كاروان كه‌لاری/ باڵكێش خانه‌واده‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، سوپاسنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و ده‌ڵێن، "وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵپرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین، تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە." ده‌قی سوپاسنامه‌كه: بەڕێز/ کاك مەسعود بارزانی، سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان بابەت/ سوپاسنامە پاش سڵاو وڕێز... وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵپرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی د. نەجمەدین، تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە. لەم سونگەیەوە زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە تەندروستییەکی باش‌دا بن. خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم 2020/11/10
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوو فه‌رمانبه‌ری نیشته‌جێی قه‌زای داقوقی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك، به‌ناوه‌كانی (سه‌باح ساڵه‌ح) و (سه‌باح غه‌ریب)، له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی هاورده‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و سزای شه‌ش مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه." ئه‌رسه‌لان عه‌لی، كه‌سێكی نزیك له‌م دوو فه‌رمانبه‌ره كورده به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ئه‌م كه‌سانه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی هاورده‌وه دراونه‌ته دادگا، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه، زه‌وی كشتوكاڵییان لێوه‌رگرتووه‌ته‌وه." وتیشی، "له‌ئێستادا ئه‌م كه‌سانه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن داگاوه سزای 6 مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و زه‌وییه‌كه‌ش دراوه به‌و عه‌ره‌به هاورده، له‌كاتێكدا پێشتر به به‌ڵگه سه‌لماندوویانه كه زه‌وی خۆیانه و به‌پێی یاسا دۆسیه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كه تانه‌ی له بڕیاره‌كه داوه و ته‌میزی كردووه‌ته‌وه، بۆیه دادگا بڕیاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌كه گۆڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ش بێت." له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، تائێستا حكومه‌تی عێراق و میلیشیا شیعه‌كان به‌رده‌وامن له هاورده‌كردن و نیشته‌جێكردنی خێزانی عه‌ره‌ب له شوێنی هاوڵاتیانی كوردی ڕه‌سه‌نی كه‌ركوك و به‌شێكی تری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به ئاشكراش ده‌ستیان كردووه به "پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن"ی ئه‌و ناوچانه.
سالانە ل قەزایا ئاکرێ برنج ل سەدان دونەمێن عەردی تێتە چاندن و ژبەرکو دەڤەرەکا ب پیتە وساڵانە ژی بەرهەمێ برنجا ئاکرێ ژبۆ باژەرێن دی یێن هەرێما کوردستانێ و پارێزگەهێن عێراقێ ژی تێتە ڤرێکرن. ل گوری گوتنا رێڤەبەرایەتیا چاندنا ئاکرێ ئیساڵ برنج ل ١١ هزار و پێنج سەد دونەمێن عەردی هاتبوو چاندن و ١٢ هزار تەنێن برنجی ژی هاتیە بەرهەمئینان ب هەڤبەرکرن ب سالێن بوری ئەڤ ڕێژەیە ب ئاوایەکێ بەرچاڤ زێدەبوویە. ل قەزایا ئاکرێ چەندین جۆرێن برنجا کوردی تێنە بەرهەم ئینان وەکی کەس نەدیتە ، شەش مەی، سەدری ، سێ مەی، پێنچ مەی هەروەسا چەندین جۆرێن دی ژی.
د یازدە هەیڤێن ئیساڵدە زێدەتر ژ ١٥٠٠ سکاڵا ژلایێ ژن و کچان ڤە ل سنورێ پارێزگەها دهۆکێ هاتنە تۆماکرن. ل گوری ئامارێن رێڤەبەریا گشتیا بەرهەنگاربوونا توندتیژیا دژی ژنان و خێزانان ل هەرێما کوردستانێ د ئیسالدە ل سنورێ پارێزگەها دهۆکێ ١٥٦٨ سکالا ل رێڤەبەرایەتیا روبروبوونا توندوتیژیا دژی ژنان یا دهۆکێ هاتنە تۆمارکرن. ڕێڤەبەرایەتیا توندوتیژیا دژی ژنان ل دهۆکێ ئاماژە ب وێ یەکێ دکەت کو ئەڤ سکالایە جورب جوربوونە وەکی دەست درێژیا سێکسی و لێدوان و ئەشکەنجەدان و خراپ بکارئینانا ئامێرێن موبایلێ وچەند ئاریشەیێن دی، ب ئاوایەکی ٣ ژن هاتنە کوشتن و ١٢ ژنان ژی ب سەدەمێن جودا جودا خۆ کوشتنە و ١٧ حالەتێن دەست درێژیا سێکسی ژی لسەر ژن و کچان هاتنە تۆمارکرن. توندوتیژیا دهۆکێ دبێژیت بەشەک ژوان ئاریشەیان بەریا بگەهن دادگەهێ هاتنە چارەسەرکرن و بەشەکا دن ژی بڕێیا دادگەهێ هاتنە یەکئالیکر.ل ڕێڤەبەرایەتیا روبروبوونا توندوتیژیا دژی ژنان ل دهۆکێ، سەنتەرەکێ تایبەت ب هوشیارکرنا کچ وژنان هەیە ڤەکولەرێن دەروونی و جڤاکی تێدا ئەندامن و ڕۆژانە دگەل وان کچ و ژناندا دئاخڤن کو توشی ئاریشەیێن جڤاکی دبن
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووه‌م، تۆپخانەکانی تورکیا سنوری ناحیەی ده‌ركارێی تۆپبارانکرد و بەو هۆیەوە زیانی زۆری بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان كه‌وت. له تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی توركیا، زۆرترین تۆپ ئاڕاستەی چیای خامتیر و دەوروبەری بهێریێ و ستەببلانێ و شرانشێی سنوری ناحیەکە کراون و ئه‌وه‌ش ترسی لەناو ئاوارە ئێزدییەکانی کەمپی بێرسڤێ و دەرکارێ و خەڵکی ناوچەکەدا دروستكردووه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی قاد ری حاجی عه‌لی، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی په‌یامێكی بلاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "قادری حاجی عه‌لی، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوایه، له مام و یه‌كێتی دورنه‌ده‌كه‌وته‌وه." ده‌شڵێت، قادری حاجی عه‌لی، كه گۆڕان جودا كرا‌وه‌ته‌وه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی، به‌ڵام كاتێك زانیویه‌تی ناكۆكییه‌كان به ئاراسته‌ی "نه‌شیاو"دا دژی یه‌كێتی ده‌برێن، هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكۆكییه‌كان خاوبێته‌وه، لێك تێگه‌یشتنی ده‌باشانیش هه‌وڵێكی زۆری قادری حاجی عه‌لی تیابووه، له‌ناو گۆڕان. باسی له‌وه‌شكردووه، "له‌گه‌ڵ قادری حاجی عه‌لی دا، له‌ساڵی 1983وه، به‌هۆی ڕێبازی جیاوازی ئایدیۆلۆژییه‌وه، ناكۆكن، به‌ڵام تا دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانیش، قسه‌یه‌كی سارد نه‌كه‌وتووه‌ته نێوانیان." ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ی تشرینی دووه‌م، قادری حاجی عه‌لی، كارگێڕی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتی و ئه‌ندامی پێشووی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هۆی توشبوونی به كۆرۆنا و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك له شاری پزیشكیی فارووق له شاری سلێمانی، له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
مەسعود حەسەن/باڵکێش جود بێلینگهام یاریزانی لاوی یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند بۆ یەكەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلترا كرا، دوای ئەوەی هەردوو یاریزان ترینت ئاڕنۆڵد و جەیمس بروس بەهۆی پێكانەوە ناویان لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلترا سڕایەوە. پێشتر بێلینگهامی 17 ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار تەمەن 21 ساڵی ئینگلترا مەشق و ڕاهێنانی كردبوو، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ جادۆن سانچۆی هاوڕێی لەلایەن گاریس ساوسگەیت بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلاند كرا. رۆژی پێنچ شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئینگلترا لە یارییەكی دۆستانە رووبەرووی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەبێتەوە، پاشان لە خولی نەتەوەكانی ئەورووپا لە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو لە دژی هەڵبژاردەی بەلجیكا یاری دەكات و لە دواین یاریشدا رێكەوتی 18ی ئەم مانگە رووبەڕووی ئایسلەندا دەبێتەوە.
جەهوەر عەلی قایماقایمێ قەزایا دهۆکێ و ڕێڤەبەرێ باژێرڤانایا دهۆکێ دخوازن بەریا بارانبارینێ و دروستبوونا لەهیان ئاریشەیا ڕووبارێ هشکە ڕۆ چارەسەربکەن و ژبۆ ڤێ مەبەستێ ژی سەرەدانا وان مالان کر کو ساڵانە ب ئەگەرێ بارانبارینێ و دروستبوونا لەهی لسەر ڕووبارێ هشکە ،دبیتە ئەگەرێن زیانێن مادیێن زۆر و هند جاران ژی زیانێن جانی ژی لپەی بوونە. قائیمقامێ قەزا دهوکێ، دگەل هژمارەکا خودان مالان کو دکەڤنە سەر رووبارێ هشکە ڕۆ بەحسا ئاریشە و چەوانیا چارەسەرکرنێ کرن، ئاماژە ب وی یەکیژی دایە کو ژبۆ ڕێگریکرن ژ زیانێن لەهیان دێ هەوڵبدەن دیوارێ پشتەڤان بێ تەمامکرن. قائیماقایمێ قەزایا دهۆکێ ئاماژە چەندین ئامادەکاریێن دی ژ لایێ ڕێڤەبەریێن پەیوەندیدار هێنە ئەنجامدان کو ل دەمێ دروستبوونا لە هیان ڕێگریێ ژ زیانێن وان بکەن و سەرومالێ وڵاتیان بێ پاراستن.ڕووبارێ هشکە دکەڤیتە ناڤەندا باژەرێ دهۆکێ و ساڵانە ل وەرزێ زڤستانێ و بارانا بارینێ لەهی دروستدبن، زیانێن ماددیێن زۆر ژی ب وڵاتیان دگەهن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌شی ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و (ڕێزان چه‌ولیك)ی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، (زۆزان چەولیک) لە ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە ھەڵچونێکی زۆرەوە، دوور لە لۆژیک و واقیعبینی باس لە پرسگەلێکی پەیوەند بە ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەن، تایبەت لە شیکردنەوەی ڕووداو و هەروەها ئیستفزاز و شەڕپێفرۆشتنەکانی پەکەکە بە ھەرێمی کوردستان، وەک ھەمیشە کەوتوونەتە ناو ھەڵەی مێژوویی و سیاسی و تەنانەت ھەڵەی چاندیشەوە." وەڵامێک بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە و زۆزان چەولیك کۆمیتەی بەرێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە (42) چل و دووەمەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا و، ھەروەھا (زۆزان چەولیک) لە ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە ھەڵچونێکی زۆرەوە، دوور لە لۆژیک و واقیعبینی باس لە پرسگەلێکی پەیوەند بە ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەن، تایبەت لە شیکردنەوەی ڕووداو و هەروەها ئیستفزاز و شەڕپێفرۆشتنەکانی پەکەکە بە ھەرێمی کوردستان، وەک ھەمیشە کەوتوونەتە ناو ھەڵەی مێژوویی و سیاسی و تەنانەت ھەڵەی چاندیشەوە. زۆر بە پوختی، کورت و رەوان دەمانەوێت بڵێین : پەکەکە و ھەموو ئەو تایتڵ و ناوانەی تر، کە دەچنەوە سەر پەکەکە، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن، کە خەڵکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان لە ماھیەت و ھەقیقەتی پەکەکە تێگەیشتوون و دەزانن، بۆچی و بە چ مەرامێک، ئەو مەرامەی کە خزمەت بە ناحەزانی گەل دەکات، پەکەکە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خەباتی لە باکووری کوردستان جێھێشتووە و ھاتۆتە باشووری کوردستان و گێچەڵ و شەڕ بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمییەکانی دەفرۆشێت. ڕاستییەکی دیرۆکی ھەیە، کە پێویستە باسی بکەین، ڕاستییەکەیش ئەوەیە، کە پەکەکە لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا نەیتوانی وەکو ھێزێکی نەتەوەیی درێژە بە خەباتی سیاسی و ئازادیخوانە بدات و لە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خۆیدا نەخشی ھەبێت، نەخشێک، کە لەسەر کۆڵەگە دیموکراسی و مۆدێرنەکانی ژیانی سیاسیی ھاوچەرخ نەخشێندرا بێت، تا سەرنجی دونیای نوێ بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و دۆست و پشتیوان بۆ دۆزی ڕەوای گەل کۆبکاتەوە، کەچی پەکەکە نەک ھەر نەیویست ئەو ڕۆڵ و نەخشە ببینێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ڕۆڵێکی نێگەتیڤی ئەوتۆی گێڕا، کە باسکردنی زۆری دەوێت و لێرە تەنیا ئاماژە بۆ ئەو ڕۆڵە نێگەتیڤە دەدەین، کە بریتیە لە شەڕفرۆشتن بە خەڵکی کوردستان و دژایەتیکردنی پەرلەمان و حکومەتی بە دیموکراسیی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان، کە ھەر لە ڕۆژی دامەزراندییەوە و، لەو کاتەی کە گەلی کوردستان ھێشتا ھەر لە نێو کەشی سەرھەڵدان و ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی (1991) دابوو و تا ئێستایش هەر بەردەوامە !.. پەکەکە لە دوای سەرپێکەوتنی تا ئێستا ھیچ کاتێک ئارمانجی پرسی کورد نەبووە، ئەگەر لە شوێنێکیش پرسی کوردی خستبێتە نێو ڕستەوە، ئەوا ھەر بۆ سەرگەرمکرن و جوانکردنی پەرەگرافە سیاسی و میدییاییەکانی بووە و ھیچیتر ، ئەگینا پەکەکە تەنھا یەک ئارمانجی ھەبووە، ئەویش سەپاندنی ھەژموونی خۆی لەسەر تەواوی بزاڤی کورد، ھەژمونێک دوور لە دیموکراسی و شەرعیەتی یاسایی و، دوور لە چەمکەکانی ژیانی مۆدێرنی سیاسیی ھاوچەرخ. پەکەکە لەنێو خۆیدا، ھەروەھا لەنێو پارتە کوردییەکانیشدا، تەنھا ڕۆڵی لێدانە لە کەسایەتییە نەتەوەییەکان، لێدان تا ڕادەی ناوزڕاندن، پاکتاوکردن و تیرۆرکردنیان و، ئەوانەی ئاگایان لە مێژوو و فاکت و زانیارییەکانە باش ئەو ھەقیقەتە تاڵە دەزانن !.. پەکەکە، کە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خەباتی جێھێشتبێت، کە دوور بێت لە پرەنسیبەکانی کاری دیموکراسی، کە شەڕی خەڵک و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکات و ، نەتەوە و خاک و زمان و ئاڵای کوردستان خەمی ئەو نەبێت، ھەموو ئەمانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن، کە پەکەکە کەوتۆتە خزمەت ئەجێندا ھەرێمییەکان و بە خراپترین شێوە لەلایەن ھێزە ھەرێمییەکانەوە بەکار دەھێنرێت!.. سیاسەتی پەکەکە سیاسەتێکی نانەتەوەییە، پەکەکە چەندین جار بۆتە ھۆی شەڕ و خوێنڕشتنی کورد و زیانی مەزنی لە دۆزی ڕەوای کورد داوە، سووربوونیشی لەسەر ھەمان سیاسەتی نانەتەوەیی، بۆ گشت دڵسۆزان و دیموکراتخوازان بۆتە جێی پرسیار و گومان، پرسیار و گومانێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ پەکەکە لاوازتر دەکات !.. لاوازبوونێک کە تادێت پەکەکە زیاتر دەخاتە باوەشی ناحەزانی کورد و کوردستان و، ئەوانیش کاری سەیری پێ دەکەن، کارگەلێک کە لە ھیچ لۆژیکێکدا جێگەی نابێتەوە، لەوانە: ڕفاندنی منداڵ، تێکدانی پرد، خراپکردنی گوند و ئەزیەتدانی جوتیار و وەرزێر و سوتاندنی ڕەز و باخەکانیان و، تا دەگاتە وەستانەوە بە ڕووی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە دەسکەوتی خوێنی ئاڵی شەھیدان و خەباتی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان و ڕەنجی لەبن نەھاتووی گەلی کوردستانە . دوای دروستبوونی قەوارەی شەرعی ھەرێمی کوردستان، پەکەکە سیاسەتی دژە پارتی و بارزانی گرتەبەر و جێبەجێکرنی گشت پیلان و سیاسەتەکانی لەو بوارەدا گرتۆتە ئەستۆ، چوار جەولەی شەڕی پەکەکە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵانی نەوەدەکان بەسن و بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە حاشاھەڵنەگرەی، کە پەکەکە ئامادەکاریی بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕێکی تازە دەکات، شەڕێک کە بەر لە ھەر لایەنێک خۆی زەرەری لێ دەکات و باجەکەی دەدات!.. بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٠ـی١١ـی٢٠٢٠
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 765 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون." ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 593 توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و 27 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 10ی تشرینی دووەم، دیندار زێباری، ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایگەیاند، "له‌مساڵدا 272 جار بۆردومان و تۆپباران، لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراون و چەندین گوندی سنورییش بەهۆی بوونی پەکەکە وه لەناوچەکە چۆڵکراون."وتیشی: "لەم ساڵانه‌ی دوایی ڕاسپاردەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان کەمبووه‌تەوە و ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ باشتربوونی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزی نافه‌رمی و میلیشیا و نه‌ناسرا و له كوردستاندا نییه، چونکە هەموو هێزەکان لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی هەرێمەوە بە فەرمی ناسێندراون و ڕۆڵێکی گەورەشیان هەبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی کاری سیخوڕی."
لە دوێنێ دووشەممەوە، لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کێشە بۆ کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل دروستبووە و بە باشی کارناکەن، بەشێک لە هاووڵاتییان دەڵێن: بەهۆی بەکارخستنی سیستەمی "5G"یەوەیە، بەڵام شارەزایەک ئەوە رەتدەکاتەوە. کاروان ڕەزا، پسپۆڕ لەبواری پۆستە و گەیاندن ڕایگەیاند، تا ئێستا سیستەمی "5G" لە سلێمانی نەخراوەتە کار و ڕیگەی کارکردنی پێنەدراوە، بۆیە لەوانەیە کەسێک بە ئەنقەست پارازێت بخاتە سەر سیستەمەکە و کۆنترۆڵ لەکاربخات. وتیشی" زەحمەتە بتوانرێت هەموو کۆنتڕۆڵی شار لەکاربخرێت، ئەو کارە تەنیا ناوچەیەکی دیاریکراو دەگرێتەوە و ئێستاش حکومەت لە هەوڵی بەدواداچووندایە".