حازم جەعفەر/ باڵکێش بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لە ڕووداوەکەی شاری نیس لە فەڕەنسا، پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ دەستگیر کرا. ئەمڕۆ هەینی 2020/10/30، تەلەڤزیۆنی "بی ئێم فی” فەڕەنسی ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 47 دەستگیر کرا کە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت پەیوەندی بە ڕووداوەکەی شاری “نیس”ەوە هەبێت، کە تێیدا کە تێیدا گەنجێکی تونسی، لە کلێسایەکدا ژنێکی سەربڕی و دوو کەسی دیکەیشی کوشت. وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش لە لێدوانێکدا پێشبینی هێرشی زیاتر دەکات بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی و دەشڵێت “پێویستە شەڕ دژی ئیسلامی توندڕەو بکەین”.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، به‌هۆی داوایه‌كه‌وه له گه‌نجانی فه‌ره‌نسا، هه‌ژماری فەرمی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە زمانی فەڕەنسی داخست. شەوی چوارشەممە، 28ی ئۆكتۆبه‌ر، عەلی خامنەیی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، لە پەیامێکدا به گه‌نجانی فەڕەنسی وتبوو: "لە سەرۆک کۆماری خۆتان پرسیار بکەن کە بۆچی لە سوکایەتی بە محه‌ممه‌د، په‌یامهێنی ئیسلام، پاڵپشتی دەکات و ناوی ئازادی ڕادەربڕینی لەسەر دەنێت، بەڵام گومانکردن لە هۆلۆکۆست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێک لەبارەیەوە بنوسێت ئەبێ بچێتە زیندان." دوابه‌دوای ئه‌م په‌یامه، کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیشە، هەژمارەکەى خامنەیی داخست و دواتر بەرپرسانی نوسینگەی ڕاگەیاندنه‌كه‌ی هەژمارێکی تریان کردەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، پلەى گەرمای هه‌ولێر 32 پلە و سلێمانی 33 پله و دهۆک 32 پله و کەرکوک 34 پلە دەبێت. سبەینێش شه‌ممه، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، پلەى گەرمای هه‌ولێر 31 پلە و سلێمانى 32 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 32 پلە دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 283 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 323 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 336 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، فەرماندەی هێزەكانی سوپا لە پارێزگای مەركەزی كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای تارانی پایته‌خت، بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوه. ئه‌مرۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "ژەنەراڵ قاسم جەلیل وەند، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی هەرێمی لە پارێزگای مەركەزی، پاش توشبوونی به كۆرۆنا و هه‌فته‌یه‌ك له چاره‌سه‌ر وەرگرتن، باری تەندروستیی تێكچووە و گیانی لەدەستداوە." ئەمه له‌كاتێكدایه، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، موحەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئاشكرای كرد، "تووشی كۆرۆنا بووە و خۆی كەرەنتینە كردووە." بەپـێی ئامارە فەرمیـیەكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، تائێستا زیاتر لە (596) هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون، لەو ژماره‌یه‌ش (34) هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران، ده‌ڵێت: "ڕێگە نادەین دەستدرێژی بكرێته سه‌ر ئاسمانی ئێران، لەلایەن هیچ وڵاتێكه‌وه." دوێنێ پێنجشه‌ممه، 29ی ئۆكتۆبه‌ر، عەلی ڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش سەردانی سنورەكانی ڕۆژئاوای وڵاتەكەی كرد و ڕایگەیاند، "ڕێگەی دەستدرێژی بۆ سەر ئاسمانی وڵات نادەینە هیچ وڵاتێك و وه‌ڵامی توندی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه." وتیشی: "بنكەكانی بەرگری ئاسمانی ئه‌رته‌ش لە سنورەكانی ڕۆژئاوای ئێران، وەكو 3700 خاڵی ئاسمانی لە ئێران، 24 كاتمێر ته‌واوی جوڵەكان چاودێری و كۆنترۆڵ دەكات." باسی له‌وه‌شكرد، "لە دەسپێكی شەڕی قەرەباغی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایحانه‌وه، باشترین سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیمان لە سنورەكانی ڕۆژئاوای ئێران جێگیركردووە و ئاسمانی ئەو ناوچەمان لەژێر چاودێری دایە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كه‌ناڵی (ئێن بی سی) ئەمەریکی ئاشکرای کردووه، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازیی ئەمەریکا هەڕەشەیان لێكراوه و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانییه‌وه هه‌بێت. دەشڵێت، "پارێزه‌رانی یاسا ئاگادارکراونەتەوە لە هەڕەشەکان و تائێستاش بەردەوامن و باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ڕه‌شه‌كان ته‌نها لە خاکی ئەمەریکاوە نیین، لە دەرەوەش هەڕەشە ده‌كرێت." كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئەو بەرپرسانەی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، ئه‌وانه‌ن کە بەشداریی ئۆپه‌راسیۆن و بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانییان کردووە." دووان له‌و به‌رپرسانه قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كه كردووه، وتوویانه، "زانیاری هەیە کە دوژمنان لیستێکیان لە بەرپرسانی باڵای ئه‌مریكا ئاماده‌كردبێت، بۆ ئەوەى تیرۆریان بكه‌ن." ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی ئەمساڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی دەستەى حەشدی شەعبی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمەریکادا لە نزیك فڕۆکەخانەى بەغدا کوژران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ هەینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه جیهانییه‌كان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا. 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 400 دینارە. 100 پاوەند بە 159 هەزار و 250 دینارە. 100 یۆرۆ بە 145 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 15 ھەزار و700 دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار و 500 دینارە.
حازم جەعفەر/ باڵکێش ئەڵمانیا وادەی گەڕانەوەی سەرباز و ڕاوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەی لە عێراق، بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە درێژ کردەوە. پەرلەمانی ئەڵمانی بە دەنگی 431 پەرلەمانتار مانەوەی 500 راوێژکاری سەربازی و سەربازی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێودەولەتیی دژی داعش لە عێراق، بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە درێژکردەوە. ئەمە لە کاتێکداتە کە داعش لە عێراق هێرشەکانی دەستپێکردووەتەوە و شەوێ ڕابڕدووش کاتژمێر 10ی شەو کۆتا هێرشی داعش بۆ سەر بارەگای فەوجی پۆلیسی بەرگری فریاکەوتنی دیالە بووە لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، لە هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون، هەفتەی ڕابردووش داعش لە رێگەی دانانی بازگەی کاتییەوە، تەقەی لە سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی کرد، کە بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و شەش کەسیشی ڕفاند، کە سیانیان ئافرەت و سێی دیکەش پیاو بوون، دواتر پیاوەکان کوژران و ئافرەتەکان ئازاد کران. ئەمڕۆ هەینی، 30ی ئۆكتۆبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی تایبەیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكدا نوسیوویەتی، ”سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەین بۆ درێژكردنەوەی ئەركی هێزە ئەڵمانییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.” نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: ”سوپاس بۆ گەل و حكومەتی ئەڵمانی كە پشتیوان و هاوكارمانن لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دەشڵێت، هێشتا پێویستمان بە پشتگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەیە.”
كاروان كه‌لاری/ باڵكێشئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، بڕیاری سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له سلێمانی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، سزاكه ئه‌و شۆفێرانە و سەرنشینەکانیان ده‌گرێته‌وه كه پابەندی بەستنی ماسک نابن و بڕیاره‌كه‌ش لەڕێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبه‌جێده‌كرێت." عه‌مید فه‌ره‌یدوون، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، "سزاكه 50 هه‌زار دیناره و به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێده‌كرێت."24ی ئه‌م مانگه وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، هه‌ر شۆفێرێك سه‌رنشینی له‌گه‌ڵدابێت و خۆی و سه‌رنشینه‌كانی ماسكیان نه‌به‌ستبێت، ئه‌وه شۆفێره‌كه به بڕیاری 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حکومەتى عێراق بڕیاری داخستنی زۆرێک لە کامپی ئاوارەکانی داوه وتاوەکو کۆتایی ئەمساڵ داده‌خرێن، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و چەند کامپێکیش داخراون و هەندێکیشیان تێکەڵ کراون. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، نوسینگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەو بڕیارانە بەشێوەی سەربەخۆیانە دراون و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان نەکراوە، ئێمەش بەشداری گفتوگۆکانی حکومەت ناکەین لەبارەى کامپەکانەوە، بۆیە بەرپرسیارێتی سەرەکی لەبارەى چارەنووس و پاراستنی ئاوارەکان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتى عێراق." جەختیشیکرده‌وه "کە پشتگیری گەڕانەوەى خۆبەخشانەى ئاوارەکان دەکەن بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆئەوەى لە ژیانێکی سەقامگیر و بەڕێزدا بژین و ده‌شڵێن، ئێمەش بەردەوامین لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوکاری و یارمەتی ئەو خێزانانە دەدەین کە دەچنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان." ئاماژەى بەوەشکردووە، "نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتى عێراق بۆ دۆزینەوەى چارەسەری هەمیشەیی بۆ دۆخی ئاوارە بێدەرەتانەکان لە عێراق."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30ی ئۆكتۆبه‌ر، جیراڵد دەرمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، ڕایگەیاند، "بەپێی لێکدانەوەی ئێمە فەرەنسا ڕووبەڕووی توندوتیژی زیاتر دەبێتەوە و پێویسته فەرەنسییەکان چاوکراوەتر بن."وتیشی: "پێویست ناكات ده‌ستكاری ده‌ستوور، یان یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بكه‌ین بۆ پاراستنی فەرەنسییەکان، ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە توندوتیژییەکان دەگرینەبەر."ئاشكراشی كرد، "كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ڕێکاری دژی ئەوانە دەستپێکردووە کە توندوتیژی دەنێنەوە و باسی له‌وه‌كرد، کە 14 كه‌سی توندڕەویان دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان کردووەتەوه."