ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥١) ١. پشکنین: (٧٠٠٠ پشکنینی نوێ)• (٢٤٠٤) هەولێر• (١٣٠٤) سلێمانی• (٢٩٥٤) دهۆك• (٦٠) هەڵەبجە• (١٩٨) گەرمیان• (٨٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٢٣٥ تووشبووی نوێ)• (٤٥٣) هەولێر• (٢١٠) سلێمانی• (٤٧٣) دهۆك• (٤٠) هەڵەبجە• (٤٢) گەرمیان• (١٧) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٦٤٣٦ چاکبوون)• (١١٤) هەولێر• (٥٩٦٨ لە مانگێك) سلێمانی• (٣٠٤) دهۆك• (٢١) هەڵەبجە• (٢٩) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢٣ مردن)• (٧) هەولێر• (٦) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٤) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٦٦٦٩٣٧ (٢٣٨٧٠٥ هەولێر، ١٥٣٠٠٦ سلێمانی، ٢٦٩٣٨٧ دهۆك، ٥٨٣٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٧٩٤٥١ (٢٩٢٥٥ هەولێر، ٢٣١٦٢ سلێمانی، ٢٤٤٢٨ دهۆك، ٢٦٠٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٥٠٢٩٤ (١٨٢٦٤ هەولێر، ١٧٩٥٨ سلێمانی، ١١٧٢٩ دهۆك، ٢٣٤٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٦٦٢٥ (١٠٢٦٩ هەولێر، ٣٩٦٣ سلێمانی، ١٢٢٢٥ دهۆك، ١٦٨ هەڵەبجە)مردن ٢٥٣٢ (٧٢٢ هەولێر، ١٢٤١ سلێمانی، ٤٧٤ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە)
كاروان كەلاری/ باڵكێش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ”سەیاح كورەچی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەهۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە". بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا زیاتر لە 78 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2 هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كەلاری/ باڵكێش بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستییەوە، شەوی ڕابردوو، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، ڕەوانەی وڵاتى تورکیا کرا. كەسێكی نزیك لە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: ”بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستییەوە، شەوی ڕابردوو فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە فڕۆکەیەکى تایبەت و بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى، ڕەوانەی وڵاتى تورکیا کراوە. بەپێی دوایین ئامارەكانی تەندروستی، تائێستا 78 هەزار و 166 کەس لە هەرێمی كوردستاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 858 کەسیان چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 905 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود حەسەن/باڵکێش دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا. میدیاكانی ئەرجەنتین ئاشكرایان كردووە، مارادۆنای پاڵەوانی مۆندیالی 1986 باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیبیسنا كلینیك لە شاری لاپلاتا كراوە كە یەك كاتژمێر لە بۆنیس ئایرسی پایتەخت دوورە. مارادۆنا كە چەند رۆژێك پێش ئێستە یادی 60 ساڵەی لەدایكبوونی كردەوە، چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و لەژێر چاودێری پزیشكی دەبێت، میدیاكانی ئەرجەنتین دەڵێن نەخۆشكەوتنی مارادۆنا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نیە.
حازم جەعفەر/ باڵکێش ئهمڕۆ سێشەممە، 3ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوەكان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت: 100 دۆلار به 125 ههزار و 400 دیناره.100 پاوەن بە 162 هەزار و 400 دینارە.100 یۆرۆ بە 146 ههزار و 500 دینارە.100 ھەزار تمهنی ئێرانی به 4700 ههزار دیناره.100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 300 دینارە
حازم جەعفەر/ باڵکێش شەوی ڕابردوو لە ناوەڕاستی ڤییەنای پایتەختی نەمسا، کردەوەیەکی “تیرۆریستی” ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران. ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3، کارل نێهامەر، وەزیری ناوخۆی نەمسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی شاری ڤییەنا، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون. وتیشی “هێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لە دەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ڕووداوەکە زیاتر لە 1000 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە. https://twitter.com/marioleb79/status/1323348566501429249?s=21
مەسعود حەسەن/باڵکێش گاریس بەیڵ ئەستێرەی وێڵزی دوای گەڕانەوە بۆ یانەی تۆتێنهام یەكەم گۆڵی بە درێسی ئەو یانەیە تۆمار كرد. دوێنێ لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ بەیڵ لە خولەكی 70 هاتە شوێنی ئیریك لامێلا لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی برایتۆن، توانی لە ئۆڤەرێكی ریگیلۆن گۆڵی دووەم و بردنەوە بە لێدانی سەر بۆ یانەكەی تۆمار بكات. پێگەی ئۆپتا ئاشكرای كردووە بەیڵ دوای 7 ساڵ و 166 رۆژ توانی جارێكی تر گۆڵ بۆ یانەی تۆتێنهام هۆتسپێر تۆمار بكاتەوە.دواین جار كە بەیڵ گۆڵی بۆ یانەی تۆتێنهام تۆمار كرد مانگی ئایاری ساڵی 2013 بوو لە دژی یانەی سەندەرلاند.
حازم جەعفەر/ باڵکێش بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بە هۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سکاڵای یاسایی لەسەر خانمە هونەرمەند دینا تۆمار دەکات. بالکێش زانیویەتی "گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە لایەن هونەرمەند “دینا” بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هاتووچۆ وێنە دەگرێت و “تانەوتەشەر لە پۆلیسی هاتوچۆوی شاری هەولێر دەدات” و دەڵێت “شۆفێری ئوتۆمبێلی پۆلیسی هاتووچۆیە و ماسکی نەبەستوە، کەچی خەڵکی سزا دەدات لەسەر نەبەستنی". لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە پۆلیسی هاتووچۆ دەڵێت "پۆلیسەکەی هاتووچۆ بە تەنیا بووە و بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ژمارە 52 ئەگەر شحفێر بە تەنیا بێت، دەتوانێت دەمامک نەبەستێت و کەسیش لەسەر ئەوە سزا نادرێت". پۆلیسی ھاتووچۆ دەشڵێت "لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر دینا تۆمار دەکەن".
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین دھۆک و شنگالی گرتووەتەوە و ئەمشەویش چیاکانی سنووری ھەولێر دەگرێتەوە. وتیشی" سبەی بارانبارینەکە دەگاتە سەنتەری ھەولێر و سنووری ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە".
ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە شاری سلێمانی. لە ماوەی یەک مانگ لە بەرواری (٢٠٢٠/٩/١٩) تا (٢٠٢٠/١٠/١٩) لە شاری سلێمانی (٦٩٤٠) توشبووی کۆرۆنا چاک بونەتەوە. لە (٢٠٢٠/٥/١٣) تا (٢٠٢٠/١٠/١٩) لە شاری سلێمانی (١٣٩٦١) توشبووی کۆرۆنا چاک بونەتەوە
پیاوێکی چینی لە ژنەکەی تووڕە دەبێت و لەناو بازاڕ و بەبەرچاوی خەڵکەوە ئەوەندەی لێدەدا تا گیان لەدەستدەدات. بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە خەڵکی وڵاتەکەی تووشی شۆک کردووە، چونکە سەرەڕای لێدانە بێبەزەییەکانی پیاوەکە، چەندین کەس لەو شوێنە وەستاون و سەیری دیمەنەکە دەکەن بەبێ ئەوەی دەستی پیاوەکە بگرن. پۆلیسی چین، پیاوەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەرەدەوامە. https://twitter.com/KelvinCasamayor/status/1323157876949487616?s=20
كاتێک باسی نیشتمان دەکەین، واتە ئەو هاوڵاتیان و دانیشتووانەی کە لەسەر ئەو خاکە دەژین. لە سنوورێکی دیاریکراو و قەوارەیەکی یاسایی و سیاسیدا خۆی دەبینێتەوە. زۆرجار بە هەندێک لە وڵاتانی باکوری ئەوروپاش دەوترێت وڵاتانی پیر، ئەویش بە هۆکاری بوونی ڕێژەیەکی زۆر و بەرچاو لە دانیشتووانەکەی کە تەمەنیان بە پیر حساب دەکرێت و ژمارەی گەنجیشیان کەمە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی باشووری ئەوروپا و ئاسیا، کە ئەوەش کۆمەڵێک فاکتەری خۆی هەیە لەوانە (کەشوهەوا و نەبوونی ڕیتمێکی دیاریکراو لە بواری خێزانی و کۆمەڵایەتی و ئازادی تاک و گەنج لە بڕیاردان و ئازادی گواستنەوە (هاتووچۆ) و نیشتەجێبوون و نەبوونی کێشە لە هاتووچۆ هتد… کە ئەوانە وایان کردووە گەنج لە وڵاتی خۆی بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی تر، جا بۆ کارکردن یاخود ژیان و خوێندن بێت، هیچ بەربەستێک نیە لە بەردەم ئەو گەنجە. بۆیە دەبینن گەنجانی وڵاتێکی وەک سوید، بۆ نموونە دەچنە وڵاتێکی تر و بەتەمەنەکان دەمێننەوە و حکومەتی ئەو وڵاتانە زۆربەی کات لە پێدانی مافی پەنابەریدا بۆ ئەو مەبەستە بووە کە گەنج وەربگرێت بۆ زیادبوونی دەستی کار و تێکەڵبوونی کلتووری جیاواز. مەبەستی سەرەکی من لەم بابەتە بۆ ئەوەیە کە دەکرێت کوردستان خۆشبەختانە بە وڵاتی گەنج ناو ببرێت، لەڕووی ژمارە و بوونی گەنج و دەستی کار، کە ئەمە بۆ خۆی سامان و سەروەتێکی نیشتمانی و گەنجینەیەكی گرنگی داهاتووە، کە پێویستە زۆر گرنگی پێ بدرێت، کاری جددی و پلان و بەرنامەڕێژی بۆ بکرێت، لەلایەن حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەگەڕخستنی توانای فکری و زانستی و جەستەی، هانبدرێن بۆ پێشکەوتنیان و چۆنیەتی خۆ دروستکردن و پاڵپشتیی کردن لە هەموو بوارەکاندا، چونکە گەنج وەک سەرمایەیەكی لەبن نەهاتووە، كە بێگومان گەر حکومەت بەرنامەڕێژی بۆ بکات و لە سێکتەرە گرنگ و هەستیارەکانی وڵاتدا کاری جددی بۆ بکات، بەڕای من هیچی لە سەرچاوە سامانی نەوت کەمتر نیە، بەمەرجێك دیسپلین و پلان و ستراتیژی ورد و ژیرانە هەبێت، بۆ پێشخستن و داهاتووی وڵات، ئەوانە دەبنە بناغەی هەستانەوەی ئابووری و سیاسی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی بەهێز و خۆڕاگری مرۆڤانەی پشتبەستوو بە گەنج.