كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بۆ سەر پێشمەرگە دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمە بەردەوام پشتگیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین." وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاگه‌یندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "بە توندی ئیدانەی ھێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەکدارانی پەکەکە دژ بە هێزه‌كانی ھەرێمی کوردستان دەکه‌ین." ده‌شڵێت، "ئێمە بەردەوام پشتگیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە خێزانی ئەوانەی لەو ھێرشانەدا کوژراون و بریندارن." دوێنێ پێنجشه‌ممه، 5ی تشرینی دووه‌م، حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هەرێم دەکەین و بۆ کۆتاییهاتنی ئە‌و هێرشانەش ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر و بەڵێنیش دەدەین سنورێک بۆ هێرشکردنە سەر سەروەری وڵات دابنێین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی ئاگادارینامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەكه‌ین تەنها بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری و مامەڵەی جیابوونەوە و مامەڵەی وەفات سەردانمان بکەن."ڕەگەزنامەی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه، "ئە‌و هاوڵاتیانەی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو سەردانیان دەکەن، دەبێت منداڵەکە تەمەنی سێ مانگی تەواو کردبێت."داواشی كردووه، "کاتی سەردانکردن مەرجەکانی تەندروستی ڕەچاوبکەن بۆ خۆپاراستن، بەبێ دەستکێش و دەمامک ناچارن هاوڵاتیان بکەنە ژوورەوە بۆ فەرمانگەکان لەبەر سەلامەتی هەمووان."ڕەگەزنامەی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان ده‌كات بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، بەپێچەوانەوە ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به لایه‌نگرانی ده‌ڵێت، دڵنیابن و ئارام بگرن، من و کامالا هاریسی، براوە دەبین، وتیشی، دەبێت دەنگی هەموو سندوقەکانی دەنگدان هەژمار بکرێن. ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بەردەوامە و ژماردنی دەنگەکان لە تەواوبووندایە، ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا و بەپێی دەنگە جیاکراوەکان، جۆ بایدن، زیاتر لە 73 ملیۆن دەنگی لە دەنگدانی گشتیدا بەدەستهێناوە، ترەمپ 69 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە. تائێستا ترەمپ، 214 دەنگ و جۆ بایدنیش 264 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی سەرۆکیان کۆکردووەتەوە، بەوەش جۆ بایدن تەنیا پێویستی بە 6 دەنگی تر هەیە بۆ ئه‌وه‌ی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە هەموو دەنگەکان بژمێرن و سندووقەکانی دەنگدانیش هەژمار بکرێن. وتیشی "پرۆسەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و بەم زووانە هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە. ترەمپش لە تویتەر ڕایگەیاند، پێویستە ژماردنی دەنگەکان بوەستێندرێن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانیی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، مردنی 11 توشبووی تری كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و داواش لە هاوڵاتیانی پارێزگاكه دەکات "دەمامک ببەستن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "كه 11 توشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه و 44 توشبووش لەئێستادا له ژووری چاودێری چڕی پزیشكیدان." باسی له‌وه‌شكردووه، "ئەمڕۆ 40 توشبووی تر هێنراونه‌ته نەخۆشخانە و 30 توشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لەئێستاشدا 204 توشبووی تری كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ی تشرینی دووه‌م، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 4 ئۆتۆمبێل له جۆری (نیسان پیك ئاب، ئۆپترا، مازدا و بی ئێم ده‌بلیو)دا ڕوویدا. عه‌لی عه‌بدوڵڵا، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین، ڕایگه‌یاندووه، "ڕووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی هیزۆپی نێوان ڕانیه و دووكان دا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 كه‌سیش برینداربوونه." وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی بۆ تیژڕه‌وی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له ناوچه‌ی (چه‌مانكێ)ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرایه سه‌ر.به گوێره‌ی زانیارییه‌كان خۆشبه‌ختانه ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەوت وگاز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، چەکدارانی پەکەکە لە هه‌مان ناوچه هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز، کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه فەرمییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه.
حازم جەعفەر/ باڵکێش کۆرۆنا لە جیهاندا 48 ملیۆنی تێپەڕاند و مردنیش بەھۆی ڤایرۆسەکە زیاترە لە یەک ملیۆن 231 ھەزار کەس. کۆی گشتی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا 48 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش 2020/11/5، ژمارەی چاکبووەکانی ڤایرۆسەکە 34 ملیۆنی کەسی تێپەڕاندووە و مردنیش گەیشتووەتە 1 ملیۆن و زیاتر لە 231 هەزار کەس. ئەمریکا لە ڕووی قوربانییەوە ڕابەرایەتیی جیهان دەکات، بە دوای ئەودا ھەریەک لە وڵاتانی؛ هندستان، بەرازیل، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، مەکسیکۆ، پیرۆ، ئیتالیا، ئەفریقای باشوور، ئێران و ئەڵمانیا دێن.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٥٣) ١. پشکنین: (٧٠٧٩ پشکنینی نوێ)• (٢٣٩٦) هەولێر• (١٦٥٦) سلێمانی• (٢٧٣١) دهۆك• (٥١) هەڵەبجە• (١٥٩) گەرمیان• (٨٦) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١١٩٥ تووشبووی نوێ)• (٤٣٣) هەولێر• (٢٠٦) سلێمانی• (٤٥١) دهۆك• (٢٩) هەڵەبجە• (٦٠) گەرمیان• (١٦) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٥٥٢ چاکبوون)• (١٢٤) هەولێر• (٢١) سلێمانی• (٣٣٩) دهۆك• (٢٥) هەڵەبجە• (٣٩) گەرمیان• (٤) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢٣ مردن)• (٥) هەولێر• (٥) سلێمانی• (٩) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٦٨٠٦٨٦ (٢٤٣٤٧٩ هەولێر، ١٥٦٨٥٥ سلێمانی، ٢٧٤٤١٧ دهۆك، ٥٩٣٥ هەڵەبجە)تووشبوون ٨١٦٠٨ (٣٠٠٨٠ هەولێر، ٢٣٧١٥ سلێمانی، ٢٥١٦٢ دهۆك، ٢٦٥١ هەڵەبجە)چاکبوون ٥١٢٥٠ (١٨٥٠٣ هەولێر، ١٨٠٨٤ سلێمانی، ١٢٢٧٣ دهۆك، ٢٣٩٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٧٧٧٥ (١٠٨٤٥ هەولێر، ٤٣٧٣ سلێمانی، ١٢٣٩٧ دهۆك، ١٦٠ هەڵەبجە)مردن ٢٥٨٣ (٧٣٢ هەولێر، ١٢٥٨ سلێمانی، ٤٩٢ دهۆك، ١٠١ هەڵەبجە)
كاروان كەلاری/ باڵكێش ئه‌و خانووانه‌ى گه‌ره‌كى حه‌مرین "كوڵه‌جۆییه‌كان" له كه‌لار كه به زیاده‌ڕۆیی دروستكرابوون و بڕیار بوو بڕوخێنرێن و ڕێگرى له ڕووخاندنى كرا، ئیداره‌ى شارى كه‌لار سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركردوون و دراونه‌ته دادگا. ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، ڕاگه‌یاندووە: ”به‌پێی یاسا هه‌ر زه‌وییەك به زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكى شاره‌وانى دروست بكرێت، له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شاره‌وه ئاراسته‌ى داواكارى گشتى و دادگا ده‌كرێن و ڕێكارى یاساییان به‌رامبەر ده‌گیرێته به‌ر.” هه‌فته‌ى ڕابردوو، له‌كاتى چوونی تیمه‌كانى شاره‌وانى بۆ ڕوخاندنى خانوویە‌ك له گه‌ڕه‌كى حه‌مرین "كوڵه‌جۆییه‌كان"، ژنێك هه‌وڵی خۆسوتاندنى دا له‌به‌رامبه‌ر ڕوخاندنى خانووه‌كه‌یان، به‌وهۆیه‌شه‌وه دانیشتووانى ئە‌و گه‌ڕه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر تیمه‌كانى شاره‌وانى و تیمه‌كانیش پاشه‌كشه‌یان كرد. سەرۆكی شارەوانی كەلاریش دەڵێت، ”سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌ڕه‌كى حه‌مرین تۆماركردووە، به‌وپێیه‌ى زیاده‌ڕۆییان كردووەته سه‌ر زه‌وی شاره‌وانى.” گه‌ڕه‌كى حەمرین ”كوڵەجۆییەكان”، گەڕەكێكە لە قەزای كەلار و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به زیاده‌ڕۆیی دروستكراوه، به‌ڵام دواتر به‌رفراوانتر بووە.
كاروان كەلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایگەیاند، ”لەئەمڕۆوە بڕوانامەی زانكۆكانی دەرەوە پەسەند دەكرێت و مۆر دەكرێت، بەمەبەستی یەكسانكردنی بڕوانامەکان، بەمەرجێك لە ساڵى 2020 و پێش ڕێككەوتی 1ی11، ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئە‌و ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.” ئاماژەی بەوەشكرد، ”پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى 2020-2021دا دەستپێبکات.” باسی لەوەشكردووە، ”پێشکەشکار پێویستە بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى 2020 و پێش ڕێکەوتى 1ی11ی2020، وەرگرتووە، وەکو ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبەر”
حازم جەعفەر/ بالکێش شەوی ڕابردوو پۆلیسی ئەمریکا لە نیویۆرک و پۆرتلاند، نزیکەی 60 کەسی لە لایەنگرانی ترەمپ دەستگیر کرد. پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند، چوارشەممە 2020/11/5، نزیکەی 50 کەسی لەنێو ئاپۆڕای لایەنگرانی ترەمپ دەستگیر کردووە، کە هەندێکیان بە چەکەوە و لە دەرەوەی بنکەی دەنگدان لە ئەریزۆنا کۆ بنوونەوە. پۆلیس شاری پۆرتلاندیش رایگەیاند، لە خۆپێشاندانەکانی درەنگانی شەو، 10 کەسی لە پۆرتلاند دەستگیر کردووە، دەستیشیان بەسەر تەقەمەنی و چەندین جۆری چەکدا گرتووە. لە لایەکەی دیکەشەوە، کەیتی براونی پارێزگاری ئۆریگۆن، پاسەوانی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی "توندوتیژی" لە شەودا، لەسەر شەقامەکان بەکار دەهێنیت.