Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
02-11-2020

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ پەکەکە

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی كوردستان بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت و لەو هەموو قەیرانەی ڕووی لە وڵاتی ئێمە كردووە، بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو کوردستانییەک بکەم کە بە شێوەیەکی واقعی ڕووبەڕووی ئەم دۆخە نالەبارە ببنەوەوە و، لەئاست بەرپرسیارتی مێژووییدا بن و بەرەو ئاساییکردنەوە و نەهێشتنی گرژی و ناخوشییەکان هەنگاو بنێن. ئێستا كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە ڕۆڵە دڵسۆزییەكانیەتی بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لە ناخۆشی و پیلانەكان بپارێزن. مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە. بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەلکی کوردستان بدرێت. نابێ هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕی كورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە كە سەقامگیری و ئاساییشی شار و شارۆچکە و دێهاتەکانمان تێک بدرێت و هاووڵاتیانمان ناچار بکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بە جێ بێڵن و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگ نەكات. دوای هێرشی دڕندانەی تیروریستانی داعش، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ڕوویان كردە بەرەکانی شەری دژی تیروریستان و زۆر لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ کران. بە داخەوە لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچە سنووریانە و دواتر هەندێک ناوچەی تریش یان داگیر کرد و خویان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئەگەر سەردانی ناوچەکانیشیان بكەنەوە باج و سەرانەیان لێ وەر دەگرن. بێگوومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە. هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیار دەکەوێت نەک بە قسە و وتار. لێرەدا پێویستە بە بیریان بێتەوە کاتێک لە سەرەتای دەستکردن بە چالاکیەکانیان بوون، ئێمە هەموو جۆرە هاوکارییەکمان کردن. ئەوان بە پێچەوانەوە هەڵوێستێکی ناجوامێرانەیان نواند و دواتر لە چەندین قوناغدا شەڕیشیان بەسەردا سەپاندین و لە ئەنجامدا هەموو لایەک زەرەرمەند بوین. باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا ڕێز گرتنە لە دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەیە کە لە ڕێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیر كراون و بونەتە جێگەی مەترسی بو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئێستاشی لەگەڵدا بێت سەدان گوند بەهۆی بوونی چەکدارەکانی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە و كراونەتە گوڕەپانی شەڕ و پێکدادان. لێرەدا داوا لە هەمو لایەک دەکەم بو ئەوەی بارودوخی وڵاتەکەمان لەمە زیاتر تێک نەچێت و شوێنە وێرانکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە و ڕێ لە گرژیی زیاتر و ڕووداوی نەخوازراو بگیرێت پێویستە ڕێگە بە خۆسەپاندنی نایاسایی هیچ لایەک نەدەن و پشتیوانی لە خەبات و قوربانی پێشمەرگە و گەلی ستەملێکراومان بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارێتیی ئەم قوناغەدا بن. مسعود بارزانی 2ـی تشرینی دووەمی 2020

هەواڵ
02-11-2020

وەزارەتی تەندروستی: 1137 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥٠) ١. پشکنین: (٦٩٣٣ پشکنینی نوێ)• (٢٥٢٢) هەولێر• (٩٩٠) سلێمانی• (٣٠٩٦) دهۆك• (٥٠) هەڵەبجە• (١٩٧) گەرمیان• (٧٨) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١١٣٧ تووشبووی نوێ)• (٥٢٤) هەولێر• (١١٨) سلێمانی• (٣٨٦) دهۆك• (٣٧) هەڵەبجە• (٤٠) گەرمیان• (٣٢) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٥١٣ چاکبوون)• (١١٦) هەولێر• (٢٠) سلێمانی• (٣٢٣) دهۆك• (٢١) هەڵەبجە• (٣٣) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢٦ مردن)• (٧) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٧) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٧) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٦٥٩٩٣٧ (٢٣٦٣٠١ هەولێر، ١٥١٤٢٤ سلێمانی، ٢٦٦٤٣٣ دهۆك، ٥٧٧٩ هەڵەبجە)تووشبوون ٧٨٢١٦ (٢٨٨٠٢ هەولێر، ٢٢٨٩٣ سلێمانی، ٢٣٩٥٥ دهۆك، ٢٥٦٦ هەڵەبجە)چاکبوون ٤٣٨٥٨ (١٨١٥٠ هەولێر، ١١٩٦١ سلێمانی، ١١٤٢٥ دهۆك، ٢٣٢٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣١٨٤٩ (٩٩٣٧ هەولێر، ٩٧٠٣ سلێمانی، ١٢٠٥٨ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)مردن ٢٥٠٩ (٧١٥ هەولێر، ١٢٢٩ سلێمانی، ٤٧٢ دهۆك، ٩٣ هەڵەبجە) وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

هەواڵ
02-11-2020

مه‌سرور بارزانی: كوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ ناوچەکە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمۆ دووشەممە، 2ی تشرینی دووه‌م، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی لە هەولێر دانا و ڕایگەیاند، "ئه‌م پڕۆژانە یارمەتی خەڵکی هەموو کوردستان ده‌دات." وتیشی: "کوردستان ئەوەندە دەوڵەمەندە کە نەک تەنیا دەتوانێت ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابینبکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ عێراق و بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەش." باسی له‌وه‌شكرد، "کە ئەو جۆره‌ پڕۆژانە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئەرکی سەرەکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌." فەرمانگەی ميديا و زانياری حکومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاندووە، "لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت و چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەتیش لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان دروستدەکرێن، بەوەش هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ دەڕەخسێت.

هەواڵ
02-11-2020

په‌روێزخان.. ئاسایشی گەرمیان 4 تۆمەتباری دەستگیرکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر ئ...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 2ی تشرینی دووه‌م، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست باڵكێش كه‌وتووه‌، ڕایگەیاند، ڕۆژی 26ی ئۆكتۆبه‌ر، لەلایەن هێزەکانی بنکەی ئاسایشی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پەروێزخان سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، لە کاتی پشکنیندا دەستگیراوه‌ بە سەر 200 پارچە حەپی جۆری (ترامادۆڵ)، کە جۆرە حەپێکی هۆشبەرە و بەپێی یاسا بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی تایبەت مامەڵە و بەکارهێنانی قەدەغە کراوە. ئاسایشی گه‌رمیان، ئاماژەی بەوەشكردووە: "چوار تۆمەتباریش بە گومانی تێوەگلانیان بە مامەڵەکردن بەو حەپانەوە دەستگیركراون و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە." بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی گه‌رمیان، تۆمەتبارەکان ئەمانه‌ن: 1- (ف، س، ک) لە دایکبووی(1981) بەڕەگەز کورد و دانیشتووی قەزای کەلار.   2- (ا، ر، م) لە دایکبووی 1967 بەڕەگەز کورد و دانیشتووی قەزای کەلار.   3- (ع، ح، ف) لە دایکبووی 1984 بەڕەگەز کورد و دانیشتووی قەزای کەلار.   4- (ع، خ، ه) لە دایکبووی 1976 بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی بەغداد.   هەر چوار تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی(14)ی هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.  

هەواڵ
02-11-2020

دەوامی دایەنگا و سەنتەرەکانی ئۆتیزم و چاکسازییەکان راگیرا

وەزیری کاوکاروباری کۆمەلایەتی لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای روبەرووبونەوەی کۆرۆنا دەوامی لەسەرجەم دایەنگاو سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکومی و ناحکومی و پەیمانگاکان و قوتابخانەکانی چاکسازیەکان تا بەرواری ٢٠٢٠/١٢/١راگرت .

هەواڵ
02-11-2020

گەرمیان ڕووبەڕووی "کارەساتی" کەمی ئاو دەبێتەوە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌پێی توێژینەوەیەک، بە گلدانەوەی ئاو له‌لایەن وڵاتی ئێرانەوە، گەرمیان ئاوی ژێر زەوی و سەر زەویش لەدەستدەدات، بەمەش ناوچەکە ڕووبەڕووی کارەساتی کەمی ئاو دەبێتەوە. سادق حەمە ئەمین، ئەندازیاری ڕاوێژکاری لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، کە هاوکات له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كى زانكۆدا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى دیاریکردنی سەرچاوەکانی ئاوی گەرمیان ئه‌نجامداوه‌، ده‌ڵێت: "بەپێی ئەو ڕوپێوییەی بۆ سەرچاوەکانی ئاو لە گەرمیان کردوویانە، پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی نزیکەی 70%ـه‌ لە گەرمیان." له‌ گەرمیان، به‌ تەنها ئه‌و بیرە فه‌رمییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن "حكومه‌ته‌وه‌ لێدراون" و بۆ سه‌رچاوه‌ى ئاوی سنوره‌كه‌ پشتى پێده‌به‌سترێت لە گوندەکان 328 بیر هەیە و لە ناوەندی شارەکانیش 264 بیر لەگەڵ زیاتر لە 2000 بیری تر کە فەرمانگەى ئاوی ژێر زەوی گەرمیان سەرپەرشتییان دەکات. سادق حەمە ئەمین، ده‌شڵێت، "لە حاڵەتی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، گەرمیان ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبێتەوه‌، به‌جۆرێك ئەگەر لەئێستاوە سەرچاوەکانی ئاو ڕێکنەخرێنەوە، ئەوکات قەیرانێکی ترسناک بەرۆکی ناوچەکە دەگرێت."

گشتی
02-11-2020

نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 2ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، دراوەكان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت: 100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار و 400 دیناره‌. 100 پاوەن بە 162 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 147 هه‌زار و 200 دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به‌ 5 هه‌زار دیناره‌. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 700 دینارە

هەواڵ
02-11-2020

وەزارەتی تەندروستی پارە بە پزیشک و پەرستارانی کۆرۆنا دەدات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بودجەی دەرماڵەی ھاندان خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتیش داویەتی بە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ دابەشكردن.ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند:" دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەرماڵەی ھاندان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا دابین بکات، ئێستا ئەو پارەیە خراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی تەندروستی و دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئەمڕۆ دەتوانن دابەشی بکەن".ئەو پارەیە تەنیا بۆ ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستییانەیە، کە بە كردار لە سەنتەر و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا دەوام دەکەن، بڕیار دراوە مانگەکانی داھاتووش پێدانی ئەو دەرماڵەیە بەردەوام بێت.

هەواڵ
02-11-2020

ماڵی تاڵه‌بانی ڕه‌زامه‌ندبن ڕۆژی نیشتیمانی عێراق دیاری ده‌كرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنی ڕۆژی نیشتیمانی عێراق و تیپه‌ڕاندنی له‌ په‌رله‌مانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هەوڵێکی زۆری داوە. حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووه‌، لەماوەكانی ڕابردوودا ئەو پڕۆژەیەمان ڕەوانەی پەرلەمان کرد تا بچه‌سپێندرێت و ببێتە ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموو عێراقییەکان، بەڵام ڕێكه‌وتی ڕۆژەکە بووەهۆی دروستبوونی ناڕەزایی لای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چونكه‌ هاوتایە لەگەڵ ڕێكه‌وتی کۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق. ده‌شڵێت، "لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی لە گفتوگۆداین تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین." دیاریكردنی ئه‌و ڕۆژه‌ هاوتایە لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئینگلیزەکان و ئازادبوونی عێراقیش لەساڵی 1932

گشتی
02-11-2020

نرخی زێڕ جێگیره‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، 2ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 284 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 324 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 337 ھەزار دینارە.

هەواڵ
02-11-2020

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ستیپێكردووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ئاماری هەرێمی كوردستاتن ڕایگه‌یاند: "بڕیارە كۆتایی ساڵی داھاتوو پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش، شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان دەکات." وتیشی: "ئامانج له‌ سه‌ردانی شانده‌كه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك کاری تەكنیكییه‌ و باسی له‌وه‌شكرد، پێویستە بگەینە ڕێككەوتن له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بزانین فۆڕمی سەرژمێری چۆن ڕێكخراوە و ده‌بێت ژێرخانی ئەلیكترۆنی کوردستانیش ھاوشێوەی عێراق بێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته‌ له‌گه‌ڵ شاندەکەى عێراق له‌ئێستاوه‌ كاری هاوبەش بكەین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئامادەكارییەكان دەستیپێكردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە، بودجەیە کە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەرخانبكرێت."

هەواڵ
02-11-2020

لە هەولێر تۆمەتبارێک پۆلیسێک دەکوژێت و پێنجی دیکەش بریندار دەکات

کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو لە گەڕەکی عەدالەی شاری هەولێر و لەکاتی ئەرکدا پۆلیسێک کوژرا و بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر و چوار پۆلیسی تریش برینداربوون.رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە پۆلیس هەوڵیداوە تۆمەتبارێک دەستگیربکات، بەڵام تۆمەتبارەکە تەقەی لێکردوون و دواتریش هەڵاتووە.

1 2 ... 962 963 964 ... 1143 1144