كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، تەنها لە 8 ڕۆژی یەکەمدا دەبنەهۆی توشبوونی کەسانی تر، بۆیە تەنها (٨-١٠) ڕۆژ خۆکەرەنتینەکردن پێویستە، بەڵام پێویستیان بە پشووی زیاترە." ڕوونیشیكرده‌وه، "هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا، مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە ناگوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ مارجن کۆبیاک، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق كۆبووه‌وه و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا و هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد. باڵیۆزی پۆڵەندا، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ دراوە جیهانییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا: 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 250 دینارە. 100 پاوەند بە 160 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 146 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار و 500 دینارە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی راگەیێندراوەکەی یەکێتی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان لە ژێر هەر فشارێکدا رەتدەکەینەو. دەقی ڕوونکردنەوەکە: ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوەتەنیا ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە. هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان ، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەینەوە. خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی دوو پۆستی تری باڵای وه‌گرت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌كێتی نیشتیمانی، پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیش "شیلان عارف"ی بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی داد و "حه‌كیم ولیا"ی بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دیاری كرد. سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه، یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ندین وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته و فه‌رمانگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌وه به‌شداره له پرۆسه‌ی حكومرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌رده‌وام خۆی وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن پیشانده‌دات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون (پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌ران)، له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌گرمه‌وه دروستده‌كرێت و تایبه‌ته به‌و فه‌ر‌مانبه‌رانه‌ی كه له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌لاردا ده‌وام ده‌كه‌ن. ڕزگار وه‌هاب، سه‌رپه‌رشتیاری دابه‌شكردنی فۆرمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ڕایگه‌یاند، "ئه‌م پرۆژیه پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌رانه و له 2889 یه‌كه پێكهاتووه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌گرمه‌وه دروستده‌كرێت." وتیشی: "فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له ڕۆژی 18ی 10ی 2020ه‌وه ده‌رچووه و هه‌ركاتێك بگاته ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت دوای دوو مانگ به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "1556 یه‌كه‌یان یه‌ك نهۆمین و ڕووبه‌ره‌كه‌یان 180 مه‌تر و 200 مه‌تره، 840 یه‌كه‌شیان شوقه‌ی 10 نهۆمین و هه‌ر نهمۆیكیش پێكدێت له 4 شوقه و به‌شێكیشیان یه‌كه‌ی دوو نهۆمییه." باسی له‌وه‌شكرد، "دابه‌شكردنی ئه‌م یه‌كانه به‌پێی خاڵبه‌ندییه و تائێستاش زیاتر له 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه و گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه بۆ ئێمه، به‌ڵام ئێمه ڕێژه‌مان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان دیاری كردووه." سه‌باره‌ت به پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ، وتی: "ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رانه، به‌ڵام له‌ئێستادا دوو كۆمپانیای تر له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وانیش دروستبكرێت." له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وه، وتی: "ئه‌و پرۆژه‌یه 5 قوتابخانه و 4 باخچه‌ی ساوایان و مزگه‌وتێك و بنكه‌ی ته‌ندروستی و بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه و 2 یاریگای داخراوی تیایه و ماوه‌ی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ش 4 ساڵه."
حازم جەعفەر/ باڵکێش سەرۆک کۆماری تورکیا، داوای لە گەلەکەی کرد بۆ یەك هەڵوێستی لەسەر ئیسلام و دژی فەڕەنسا، بایکۆتی کاڵای فەرەنسی بکەن. رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد "ئەگەر لە فەرەنسا زوڵم و ستەم لە موسڵمانان بکرێت”. ئەوان پارێزگاری لە موسڵمانان بکەن. ئەردۆگان بە توڕەییەوە ڕەخنەی توندی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گرت کە پێشتر وتی “بەڵین دەدات بەرگری لە عەلمانییەت بکات، دژی ئیسلامی ڕادیکاڵ”. ئەمە لە کاتێکدایە لە 16ئۆکتۆبەر، مامۆستایەک بەناوی ساموێل پاتی، لە لایەن خوێندکارێکییەوە بەناوی عەبدوڵڵا ئەنزۆرڤی تەمەن 18 ساڵ، لە دەرەوی پاریس سەربڕدرا، دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی پێشکەش بۆ عەبدوڵڵا ئەنزرۆڤی و هاوپۆلەکانی کرد، لەسەر ئازادی ڕادەربڕین. ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساش لە لێدوانێکدا ستایشی “پاتی”ی کرد و وتی “فەڕەنسا دەست لە کارتۆنەکان بەرنادا”.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 288 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 336 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 385 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پله و سلێمانی 30 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک 34 پلە دەبێت. سبەینێ چوارشەممەش، پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 31 پلە و سلێمانی 31 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پله دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، جارێكی تر به‌شێك لە مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان كرده‌وه و داوایان كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی تەواوەتی و به‌بێ لێبڕین دابەش بكات. مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی گه‌رمیان ده‌ڵێن، "پێویسته حكومه‌ت له‌كاتی خۆیدا مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكات." مامۆستایانیش جگه له داواكردنی مووچه‌كانیان، داوا ده‌كه‌ن، سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنیش نه‌مێنێت." پێشتریش چەند جارێكی تر مامۆستایان و فەرمانبەران لەشارو شارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان دژی پێنەدانی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا گردبونەته‌وە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە دامودەزگا حكومییەكانیان كردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رپرسێكی ئه‌منی كه‌ركوك به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، شەوی ڕابردوو داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر کێڵگەی نەوتی خەبازە لە کەرکوک و ئەفسەرێکی کوردیان بەناوی (لەتیف ڕەحمان لەکی) كوشتووه." ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ناسنامه‌ی ئه‌فسه‌ره كوژراوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، وتی، "ئەفسەرەكه پله‌ی نه‌قیبه و دانیشتووی قەزای خورماتووی پارێزگای سه‌لاحه‌دینه و لەدایکبووی ساڵی (1968)ه." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، باڵكێش ورده‌كاریی گۆڕانكارییه‌كانی داعشی له پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زای خورماتوو بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه داعش ستراتیژی كاركردنی خۆی گۆڕیوه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نوێی ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك و خورماتوو كردووه و له‌مه‌ودوا زیاتر كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كاته ئامانج و باسی له‌وه‌شكرد، كه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی داعشه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له كه‌ركوك تاوه‌كو خورماتوو، كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
حازم جەعفەر/ باڵکێش مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان کە دانیشتووی كەلارە، دەڕفێندرێت و دوای 10 ڕۆژ تەرمەكەی لە شاری كەركووك دۆزرایەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، "سەفا كەڵهوڕی" مامۆستایە لە زانكۆی گەرمیان و لە كەلار دادەنیشێت، دوای 10 رۆژ ڕفاندنی لەسەر ڕێگەی نێوان کەلار - خانەقین و بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی لە گەڕەکی دۆمێزی شاری کەرکووک دۆزرایەوە. لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک، بنەماڵەکەی لە تیرۆرکردنی ئاگادار کراونەتەوە.