كاروان كەلاری/ باڵكێش سەرەڕای بڕیاری حكومهت بۆ ڕاگرتنى خوێندن له قوتابخانهكان، بهڵام بهشێك له قوتابخانه ئههلییهكان له كهلار خوێندن تیایاندا بهردهوامه و دهوامیان ڕانهگیراوه، بهڕێوبهرى پهروهردهى گهرمیانیش دهڵێت: ”ههركهسێك سهرپێچیی بكات ڕووبهڕووى لێپێچینهوه دهبێتهوه.” حكومهتى ههرێمی كوردستان بڕیاریدا لهو سێ پۆلهى كه بڕیاردرا بوو له قوتابخانهكاندا بخوێنن (پۆلی یهك و دووی بنهڕهتى و دوانزهى ئامادهیی)، لهسهرهتاى ئهم مانگهوه تا كۆتایی مانگ، خوێندنیان ڕابگیرێت، بههۆی زیادبوونی مهترسی تهشهنهسهندنى كۆرۆنا. بڕیارهكه بۆ ههموو كوردستان بوو، بهڵام له گهرمیان بهشێك له قوتابخانه ئههلییهكان ئهم ههفتهیهش خوێندن تیایاندا بهردهوام بوو. لهوبارەیەشەوە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان دەڵێت: ”هەر قوتابخانەیەكی ئەهلی سەرپێچیی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیران بکات، سزای توند دەدرێت.” ئاماژەی بەوەشكرد، ”كە کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەرانی قوتابخانە و باخچە ناحکومییەکانی سنورەکەدا کردووە و ئەوەیان پێڕاگەیاندوون، کە دەبێت دەرگای خوێندنگەکان دابخەن.” وتیشی: ”ئەوەی سەرپێچیی بکات سزای توند دەدرێت و باسی لەوەشكرد، کە هەندێکجار بەهۆی سەرپێچییهوە قوتابخانە هەبووە 20 ملیۆن دینار سزادراوە.”
مەسعود حەسەن/باڵکێش دوێنێ شەو لە یاری لوتكەی گەڕی سێیەمی چامپیونز لیگ یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر دوو گۆڵ لە یانەی ئینتەر میلانی بردەوە، پاڵەوانی یاریەكەیش رۆدریگۆی بەرازیلی بوو.رۆدریگۆ لەگەڵ ڤینیسیۆسی هاونیشتمانی تایمی دووەم هاتە نێو یاریگە و توانی سەر ئێشە بۆ بەرگریكارانی ئینتەر میلان درووست بكات، ناوبراو لە خولەكی 80 توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوە بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار بكات و یەكەم سەركەوتن لەم وەرزی چامپیونزلیگ پێشكەشی یانەكەی بكات.بە گوێرەی پێگەی ئۆپتای تایبەت بە ئامار و داتای تۆپی پێ، رۆدریگۆ بووە یەكەم یاریزان لە دایك بووی سەدەی بیست و یەكەم بێت و 5 گۆڵ لە چامپیونز لیگ تۆمار بكات.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دیموکراتەکان هەوڵدەدەن هەڵبژاردن بدزن بەڵام هەرگیز ڕێگە بەوە نادەین. ترەمپ دەشڵێت" سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە و ئەمشەو لە گوتارێکدا باسی دەکەم". ئاماژەی بەوەشکردووە کە نابێت لە دوای داخرانی بنکەکانی دەنگدان، دەنگ بدرێت.
تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەمریکا یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام لە هەندێ ولایەت ئەنجامەکان ئاشکرا کراون کە بەمشێوەیە ویلایەتە یەکلابووەوەکان: - ویلایەتی کەنتاکی بۆ دۆناڵد ترەمپ بە هەشت کورسی - وێست ڤێرجینیا: دۆناڵد ترەمپ براوەبوو و پێنج کورسی بەدەستهێنا - کالیفۆرنیا بۆ جۆ بایدن: 55 کورسی - ئوتا بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ئۆریگۆن بۆ بایدن: 7 کورسی - واشنتن بۆ بایدن: 12 کورسی - ڤێرجینیا بۆ جۆ بایدن: 13 کورسی - کۆلۆرادۆ بۆ جۆ بایدن: نۆ کورسی - واشنتن دی سی بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئەرکانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ساوس کارۆلاینا بۆ ترەمپ: نۆ کورسی - نیوجێرسی بۆ جۆ بایدن: 14 کورسی - ئۆکلۆهاما بۆ ترەمپ: حەوت کورسی - ماسەچووسس بۆ جۆ بایدن: 11 کورسی - تێنەسی بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی - ئێلێنوا بۆ جۆ بایدن: 20 کورسی - دێلاوێر بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی - ئیداهۆ بۆ ترەمپ: چوار کورسی - کۆنێتیکەت بۆ جۆ بایدن: حەوت کورسی - میسیسپی بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - ئالاباما بۆ دۆناڵد ترەمپ: نۆ کورسی - ماریلاند بۆ جۆبایدن: 10 کورسی - رۆد ئایلەند بۆ جۆ بایدن: چوار کورسی - ئیندیانا بۆ دۆناڵد ترەمپ: 11 کورسی -نیو مێکسیکۆ بۆ بایدن: پێنج کورسی - نیبراسکا بۆ دۆناڵد ترەمپ: پێنج کورسی - لویزانیا بۆ دۆناڵد ترەمپ: هەشت کورسی - نۆرس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی - ساوس داکۆتا بۆ ترەمپ: سێ کورسی - وایۆمینگ بۆ ترەمپ: سێ کورسی - نیویۆرک بۆ جۆ بایدن: 29 کورسی - کانساس بۆ دۆناڵد ترەمپ: شەش کورسی - میزووری بۆ ترەمپ: 10 کورسی - ڤێرمۆت بۆ جۆ بایدن: سێ کورسی
رێکخراوی داعش ڕایگەیاند، ئەوان لە پشت هێرشەکەی ڤیەنناوە بوون و هێرشکارەکە ئەندامی ئەوان بووە. داعش لە پێگەی خۆی لە تویتەر هەواڵەکەی راگەیاندووە و هێرشەکەی خستووەتە ئەستۆی خۆی. دوێنێ شەو، لە شەش شوێنی جیاوازی ناو ڤیەننا، تەقە لە خەڵکی ئاسایی و رێبواری سەرشەقامەکان کرا، رووداوەکە چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لە کەرەنتینەی گشتی وڵات بەهۆی کۆرۆناوە روویدا. وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گیانلەدەستدانی کەسی چوارەمی لە هێرشەکەدا ڕاگەیاند. وتەبێژی ئەو وەزارەتە بە ئاژانسی 'فرانس پرێس'ی ڕاگەیاندووە "بەداخەوە کەسێکی دیکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ چوار کەس بەرزبووەوە، دوو پیاو و دوو ژن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو راپرسییانەی لە ئەمریکا کراون، چەواشەکارانەن و جێگەی متمانە نین. دۆناڵد ترەمپ لە ولایەتی ڤێرجینیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنەماوانی ئەنجامدا و وتی" ئەو ڕاپرسییانەی لە ئەمریکا کراون چەواشەکارانەن، دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئێمە تەواو دەبێت و لە هەموو ئەمریکا دۆخمان زۆرباشە". وتیشی" داهاتی تاک بەرزبووەتەوە و بەرهەمی خۆماڵی ئەمریکی زیادیکردووە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە چینییەکە دۆخەکە تێکچوو، بەڵام ئێستا مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە و سەرکەوتنی ئێمە زۆر نزیکە".
محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە تویتێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی"مژدەی سەرکەوتنی بایدنتان دەدەمێ، چونکە ترەمپ هۆکاری زیاتر لە 200,000 هەزار قوربانی و 9,000,000 ملیۆن توشبووی کۆرۆنایە لە ئەمریکادا. دەشڵێ" قوربانییەکانی داگیرکردنی کوردستانی ڕۆژئاوا و کەرکووک و بەشێکی زۆری کوردستانی باشوور هۆکارەکەی ترەمپە".
لە ئەمریکا 257,605,088 دووسەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و شەش سەد و پێنج هەزار و هەشتاوهەشت کەس مافی دەنگدانیان هەیە. 99,657,079نەوەد و نۆ ملیۆن و شەش سەد و پەنجا و حەوت هەزار و حەفتا و نۆ کەس پێشوەخت دەنگیان داوە . 63,936,249 شەست و سێ ملیۆن و نۆسەد و سی و شەش ملیۆن و دووسەد و چل و نۆ کەس لەڕێگەی پۆستەوە دەنگدەدەن. 35,720,830 سی و پێنج ملیۆن و حەوت سەد و بیست هەزار و هەشتسەد و سی کەس راستەوخۆ دەنگدەدەن.
نەجەف نەجەفی ڕۆحانی، نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. نەجەف نەجەفی ڕۆحانی پێشتر نوێنەری عەلی خامنەیی بووە لە شاری مەدینەی سعودییە و دواتریش بۆتە نوێنەری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و لە شاری کەربەلا بەرپرسی نووسینگەی عەلی خامنەیی بووە.
دۆناڵدا ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر جۆبایدن ببێتە سەرۆکیش زۆر نامێنێتەوە و کەمالا هاریس دەبێتە سەرۆک. ترەمپ ڕایگەیاند، لە پنسیلڤانیا و ئەریزۆنا زۆرینەی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و وتیشی" زیاتر لە 306 دەنگی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بەدەستدەهێنم".
یا رەوایە د زانستێن سیاسی دا چ ب گوتن یان ب کریار، سیاسەت ھونەرێ بەرژەوەندیێ یە و بکارئینانا وێ ھزرکرن پێ دڤێت،ئەگەر جارەکێ باخڤی پێدڤیە پێشوەخت دوو جار ھزر د گوتن و کریارێن خۆ دا بکەی،ژبەرکۆ ماکڕۆنی دەستپێکێ ریکلاما شەری لگەل جیھانا ئیسلامێ کر (ئیسلاما سیاسی)، پێدڤیە ھەر ئەو بخۆ بدوماھیک ژی بینیت، لەوانەیە وی (ماکڕۆن) پێشبینیا ڤێ کارڤەدانا جەماوەری و بەرسڤا بھێز و گشتی یا جیھانا ئیسلامی نەکربیت، بتایبەت دەمێ گوتی ئیسلام یا د قەیرانێ دا و بریارا رێپێدانا دروستکرنا کاریکاتێری ل سەر کەسایەتیا پێغەمبەرێ ئیسلامێ(س.خ)ل سەربن، لەوانەیە ژی ھەر ب مەرەم ئەو گوتنە کربیت ژبەر ھەلبژارتنێن فەرەنسا یێن داھاتی دا دووبارە وەکۆ سەرۆک بدەرکەڤیتە ڤە. ھەر چاوابیت یا دیارە کۆ ئەڤرۆ ھەڤرکیێن سیاسیێن دناڤبەرا تورکیا و فەرەنسا دا گەھشتینە گوپیتکا ململانێ، لەوانەیە ژی ئەڤ ململانە ئەگەرەک بیت کو ئەو جورە گووتارە خواندی،ئەگەرێ دووێ ژی کوشتنا وی ماموستایە یێ ب دەستێ فێرخوازێ خۆ ھاتیە کوشتن، لێ یا گرنگ و نە د بەرژەوەندیا وی دا ئەوە ئەردۆگانی ئەو جورە گوتارا ماکڕۆنی ب شێوازەکێ دی پێشانی رەئیا گشتیا جیھانا ئیسلامی دا و ب رەنگەکێ ھوسا بەلاڤکر کۆ د سالحێ وی دا بیت وەکی خەلیفێ موسلمانا بھێتە پێش (کۆ ئەڤە خەونەکە و ئەردۆگان ژمێژە دبینیت). ھەروەکی دڤێت بێژیت ئەڤ گووتارا ماکڕۆنی نە بدژی من بتنێیە، بەلکۆ گووتارەکە بدژی موسلمانا ھەمیایە، جا چ راست و چ نەراست ئەردۆگانی شیا نێچیرا ماکڕۆنی بکەت. ئیمانۆێل ماکڕۆن و دیمۆکراسی و ئازادیا فەرەنسا ژبلی ھەلبژاتنێن خۆ دا نۆکەدا یێ ل بەرامبەر دوو ھەلبژارتنێن دی یێن گرنگ و ھەستیار و، دناڤبەرا خراب و خرابتری دا نەچارە ئێک ژ دەووا ب ھەلبژێریت. ھەلبژارتنا ئێکێ: پێدڤیبوو ماکرۆنی سایکۆلۆجیا تاکێ ئیماندار یێ موسلمان بەرچاڤ وەرگرتبا کۆ پێغەمبەرێ ئیسلامیێ سلاڤێن خودێ ل سەر بن بۆ وان ھێلا سورە و نابیت کاریکاتێر ل سەر بھێنە چێکرن و ئازادیا رۆژئاڤا ل سەر حسابا پیرۆزیێن موسلمانا ناھێتە ئاڤاکرن و نەدوییرە ببیتە ئەگەرێ فەوزا و لاوازبوونا وان بخۆ، ژبەرکۆ ئیسلام وەکی دەستور و ئاین ب دژایەتیا دەولەتەکا وەکی فەرەنسا لاواز نابیت و ژناڤ ناچیت،دیسان یا نەخۆشتر بۆ وی ئەوە پێدڤیە د سەر کوشتنا ماموستایێ فەرەنسی را داخوازا لێبوورینێ ژ تەڤایا موسلمان و جیھانا ئیسلامی بکەت،داکۆ جارەکادی پەیوەندیێن خۆ لگەل ئاسایی کەتەڤە،کۆ د نھا دا زۆربەیا وەلاتێن موسلمان ب تایبەت وەلاتیێن کەنداڤێ عەرەبی بایکۆتا ماددێن فەرەنسی کریە،د راستیێ دا ھەلبژارتنەکا ب زەحمەتە،چنکو دێ بیتە ئەگەرێ ژ دەست دان یان توورەکرنا ھاوڵاتیێ فەرەنسی بخۆ،کۆ ھندە سالە شورەشێ دکەت بو ئازادبوون و ژینگەھا خۆیا ئازاد،ھەروەسا سەرکردایەتیا رەوتا رووناکبیریا ئەورۆپی دکەت، ئەڤە بخۆ دەلیڤەیەکە ژی بۆ ھێلەک زەرێن فەرەنسا کۆ ب رێیا بەرەیێ چەپ یێ فەرەنسی و جیھانی دھێنە ئاراستەکرن و بەریا سالەک وچەند ھەیڤا رەئیا گشتیا فەرەنسی لڤاندبوو ب خۆپێشاندان و درۆشمێن (ئەگەر وەڵات بھەشتە مەژی دڤێت لگەل وە بژین و ئەگەر جھەنەم بیت بومە پێدڤیە ھوین ژی لگەل مە ب سوژن). ھەلبژارتنا دووێ: بەردەوامبوونە ل سەر وی جورێ گووتارا بەری نھا ب دژی ئیسلاما سیاسی خواندی و ئەردۆگانی پێ رەئیا گشتیا ئیسلامی ھەلخەلەتاندی ب بناڤێ دژایەتیا ئیسلامێ، ئەڤ بەردەوامبوونا وی ژی ژبەر ھندێیە،چنکو ماکرۆن سەرۆک کۆمارێ وەلاتەکێ وەکی فەرەنسا یێ ئازادیخواز و دیمۆکراسی و مودێرنە کۆ سەرکردایەتیا ئێکەتیا ئەۆرۆپی دکەت و ھەروەسا پێشەنگیا رووناکبیریا سەردەم دکەت و، نەچارە وان بھا و قیەمێن دیمۆکراسیێ د دەولەتا خۆدا ب پارێزیت یێن گوزارشتێ ژ سیاسەت و ھزرا تاکێ فەرەنسی دکەن و دەستا ژێ بەرنەدەت، کۆ ئەڤە بخۆ وەکی مە د خالا ئێکێ دا ئاماژە پێدای ئەگەرێ توورەکرنا جیھانا ئیسلامیە. لێ پرسا گرنگ ئەڤەیە ئایا ل داھاتی دێ ماکڕۆن ھەلبژارتنا سێیێ ھەبیت یان دێ ب نەچاری ئێک ژ ڤان دوو ھەلبژارتنا کەت؟
حازم جەعفەر/ باڵکێش لیژنەی باڵای بایۆمەتری مووچەی زیاتر لە 16 ھەزار كەس کە لە مووچەیەك زیاتر بە نایاسایی وەردەگرن، مووچەكانیان ڕادەگرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3، بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی ھەرێم کە تێیدا ھاتووە، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی بایۆمەتری راپۆرتێکیان لەبارەی فرە مووچەیی پێشکەشکردووە و بە پێی راپۆرتەکە 106 هەزار و 839 كەس لە یەك مووچە زیاتر وەردەگرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون. ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای بەدواداچوون دەركەوت 16 هەزار و 505 کەس، لەیەك مووچە زیاتر بە نایاسایی وەردەگرن، بۆیە لیژنەی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری راسپارد بۆ راگرتنی مووچەی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.