بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر، شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند، بەڵام زیانی گیانی نەبووە. سایتی ی‌و ئێس جی ئێسی تایبەت بە کەشناسی و بوومەلەرزە رایگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە و گووڕەکەی 4.8 پلە بووە ، لە سلێمانی و کەرکووک و هەولێریش هەستی پێکراوە. بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە .
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به دامه‌زراندنی 348 ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می زانكۆكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كۆیه بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاوبه مووچه و ده‌رماڵه‌ی شایسته له ڕێككه‌وتی ده‌ستبه‌كاربوونیان. ئه‌وه‌ش هاتووه، "گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە بەهۆی حوکمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش نوسراوەکانیان وەرناگیرێت." لە ساڵی 2013ەوە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، 11ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2019ش ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکان کرد داواکاری دامەزراندنیان بۆ نەنێرن تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێکدەخرێت، بەپێچەوانەوە ڕەتدەکرێتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەپێى بەدواداچوونەکانى یەکەى چاودێرى حکومەتى خۆجێى گەرمیان، 72 پرۆژەى جیاوازى خزمەتگوزارى لە سنورەکە ڕاگیراون. لە دوایین ڕاپۆرتى مانگانەى یەکەى چاودێرى حکومەتى خۆجێى گەرمیان کە تایبەتە بە پرۆژە ڕاگیراوەکان لە سنورى گەرمیان، ئاشكراى كردووه، 72 پرۆژەى خزمەتگوزارى لە گەرمیان کارەکانیان وەستاوە لە دواى ساڵى 2014 و سەرهەڵدانى قەیرانى داراییه‌وه. هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە، (40) له پرۆژه‌کان له قه‌زاى که‌لارن به گوند و ناحیه‌کانیه‌وه، (14)ش له قه‌زاى کفری و گوند و ناحیه‌کانین و (18) پرۆژه‌ش له قه‌زاى خانه‌قین و گوند و ناحیه‌کانى و ئه‌وبه‌رى سیروانن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان دەڵێت: "هەر فێرخوازێک بەشدارى سیستەمى ئەلیکترۆنى ئەمساڵى خوێندن نەکات، ئەوا 20 نمرەى لێدەبڕدرێت." دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان، ده‌شڵێت: "هەر فێرخوازێک بەپێى ئەو کۆدەى کە پێىدراوە بەشدارى سیستەمى ئەلیکترۆنى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ نەکات، ئەوا 20 نمرەى لێدەبڕدرێت، چونکە ئەو 20 نمرەیە لەسەر بەشداریکردنە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەر لەو ڕێگەیەشه‌وه تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، ئەگەر بەشدار نەبێت، ئەوە ناتوانێت تاقیکردنەوەش ئەنجام بدات." ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه كه خوێندن به‌شێوازى ئۆنلاین بێت، جگه له 3 پۆل، كه ئه‌وانیش له‌م مانگه‌دا خوێندنیان ڕاگیرا به كاریگه‌ریی زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى توشبوونى كۆرۆنا.
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕووتە کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەدا کە د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندان و د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئاڵۆگۆڕی بارزگانی کرا. هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزاییەکانی وڵاتی هۆڵەندا بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی تاووتوێ کرا.سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی گەشەپێدانی ئابووری بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی و هاندانی وەبەرهێنەرانی هۆڵەندی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان .سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی هۆڵەندا ، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بە تایبەتی لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی . گوتیشی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی بە هاوکاری وڵاتانی دۆست، پەرە بە ژێرخانی ئابووری خۆی بدات و ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە ناوچەکەدا .سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا کرد لە سەربنەمای دەستوور .
بەهۆی ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و نەیتوانی ئامادەی بینینی یاریی بارسێلۆنا بێ، لیۆنێل مێسی دیارییەکی بۆ هونەرمەند یارا نارد. یارا لە ئینستاگرام نووسیویەتی" بەهۆی تووشبوونم بە کۆرۆنا نەمتوانی ئامادەبم، بەڵام مێسی دیارییەکی گرانبەهای بۆ ناردم". مێسی درێسی خۆی واژۆکردووە و ناوی یاراشی لەسەر نووسیوە و بۆی ناردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لە کەرکووک تەقییەوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن. لە راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، بۆمبەکە حەشدی شەعبی لە کەرکووک کردووەتە ئامانج و دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و شەشی تریش برینداربوون. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەقینەوەکە لە گوندی پەڵکانە روویداوە و لیوای 52ی حەشدی شەعبی کردۆتە ئامانج.
کۆمپانیاکانی فایزەری ئەمریکی و بایۆ ئێن تێکی ئەڵمانی سەرکەوتنیان لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕاگەیاند و هەفتەی داهاتوو داوای مۆڵەتی ڕەسمی لە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەکەن. بەپێی پێشبینی ئەو دوو کۆمپانیایەش تا کۆتایی ساڵی 2020 نزیکەی 50 ملیۆن ڤاکسین لە ناو ئەمریکا دابەش دەکەن و ساڵی داهاتووش 1 ملیار و 300 ملیۆن ژەمە ڤاکسین دروست دەکەن. دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ڤاکسینەکە، نرخی نەوت ٪٩ بەرزبووەوە، کۆمپانیاکانی بواری نەوت پێیان وایە بەردەستبوونی ڤاکسین دەرفەتێکی نوێی ئابووری لە سالانی داهاتوودا دروست دەکات.نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی ٪٨.٧ بەرزبوویەوە و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە ٤٢ دۆلار و ٨٨ سەنت.
پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٠/٩/١١ له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبوونه‌وه.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنان و سوپاسكردنى شاندى هه‌ردوولا له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، تيشك خرايه سه‌ر بارودۆخى سياسى به‌گشتى و بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گيروگرفتانه‌ى به‌رۆكى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانيان گرتووه، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى ئابوورى و داراييه‌وه كه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆناوه، جيهان و عێراق و هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه.به‌ڕێزيان جه‌ختى له گرنگيى كارى هاوبه‌شى نێوان سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى نێوان پارتى و يه‌كێتى كرده‌وه و ئاماده‌ييى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ پاڵپشتى و هاوكاريى سه‌رخستنى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان.دواتر شاندى هه‌ردوولا گفتوگۆى ڕاشكاوانه و به‌رپرسانه‌يان له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان كرد و دووپاتى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شيان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پێويسته پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى جددى و كرده‌يى بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى نێوانيان و هه‌موو تواناكانيان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه و پشتيوانيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان.بارودۆخى ئه‌منيى هه‌رێمى كوردستان و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى هه‌رێم ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كه.هه‌ردوولا پشتگيريى خۆيان بۆ ئاماده‌كارييه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دووپات كرده‌وه و له‌م ڕووه‌وه هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و دووپاتى به‌رده‌واميى ئه‌و هه‌ماهه‌نگييه كرايه‌وه.له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه سياسى و ئيدارييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا، لە نێویشیاندا بابەتی لامەرکەزییەت لە هەرێمی کوردستان. هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپات کردەوە بە ڕێکكەوتنی سیاسيی نێوانیان و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاريه‌تيى ھاوبەش و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕایيکردنی کاری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. لەم ڕووەوە هه‌نگاوه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ژمار كران و دووپاتى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ڕێككه‌وتنه‌كان كرايه‌وه و ميكانيزمى گونجاو له‌و ڕووه‌وه بڕيارى لێدرا.له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرايه‌وه كه ئامانج لێى خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى سه‌ر شانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بێت.پارتی دیموکراتی کوردستانیه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان٢٠٢٠/٩/١١
لە پەراوێزی دیداری سەرۆک بارزانی و جۆزێف بایدن لە شوباتی ٢٠١٥ سەرۆک بارزانی و شاندێکی یاوەری بانگھێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ کرابوون لە شوباتی ٢٠١٥. لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک بارزانی لە ماوەی دوو رۆژدا، ٢٤ کۆبوونەوەی دیپلۆماسی ھەبوو لەگەل سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەو بەرگری و شاندی جیا جیا. یەکێک لەو دیدارانە لەگەل جۆزێف بایدن جێگری سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا بوو کە ئێستا بە سەرۆک کۆماری ٤٦ ەمینی ئەمریکا ھەلبژێردراوە. شاندی یاوەری جەنابی سەرۆک لە دیداری لەگەڵ جۆزێف بایدن پێکھاتبوون لە مستەفای سەید قادر و د. فواد حوسێن و ھێمن ھەورامی و فەلاح مستەفا. کاتێک جەنابیان و شاندەکە گەشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە، بایدن بە گەرموگوڕیەکی زۆری دۆستانەوە لە دوورەوە ئامێزی بۆ جەنابی سەرۆک کردەوە و جەنابیان بە بایدنی وت سوپاستان دەکەم و بایدن پێی وت سوپاس بۆ چی ، دەبێت ئێمە سوپاسێکی زۆری تۆ بکەین. کاتێک بایدن تەوقەی لەگەل کاک مستەفای سەید قادر کرد پێی وت من بایدنم ھاوڕێ و دۆستە باشەکەی سەرۆک بارزانیم . بە پێی کاتی دانراو بۆ دیدارەکە، دەبوو تەنھا نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکە بکرێ، بەلام چڕ و پڕی بابەتەکان و بایەخ و پێگەی گەورە و دیار و بەرچاوی جەنابی سەرۆک لە ناو ھاوکێشەکانی ناوچەکە و سەرکردایەتی شەڕی تێکشکاندنی داعش و خستنە رووی بابەتەکانی پەیوەست بە ئەو کات و ئایندەی پرسی کورد و چاوەروانیەکانی کورد لە ئەمریکا و ئەمریکا لە کورد بەپێی سیاسەت و بەرژەوەندی و دۆز و ئەولەویەتەکانی ھەردوولا، کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێرێک و نیو درێژ بوویەوە. لە بەرە بەری کۆتایی ھاتنی دیدارەکە، بایدن داوایەکی لە جەنابی سەرۆک کرد کە ئەگەر وەختی ھەبێت، نەوەیەکی لەگەڵیەتی و کچی ھانتەری کوڕیەتی و پێی خۆشە وێنەیەک لەگەل جەنابی سەرۆک بگرێ چونکە بایدن پێشتر پێی وتبوو ئێستا دەچم کۆبوونەوەم لەگەل پیاوێک ھەیە کە نموونەی لە ھەموو ناوچەکە کەمە. بایدن باسی کرد کە خۆی و جەنابی سەرۆک جگە لەوەی ھەردولا خاوەن دۆز و باوەری قوڵن بە میللەتەکەیان و خاوەن گفت و قسەی خۆیانن، ھەردووکیان نەوەکانیان خۆش دەوێن. لەوێش ھەواڵی دارەوانی کوڕی کاک مەنصور بارزانی پرسیەوە کە پێش ماوەیەک تووشی رووداوی ئۆتۆمبیل بوو بوو و بایدن لە رێگای باڵێۆزخانەکەیانەوە بۆ ھەوال پرسین چەپکە گوڵی لە نەخۆشخانە بۆ ناردبوو. دوای ئەوەی جەنابی سەرۆک بە خۆشحاڵیەوە داواکەی بایدنی پەسەند کرد، بایدن داوای لە یەکێک لە ستافەکانی خۆی کرد نەوەکەی بۆ بانگ بکەن. کاتێک نەوەکەی ھاتە ژووری کۆبوونەوە، بایدن وتی جەنابی سەرۆک ئەمە فێنیگنی کچی ھانتەری کوڕمە و تەمەنی ١٥ ساڵە و یەکترمان زۆر خۆش دەوێت. بایدن رووی کردە نەوەکەی و پێی وت ئەمە ئەو سەرۆکەیە کە بۆم باس کردی و چەندین سالە لە مەلەفی عێراق و ناوچەکە پەیوەندیمان ھەیە و نموونەی لە ناوچەکە کەمە، چونکە سەرۆکێکە باوەرێکی قوڵی بە دۆزی گەلەکەیەتی و خاوەن گفت و بەڵێنی خۆیەتی و کردەوەو قسەکانی یەک بوون، شتێکی نەکردوە نەیوتبێ و شتێکی نەوتووە نەیکردبێ. بۆ گرتنی وێنەکە تەنھا وێنە گرێکی کۆشکی سپی لەوێ بوو، بۆیە وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی یاوەری جەنابی سەرۆک ھەر با ئایفۆنەکەی خۆم ئەو وێنەیەم گرت. هێمن هەورامی
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ دوو شەممە، 9ی تشرینی دووه‌م، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی کۆبوونه‌ته‌وه و دۆخی ئێستای خوێندن و داواکارییەكانی قوتابیانیان تاووتوێ كراوه. هاوكات، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوه به‌هۆی كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه دەرگای بەشە ناوخۆییەکان نه‌كرێنه‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش هەرچەندە ئەنجامە بەراییەکان نیشانیانداوە کە بایدن لە ترەمپی بردووەتەوە. بەڵام تا ئێستاش دۆناڵد ترەمپ ئامادەنییە دان بە شکستی خۆیدا بنێت و سوورە لەسەر ئەوەی کە سکاڵا تۆماربکات. بەڵام لەگەڵ دۆڕانەکەشیدا هێشتا دەتوانێت ماوەی 70 ڕۆژی تر وەکو سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکان بمێنێتەوە بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە.ترەمپ لەم ماوەیەی لەپێشیدا ماوە دەتوانێت چەندین کاری گەورە و کاریگەر بکات. لەوانە، دەرکردنی لێخۆشبوونی گشتی بۆ هاوڕێکانی، لەکارلادانی گەورە بەرپرسانی ئاساییشی نیشتمانی و ئاژانسە هەواڵگرییەکان، دەرکردنی بڕیاری جێبەجێکاری و ئەو بڕیارانەشی کە دەکرێت کاریگەری گەورەیان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەبێ. بەپێی میدیا ئەمریکییەکان، یەکێک لەو کارانەی کە دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت لەم ماوەیەدا بیکات و ببێتە مایەی نیگەرانی بۆ ئیدارەی جۆ بایدن، بریتییە لە بێ ئەنجامکردنی کار و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئیدارەکانی پێشوو لە عێراق و ئەفغانستان، بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە ئیدارەی ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکان هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکرد لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق. لە بارەی ئەفغانستانیشەوە، مانگی تشرینی یەکەمی ئەمسال ترەمپ لە تویتێکدا نووسیبووی " هەموو ئەو ٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازە ئەمریکییەی لەو وڵاتە ماونەتەوە، تاوەکو سەری ساڵی نوێ دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەمریکا".ترەمپ تا ٢٠ی کانوونی دووەمی 2020 دەتوانێت فەرمانی جێبەجێکاری دەربکات بۆ کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و ئەفغانستان، بەڵام جۆ بایدن دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، دەتوانێت فەرمانەکە بگۆڕێت. بەڵام هۆشداری ئەوە دراوە کە ئەگەر ترەمپ فەرمانی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکات، بەشداریی سیاسیی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی دێت. لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، ماوەی کارکردنی هەموو بەرپرسەکانی ئیدارەکەشی کۆتایی دێت، بەڵام ئەو گەورە بەرپرسانەی کە پێگەی گرنگ و هەستیاریان لە ئاژانسە هەواڵگریی و ئەمنییەکاندا هەیە، لە کارەکانی خۆیان بەردەوام دەبن، لەوانە، کریستۆفەر ڕەی، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕالی FBI کە ترەمپ خۆی کاندیدی کردبوو پێش ئەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی پەسەندی بکات. دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکاری:ماوەی حەفتا ڕۆژ لە بەردەستی ترەمپدا ماون کە بتوانێت وەکو سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکاری دەربکات.ئەو فەرمانە جێبەجێکاریانەش دەتوانێت کاری ئیدارەی بایدن قورس بکات. لە نێویشیاندا، ترەمپ دەتوانێت پڕۆگرامی "دا‌کا" هەڵبوەشێنێتەوە. پڕۆگرامەکە لە ساڵی 2012 لەلایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستیپێکرا کە لە چوارچێوەیدا ٧٠٠ هەزار کۆچبەری گەنج داڵدەدراون و پەناگەیان بۆ دابینکراوە کە پێشتر مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەر بوو.ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ کە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بە یەکێک لە سیما دیارەکانی سیاسەتەکەی دادەنرێت، هەوڵیدا پرۆگرامەکە بە پاساوی "نایاساییبوون" هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام دادگەی باڵای وڵاتەکەی هیچ پاساوێکی یاسایی نەبینی بۆ ئەو کارە و بڕیاریدا پڕۆگرامەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە.