كاروان كهلاری/ باڵكێش ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، "پرسەیەکی سەرتاسەری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دڵ و دەرون و ماڵ و ویژدان و کۆڕی ئازیزان و پارێزگای سلێمانی، ڕادەگەیەنین." دەقی راگەیەنراوەکە: بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو خەم و ماتەمینیی خۆمان، بۆ کۆستی کۆچی سەرکردەیەکی جوامێری خەباتی نیشتیمانیی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و پێشمەرگەیەکی خۆنەویست و خۆشەویست و گۆڕانکارێکی جۆری کایەی سیاسیی و ئەندازیارێکی کارامەی بنیاتنانی ژیانی مەدەنییەت و شارستانیی و شارەوانیی و شکۆمەندێکی خەمخۆری ئارامیی و ئاسایش و ئازادیی و ئاوەدانیی و ئاشتیی و گۆڕانکاریی و گەشەکردن و، ئەمانەتدارو ڕێکخەرو ڕابەرێکی نەوە یەکلەدواییەکەکانی خەباتی مەدەنیی و میدیایی و سیاسیی کوردستان و ڕایەڵەیەکی پتەوی بەستنەوەی خەباتی شاخ و شارو ڕەوەندی کوردیی و گۆڕانخوازیی و پەرەپێدان، بەڕێز و خۆشەویست ئازیزمان کاکە قادری حاجی عەلی، دەردەبڕین. ھەرلێرەوە وەک پارێزگای سلێمانی پرسەیەکی سەرتاسەری بۆماوەی سێ ڕۆژ لە دڵ و دەرون و ماڵ و ویژدان و کۆڕی ئازیزاندا ڕادەگەیەنین. داواخوازین لە بەخشندەی مەزن ئارامیی و ئۆقرەیی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و خانەخوێی بەھەشتی خودای گەورەبێت. (انا اللە و انا الیە راجعون) د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
كاروان كهلاری/ باڵكێش دكتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە پرۆژەیاسای قهرز پەسهند دەکرێت و ڕاستهوخۆش ههفتهی داهاتوو حکومەتی عێراق مووچە دابەش دەکات." لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبوونهوه و ڕێککەوتن كه حکومەت خێرا و هەفتەی داهاتوو مووچە دابهش بکات.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، پەیامێك ئاڕاستەی قوتابیان دەكات و ڕایدهگهیهنێت: "لە تاقیكردنەوەی دەرەكی پۆلی 12ی ئامادەیی، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم پێویسته سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەشی تەكنیكی بكەن له ژووری ژمارە (١٠)، سەرجەم قوتابیانیش پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن لەكاتی سەردانكردنی پەروەردە." دەقی پەیامەكە: ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلارئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین كە كاتی دەستپێكردنی مامەڵەی تاقیكردنەوەی دەرەكی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە بەم شێوەیەی دەبێت :ــ1ـ ( 15ـ11ـ2020 تاكو 11ـ12ـ2020)بۆ پۆلەكۆتاییەكان و یەك بابەتی و دوو بابەتی و چاككردنی تێكڕا ( تحسین معدل ).2ـ ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە واتا ١١/١٥ و ١١/١٦دابەشكردنی فۆرم بۆ كچان دەبێت .3ـ ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە ١١/١٧ و ١١/١٨ دابەشكردنی فۆرم بۆ كوڕان دەبێت .ڕۆژی پێنج شەممە ١١/١٩فۆرم دابەش ناكرێت4ـ سەبارەت بە خوێندكارانی یەك بابەتی و دوو بابەتی و چاككردنی تێكڕا ( تحسین معدل )لەگەڵ پۆلە كۆتاییەكان فۆرم پێشكەش دەكەن تاكو كۆتایی هاتنی ماوەی دیاری كراو (۱۱-۱۲-۲۰۲۰) دوابەدوای ئەو بەروارە هیچ مامەلەیەكی یەك بابەتی و دوو بابەتی و چاككردنی تێكڕا وەرناگیرێت و خوێندكار خۆی بەرپرسیارە لە دواكەوتن.// پێداویستیەكان بۆ پێشكەش كردنی فۆرمٲـ شەش وێنەب ـ ناسنامەی خوێندكار + ناسنامەی باوك + ناسنامەی دایك، لەیەك پەڕەی A4دا.بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەشی تەكنیكی بكەن ژووری ژمارە (١٠)تێبینی ــ پێویستە سەرجەم خوێندكاران پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن لەكاتی سەردانی كردنی پەروەردە.ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووهم، مات هانکوک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا، ڕایگەیاند، "بەپێی ئەو ڕێنماییانەی ئاڕاستەی دەستەی تەندروستی وڵاتەکەی کراون بۆ خۆ ئامادەکردنی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە، لەسەرهتای مانگی 12ی ئهمساڵ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت." ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبیش بڵاویکردەوە، هانکوک، داوای لە دەستەی تەندروستی کردووە خۆیان بۆ سەرەتای مانگی 12 ئامادەبکەن بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە، وتووشیەتی، "بەدڵنیاییەوە چەندین ڕێگری هەن هێشتا پێویستە تێیانپەڕێنین، هەندێک داتاش لەسەر سەلامەتی ڤاکسینەکە ماون کە ئەمە بابەتێکی گرنگە، بۆیە هیچ ڤاکسینێک دابەش ناکەین ئەگەر لە سەلامەتبوونی دڵنیانەبین". ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ دووشەممە، 9ی تشرینی دووهم، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگەیاند، ئەو ڤاکسینەی بۆ کۆرۆنا پەرەیانپێداوە، 90% ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەکات، تەندروستی جیهانیش دەڵێت، بەهۆى دۆزینەوەى ڤاکسینەوە دەکرێت، تاوهکو مانگى 5ی ساڵى داهاتوو دۆخى کۆرۆنا بەشێوەیەکى گشتى بگۆڕێت.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشهممه، 10ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێر له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهمشێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 281 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 319 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 331 ھەزار دینارە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهرایهتی کەشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، لەمڕۆوە تا دوانیوەڕۆ سبەی چوارشەممە، کوردستان لە ژێر کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرییە دەمێنێتەوە و بارانبارین بەردەوامى دەبێت بە ئاستى جیاجیا. دەشڵێت، "ئاسمان هەور و باران دەبێت و ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە." بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلهی گهرمای ههولێر 20 پله و سلێمانى 19 پله و دهۆک 19 پله و کەرکوک 24 پله دهبێت. سبەینێش، هەولێر 21 پلە و سلێمانى 20 پلە و دهۆک 20 پله و کەرکوکیش 25 پله دهبێت.
پەرلەمانتارێکی عێراق پرۆژە یاسایەکی بۆ سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکردووە کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام –د.خ- دەکەن و دەڵێ" بۆشاییەکی یاسایی پڕ دەکاتەوە". سەباح ساعیدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکردنی ئەو پرۆژەیە دوای داواکارییەکەی موقتەدا سەدر ھاتووە لەو بارەیەوە، ئەوەش بۆشاییەکی یاسایی پڕدەکاتەوە. بە گوێرەی پرۆژە یاساکە، سزای زیندانی لەنێوان 3 بۆ 15 ساَڵ دیاریکراوە بۆ ھەر کەسێک کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام بکات.
كاروان كهلاری/ باڵكێش كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڵاویكردەوە: ،لە 4ی ئەم مانگە، لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دوو تۆمەتبار دەستگیركراوه و لەئێستاشدا بەپێی یاسای ماددەی هۆشبەرەكان، ڕەوانەی دادگا كراون." ئاشكراشی كردووه، "دەستیشیان بەسەر بڕی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری "كریستال" لە دەوروبەری خەلیفاندا گرتووه."
كاروان كهلاری/ باڵكێش لەمیانهی بهڕێوهچوونی مەراسیمی پڕچەککردنی دوو لیوای پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ڕایگهیاند، "لە قۆناغێکی ھەستیارداین و ھەست بە مەترسییەکانی داعش و بەھێزبوونەوەیان دەکەین." وتیشی، "خۆمان بۆ ھەر ئەگەرێکی لەناکاو ئامادهكردووه، بۆ ئەوەش پێویستمان بە ھاوکاریی و ھەماھەنگی ھاوپەیمانەکانمان ھەیە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسییە." وەزارەتى پێشمەرگە لە 14 لیواى یەکخراو پێکهاتووە، کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت و هاوکارى سەربازى دەکرێن. لەچەند ساڵى ڕابردوودا ئەمریکا دوو لیواى پێشمەرگەى پڕچەککرد و بڕیاریشیدا بە قۆناغ سەرجەم لیواکانى تر پڕچەک بکات و مانگانەش بڕه پارەیهك بۆ مووچەى پێشمەرگە وەک هاوکاریی بداته هەرێمی كوردستان. هاوكات، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمهرگهش ڕایگهیاندووه، "لەم مانگەدا لیواى 14 و 16 لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەچەکى نوێی ئەمریکى پڕچەک دەکرێن و سەرجەم پێداویستییە سەربازییەکانى تریشیان پێدەدرێت."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ سێشهممه، 10ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕ، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوه جیهانییهكان له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان، بهمشێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە 125 ھەزار و 250 دینار 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 147 هەزار دینار 100 پاوەند بەرامبەرە بە 163 هەزار دینار لیرەی تورکی بەرامبەرە بە 16 هەزار و 750 دینار 100دۆلار بەرامبەرە بە 2 ملیۆن و 600 هەزار تمەنی ئێرانی
قادری حاجی عهلی، ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی یهكێتی و یهكێك له دامهزرێنهرانی بزووتنهوهی گۆران، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.بێستوون فایەق، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو، قادری حاجی عەلی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.بێستوون فایەق وتی"ماوەی 10 ڕۆژە پزیشکەکان لە مانەوەی قادری حاجی عەلی بێهیوایان کردوین، بەڵام هاوسەرەکەی ڕێگەی نەدەدا ئۆکسجینەکەی لەسەر هەڵبگیرێت". قادری حاجی عەلی، لە ساڵی 1955 لە سلێمانی لەدایکبووە و بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی خوێندووە.لە ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە و لە تەمەنی 28 ساڵیدا بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە دوای ڕاپەڕین بۆتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ساڵی 1994 دەزگای زانیاری دامەزراندووە.ساڵی 1998 بووەتە سکرتێری مەکتەبی سیاسی، بەڵام لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتیدا خۆی هەڵنەبژاردەوە و دەستی لە کاری سیاسیی هەڵگرتووە.ساڵی 2009 لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و چەند کەسێکی دیکە بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند و دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، لە ساڵی 2019 دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند
قادری حاجی عهلی، ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی یهكێتی و یهكێك له دامهزرێنهرانی بزووتنهوهی گۆران، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.