كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ،ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان 5 هه‌زار پارچه چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ی توركی له‌ناوبردووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌و پارچه چه‌كانه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییه‌كان، بڕیاری له‌ناوبردنیان دراوه." ده‌شڵێت، "هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی مه‌ترسی و تاوانكاریی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا."
دوای ئەوەی بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە بەرامبەر کاندیدی دیموکراتەکان شکستی هێنا، دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکەمجار دەرکەوت.ترەمپ لەگەڵ میلانیای هاوسەری تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر گۆڕی سەربازی ون دانا.دەرکەوتنی ترەمپ لە رۆژی جەنگاوەرانی وڵات بوو، لە مەراسیمێکی سەربازییدا تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی سەربازی ون دانا. https://www.youtube.com/watch?v=LNPish6wy8s
یادی سێیەمین ساڵەی هاوسەرگیرییان بوو، هەمووان بە دڵخۆشییەوە دانیشتبوون و دەیانخوارەوە، بەڵام لەناکاو ئاهەنگەکە بۆ شۆکبوون و گریان و شەڕ گۆڕدرا.میگێل و ئانجی، سێ ساڵ بوو هاوسەرگیرییان کردبوو، ئانجی دووگیان بوو، بۆیە بڕیاریاندا ئاهەنگێک بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی هاوسەرگیرییان سازبکەن و هاوڕێکانیان بانگهێشت بکەن. بەڵام میگێل هەموو ئەو بەڵگانەی کۆکردبووەوە کە دەیسەلماند ئانجی ژنی خیانەتی لێکردووە و لەکاتی ئاهەنگەکەدا بە دەنگ و رەنگ هەموو خیانەتەکانی پیشانی ئامادەبووان دا. https://www.youtube.com/watch?v=W2J5ehTcno0&feature=emb_title
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت، عێراق ئاماده نابێت بودجه و مووچه و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات.محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقیەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتیەی هەیانه، بەڵام ئەمڕۆ شیعه و سونه هەردووکیان هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد". دەقی پۆستەکەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانى عێراق، ڕۆژی ۲٠۲٠/۱۱/۱۱ لەسەر پەسەندکردنى پرۆژەیاساى قەرز بۆ دیاری کردنی پشکی کورد لە قەرزەکەدا، بەڵام شۆفێنی عەرەبی لە ناو پەڕڵەمانی عێراق کۆبوونەوەکەیان بە لاریدا برد بۆ بڕینی بودجەو موچەی هەرێمی کوردستان.من پێشتریش باسم کرد، ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت، عێراق ئاماده نابێت بودجه و مووچه و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقیەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتیەی هەیانه، بەڵام ئەمڕۆ شیعه و سونه هەردووکیان هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد.سونه و شیعه یەکبوون له دژی کورد، بۆیە من داوا له پەڕلەمانی کوردستان ئەکەم کۆبوونەوەیەک بکەن، بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبه سیاسیەکانی کوردستان، ئەو خاڵانە بکەنه بڕیار..۱ـ چیتر داوای پاره و بوجه و موچه له عیراق نەکرێت۲ـ کورد له بغداد بکشێتەوە۳ـ ئەو داهاتەی هەیه له کوردستان دا ڕێکی بخەن و بە شێوەیەکی گونجاو هەموو (۳٠) سی ڕۆژ جارێک موچەی موچه خۆرانی هەرێم بدرێت، چاوەڕێی بەغداد نەبن و چیتر کورد لە بەردەم بەغداد و عەرەب زەلیل مەکەن.محەمەد حاجی مەحمود۲٠۲٠/۱۱/۱۱گوڵەخانە
بە گوێرەی چەند بەدواچوونێک، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە گوێرەی هەواڵێکی "ئەیتارتاس"، کەسێک بە ناوی دکتۆر " ئاندی ڤاسهول" لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە پەیمانگای " ئێم ئای تی" ئەمریکی رایگەیاندووە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد، دەرکەوتووە کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک کوردی ئێران "ڕۆژهەڵاتی کوردستان"ە و باپیرانی لە ڕۆژئاوای ئێران‌دا ژیاون. ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەچەڵەکی جۆ بایدن دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی "بایەدان" لە ناوچەی پیرانشاری کوردستان و لە سەردەمی قاجارییەکاندا روویانکردووەتە ئەمریکا. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، باپیرە گەورەی بایدن ناوی "ئەبوبەکر خان بایەدان"بووە، کە کەسایەتییەکی ناوداری پیرانشار بووە، ئێستاش ناسناوی "بایدن" لە بایەدانی ئەو کاتەوە بۆی ماوەتەوە. کە لە سەردەمی نەسرەدین شای قاجاردا ژیاوە و دواتر بۆ ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان هەڵاتووە و لە هەڵەبجە گیرساوەتەوە و دەستی بە بازرگانی کردووە، دواتریش چووەتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان. لە راپۆرتەکەدا زیاتر هاتووە" ئەبوبەکرد خان" لە بەیرووت کۆچی دوایی دەکات و دواتر "عەلی ئەبوبەکر بایەدان"ی کوڕی لە سەردەمی ئینتیدابی فەرەنسادا لەسەر بانگهێشتی بازرگانێکی فەڕەنسی دەچێتە ئەمریکا و دواتریش خێزانەکەی دەبات و لەوێ دەست بە ژیان دەکەن. ئەو مێژوو نووسە لە درێژەی بەدواداچوونەکەیدا دەڵێ" خانەوادەی بایەدانەکان کاری بازرگانیان دەکرد، دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا نیشتەجێ بوون، لەبەر کاری بازرگانی. خانەوادەی بایەدان پەرت و بڵاو دەبنەوە و باپیرەی بایدن، لە گەنجێتیدا هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی کریستیانی ئەرسەدۆکس کردووە و لە کەنیسە مارەی بڕیوە. لەبەرئەوەش نەوەکانیان بوون بە کریستیان.
محەممەد ئەبوبەکر، پیاوێکی بەتەمەنی نەیجیرییە، تەمەنی 92 ساڵە و تاوەکو ئێستا 107 ژنی هێناوە، ئێستا لەگەڵ 97 ژنیان دەژی. محەممەد ئەبوبەکر دەڵێ" ئەو لەلای خواوە سروش "وەحی" بۆ دێت و فە‌رمانی پێکراوە هاوسەرگیری زۆر بکات. ئەو پیاوە نەیجیرییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2008 ناوبانگی دەرکرد، کە ئەوکاتە 86 ژن و 150 منداڵی هەبوو. ئەو پیرە پیاوە کە لە گوندێکدا دەژی، بەبێ ئاگاداری یاسا و شەریعەت ئەو هاوسەریگریانەی کردووە، هەرچەندە لەلایەن پیاوانی ئاینییەوە هۆشداری پێدراوە کە ناتوانێت زیاتر لە 4 ژن بێنێت، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە و دەڵێ: پیاو ئازادە لەوەی چەند ژن بێنێ.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆبوونەوەیەكی فراوانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی 1 و2ی شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چووه و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی زیرەك كراوه." له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیارداوه بەشێوەیەكی خێراتر و باشتر پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێریش ئامادەیی دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی دەربڕیوه. وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌شكردووه، "پڕۆژەی پێوەری زیرەك، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی وە‌زارە‌تی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تائێستاش بەپێی ئەو پلانەی بۆی داڕێژراوە بەڕێوەدەچێت و تائێستاش زیاتر لە 130 هەزار پێوەری زیرەك لە سنوری پارێزگای هەولێر بەستراوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه، 11ی تشرینی دووه‌م، سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "دانانی كۆشك لە شوێنی گشتی و موڵكی تایبە‌تدا ڕێگە‌پێدراو نییە." سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌شڵێت، "ھە‌ر ھاوڵاتییە‌ك داوابكات لە موڵكی تایبە‌تی خۆیدا كۆشك دابنێت، پێویستە سە‌ردانی بەشى هونەرى شارە‌وانی سلێمانی بكات، بە‌مە‌بە‌ستی گرتنە‌بە‌ری ڕێكاری ھونە‌ری و یاسایی لەسەر داواکەى." ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌و كۆشكانه‌ی سە‌ر شە‌قامە‌كانیش پرۆژە‌یە‌كی وە‌بە‌رھێنانە بە‌شێوە‌ی موساته‌حە، كە بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی وە‌بە‌رھێنان بۆ كۆمپانیایە‌كی ئە‌نجامداوه و شارەوانى سلێمانى تە‌نھا دیاریکردنى شوێنی كۆشكە‌كانی كە‌وتۆتە ئە‌ستۆ." ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، "بڕیاره‌كه پاڵپشته بە یاسای چاكسازی و فە‌رمانی وە‌زارە‌تی شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار بە ژمارە 91 لە 12ی8ی2020."
مەحما خەلیل قایمقایمی شنگال ڕایگەیاند، بە بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوێندکارانی شنگال بە هەمان شێوەی هەرێم لە زانکۆ پەیمانگەکانی هەرێم وەردەگیرێن. وتیشی: ئەو قوتابیانەی نمرەکانیان باش بێت و شایەنی وەرگرتن بێت، مافی پیشکەشکردنی دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم و هیچ جیاوازیەکیان لە نێواندا ناکرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 11ی تشرینی دووه‌م، زه‌كیه ساڵه‌ح، بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، "به بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 14 ملیار دینار دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزان و هه‌ر خێزانێكیش 100 هه‌زار دینار هاوكاری ده‌كرێت." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پاره‌كه له ژماره بانكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵاییه‌تیدایه و ئه‌و ناوانه‌ش پاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت ئاماده‌یه، به‌ڵام چه‌ند ڕێكارێك ماوه و دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه ده‌كرێت." ئاشكراشی كرد، "پاره‌كه له‌كاتی كه‌رنتینه‌دا له سه‌رمایه‌داره‌كان كۆكراوه‌ته‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بڕیاریداوه بدرێته خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت."
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک ڕایگەیاند، بڕی ئەو پارەیان بە دەست گەیشتووە کە بریارە بەسەر خێزانی کەم دەرامەت لە دهۆک دابەشبکرێت. شێرزاد حەمید، بەڕیوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک راشیگەیاندووە،بری پارەکە ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.شێرزاد حەمید ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەمرۆ چەکی ١٠٠ هەزاردیناریان وەرگرتووە و بەسەر ٣٥ هەزار خێزانی کەمدەرامەت دا دابەشدەکرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووه‌م، لەبەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەناوی دابەشکردنی هاوکارییەوە نەعل و دایبی منداڵان و جلی کۆن بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا دابەشکراو بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو. له‌وباره‌یه‌وه، نوسینگەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ڕایگەیاند، "ئه‌و خێزانانه ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو قەرەبوو دەکرێنەوە". نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه كێشه‌كه‌ی به هه‌ڵه تێگه‌یشتن ناوبردووه و ده‌ڵێت، "هەڵە تێگەیشتن لەنێوان ڕێکخراوەکە و ئەوان و کەسوکاری شەهیداندا، بۆیه لەگەڵ سەرجەم کەسوکاری ئەو شەهیدانەدا کۆدەبنەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان دەکەنەوە." ئەمرۆ چوارشه‌ممه، لە بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەناوی دابەشکردنی هاوکارییەوە نەعل و دایبی منداڵان و جلی کۆن بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا دابەشکرا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و به‌شێك له كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه هاوكارییه‌كانیان سوتاند.