كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 900 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون." له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، ئه‌وه‌ش هاتووه، "24 كه‌سی تریش گیانیان لەدەستداوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، زانیاریمان پێدراوە بە حاڵەتێکی خۆکوشتن لە قەزای دوکان، كه هاوڵاتییەک خۆی هەڵداوەتە ئاوی دوکان و خۆی خنکاندووە و لە ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هۆکاری خۆ کوشتنەکە ده‌ستیپێكردووه." محه‌مه‌د عه‌زیز، كه كه‌سێكی نزیك له هاوڵاتییه‌كه‌یه به باڵكێشی وت، "ناوبرا و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و تائێستاش باسی هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ماڵه‌وه یان له‌لای هاوڕێكانی نه‌كردووه كه تووشی بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌له‌مه‌كانی دوكان چووه‌ته ئاوه‌كه‌وه و دواتر خۆی فڕێداوه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه و خۆی خنكاندووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی تشرینی دووەم، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك، بڕیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپاند، کە دەستدرێژییان کرده سەر ژنێکی كوردی خاوەن پێداویستیی تایبەت به‌ناوی (ژیان جومعه)، لە بازگەی پردێ. ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر، یه‌كێك له پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه ورده‌كاریی دۆسیه‌كه‌ی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد، وتی، "دوو تاوانباری سه‌ره‌كی له دۆسیه‌كه‌دا بوو، هه‌ردووكیان له 7ی4 ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌ته‌كه و یه‌كێكیشیان گرته‌كه‌ی تۆمار كردووه." له‌باره‌ی ناسنامه‌ی تاوانباره‌كانه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر، وتی، تاوانباره‌كان له نه‌ته‌وه‌ی توركمانن و خه‌ڵكی ناحیه‌ی پردێن، ئه‌وه‌یان ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌ته‌كه ناوی (ئیبراهیم ڕۆكان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د)ه و توركمانی سوننه‌یه و پیشه‌ی پۆلیسه، تاوانباره‌كه‌ی تریش به ڕه‌گه‌ز شیعه‌ی توركمانه و خه‌ڵكی پردێیه و ناوی (ئیبراهیم محه‌مه‌د شاكر)ه و گرته‌كه‌ی تۆمار كردووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه به‌ره‌ی توركمانی كه‌ركوك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌مویلی تاوانباره‌كانی كردووه و پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانكردوون و نزیكه‌ی 20 پارێزه‌ریشیان ڕاسپاردووه بۆ دۆسیه‌كه و به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه كردووه و داوایان لێكردووین پاشه‌كشه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دابخرێت، وتیشی، سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه دۆسیه‌كه‌م وه‌رگرتووه و له‌لایه‌ن ئیستخبارات و ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوكه‌وه تۆمه‌ت و دۆسیه‌م بۆ دروستكراوه و هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه بكه‌م، به‌ڵام به‌رده‌وام بوومه، تا دۆسیه‌كه‌مان به ئه‌نجام گه‌یشتووه." باسی له‌وه‌شكرد، "كه دواتر سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان داوایان لێكردوون تیمێك له پارێزه‌ران دروستبكه‌ن، ئه‌وانیش تیمێكی 6 كه‌سییان دروستكردووه، كه له پارێزه‌رێكی ئافره‌ت و 5 پارێزه‌ری پیاو پێكهاتووه." ئاشكراشی كرد، "ئافره‌ته‌كه له‌ئێستادا له شه‌ڵته‌رێكدایه له شاری هه‌ولێر و تاوانباره‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌پێی بڕگه‌ی 1 له مادده‌ی 393 ی یاسای سزادانی عێراقی سزادراون به زیندانی هه‌تاهه‌تایی و ڕاگیرانیشیان لەسەر سزاکە هەژمار كراوه، کە له 4ی7 تاوەکو 8ی11یه." ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م بڕیاره ده‌نێردرێت بۆ دادگای ته‌میز و له‌وێ ته‌میز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وكات ئه‌گه‌ری گۆڕینی سزاكه له زیندانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه بۆ له‌سێداره‌دان هه‌یه." له‌سه‌ره‌تای مانگی 4ی ئه‌مساڵ، گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەوە، كه له‌بازگەی پردێ کەسێک بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێکی كوردی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسەکەی تریش گرتەکە تۆماردەکات، کە ژنەکە خەڵکی شاری کەرکوکە و دواتر لەلایەن هاوسەره‌كه‌یه‌وه سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکرا، دواتریش سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه باجی ئه‌و بێڕه‌وشتیه‌یان كاره‌یان بده‌ن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م، ته‌رمی كچێك له‌ناو ئۆمبێلێكی جۆری (ئۆپتیما) له سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه و ئاسه‌واری دوو گوله‌ی پێوه‌یه و پۆلیس لێکۆڵینەوەی له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه." سەرچاوەیەک له پۆلیسی سلێمانی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت، "کچەكه ناوی شۆخانه و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازییه و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه کوژراوە و بكوژه‌كه هه‌ڵاتووه و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: "پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات پرسێکی زۆر گرنگە و ڕەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆ ڕێکخستنەوە و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆده‌بینه‌وه." وتیشی، "لەسەر ئەو پلە و پۆستانە ڕێککەوتووین کە پاسەوانیان پێویستە و هەندێکیشی ماوە ئەوە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی لەسەر دەکرێت و گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت." ئاماژەی بەوەشكرد: "دوای کۆتایی هێنان بە پرسه‌كه و ڕێککەوتن لەسەری، پاشان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت." زیاتر لە سێ مانگە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هه‌فته‌ی ڕابردووش مووچەی زیاتر لە 16 هەزار کەس ڕاگیرا کە دوو موچەیان هەبوو.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش منداڵێك له نه‌خۆشخانه‌ی "شێره‌ی نه‌قیب"ی تایبه‌ت به مناڵبوون له گه‌رمیان به حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ن له‌دایك ده‌بێت، كه كڵاوه‌ی سه‌ری به ته‌واوه‌تى دروست نه‌بووه. له‌وباره‌یه‌وه، گۆران محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیب-ی تایبه‌ت به مناڵبوون به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند. "دوێنێ ئه‌و منداڵه له نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیب له‌دایك بووه و دواتر له‌به‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ده‌گمه‌نی حاڵه‌ته‌كه به ئه‌مبوڵانس ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كراوه." ئاشكراشی كرد، "كه منداڵه‌كه له خێزانێكی ئاواره‌ی عه‌ره‌به و له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه قه‌زای كه‌لار نیشته‌جێن." جه‌ختیشی كرده‌وه، "كه وێنه‌ی ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه به‌پێی یاسا ڕێگه‌پێنه‌دراوه و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی ئه‌وانیشدا ناگونجێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م، سەندیکاى مامۆستایانى عێراق، ڕایگه‌یاند، "بەپاساوى نەبوونى تەمویلى داراییەوە، وەزیرى دارایى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ی ڕاگرتووە و پێدانى مووچەش مافە و ڕاگرتن و دواخستنى پێچەوانەى دەستورە، بۆیه له دادگاى به‌رایی كازمیه سكاڵامان له دژی وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركردووه." سەندیکاى مامۆستایانى عێراق داوا ده‌كات، "دادگا وەزیرى دارایى پابەند بكات به پێدانى مووچەى مامۆستایان بۆ مانگەکانى 10 و 11ی ئەمساڵەوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكان لەسەر بانگێشتی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ پەرلەمان لە كۆبوونەوەدان. ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگێشتی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان و له‌باره‌ی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال، چوونه‌ته پەرلەمانی كوردستان، تا په‌رله‌مان ئاگادار بێت له هۆكاری جێبەجێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە. ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی شنگال و ئیدارەی نوێ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بەمزووانە جێبەجێی دەکەن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمەریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ترەمپ بەنیازی "لافاوێك سزایە" دژ به ئێران لەو چەند هەفتەی ماویەتی. باس لەوەشدەكات، "هەنگاوەكان بە پشتیوانی و هاندانی ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداوه و لە دوو مانگی كۆتایی تەمەنی ئیدارەی ترەمپدایە و بەر لە ڕادەستكردنی دەسەڵات لە 20 كانونی دووەمی 2021 بە بایدن." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگه‌یاند، "هیوادارین ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا پەند لە سێ ساڵى ڕابردوو وەربگرێت و یاسا‌و بڕیارە نێو دەوڵەتیەکان جێبەجێ بکات و پابەندى جێبەجێکردنى ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە بێت و لەوەش تێبگات کە سزا سەپێنراوەکانى سەر ئێران لەلایەن ئەو وڵاتەوە، هیچ ئامانجێکى نەپێکاوە."
حازم جەعفەر/ باڵکێش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک بەرەو پەوروپا بەڕێکەوت و لەگەڵ بەرپرسی بالای چەند وڵاتێک کۆ دەبێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9، حکومەتی ھەرێیم کوردستان لە بڵاویکردەوە، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەڕمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد. ئاماژە بەوەشکراوە، لەو گەشتە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات. ئەوەش ھاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئاشكرای ده‌كات، "كه ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئه‌منی، پلانێكی وردی هه‌واڵگری به ئامانجی ڕاوه‌دوونانی داعش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق داناوه، به‌تایبه‌ت له سنووری ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتمان به زانیاریی و هاوكاریی هاوڵاتیان به‌ستووه." ده‌شڵێت، "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه له‌مساڵدا ئه‌نجامدراون، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانى داعش ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعش‌یش له زنجیره چیاكانی حه‌مرین و ناوچه‌ی دۆڵی زه‌یتون، باكووری دیاله و باشووری كه‌ركوك و باشووری پارێزگای موسڵ خاپوور كراون." راشیگه‌یاندووه: له‌ئه‌مساڵدا، پاڵپشتی ئاسمانی وئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگریی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له‌به‌رزترین ئاستدابووه وگوتی: به‌پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش،ژماره‌یه‌كی زۆری حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانى داعش له‌سنووری پارێزگاكانی دیاله،كه‌ركوك،سه‌ڵاحه‌ددین ونه‌ینه‌وا خاپوور كراون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تاكه نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و مناڵبوون له گه‌رمیان ڕووبه‌ڕووى گرفتی نه‌بوونى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌بێته‌وه، به‌رپرسێكى ته‌ندروستی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، "كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه." سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، "له هه‌فته‌ى ڕابردووه‌وه، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له كه‌لار، ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى نه‌بوونى ده‌رمان و كه‌ره‌سته و چاره‌سه‌رى پێویستی پزیشكی بووه‌ته‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك كه نه‌خۆشه‌كان ناچاربوون له ده‌ره‌وه ده‌رزى و ده‌رمان بكڕن." ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "كه به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه وتوویانه، كه‌ره‌سته و ده‌رمانى پێویستیان نه‌ماوه." سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی گه‌رمیانیش به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كراوه." وتیشی، "گرفته‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌نده‌رى كڕینی ده‌رمان و پێداویستییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان."