جیهان

شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەخێرایی لە ئەوروپا بڵاو دەبێتەوە

29-10-2020
شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەخێرایی لە ئەوروپا بڵاو دەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە وڵاتانی ئەوروپا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە و سەرکردەکانیش بە دوای “پتەوکردنی ڕێکارەکانەوەن” بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.

دوای ئەوەی کیشوەری ئەوروپا لە ڕۆژێکدا 220 هەزار تووشبووی کۆرۆنای تۆمار کرد و بۆ هەفتەیەکیشە ڕێژەی تووشبوون لەو ژمارەیە نەهاتووەتەوە خوارەوە، سەرکردەکان ئەوروپا لە ڕێگەی گێڕانەوەی کەرەنتینەی گشتی، هەوڵی سنووردارکردنی ڤایرۆسەکە دەدەن.

بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە “زۆرەی” تووشبووانی ڤایرۆسا کۆرۆنا لە ئەوروپا، ڕێژەی تووشبوون لە سەدا 44 زیادی کردووە.