كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو لە پردی حەلوانی ناحیەی گوڵاڵه، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای دیالە و پۆلیسێكیان كوشتووه." به‌رپرسێكی ئه‌منی ناحیه‌ی گوڵاڵه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشێانكرده سه‌ر باره‌گای پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله له‌سه‌ر پردی حه‌لوان، دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ پۆلیسی قریاكه‌وتن، سه‌ره‌نجام پۆلیسێک کوژراوە و سێ پۆلیسی تریش برینداربوون و دوو چه‌كداری داعش‌یش برینداربوونه و یه‌كێكیان به برینداری كه‌وته ده‌ست پۆلیسی فریاكه‌وتن." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی ڕابردووش چه‌كدارانی داعش لە هه‌مان شوێن بازگەیه‌كی کاتییان دانا و تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێل کرد و شه‌ش كه‌سیشیان ڕفاند، كه سیانیان ئافره‌ت بوون و سیانیشیان پیاو بوون، دواتر پیاوه‌كانیان كوشت و ئافره‌ته‌كانیان ئازادكرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دانانی سزا له‌به‌رامبه‌ر نه‌به‌ستنی ده‌مامك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "تێده‌گه‌ین له‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروستبووه و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین"مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تویتەر نوسیوویه‌تی، "ئێمه تێده‌گه‌ین له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناو خێزانه‌كان، بۆیه پشتگیریی له خاوه‌نكاره‌كان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان هاوكار ده‌بین و ده‌ستبه‌رداری سزاكانیان ده‌بین."24ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، بڕی 50 هه‌زار دینارغه‌رامه بۆ هه‌ر شۆفێران به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، (تایبه‌ت، تاكسی، پاس) دیاری بكات، ئه‌گه‌ر سه‌رنشینیان له‌گه‌ڵدابێت و پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك نه‌بن.
حازم جەعفەر/ باڵکێش دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، کە ڕکابەرە بەھێزەکانی ھەڵبژاردنی ئەرمریکان، لە یەک کاتدا کەمپەینی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/10/29، کەمپەینەکەی ترەمپ و بایدن لە شاری تامپای ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوە چوون، بایدن لە کەمپەینەکەی ڕایگەیاند، دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ بھێنێت لە کۆشکی سپی ئەمریکا و ھەرچی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە، ھیوای گەیشتن بە رۆژی ھەڵبژاردن دەخوازێت، بۆ ئەوەی بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەرکەوێت. ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و تاکو ئێستاش ھەردوو ڕکابەرەکەی، دوو دیبەتیان لەسەر کەمپەینی ھەڵبژاردن و بابەتەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا و ئابووری و پەیوەندییەکانی ئەمریکا کردووە
بۆ جاری دووەم، هونەرمەندە و سەماکاری ناوداری میسری، مریەم فارس بووەوە بە دایک و منداڵێکی دیکەی هێنایە دونیا. مریەم فارس ئێستا دایکی دوو کوڕە و لەدایکبوونی ئەم منداڵەی چاوەڕواننەکراوبوو، چونکە ئاشکرای نەکردبوو کە دووگیانە. مریەم فارس لە توویتەر بۆ منداڵەکەی نووسیوە" ساڵی هاتنی تۆ سەختترین ساڵ بوو، بەڵام رووحم ئارامە". https://twitter.com/myriamfares/status/1321487615560998912
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو چوار شه‌ممه، مه‌فره‌زه‌یه‌ك ته‌قه‌یان له هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی سێگردكانی سه‌ربه قه‌زای كۆیه كردووه و له‌به‌رامبه‌ردا هاوڵاتییه‌كه‌ش ته‌قه‌ی لێكردوون و دواتر مه‌فره‌زه‌كه هه‌ڵاتوون. له‌وباره‌یه‌وه، فاتیح حوسێن، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سێگردكانی سه‌ربه قه‌زای كۆیه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "كاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو، مه‌فره‌زه‌یه‌ك ته‌قه‌یان له هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه كردووه و هاوڵاتییه‌كه‌ش چه‌كی پێ بووه و ته‌قه‌ی لێكردوون و دواتر مه‌فره‌زه‌كه هه‌ڵاتوون و تائێستا چاره‌نووسیان نادیاره." وتیشی: "تائێستا ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان ئاشكرا نییه و نازانرێت كێن و سه‌ربه كوێن، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعش له دووری 15 كیلۆمه‌تر له‌و جێگایه‌ی كه تیایدا شه‌وی ڕابردوو ته‌قه له‌و هاوڵاتییه كراوه، سێ هاوڵاتی سنوره‌كه‌یان كوشت و دواتریش به‌رپسیارێتی خۆیان له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، بۆیه گومانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه ئه‌وانه‌ی شه‌وی ڕابردووش ته‌قه‌یان كردووه، هه‌ر داعشبن." سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی یوسف حه‌سه‌ن، قایمقامی كۆیه، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، "چه‌كداره‌كانیان گه‌مارۆداوه"، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سێگردگان، ڕه‌تیكرده‌وه، "هیچ چه‌كدارێك، یان مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعش گه‌مارۆدرابێت و باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی داعش له‌و سنوره‌دا چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، سه‌ریان لێشێواوه، چونكه هێزێكی زۆری ئه‌منی و پێشمه‌رگه بڵاوه‌یان پێكراوه و به چڕی كێوماڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن." ئاشكراشی كرد، "كه هه‌ندێك زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام تا كۆتایی هاتنی كێوماڵه‌كه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه، زانیارییه‌كان ئاشكرای ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێوماڵه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بێت."
مەسعود حەسەن/باڵکێش تۆماس توخیل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد، نێیمار لە چەند یارییەكی یانەكەمان دادەبڕێت بەهۆی ئەوەی دوێنێ شەو لە یاری بەرانبەر یانەی باشاك شەهیر دووچاری پێكان بوو یارییەكەی تەواو نەكرد.توخیل زیاتر گووتی:" پێویستی دەكرد لە یارییەكە بێتە دەرەوە، چونكە ئاسوودە نەبوو، هەستی بە ئازار دەكرد، پێكانەكەی قورس نیە، بەلام دەبێ چاوەڕێی پشكنین بكەین.گووتیشی:" پێكانەكەی لە ماسولكەی ڕانی دایە و هیودارام ماوەیەكی زۆر دانەبڕێت.یانەی پاریس سان جێرمان دوێنێ لە چامپیونز لیگ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی ئیستەنبوڵ باشاك شەهیری توركی و یارییەكەی بەدوو گۆڵی بێوەلام بردەوە، هەردوو گۆڵەكەیش مویس كین تۆماری كرد، لە خولەكی 26ی تایمی یەكەم نێیمار بەهۆی پێكانەوە یارییەكەی بەجێهێشت و لە شوێنی ئەو سارابیا هاتە نێو یاریگە.
لە وڵاتانی ئەوروپا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە و سەرکردەکانیش بە دوای “پتەوکردنی ڕێکارەکانەوەن” بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. دوای ئەوەی کیشوەری ئەوروپا لە ڕۆژێکدا 220 هەزار تووشبووی کۆرۆنای تۆمار کرد و بۆ هەفتەیەکیشە ڕێژەی تووشبوون لەو ژمارەیە نەهاتووەتەوە خوارەوە، سەرکردەکان ئەوروپا لە ڕێگەی گێڕانەوەی کەرەنتینەی گشتی، هەوڵی سنووردارکردنی ڤایرۆسەکە دەدەن. بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە “زۆرەی” تووشبووانی ڤایرۆسا کۆرۆنا لە ئەوروپا، ڕێژەی تووشبوون لە سەدا 44 زیادی کردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، "له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 1285 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون." ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، "هه‌ر لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 503 توشبوو چاکبوونەتەوە و 18 توشبووش گیانیان لەدەستداوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش واسیق سەلامى، کەشناسى دیاری عێراقى، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوسیوویه‌تی: "پێشبینیەکان مژدەبەخشن و لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا دابارین دەستپێدەکات و بۆ ماوەیەکیش بەردەوامىی دەبێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "كه دەزگا تایبەتمەندەکانى ئەمەریکاش باس لە هاتنى دوو ناوچەى پەستان نزم ده‌كه‌ن، کە یەکەمیان لە 1ی مانگى داهاتوو دەستپێدەکات و دووەمیشیان لە 7ى هەمان مانگدا دەستپێدەکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وتەبێژی پۆلیسی مەکكه، ڕایگه‌یاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزی تایبەتی ئاسایشی دیپلۆماسی لە مەکكە، کەسێکیان دەستگیرکردووه کە بە چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر کونسوڵخانەی فەرەنسا لە جدە." ئاشكراشی كرد، "لە ئەنجامی هێرشه‌كه‌دا پاسەوانێكی کونسوڵخانەکە برینداربووه و ئەو کەسەش كه هێرشەکەی ئەنجامداوه، دەستگیرکراوه." ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌سێكی تر له فه‌ره‌نسا هێرشی كرده سه‌ر كه‌نیسه‌ی نۆتردام و به‌هۆیه‌وه، سێ كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێ ڕۆژ پێش ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی دوو پۆست و ئه‌مڕۆش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان حه‌وت پۆستی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرت، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: چیمەن حەمە رەشید، ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم شاناز محەمەد، ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم سۆز عەبدولقادر، ڕاوێژكار لە وەزارەتی پلاندانان شەیما جەمال، ڕاوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ تانیا عوسمان، ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە ڕەهێڵ دزەیی، شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم بەهرە محەمەد، شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم
شاعیری ناوداری کورد سەعدوڵا پەرۆش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.10.2020 شاعیری ناودار سەعدوڵڵا پەرۆش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.سەعدوڵڵا پەرۆش، لەدایكبووی ساڵی 1950یە لە هەولێر، چەندین کتێب و دیوانی شیعری هەیە.