ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ئیدارەی گەرمیان چەند ڕێنماییەکی لەبارەی تەندروستی ناوچەکەوە بڵاوکردەوە و تێیدا جارێکی تر جەخت له بڕیاره‌كانی پێشووی ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕێگە بە دانانی پرسە و ئەو بۆنە کۆمەڵایەتییانە نادرێت کە قەرەباڵغی دروستدەکەن. دەقی بڕیارەكه: 1- ھەڵمەتی ھۆشیاری بەرفراوان لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی ئەنجامبدرێت بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە. 2- بڕیاردرا لیژنە تایبەتمەندەکان گەڕان و چاودێرییەکانیان چڕبکەنەوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە بازاڕ و تەواوی شوێنکارەکان لەلایەن کاسبکاران و خاوەنکارەکانەوە بگیرێتەبەر. 3- چاودێریکردنی ناوەندەکانی خوێندن و باخچەی ساوایان و قوتابخانە ئەھلییەکان و پابەندکردنیان بە گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی. 4- گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە مزگەوتەکاندا بە جۆرێک موسڵمانان پابەندبن بە خۆپارێزی. 5- جەختکردنەوە لە رێگەنەدان بە دانانی پرسە و ئەو بۆنە کۆمەڵایەتیانەی قەرەباڵغی دروستدەکات. ئه‌م بڕیارانه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كاتێكدایه، كه لە 24ی ئەم مانگەدا لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا ئه‌وه هاتبوو، كه هەر مارکێت و ڕێستۆرانتێک ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان بدات بێ بەستنی دەمامک، ئەوا شوێنەکە بۆ ماوەی 10ڕۆژ دادەخرێت و خاوەنی شوێنەکەش بڕی 1ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له شاری هه‌ولێر، به‌كارهێنه‌رێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه." ئاشكراشی كردووه، تۆمه‌تبار (ی، ع، ق)، بڕی (3 غرام کریستاڵ) و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەرازوویەك و دەمانچەیەكی جۆری كڵۆكی ئه‌مریكی پێوه‌گیراوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تائێستا گرفتى بارهه‌ڵگره‌كانى سنورى كفرى چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و سوپاى عێراقیش ڕێگری له هاتووچۆكردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات و شۆفێركانیش ڕێگاكه‌یان داخستووه. ماوه‌یه‌كه هێزێكى سوپاى عێراق هاتووه‌ته نزیك بازگه‌ى كارێزى سنورى قه‌زاى كفرى و ڕێگرى له‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره كوردانه ده‌كات كه له قه‌زای كفرییه‌وه ده‌چنه ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق و گرفته‌كه‌ش تائێستا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، پێشتریش هه‌وڵدراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى و شۆفێره كورده‌كانیش چه‌ند جارێك خۆپیشاندانیان كردووه و ڕێگاكه‌یان داخستووه‌ة به‌ڵام بێ ئاكام بووه و ئه‌مڕۆش جارێكى تر شۆفێره كورده‌كان ڕێگاكه‌یان داخست. محه‌مه‌د سیامه‌ند، یه‌كێك له شۆفێره مانگرتووه‌كان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "تائێستا ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت باره‌كانیان بۆ ناوچه‌كانى تری عێراق به‌و ڕێگایه‌دا بگوازنه‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه خۆپیشاندانیان كردووه و ڕێگاكه‌یان داخستووه." جه‌ختیشیكرده‌وه: "به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان تا گرفته‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت و ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه." تۆڕی میدیایی باڵكێش له‌باره‌ی داخستنی ڕێگاكه و هۆكاری گرفته‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به سیروان شكور، قایمقامی كفرییه‌وه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری (كیا بەڕاد) و (لانسەر)، لەسەر جووتسایدی كەلار- كفری ڕوویاندا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بوونه قوربانی. موقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری كیا به‌ڕاد و لانسه‌ر ڕوویاداوه و به‌وهۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێلە كیاكە برینداربووه، بۆ وەرگرتنی چارەسەریش ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كراوه و لێكۆڵنەوەش لەڕووداوەكە، دەستیپێكردووه." وتیشی: "پاشنیوەرۆی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێكی تر له جۆری نیسان كیك ستیشن، لەسەر ڕێگای كەلار- ڕزگاری وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێرەكەی برینداربووه، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شەهید هەژار كراوه و لیكۆڵینەوەش له هۆكار و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه، دەستیپێكردووە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و په‌یڕه‌وی (ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان) و (پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان) ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ڕاسپارد کە درێژە بە پرۆسەی چاکسازیی بدات لە لیستی ناوی ئەوانەی کە بە ناشایستەیی سوودمەندن لەو ماف و ئیمتیازاتانە و جەختکرایەوە لە پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەن. ئەنجومەنی وەزیران هەردوو پەیڕەوەکەی پەسەند کرد، بە ڕەچاوکردنی ئەو تێبینی و سەرنجانەی لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو، بە ئاراستەی باشترکردنی ژیان و بژیۆی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیان و ڕ‌اگیراوانی سیاسی و پاراستنی مافەکانیان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه ڕایگه‌یاند، "بە فەرمانى وەزیرى ناوخۆ و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، لەڕێگەى مەفرەزەکانى پۆلیسى فیدراڵییەوە، دوو كه‌سیان لە ناحیەى ڕەشادى سەربە پارێزگاى کەرکوک دەستگیركردووه." ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەو دوو كه‌سه بەپێى مادەى 4ی تیرۆر داواکراوبوون، بەهۆى ئەوەى پەیوەندییان بە چەکدارانى داعشەوە هەبووە و کەرەستەى لۆجستى و خۆراکیان بردووه بۆ چەکدارانی داعش لەناوچەکە." ئاشکراشی کرد، "ئەو دوو كه‌سه دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه و لێکۆڵینەوەش به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵیاندا."
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێ" دەرچوونەوەی ترەمپ کارەساتی گەورەتری بەدواوەیە". محەممەدی حاجی مەحموود، لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نووسیویەتی" چەند ڕۆژێکی کە لە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۱۱/۳ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەمریکایە، زۆر لە وڵاتان و کەسایەتی و زۆری لایەن و حزب و ڕێکخراو تەحلیل ئەکەن، کە کێ باشە بۆ ئەمریکا و جیهان لە نێوان ترامپ و بایدن دا من پێم وایە هەر کوردێک لە کوردستانی باشور ئەو پرسیارە بکات بە هەڵەدا چووە". کاکە حەمە دەشڵێ" حزبەکەی ترەمپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترەمپ لە هەردوو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو. ترەمپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە، پێشمەرگە بە چەکی ئەمریکی ترامپ و ئەمری پەڕڵەمان و بە جێ بە جێ کردنی عەبادی، کەرکوک و خانەقین و دوس و داقوق و دبس و مەخمور و عەین زالە و سنجاریان تەسلیم بە عەرەب کردەوە و کورد % 51 خاکی کوردستانی لە دەست د". پۆستەکەی کاکە حەمە چەند ڕۆژێکی کە لە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۱۱/۳ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەمریکایە، زۆر لە وڵاتان و کەسایەتی و زۆری لایەن و حزب و ڕێکخراو تەحلیل ئەکەن، کە کێ باشە بۆ ئەمریکا و جیهان لە نێوان ترامپ و بایدن دا من پێم وایە هەر کوردێک لە کوردستانی باشور ئەو پرسیارە بکات بە هەڵەدا چووە. حزبەکەی ترامپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترامپ لە هەردوو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو. ترامپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە، پێشمەرگە بە چەکی ئەمریکی ترامپ و ئەمری پەڕڵەمان و بە جێ بە جێ کردنی عەبادی، کەرکوک و خانەقین و دوس و داقوق و دبس و مەخمور و عەین زالە و سنجاریان تەسلیم بە عەرەب کردەوە و کورد % 51 خاکی کوردستانی لە دەست دا. لە خاکی کوردستانی سوریاش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی بە ڕەسمی تەسلیمی تورکیا کرد لە ڕێگای نوێنەری تایبەتی خۆیەوە و ئێستا بەشێکی زۆری کوردستانی ڕۆژئاوا تەسلیم بە تورکیا کراوە لەسەر دەستی ترامپ، بۆیە لەم ڕاستییانە نە کورد خۆی بە گێل بزانێ و نە ئەوانیش بە گێل بزانێ. لە سەردەمی دەسەڵاتی ترامپ دا کۆرۆنا زیاتر لە (۲٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار کەسی لە ئەمریکا کوشتووە و زیاتر لە (۹،٠٠٠،٠٠٠) نۆ ملیۆن تووشبووە، بۆیە دەرچوونەوەی ترامپ کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە و لە هەموو حاڵەتەکاندا هەر چەندە کورد ڕەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاری گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دا‌نێت یان بکات، بەڵام هەموو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت ئەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات، هیوادارین خەڵکی ئەمریکاش دەرک بەو ڕاستییانە بکەن هەر چەندە سیاسەتی ئەمریکا دامەزراوەییە و گۆڕانی زۆر تێدا ناکرێت، بەڵام کەسایەتی سەرۆک ئەتوانێ ڕاڕەوەکە بگۆڕێت لەوەی ئێستا هەیە. ئومێدی سەرکەوتن بۆ بایدن و کۆشکی سپی ئەخوازم محەمەد حاجی مەحمود کوردستانی باشور هەڵەبجە/ گوڵەخانە ۲٠۲٠/۱٠/۲۸
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕوونیكرده‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت، ئه‌م زانیارییانە بزانن: 1- ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته كه به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاریكراوه، بۆ ماوه‌ی 45 چركه، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه و پاش 150 چركه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه كاره‌با زیاد له پێویست به‌كارهاتووه.2- ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌ك (ده‌قیقه)دا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كارهات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته 45 چركه، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. 3- ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك ڕووبدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، نوسینگه‌ی ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "بارودۆخى تەندروستى دکتۆر نەجمەدین لەئێستادا جێگیرتره" نه‌شوان جه‌لال، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت، "بەردەوام لە نەخۆشخانەدا نامێنێتەوە و هاتووچۆى پێدەکرێت لەنێوان نەخۆشخانە و ماڵەوەى خۆیدا، تا دوێنێیش لەماڵەوە بووه، بەڵام دیسان براوه‌ته‌وه نەخۆشخانەکەى." ئاماژەى به‌وه‌شكردووه، "لەوانەیە لە ماوەیەکى کەمدا بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەى خۆى، چونکە نەخۆشییەکەى کە جەڵتەى مێشکە، به‌ڵام تووشى ئیفلیجى نەکردووە و قسە دەکات و جوڵه‌ی هه‌یه." دوێنێ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئاشكرای كرد، كه زیاتر لە 22 ڕۆژە ناوبراو "جه‌ڵته‌ی مێشك" لێیداوه و لە نەخۆشخانەیەکی واشنتۆنی پایتەختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا چاودێری دەکرێت. نەجمەدین کەریم ساڵى 1949 لە کەرکوک لەدایک بووە، یەکێک بووە لە پزیشکە تایبەتەکانى مەلا مستەفا بارزانی، ساڵى 2011 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمء كوردستان و لەسەر پشکى یەکێتى، تاوه‌كو ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پارێزگاری كه‌ركوك بووه و بەهۆى ئەو ڕوداوانەشەوە چەند جارێک فەرمانى دەستگیرکردنى لەلایەن به‌غداوه بۆ دەركراوه و تاوه‌كو پێش نەخۆشکەوتنى لەشارى هەولێر نیشته‌جێبووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 297 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 664 توشبوو چاکبوونەته‌وە و 27 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و 297 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 664 توشبووش چاکبوونەتەوه و 27 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه."
هەر شۆفێرێک یان سەرنشینەکەی، ئەگەر پابەند نەبن بە بەستنی دەمامک، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆوە سزا دەدرێن. فازڵ حاجی حسێن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، هەر شۆفێرێک یان سەرنشینەکەی پابەند نەبن بە بەستی دەمامک، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە بە بڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێن. فازڵ حاجی وتیشی"ئەگەر شۆفێر بەتەنیا بێت، دەمامکیش نەبەستێ سزا نادرێ".
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکووک، 9 کەس بریندار بوون و لە رووداوێکی دیکەشدا فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر-کەرکووک لە نزیک گوندی مۆرتکە، دوو پیکابی دەبڵ لەیەکیانداوە و بەهۆیەوە 9 کەس برینداربوون کە برینی 2یان سەختە. هەروەها کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر خەبات لەنزیک یەکتر بری مەیدانی ئاژەلان ئوتومبیلێکی ئەتیگۆی بارهەڵگر بەبێ وەستان بۆ پێشینەی شەقامی سەرەکی یەکسەر لەشەقامی مەیدانی ئاژەڵانەوە هاتە سەررێگای سەرەکی هەولیر-خەبات، لەوکاتەش ماتۆرسکیلێک کە شوفێر و سەرنشینێکی لەسەربوو کە هەردووکیان برابوون، لەخەباتەوە بەرەو هەولێر دەهاتن لە سایدی خۆیان، بۆیە تووشی پێکدادان بوونەوە لەگەڵ بارهەڵگرەکە کەبەنایاسایی هاتبووە ناوشەقامەکە. لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستدا و براکەشی بە سەختی برینداربووە.