حازم جەعفەر/ باڵکێش کاندیدێکی کۆمارییەکان دوای مردنی دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا. داڤید ئەنداڵ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە 5 ئۆکتۆبەر و لە تەمەنی 55 ساڵیدا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا و ناوی لەنێو بەربژێرەکانی ھەڵبژاردن مایەوە. ئەوەی جێی سەرنجە، دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر مردنیدا، دەنگی پێویست دێنێت و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ولایەتی داکوتای باکوور.
جۆزیف بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا، خاوەن بیرۆکەی دابەشکردنی عێراقە بۆ سێ هەرێم. لە ساڵی 2004دا بایدن هیچ بەرپرسیارێتییەکی باڵای نەبوو، ئەوکات داوای کرد عێراق بکرێ بە سێ قەوارەی سەربەخۆ ( کورد، سوننە و شیعە)، ئەوکات بەرپرسانی ئەمەریکی رووبەڕووی پێشنیازەکەی بوونەوە و رایانگەیاند لەگەڵ یەکپارچەیی عێراقدان. بەڵام بایدن بەپێی دوا لێدوانی رۆژنامەوانی لەسەر بەکردارکردنی بیرۆکەکەی ماوە و لە دوا سەردانیدا لە بەغدا، گوتی: “سەیر بکەن لەو ھەموو ئەو شوێنانەی کە دەمانەوێ ئاشتی بپارێزین، ھەموو ئەو شوێنانەی ژنان و پیاوانی ئەمەریکامان بۆ ناردوون، ئەو شوێنانەن کە لە مێژوودا سنووری دەستکردمان بۆ کێشاون، دەوڵەتی دەستکردمان لێ دروست کردوون، ئەوان بەتەواوی لە نەتەوە و ئایین و فەرھەنگی جیا جیا دروست بوون و گرووپی جیان، دەبێ بەزۆر تیایدا بژین، بەڵام سنوورە دەستکردەکان سەرچاوەی نەبوونی ئاشتین”. بایدن چەند جارێک سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە، لە دیدارێکیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی پێی راگەیاندبوو " من و تۆ لە تەمەنی خۆماندا دەوڵەتی کوردستان دەبینین".
مەسعود حەسەن/بالکێش چەند یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمان پێش ئەنجامدانی یارییەكەیان بەرانبەر یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا دووچاری گرفتێكی سەیر و دڵەڕاوكێ بوون. پێگەی"لۆ پاریسیان" ئاشكرای كردووە چەند یاریزانێكی یانەی پی ئێس جی لە ئەڵمانیا نزیكەی 50 خولەك لە نێو ئەسانسۆر (سەرخەر)ـی هۆتیل گیریان خواردووە و دواتر كۆتایی گرفتەكە هات.هێزەكانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتونەتە هۆتێڵەكە و یاریزانەكانیان دەرهێناوە. بە گوێرەی پێگەی ناوبراو، لایڤین كورزاوا، كیمپێمبێ، فادیگا، عەبدۆ دیالۆ، كۆلین داگبا، پارێدیس، دی ماریا، ماركینیۆس، مویس كین و ئدیریسا گاییە لە نێو سەرخەری هۆتێڵەكە بوون.كورزاوا لە ئینیستگرام ڤیدیۆییەكی پۆست كردووە و داوای یارمەتی دەكات.
مەلا محەمەد تاھیر خۆراسانی، باوکی مەلا مەزھەر خۆراسانی و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، بەھۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا. مەلا مەزهەر خۆراسانی، کوڕی مەلا محەمەد تاھیر خۆراسانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، "باوکم بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر، کۆچی دوایی کردووە. مەلا محەمەد تاهیر خۆراسانی، ساڵی 1947 لەدایکبووە و خەڵکی قەزای دەربەندیخانە. ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان.
حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک. حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: "سەرکۆنەی هێرش و پەلاماری چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە". حکومەتی عێراقی دەشڵێت: "بە تووندی ئەو هێرشە رەتدەکەینەوە، کە لەنێو خاکی عێراقدا کراوە، ئەمە هێرشە بۆ سەر سەروەریی عێراق، رێکارەکان دەگرنەبەر بۆ ئەوەی سنوورێک دابنرێت بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە، کە ئاسایش و سەروەریی عێراق پێشێل دەکات".
حازم جەعفەر/ باڵکێش شەڕی دیموکرات و کۆمارییەکان لەو ویلایەتانەیە: جۆرجیا، کارۆلاینا، نیڤادا، ئالاسکا، پەنسلڤانیا، مشیگن. جۆ بایدن 248 کورسی بەدەستهێناوە و پێویستیی بە 22 کورسییە بۆ سەرکەوتن. لە بەرانبەردا ترەمپ 214 کورسی بەدەستهێناوە، پێویستی بە 5 ویلایەت دەبێت بۆ بردنەوەی دەنگەکان، لەو ویلایەتانەی ماون. کورسییەکان: جۆ بایدن: لە ویلایەتی میشیگن 16 کورسی بەدەستهێنا، لە ویلایەتی نیڤاداش بە 6 کورسی لەپێشەوەی ترەمپە. لە ویلایەتەکانی کارۆلاینا (15 کورسی)، ئالاسکا (3 کورسی)، پەنسلڤانیا (20 کورسی)، جۆرجیا (16 کورسی) دۆناڵد ترەمپ: لە ویلایەتەکانی جۆرجیا (16 کورسی)، پەنسلڤانیا (20 کورسی)، ئالاسکا (3کورسی)، کارۆلینا (15 کورسی).
هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمهرگهيهك شههيد و ژمارهيهكى ديكهش بريندار بوون، پێشهاتێكى مهترسيداره و به توندى سهركۆنهى دهكهين. ئهم هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان. لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چهندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە لهلايهن پهكهكهوه، دۆخی ههرێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاتهوه و كهس تيايدا براوه نييه. وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە كه پێویستە پهكهكه ڕێز لە قهوارهى دهستووريى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاتهوه. سهرهخۆشى له خێزان و كهوسوكارى پێشمهرگهى شههيد (هێرش جەوهەر محهمهد) دهكهين و هاوخهميانين، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازين، داواکارين هەموو كێشهكان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخهكه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت. سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان 4/11/2020
بە گوێرەی دوایین ئەنجامی بەرایی، تاوەکو ئێستا جۆبایدن لە پێش دۆناڵد ترەمپەوەیە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا دەڵێ "شەوی رابردوو من لەپێشەوە بووم، زۆرجار بەشێوەیەکی جێگیر، لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان، بەنزیکەیی لە هەموو دۆخێکدا لەو ویلایەتانەی کە دیموکراتەکان بەڕێوەیدەبەن و باڵادەستن. دواتر یەک بە یەک، بەشێوەیەکی جادوویی دەنگەکانم دیارنەمان کاتێک دەنگی لابەلا هەژمارکران".
سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە و دەڵێ"بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە". لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "هەندێک میدیای نەناسراو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز وەزیری پێشمەرگەیان بڵاوکردووەتەوە، ئێمە لێرەوە رایدەگەیێنین، هەواڵی چەواشەکارانەی لەو شێوەیە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە و بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە". هەروەها لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "دەخوازین، لەم بارودۆخەی ئێستا، دەزگاکانی راگەیاندن و میدیاکاران، پاڵپشت بە پاراستنی ئیتیکی رۆژنامەوانی، رۆڵی ئەرێنی و پیشەییانەی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستاندا"
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی ساز کرد. لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی هەرێمی کوردستان، قەوارەی سیاسی و شەرعیی خەڵکی کوردستانە، هێزی پێشمەرگەش پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستانە ، بۆیە هەر هێرشێکی لەم جۆرە ، هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان . حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی شەڕی براکوژییە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەم جۆرە هێرشانە بە بەزاندنی هێڵی سوور دەزانێت، ئەم هێرشەی ئەمڕۆش کە کراوەتە سەر هێزی پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە، بە تووندی ئیدانە دەکات و بە دەستدرێژیکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی لە قەڵەم دەدات . لەم چوارچێوەیەشدا، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێم دەکەین. لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیران جارێکی دیکە هوشداریدا لە مەترسییەکانی زیاتر تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە گەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما ، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕۆژ نییە چەندین کەس گیان لە دەست نەدەن . بۆیە دامودەستگاکانی حکومەتی ڕاسپارد کە نابێ بە هیچ شێوەیەک، هیچ کەمتەرخەمییەک لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکرێت، بەتایبەتی لە فەرمانگەکانی حکومەت و شوێنە گشتییەکان. ئەوانەی بێ باکیشن و بە شێوەیەکی نابەرپرسانە مامەڵە لە گەڵ ئەو دۆخە مەترسیدارە دەکەن و پابەند نابن ، ئەوە بەداخەوە بە مەبەست ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسیی جیددیەوە و دەبنە هۆکار بۆ مردنی خزم و کەسوکار و هاووڵاتییان بە گشتی. پاشان دوکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە ڕەوشی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ستراتیجی وەزارەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو. دواتر ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە میکانیزم و ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و کێشە و گرفت و ئاستەنگەکان خستەڕوو. ئاماژەی بە کۆمەڵێک پێشنیاریش کرد بۆ زیاتر پابەندبوونی فەرمانگەکانی حکومەت و هاووڵاتییان و سەردانکەرانی دامودەزگا حکومییەکان بە ڕێنماییەکان . لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری ناوخۆ ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان و داتا وزانیاریی پێویستی لەم ڕووەوە خستەڕوو ، کە تیایدا مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی کار بەم کۆمپانیایانە و پابەندییەکانیان و چالاکیەکانیان وپابەندکردنیان بە پێدانی باجی پێویست وچاودێریکردنی کارەکانیان لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاسەوانی روونکرابووەوە، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی کار وچالاکی ئەم کۆمپانیايانە لە چوارچێوەی مەبەستەکانی دامەزراندنیان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، دوای لە بەرچاوگرتنی هەموو تێبینی و پێشنیارەکان، پڕۆژە یاسایەک سەبارەت بەم بابەتە ئامادە بکرێت و لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ تەشریعکردنی.
كاروان كەلاری/ باڵكێش پەرلهمانتارێك ئاشكراى دهكات، كه له مهرزهكانهوه ڕهشهوڵاخ و ماسی به قاچاخ دههێنرێن، بهرپرسانیش بهوه تۆمهتبار دهكات كه له پشت ئهم كارهوه بن. دابان محهمهد، پەرلهمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له پارلهمانى كوردستان، له پهیجی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردوهتهوه: ”هەفتەى پێشوو 100 سەر وڵاخ بە قاچاخ هێنراوەتە هەرێمی كوردستان و سبەینێش زیاتر لە 200 سەر وڵاخى تر لە مهرزی کێلێ و ناوچەکانى دەوروبەری دەهێنرێن و بە بازگەى فەرمى و بەبەرچاوى حکومەتى هەرێمی كوردستانەوە دەگاتە شوێنى دیاریکراو لە سلێمانى.” دهشڵێت: "لە هەر وڵاخێک 84 دۆلارى بۆ بەرپرسانە و بڕیارە لە ماوەیەکى کەمدا 100 هەزار وڵاخ بهێنرێن، بەوەش زیاتر لە 10 ملیار دینار دەستى چەند بەرپرسێک دەکەوێت.” باسی لەوەشكردووە، ”كە چەند هەفتەیەکیشە کارى قاچاخى ماسى لە دەروازەکان دەستىپێکردوە"، به بێ ئهوهى ئاماژه به ناو، یان سروشتى كارى ئهو بهرپرسانه بدات.
لە سنووری ئامێدی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشیکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە هێرشەکەدا سێ پێشمەرگە بریندار بوون. ئەلەند ئەمیر، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، “پەکەکە هێرشیکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەھۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون”. وتیشی “هێشتا دۆخی ناوچەکە ئاسایی نەبووەتەوە”.