كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی ئەرجیشی پارێزگای وان، ئەنجامداوە." ئاسایشی وان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بارهەڵگرێک وەستێندراوه و دوای پشکنین ده‌ركه‌وتووه، كه 170 کۆچبەری ئەفغانستانی، 26 کۆچبەری پاکستانی، 9 کۆچبەری عێراقی، 4 کۆچبەری بەنگلادیشی و 1 كۆچبه‌ری ئۆزبەکستانی تێدایه و سه‌رجه‌میان دەستگیرکراون." باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و كۆچبه‌رانه بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیا، دواتر براونەته بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای وان و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەر کراوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌سێك بە چەقۆ هێرشیکرده سەر كه‌نیسه‌ی نۆتردام و به‌هۆیه‌وه، سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی تریش برینداربوون. کریستیان ئێسترۆسی، سەرۆکی شارەوانی شاری نیسیش، ده‌ڵێت: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر چەند کەسێک لە کەنیسەی نۆتردام بەوهۆیەشەوە، سێ کەس کوژراون و چەند کەسێکی تریش برینداربوون و دواتر هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه." ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ جانتایەکی پڕ لە تەقەمەنیش لە پارکێکی نزیک بورجی ئیڤڵ دۆزرایەوە، هێزی ئەمنی لەو ناوچەیەدا بڵاوکرایەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئیران تۆپبارانی گوندەکانی (بەربزین و بەربشین و بن پەرێز)ی سنوری ناحیەی سیدەکانی سەربه قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێریان كرد و تائێستاش تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه. ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "كاتژمێر 11:45 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی ئێران بۆردومانی گونده‌كانی به‌ربزین، بنی ڕه‌شكین، كه‌تینه و بن په‌رێزه‌یان كردووه." وتیشی: "بۆردومانه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نها هه‌ندێك ڕه‌زوباخ سوتاون و دواتریش بۆردومانه‌كه وه‌ستاوه." باسی له‌وه‌شكرد، "پاساوی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بۆردومانكردنی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان، بوونی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه له سنوره‌كه." ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه ئێران و تورکیا بە بیانووى بوونى گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاک) به‌رده‌وام بۆردومان و تۆپبارانى ناوچه سنورییه‌کانى هەرێمى کوردستان دەکەن و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پۆلیسی هەولێر دوو گەنجی بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئاڵای فەرەنسا دەستگیرکرد. حازم جەعفەر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵکێش ڕایگەیاند، لەکاتی بەڕێوەچوونی یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد –د.خ-، دوو گەنج لە نزیک قەڵای هەولێر هەوڵیاندا لەسەر زەوی ئاڵای فەرەنسا دروستبکەن بۆ ئەوەی خەڵک بەسەریدا بڕوات، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه جیهانییه‌كان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت:100 دۆلار بە 125 ھەزار و 500 دیناره.100 یۆرۆ بە 146 هەزار و 750 دیناره.100 پاوەن بە 162 هەزار دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 15 ھەزار و 500 دیناره.100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 ھەزار و 650 دیناره
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 33 پلە و سلێمانى 30 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک 33 پلە دەبێت. سبەینێش، هەولێر 32 پلە و سلێمانى 30 پله و دهۆک 30 پله و کەرکوکیش 32 پلە دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 284 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 324 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 337 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، یادی له‌دایكبوونی په‌یامهێنی ئیسلام (محه‌ممه‌د)ه، هاوڵاتیانى شارى هەولێر بە بەخشینى شیرینى و بڵاوکردنەوەى سروده ئاینییەکان یاده‌كه دەکەنەوە. حازم جه‌عفه‌ر، په‌یامنێری باڵكێش له هەولێر ڕایگەیاند، "لە زۆربەى شوێنەکانى شارى هەولێر و سەرشەقامەکان و بازاڕ و مزگه‌وته‌كان شیرینى دەبەخشرێتەوە و ساڵڕۆژى لەدایکبوونى په‌یامهێنی ئیسلام محه‌ممه‌د دەکرێتەوە." ئه‌مه لە کاتێکدایە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ری كرده پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه بڕیاریدا هیچ بۆنه و مه‌راسیم و چالاكییه‌ك به‌ڕێوه نه‌چێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دەستەی ناڕازی مامۆستایانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردوویانە، تائێستا 78% قوتابیان سیستەمی ئەلیکترۆنییان بەکارنەهێناوە بۆ خوێندنی ئەمساڵ. بەپێی ڕاپرسییەكی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان كه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگه‌یاند و تیایدا 182 کەس بەشداربوون، ده‌ركه‌وتووه تەنها 16 کەسیان مناڵ و كه‌سوكاره فێرخوازه‌كانیان سیستەمی ئەلیکترۆنییان بەکارهێناوە، لە بەرامبەردا 172 کەس ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، کە مناڵەکانیان پەیوەندییان بە سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە نەکردووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تاوه‌كو ئێستا ده‌رگای به‌شێك له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوره‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه، مامۆستایانیش چه‌ندین جار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه دژی سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، به ناچاری ئه‌م بڕیاره‌مان داوه و هۆكاره‌كه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی هەنار و پایزی هەڵەبجە له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەستیپكرد، له فیستیڤاڵه‌كه‌دا جوتیاران و باخەوانان و پیشەوەران و خاوەن بەرهەمەكان و هاوڵاتیانیش دەتوانن بەشداربن. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان لە پاركی یاری شاری هەڵەبجە، فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كار‌و بەرهەمە خۆماڵییەكان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و تیایدا به‌رهه‌می هه‌نار و به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی تر نمایش ده‌كرێت و ماوه‌ی 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، "چەند ڕۆژێکە هاوڵاتییەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دیارنەماوە و بەهەڵە لێکدانەوە بۆ لێدوانێکمان كراوه، چونكه ئاسایش ناوی هیچ لایەنێکی سیاسی نەهێناوە و ئەو هاوڵاتییەش لە سنوری ئەوان بزر نەبووە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ڕۆژانی ڕابڕدوودا لەباره‌ی دیارنەمانی هاوڵاتییەکی سنورەکەوه لێدوانمان بۆ هەندێك کەناڵی ڕاگەیاندن داوە، بەڵام چەند کەناڵێک دوور لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بەشێوەی جیاجیا‌و بەمەبەستی بەلاڕێدا بردن و به سیاسی كردنی کەیسەکە و تۆمەتبارکردنی لایەنی نادیار و بە ئامانجی دروستکردنی بارگرژی له سنوره‌كه، لێکدانەوەی هه‌ڵه بۆ لێدوانه‌كه کراوه." ئاسایشی ڕاپه‌ڕین باسی له‌وه‌شكرد، "ئەو هاوڵاتییە تەنها لە سنوری ئێمەدا ئاگادار بووین و سەلامەت بووە، بەهیچ شێوەیەک ئاگادار نین بۆ کوێ و چۆن و کەی و کێ و یا چ لایەنێک مامەڵەی ڕفاندن یان دەستگیرکردنی بەرامبەر کردووە و ناوی هیچ لایەنێکیشمان نەهێناوه لە لێدوانمان بۆ هیچ کەناڵێکی بینراو بیستراو."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دواى مشتومڕێكی زۆر، سه‌ره‌نجام پێكهاته و لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك لەسەر دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن ڕێككه‌وتن و پەرلەمانى عێراقیش بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەسەند کرد. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه کورسییەکان 12 کورسى دەبێت و بەم جۆرە دابەش دەکرێت: یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند 5 کورسی 4 کورسی پیاو 1 کورسی ژن قەزای ناوەند/ ناوەند ( دوبز1-2، رەحیماوە 1-2-3، عەرەفە 1 و 2، قۆرییە ئەڵماس 2، موسەڵا 2، ئیسکان 1و 2، قادسییە 1، شۆرجە 1-2-3، حوورییە، پردێ، لەیلان)، ناوەندی دەنگدان قوتابخانەی پێشەوا 138402، قوتابخانەی ئیفتیخار 138405، قوتابخانەی زمناکۆ 138406، قوتابخانەی شێخ رەزای تاڵەبانی 138407، قوتابخانەی تۆپزاوە 138408 و 138409 قوتابخانەی ئاشتی لە ناوەندی تۆماری داقوق 1. دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست 4 کورسی 3 کورسی پیاو 1 کورسی ژن قەزای ناوەند/ ناوەڕاست: (تسعین 1-2، قۆرییە، داقووق 1و2، رێگای بەغدا 1-2، واستی 1-2، قادسییە2، تازە-رەشاد1 و موسەڵا ( موسەڵا2/ 239201 قوتابخانەی موسەڵا 239203 قوتابخانەی بریادی کوڕان، 239202 قوتابخانەی نغدە)، گەڕەکی عەسکەری 1-2، خاسە، ریاز3 یایچی، گەڕەکی نوور)، قوتابخانەی شەهید لاری کوڕان 140102، قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری کوڕان 140104 و 140108 قوتابخانەی ئەڵتون سوی کچان لە ناوەندی تۆماری ئاڵتوون کۆپری، قوتابخانەی عەرەفەی بنەڕەتی 138807 لە ناوەندی تۆماری عەرەفە 1. سێیەم: حەویجە و ریاز 3 کورسی 2 کورسی پیاو 1 کورسی ژن حەویجە 1-2، تازە-رەشاد 2، عەباسی، ریاز 1و2، زاپ 1-2، ( دوبز2/238505 خرابە رووت، دوبز/2 گبێبە 238506، مەلحە 238507 ، ریاز 3/ ،مەدینە مودن 339901، ریاز 3/ خەبازەی ناوەڕاست 339902).