حازم جەعفەر/ باڵکێش گۆڤاری شارلی ئیبدۆ زنجیرەیەك وێنەی كاریكاتێریی لەسەر سەرۆكەكان بڵاو كردوەتەوە و دوایین کاریکاتێریش لەسەر ئەردۆگان بووە. لە بەرانبەر ئەو “سوکایەتییە”ش، توركیا گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەڕەنسی بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنە كاریكاتێرییەکەی ئەردۆگان تۆمەتبار كرد. فەخرەدین ئاڵتون، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی توركیا لە تویتێكدا دەنووسێت “ ئیدانەی ئەم كارە دەكەین كە ڕەگەزپەرستی و ڕق لە نێوان کلتوورەکان بڵاودەكاتەوە". ڕۆژی چوارشەممە 2020/10/28، لاپەڕەی یەکەمی شارلی ئیبدۆدا كە دوێنێ ئێوارە لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە، تێیدا رەجەب تەیب ئەردۆگان بە جلوبەرگی ژێرەوە دانیشتووە، ئافرەتێکیش کە خواردنەوەی بۆ هێناوە، جلی باڵا پۆشی لەبەر کردووە و ئەردۆگان جلەکەی بەرزكردوەتەوە بۆ ئەوەی جەستەی ببینێت. https://twitter.com/charlie_hebdo_/status/1321134572105572352?s=21
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پلە و سلێمانی 31 پله و دهۆک 29 پله و و کەرکوک 32 پلە دەبێت. سبەینێش پێنجشەممە، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 30 پلە و سلێمانی 30 پلە و دهۆک 29 پله و کەرکوکیش 31 پله دەبێت.
حازم جەعفەر/ باڵکێش ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا 44 ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ڕۆژی سێشەممە ئێران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و فەڕەنساش ئامادەکاری بۆ بڕیاری ناچاری دەکات. بەپێی ئاماری ماڵپەڕی (worldometers)، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 44 ملیۆن 264 هەزار کەسی لە جیھان تێپەڕاند، ژماری چاکبووەکانی ڤایرۆسەکەش زیاترە لە 32 ملیۆن کەس. ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 1597 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون کە بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە بە ڤایرۆسکەکە و لەو ژمارەیەشدا 24 تووشبوو گیانیان لە دەستدا بوو. ئێرانیش لە رۆژی سێشەممەدا 6958 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکەی تۆمار کرد و 346 تووشبووش گیانیان لە دەستدا کە بەرزترین رێژەی گیانلەدەستدانە لە رۆژێکدا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاریدا، هەر كارمەندێكی تەندروستیی وڵاتەكە بە كۆرۆنا بمرێت، خێزانه‌كه‌ی زیاتر لە 133 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت. ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاریدا بە خەرجكردنی 500 هەزار ڕیاڵی سعودی كه ده‌كاته 133 هەزار و 300 دۆلاری ئەمریكی، بۆ خانەوادەی ئەو كەسانەی كه لە كه‌رتی تەندروستیدا كاردەكەن و بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن.دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه كۆبووه‌ته‌وه و بڕیاریداوه، به خه‌رجكردنی 500 هه‌زار ڕیاڵ ئه‌و ته‌ندروستكارانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌مرن، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش قەرەبووه‌كه سەرجەم تەندروستكاران دەگرێتە، چ لە كەرتی تایبەت كار بكەن یان كەرتی گشتی.لە هەرێمی كوردستانیش هەر تەندروستكارێك بەهۆی كۆرۆناوە بمرێت خانەوادەكەی بە بڕی 5 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 288 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 328 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 341 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مونهەل حەبوبی، پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشاوه‌ته‌وه و نامەیەکیشی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و خەڵکی بەغدا جێهێشتووه و هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، مونهەل حەبوبی، پارێزگاری نوێی به‌غدا، لەنامەکەیدا دەڵێت، "بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی ئەرکەکەم، دۆخێکی تەندروستی جدی بەرۆکی گرتووم کە پێویستە بچمە دەرەوەى عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە ناچارم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی برام مستەفا کازمی بکەم."
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وكاته‌ی شاری كۆبانێ هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌وتنه ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش"ى له‌سه‌ر بوو، كوردستانیانیش له رۆژئاواى كوردستان به‌رگری مان و نه‌مانیان له‌و شاره ده‌كرد، له‌و كاته‌دا بوو له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بۆ پاراستنى كۆبانێ له مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش"، په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیاری ژماره‌ی 28 له 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگريكردن له كۆبانێ. ئەوەبوو له رۆژى 28ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2014، یەكەم كاروانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان گه‌يشته كۆبانێ. له رێگاى چوونی بۆ كۆبانێ، كاروانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بەناو شارەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری كوردستاندا تێپەڕی، لەو رێگایەشدا هەزاران كەس لە پێشوازی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانى پێشمەرگەدا بوون و له زۆربەی شارەكان كاروانەكەیان گوڵ باران دەكرد و ئاڵای كوردستانيان به‌رز ده‌كرده‌وه و دروشمى سەركەوتن به‌ڕێوەیە‌يان ده‌گوته‌وه. سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌رۆك و پێشمه‌رگه، هه‌میشه و هه‌رده‌م له خه‌می ته‌واوی خاكی كوردستاندا بووه. داوایه‌كی له‌و جۆره‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پارێزگاریكردن له هاونیشتمانیان و پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی خاكی كوردستان، ئه‌وه‌ی نیشانی هه‌موو جیهان دا، كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی خاكی كوردستان و هه‌ر كوردستانییه‌ك له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، ئە‌وا سه‌رۆك بارزانی به خه‌می خۆی و گه‌لی كوردی ده‌زانێت و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره قوربانیدانێكه له پێناویدا. هه‌ر به‌و جۆره‌ش بوو پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌پێناو پاراستنی خاكی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان جه‌نگا و نه‌یانهێشت كۆبانێ بكه‌وێت. كۆبانێ بووه سیمبولی به‌رگری و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و سه‌رۆك بارزانیش بووه سیمبولی گه‌لی كورد له ته‌واوی جیهاندا. دژە تیرۆری کوردستان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی پەیڕەوى تایبەت بە ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و میراتگرانی شەهیدان دەکات. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ته‌وه‌رێكی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ده‌كرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ساز بكرێت، جوتیار و باخەوان و پیشەوەر و خاوەن بەرهەمەكان و هاوڵاتیان دەتوانن تیایدا بەشداربن. فیستیڤاڵه‌كه سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره، ڕۆژانی 29 و 30 و 31ی ئەم مانگە لە پاركی یاری شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت. بەپێی ڕێنماییەكان، هاوڵاتیان و جوتیاران دەتوانن بەشداربن و خاوەنكارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش دەكەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی لەگەڵ پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن. ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنوسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات. هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ. (43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (28 تشرینی یەكەم) بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوە دەچێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش عەلی ئەكبەر ویلایەتی، ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، "دەركردنی ئەمریكییەكان لە عێراق بەها بۆ ناوچەكە و عێراقیش دەگەڕێنێتەوە، چونكە ئەمریكا بەنیازە عێراق دابەش بكات و گومانیش لەوەدا نییە كە میللەتی عێراقی گەورە بەسەر ئەو كێشانەدا سەردەكەوێت."ده‌شڵێت، "هیوایەكی گەورە هەیە كە پشتی بەستووە بە گەنجە باوه‌ڕداره عێراقییه‌كان به‌ستووه كە سوورن لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و بەرگری لێدەكەن."
هونەرمەندی ناسراوی بۆڵیوود، سانجای دوت، رایگەیاند، بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا سەرکەوتووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە. سانجای دوت، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی هندستان و لە هەرێمی کوردستانیش ناسراوە و لە هەندێ ناوچە بە "گۆڤندا" دەناسرێتەوە. سانجای ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، چەند مانگێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام لە نوێترین پۆستیدا لە ئینستاگرام نووسیویەتی" بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتم، سوپاس بۆ خانەوادەکەم و ئەوانەی هاوکارم بوون".