Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
27-10-2020

نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە

پارێزگاری پێشووی کەرکووک تووشی جەڵتەی مێشک بووە. بە گوێرەی زانیارییە پشتڕاست نەکراوەکان، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکووک و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، جەڵتەی مێشک لێیداوە و ژیانی لە مەترسیدایە. نەجمەدین کەریم لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە پارێزگاری و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوورخرایەوە و ئێستا لە ئەمریکا دەژی.

هەواڵ
27-10-2020

پارتی وەڵامی پەكەكە دەداتەوە

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەداتەوە و دەڵێت " لە زۆر بارودۆخی هەستیاردا پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و دامودەزگەی هەرێمی كوردستان". گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی سەرانی پەکەکە دەداتەوە...  جێگەی داخێكی زۆرە كە لە زۆر بارودۆخی هەستیاردا پەكەكە بە لێدوانی بەرپرسانی و كردەوەكانی بووەتە مایەی سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی گەلی كوردستانە. لە دوایین لێدوانەكانیشیاندا نەفەسی هەڕەشە و خواستی نانەوەی گرژی و ناسەقامگیری و، ئاوەژووكردنی ڕاستییەكان بە ئاشكرا دیارە. ئەم جۆرە ڕەفتارانەی پەكەكە شتێكی تازە نییە و لە ڕاستیدا ئەوان بە كارە نابەجێ و گوماناوییەكانیان بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی كوردستان. ساڵانێكی زۆرە بە سەرانەوەرگرتن و داگیركردنی ماڵ و موڵكی خەڵك، ڕێگەیان لە ئاوەدانكردنەوەی سەدان گوند و گەڕانەوەی خەڵكی سڤیل بۆ ناوچەكانیان گرتووە. گۆڕەپانی شەڕ و ململانێكانیان گواستووەتەوە ناو هەرێمی كوردستان و ڕۆژانە هاووڵاتیانی هەرێم باجی مرۆیی و ماددی ئەو ڕەفتاری پەكەكە دەدەن. كارمەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شەهید دەكەن و هێشتایش پێیانوایە ئەوان هەڕەشە نین و هەرێمی كوردستان دەپارێزێن! پەكەكە بە ئاشكرا كەوتووەتە ململانێ لەگەڵ هەرێم و مەترسی بۆ سەر ژیان و بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دروست دەكات. ئەوان لە هەر شوێنێك كوردێكی لێ بێت خێرا خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و كوردیش بە میوان. لە وەڵامی وتەكانیاندا دەڵێین ئێمە بڕوای تەواومان بە چارەسەركردنی ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و تەبایی نێوان لایەنەكان هەیە. لێدوان و كردەوەكانتان زیانی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان  هەبووە و بۆ ڕێگەگرتن لە تێكچوونی زیاتری بارودۆخ داوا دەكەین چیتر كێشەی خۆتان و خەڵكی تر مەهێننە ناو هەرێمی كوردستان.  مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان  27ـی تشرینی یەکەمی 2020

گشتی
27-10-2020

پۆگبا: هەواڵی وازهێنانم لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورە لە ڕاستی

مەسعود حەسەن/باڵکێش پۆل پۆگبا ناوەڕاستكاری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی دووپاتی دەكاتەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی دەگرێتە بەر بەرانبەر بەو دەنگۆ و هەواڵانەی باس لە وازهێنانی دەكەن لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا.لە سۆشیال میدیا چەندین هەواڵ لەسەر پۆگبای 27 ساڵ پۆست كران گوایە بەهۆی لێدوانەكانی ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بە پێغەمبەری ئیسلام هیچی دیكە یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا ناكات.لەمبارەیەوە پۆگبا لە ئینیستگرام دەڵێ:" ئەم هەواڵانە دوورن لە راستی، زۆر هەست بە توڕەیی و شۆك و كەوتن دەكەم كاتێك ناوی دەخرێنە نێو ئەم دەنگۆ و هەواڵە درۆیانە".پۆگبای موسڵمان زیاتر دەڵێ:" من دژی توندوتیژی و ئیرهابم، لە بێبەختی من هەندێ رۆژنامەنووس هەست بە بەرپرسیارەتی ناكەن، ئازادی رۆژنامەگەری بە خراپی بەكاردەهێنن و راستی و درووستی بابەتەكان وەك خۆی باس ناكەن و بەدوای راستییەكان ناگەڕێن.

گشتی
27-10-2020

سەرۆكی فیفا تووشی كۆرۆنا بوو

مەسعود حەسەن/ باڵکێش فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیدراسیۆنەكە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) بووە.فیفا ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئینفانتینۆی 50 ساڵ چەند نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەی هەیە و ئێستە خۆی كەرنتین كردووە و لانی كەم ماوەی 10 رۆژ لە كەرەنتین دەمێنێتەوە.

هەواڵ
27-10-2020

لێدانی بیر مەترسی لەسەر ئاسایشی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان دروستكردووە

كاروان كەلاری/ باڵكێش به‌ڕێوبه‌رى گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان دەڵێت: ”هەفتانە دەست بەسەر چەندین ئامێری بیر هەڵکەندندا دەگرن و ژمارەکەش بە زۆر دەبینێت بۆ ناوچه‌كه‌.” بەرزان کەریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شارەوانییەکانی گەرمیان لەبارەی حاڵەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئامێری بیر هەڵکەندن، دەڵێت: ”لێدانی بیر لەئێستادا بە تەواوی نایاساییە و ڕۆژانە و هەفتانە بە بەردەوامی لیژنەکانیان دەست بەسەر ئامێری بیرهەڵکەندن دەگرن.” لەبارەی ئەو سەرپێچییانەی کە تۆمارکراوە و دەست بەسەرداگرتنی ئامێرەكان، وتی: ”ژمارەکە بۆ گەرمیان زۆرە، چونکە هەندێكجار هەفتانە دەست بەسەر زیاتر لە سێ ئامێردا دەگیرێت کە بە نایاسایی بیر لێدەدەن.” ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه،‌ به‌پێی ڕاپۆرتێكى پێشووتری یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، حاڵه‌ته‌كانى زۆری لێدانى بیر كاری كردووەتە سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوی ژێر زه‌وی و ئەوەش مه‌ترسیی زۆری له‌سه‌ر ئاسایشی ئاوی سنوره‌كه‌ دروست ده‌بێت.

هەواڵ
27-10-2020

ژماره‌یه‌ك له‌ بارهه‌ڵگره‌ ڕاگیراوه‌كانى مه‌رزی په‌روێزخان دێنه‌ هه‌رێ...

كاروان كەلاری/ باڵكێش پاش ڕاگرتنیان بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ 15 رۆژ، 45 له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى له‌ په‌روێزخان ڕاگیرابوون، ڕێگه‌ى هاتنه‌ ناو هه‌رێمیان پێدرا. تۆڕی میدیایی باڵكێش له‌ چه‌ند رۆژى پێشوودا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ 80 بارهه‌ڵگر له‌ په‌روێزخان ڕاگیراون و چاوه‌ڕێى بڕیارى گومرگن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وێت باره‌كان یاسایین یان نا. له‌باره‌ى دوایین زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌، عه‌باس ئیسماعیل، بەرپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییە‌كانى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، دەڵێت، ”45 له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیان ته‌واوكردوه‌ و ڕێگەی هاتنە ناوەوەیان پێدراوە.” دەشڵێت: ”ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كە ماون تاوەكو ڕێكارە‌ یاساییه‌كانیان ته‌واو نه‌كرێت ،ناهێڵدرێت بێنه‌ هه‌رێمه‌وه‌.”

هەواڵ
27-10-2020

دوو بازرگان بە ماددەی هۆشبەر و چەکەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە. دەقی ڕاگەیەنراوەکە ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۷ / ۱٠ / ۲٠۲٠ لەچالاکیەکیەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا ( ۲ ) دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت بەناوەکانی ( ب ـ س ـ ح ) و ( س ـ أ ـ م ) کە بڕی ( ۲٤٤ غرام کریستاڵ ـ ۲٠٠ غرام هێرۆین ـ ۳۳ غرام جامایکا  ـ ۲٠ غرام حەشیش) و ( ۲٠ دەنك ) حەبی هۆشبەری سۆمادرین تەرازوویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ ( ۲ ) دوو دەمانچە و ( ۱ ) یەك غەدارە

هەواڵ
27-10-2020

دوو فراكسیۆن له‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا "شه‌ره‌ ده‌به‌"یان كردووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات و تیایدا پرساندن و وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ڕه‌تكرایه‌وه‌ و كۆتایی پێهێنرا. ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی کۆبووەوە و تیایدا وەڵامی سەرۆکی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وەزیری دارایی خوێندرایەوە، کە لەبری پرساندن ئاڕاستەی پەرلەمان کرابوو. له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، پرساندن و وه‌ڵامی سەرۆکی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی خسته‌ دەنگدانەوە و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران کۆتایی بە پرساندنەکە هێنرا، بەهۆی ئەوەی وەڵامی حکومەت بۆ پەرلەمان "باوەڕپێکراوە". به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، جگه‌ له‌ ڕێگرییه‌كه‌ی پاسه‌وانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ كازم فارووق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، "شه‌ڕه‌ ده‌به"ش له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێدا دروست بووه‌، ‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ده‌نگیان به‌ كۆتاییهێنان به‌ پرساندنه‌كه‌ داوه‌.

هەواڵ
27-10-2020

دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاڵۆزی تێكه‌وت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاڵۆزییەک لەنێوان کازم فارووق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و پاسەوانانی سەرۆکی پەرلەمان دروستبووە. هۆکارەکەشی ئەوەبووە کە کازم فارووق، هەوڵیداوە بە مۆبایلەکەی ڤیدیۆی دانیشتنەکەی پەرلەمان بگرێت و پاسەوانەکانیش رێگرییان لێکردووە. له‌ئێستادا نیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌.

هەواڵ
27-10-2020

بەهۆی ئالۆزییەوە پەخشی دانیشتنی پەرلەمان ڕاگیرا

بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان راگیرا

هەواڵ
27-10-2020

کۆرۆنا لە کوردستان ژمارەیی پێوانەیی تۆمار کرد

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1597 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.

هەواڵ
27-10-2020

سلێمانی: ماوەی کەرەنتین بۆ 8 رۆژ کەمکرایەوە

حازم جەعفەر/ باڵکێش بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی کەرەنتین بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری کۆرۆنان بۆ 8 رۆژ کەمکراوەتەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە هەشت ڕۆژی یەکەم دەبنە هۆی تووشبوونی کەسانی دیکە، بۆیە تەنیا 8-10 رۆژ خۆ کەرەنتینەکردن پێویستە، بەڵام پێویستیان بە پشوی زیاتر دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە، هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت.

1 2 ... 972 973 974 ... 1143 1144