتا ڕێكاره‌كان ته‌واو نه‌بووه و نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و سه‌رۆكى شاره‌وانى ڕزگارییش جه‌ختى له ده‌ستپێنه‌كردنى پرۆژه‌كه كرده‌وه و وتی: "پێمان وتراوه نه‌خشه‌كه په‌سه‌ند نه‌كراوه." وتیشی: "به‌هیوا و ته‌ماى ئه‌وه‌بووین له‌م ڕۆژانه نه‌خشه‌كه په‌سه‌ند بكرێت و بگاته ئه‌و قۆناغه‌ى بتوانین له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دایبه‌زێنین، به‌ڵام كۆتا بڕیار پێیان ڕاگه‌یاندین كه نه‌خشه‌كه په‌سه‌ند ناكه‌ن." له‌به‌رامبه‌ریشدا بەڕێوه‌بەری نەخشەدانانی گەرمیان ڕەتیکرده‌وە کارەکانی ناوچە پیشەسازییه‌كه‌یان ڕاگرتبێت و وتی: "كاره‌كانى ڕانه‌گیراوه و نازانم بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى وا به‌بێ ئاگایی قسه ده‌كات." وتیشی: "هه‌موو كاره‌كانمان لێره ته‌واوكردووه و ناردوومانه و ئێستا له وه‌زاره‌ته، ته‌نها ئه‌وه ماوه‌ته‌وه له وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه نوسراوێك بكه‌ن و بڵێن ئیشه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن." به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان سه‌رۆكی شاره‌وانى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، "كه به دواى دۆسیه‌كه‌دا ناڕوات و سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ى دانیشتووه و ئاماده نیه بڕوات 2 ڕۆژ له هه‌ولێر بێت و ئیشه‌كه ته‌واو بكات." ده‌شڵێت، "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى قسه‌م كردووه و وتویه‌تى، 40 ڕۆژه نوسراوه‌كه ئیمزا كراوه و له نوسینگه‌ى وه‌زیره، له نوسینگه‌ى وه‌زیریش ده‌بێت به‌دوایدا بچیت بۆ ته‌واوكردنى." ئه‌م دواكه‌وتن و ده‌ستپێنه‌كردنه‌ى پرۆژه‌كه له‌كاتێكدایه، كه به‌هۆی نه‌بوونى ناوچه‌ى پیشه‌سازییه‌وه، كێشه‌یه‌كى زۆر بۆ دانیشتووانى ناحیه‌ى ڕزگاری و به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كان دروست بووه، به‌هۆی بوونى دوكانى پیشه‌وه‌رى له‌نزیك ماڵان، كه مه‌ترسی و كێشه‌ى زۆری بۆ ئه‌و ماڵانه دروست كردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ و خوێندنه‌وه بۆ پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی ده‌كات. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ سێشەممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م ئه‌نجامده‌دات و تیایدا خوێندنه‌وه بۆ پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی ده‌كرێت." به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەته بە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ "پێشنیازی یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان".
ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، ئاویان لەسەر مانگ دۆزیوەتەوە. جیم برایدنستان، بەڕێوەبەری ناسا لە تویتێکدا نووسیویەتی" ئاو لەسەر ئەو رووەی مانگ هەیە کە رووناکی خۆری بەردەکەوێت. ئەو دۆزینەوەیەش لە رێگەی تەلیسکۆپی سۆفیاوە بووە." جیم دەشڵێت" هێشتا نازانرێت ئایا دەتوانرێت لە داهاتوودا ئەو ئاوە وەکو سەرچاوەی ژیان بەکاربهێنرێت یان نا، بەڵام دۆزینەوەی ئاو هەنگاوێکی باشە بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی لە بارەی مانگەوە دەکرێن. https://twitter.com/NASA/status/1320876642621861888?s=20
مەسعود حەسەن/ باڵکێش دوو یاریزانی یانەی ئەی سی میلان دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەمشەو بەرانبەر یانەی ڕۆما یاری ناكەن. بە چەند كاتژمێرێك پێش یارییەكەیان بەرانبەر یانەی ڕۆما لە گەڕی پێنجەمی سێریا ئەی، یانەی ئەی سی میلان دووپاتی كردەوە هەردوو یاریزان جیجی دۆنارۆما و پێتێر هاوگی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە. لەلایەكی تر یانەی میلان باسی لەوەشكردووە، سێ ئەندامی تری یانەكە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و هەموویان كەرەنتین كراون. هەر ئەمڕۆ سەرجەم ئەندامانی یانەی میلان پشكنینیان بۆ ئەنجام درا و جگە لە دۆرنارۆما و هاوگی هەموویان سەلامەتن و هەڵگری ڤایرۆسەكە نین.
لە سنووری قەزای مەخموور فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەند بنکەیەکی داعشیان کرد و چوار چەکداریان کوشت. هێرشەکە شەوی رابردوو کراوە و ژمارەیەک فڕۆکەی هاوپەیمانان چەند پێگەیەکی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووغ بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا 4 چەکداری داعش کوژراون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێكخراوی داعش جارێكی تر چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێته کەرکوک و بەپێی زانیارییەكانی باڵكێش له‌ئێستادا هەندێك گۆڕانکارییان کردووە، جگە لەوەش له‌مه‌ودوا ستراتیژی كاركردنیان ده‌گۆڕن و ستراتیژی نوێیان بریتی ده‌بێت له دانانه‌وه‌ی بۆمب و بازگەی وەهمی و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەکان و ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت ئەو کەسانەی كه لەگەڵ هێزه ئەمنییەکاندا کاردەکەن، یان کارمەندی هێزە عێراقییەکانن. سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ورده‌كاریی گۆڕانکارییه نوێیه‌کانی داعشی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی: "له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای خورماتووه‌وه تا ده‌گاته كه‌ركوك، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌كردووه." گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی داعش به‌م شێوه‌یه: 1- وه‌لید عه‌بدوڵا عومه‌ر (ئه‌بو ئه‌سعه‌د)، به‌رپرسی میحوه‌ری عەباسی تا دەگاتە لای ڕووباری دیجلە. 2- عبدولمه‌جید حه‌ميد ئه‌لحوبه‌یدی، به‌رپرسی میحوه‌ری زاب، تاوه‌كو دەگاتە لای گوندی سارتک حه‌لوات مولتەقا و گوندەکانی مه‌نسوریه. 3- محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌زاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری ماحوز، تاوه‌كو دەگاتە لای گوندەکانی مه‌دینە و حەویجە. 4- فه‌تاح عبدولڕه‌حمان شاهری، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕیاز، تاوه‌كو دەگاتە لای پرۆژه‌ی ئاوی وادی نه‌وت. 5- وه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕەشاد، تاوه‌كو دەگاتە لای جەوالە و وادی زه‌یتون. 6- عبدولڕه‌حمان حسێن عومه‌ر ئه‌لكومی، به‌رپرسی میحوه‌ری دوبز، تاوه‌كو دەگاتە گوندەکانی ئه‌لبوحه‌مدان ئه‌لده‌نادش. 7- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لحه‌مدانی، به‌رپرسی میحوه‌ری حەمرین، تاوه‌كو ده‌گاته لای گوندەکانی گەرحه قازان. 8ـ سه‌ميرعه‌لی سوڵتان، به‌رپرسی میحوه‌ری داقوق، تاوه‌كو ده‌گاته وادی زه‌رگه وغێدە.
25 پەرلەمانتاری کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەدەنە کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر. عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی یاداشتەکەوە لە فەیسبووک نووسیویەتی" فەرەنسا لە رابردوودا هەندێ بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بووە لە دەستی رژێمی بەعس، ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئ ێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵدا کردووە، بەڵام وەک میللەتێکی مسوڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژوویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و رێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات".
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ڕایگەیاند، "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری توشبووانی كۆرۆنا، ئێستا لە ساتی یەکلاکەرەوەى پەتای كۆرۆناداین، بەتایبەت له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه باكووری نیوه‌ی گۆی زه‌وی." باسی له‌وه‌شكرد، "چەند مانگى داهاتوو په‌تاكه زۆر قورس دەبێت و هەندێ وڵاتیش لەسەر ڕێڕەوێکى مەترسیدارن و یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕیش پڕبوون." ئه‌م هۆشدارییه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌كاتێكدایه، كه بەپێی ئامارەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رۆژى شەممە، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، 465,319 هەزار توشبووى نوێ تۆمارکراوە، کە سێیەم ئامارى پێوانەیی ڕۆژانەیە لەسەر ئاستى جیهان لەماوەى سێ ڕۆژى ڕابردوودا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى پاره‌كانیانه‌وه، ژماره‌ى ناردنى نه‌خۆش به ئه‌مبوڵانسی حكومی له گه‌رمیان كه‌مبووه‌ته‌وه و کەسوکاری نەخۆشه‌كان ناچارن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی نەخۆشەکانیان ببه‌نه سلێمانی. له دووه‌م ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخی ته‌ندروستى له‌گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه بە پێی ئامار و تێبینییەکانی ئێشکگری نەخۆشخانەی شه‌هید "شێرەی نەقیب"ی تایبەت بە ژنان و مناڵبوون، لەکۆی پێنج نەخۆشی نێردراو کە تەلەفۆنیان بۆ بەشی کردە پزیشکییەکان کردووە، 3 حاڵەتیان وتوویانە ئەمبۆڵانس و ئێشکگرمان نیە بۆ ناردنیان، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکان دروستکردووە. یاریدەدەری بەرپرسی کردە پزیشکییەکان، لەوباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بەهۆی خەرجنەکردنی ئیفادو دواکەوتنی مووچەوە، کارمەندەکانمان بۆ ماوەیەک بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەڵام بۆ ئێستاش ماوەی 8 مانگە پارەی ئیفاد خەرج نەکراوە و کارمەند مافی خۆیەتی کە داوەی حەقی خۆی بکات." لە بەرامبەریشدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، د.سیروان محەمەد، ده‌ڵێت: "لە پێشووتردا ڕۆژانە 6 ئەمبۆڵانس ئێشکگر دەبوون، بەڵام بەهۆی بێموچەیی و کەمبوونەوی دەوام و خەرجنەکردنی ئیفاد بۆ کارمەندانی کردە پزیشکییەکان، ڕۆژانە 3 ئەمبۆڵانس ئێشکگر دەبن، واتا لەیەک کاتدا لە سێ حاڵەت زیاتر ناتوانین ئیحالە بکەین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تۆمه‌تبارێك له دهۆك دوای ئەوەی كه شەش جار لەلایەن دادگاوە داواکراوه و خۆی ڕادەست نەکردووه و دووجار تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بریندارکردووە، شەوی ڕابردوو تەقەی لێ‌کرا و کوژرا. هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ده‌ڵێت، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمەتبارێک کە شەش جار بڕیاری دادگای هەبوو بۆ ئامادەبوون لەبەردەم دادگا، بەڵام خۆی ڕادەست نەکردووە و تەقەی لە پۆلیس کردووە."ده‌شڵێت، "تۆمەتبارەکە پێشتر تەقەی لە پۆلیسێک کردووه و برینداری کردووه، شەوی ڕابردووش کاتێك پۆلیس چوونه‌ته‌سه‌ری خۆی بە دەستەوە نەداوە و دیسانەوە تەقەی كردووه و موقەدەمێکی پۆلیسی بریندارکردووە، دواتر له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا کوژراوە."ئاشكراشی كرد، "تۆمه‌تباره‌كه له به‌نزینخانه‌یه‌ك بووه و لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چەند نارنجۆکێک و چەکێکی جۆری قەناس و دەمانچەیەک و کڵاشنکۆفێک و تاپڕێکدا."
حازم جەعفەر/ باڵکێش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەکاتی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی گیانی لە دەستدا و ئەڵمانیاش بەو ڕووداوە سەری سوڕماوە. ئاژانسی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26، تۆماس ئۆبێرمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی 2ی ئەڵمانی "ژی دێ ئێڤ"، لەناکاو گیانی لە دەستداوە و ئەو ڕووداوە سەرسوڕمانی زۆری بۆ پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئەڵمانی دروستکردووە. ئۆبێرمان، لەگەڵ ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، ھاوکات جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکراتیشە (باندێستای).
جنێو بە خواکانیان مەدەن، با جنێو بە خواکەمان نەدەن، سوکایەتی بەخۆیان و باوڕیان مەکەن، با بێڕێزی بە پێغەمبەرو ئاینەکەمان نەکەن! پێش ھەمووشت من موسوڵمانێکی مولتەزیمم، بەڵام شەڕە جنێوە نە بەشێکە لە ئاکاری موسوڵمان و نە بەشێکە لە ئاکاری پێغمەبەر(درودی خودای لەسەربێت). وەڵامی بێڕیزی ئەوان بە پێغمبەر(درودی خودای لەسەربێت) بە لۆژیک و پەیامی عەقڵانی دەدرێتەوە. دژ بەم بێڕێزیەی بەرامبەر پێغمبەرمان (درودی خودای لەسەربێت) دەکرێت، ئێمە ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێک ئامادەدەکەین و دەیدەینە کونسوڵگەری فەڕەنسا.. دەکرێت یەکێتی زانایان پەیامێکی ڕون بەناوی موسوڵمانانی کوردستانەوە بداتە کونسوڵگەری فەڕەنسی.. دەکرێت لێکۆڵەرەوان لەباری ئیسلام و پێغمبەر(درودی خودای لەسەربێت)و پەیامەکەی ، بەزمانی ئینگلیزی( ئەگەر فەڕەنسی بێت باشترە) پەیامەکە بگەیەنن.. سەرباری ئەو ھەموو ئازار‌و بێڕێزیەی بەرامبەر پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) کرا لە مەکە، لە ھێچ شوێنێک بە شەڕە جنێو وەڵامی نەداوە، بەڵکو بەخۆگری و ئاکاری بەرز زیاتر پەیامەکەی گەیاندو سەرکەوت. ئەم جنێوەی ھەندێک کەس بەرامبەر ماکرۆن دەیکات، بابەتە ماکرۆن نیە، دروستبوونی کەلتورێکە ھەرچیت بەدڵ نەبێ لە بری ڕەخنەو دیالۆکی ژیرانە، جنێوی پێبدە.. مامۆستا شەماڵ خودا لێی خۆش ببێت، جارێکیان بەسەرھاتێکی گێڕایەوە: وتی: بەڕێزێک پیاوێکی باش بوو، دڵودەرونێکی باشی ھەبوو، بەڵام مەشروبی دەخواردەوە، وەردە وردە ئیمان لە ناخیدا چەکەرەی دەکرد، ڕۆژێک گوێی لە وتاربێژێک بوو، دەیوت: ئەوەی مەشروب بخوات خوێڕیە!! ھاتبوو وتبوی: مامۆستا شەماڵ تۆ خوێڕێتی چیت لە من دیوە؟.. بە دڵنیایی ئاینی ئیسلام ڕۆژ بەڕۆژ گەشە دەکات، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە ماوەی ١٣٠ ساڵی ڕابردودا لە ئاینی پێنجەمەوە بوە بە ئاینی دوەم، پاش ٥٠ ساڵی ئایندە دەبێتە ئاینی یەکەم.. ئیسلام بەڕەوشتی بەرزو ناتوندووتیژی گەشە دەکات، نەک شەڕە جنێو خۆتەقاندنەوەو خەڵک سەربڕین .. ماکرۆن و ژنەکەی جنێوەکانی تۆ نابینن! بەم جنێوانە خەڵک فێری شەڕە جنێو دەکەیت!! باشترین خزمەتێک بەدین ؛ دەتوانیت لە پاڵ وەڵامی عەقڵانی بۆ ئەوانەی دژایەتی ئیسلام دەکەن، بەرامبەر زوڵم و گەندەڵی و ستەمکاری دەسەڵاتی کوردی بوەستینەوە. عەلی حەمە ساڵح