كاروان كهلاری/ باڵكێش سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووهم، لە ئەنجامی تیژڕۆیی شۆفێرێك، كرێكارێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بەناوی (دارەوان ئیسماعیل فهتاح) لەكاتی ئەركی خاوێنكردنەوەی شەقامی 100 مەتری ئۆتۆمبێل لێیدا و بهوهۆیهوه گیانی لەدەستدا. شارهوانی ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو، "كرێكارەكە تەمەنی 28 ساڵە وخێزاندارە و خاوەنی 3 منداڵە و كرێكاری كۆمپانیای قەدەرە." دهشڵێت، "داوا لە سەرجەم شۆفێران دەكەین خێراییان كەمبكەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی كە هاتووچۆی هاوڵاتیان و كاركردنی كرێكارانی لەسەرە."
میدیای کوردی، هەروەک زۆرێک لە میدیاکانی جیهان (جۆ بایدن)ی وەک سەرۆکی هەڵبژێردراو ڕاگەیاند. ئاشکرایە میدیای ئەمریکی دەیەوێ سەرۆکایەتی بایدن بکاتە ئەمری واقیع و ئەمەش لە چوارچێوەی جەنگێکی فراوانتری بەرەی ترەمپ و نەیارەکانێتی کە هەمیشە هەوڵیانداوە ترەمپ بە زووترین کات لە سەرۆکایەتی ئەمریکا دووربخەنەوە. هەڵبەت ئەو هەویرە ئاو زۆر دەکێشێ. لێرەدا من تەنها ئاماژە بە چەند خاڵێک دەدەم کەڕاستەوخۆ پەیوەندارن بە هەڵبژاردنەکان و لە ماوەی شەش هەفتەی ئایندەدا تەواوی معادەلەکە لە بەرژەوەندی ترەمپ دەگۆڕن. هێرشێکی توند بۆ ڕوخاندنی مۆرالی بەرەی ترەمپ:ڕاگەیاندنی بایدن بە سەرۆکی هەڵبژێردراو، سەمای بەکۆمەڵی ئەمریکییەکان لە سەر شەقامەکان و شەپۆلی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی وڵاتان لە بایدن. هەموو بەشێکن لە هێرشی یەکەمی یەکلاکەرەوە بۆ شکاندنی مۆراڵی بەرەی ترەمپ و خۆبەدەستەوەدان بەو جۆرەی کە هەڵبژاردنی بایدن بکەنە ئەمری واقیع و ڕای گشتی ئەمریکی و جیهانیش چاوەڕوانی خۆبەدەستەوەدانی ترەمپ بکا. ئەمە هێرشێک بوو بۆ شکاندنی مۆراڵی ترەمپ و دەکرێ بەراورد بکرێ بە (هەڵمەتی ترس و تۆقاندن - shock and awe) کە دەستەواژەیەکی بواری جەنگی سەربازییە. بەڵام ترەمپ خۆی بەدەستەوە نەدا. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی وڵاتان بەو مانایە نییە کە ئەوان بەشێکن لەو جەنگە، بەڵکو ئەو پەیامانە لە سەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە کە کێشەکە لەوێدایە.خۆئامادەکاری بۆ هێرشی پێچەوانە:تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ڕانەگەیندراون و پرۆسەی هەژماردکردنی دەنگەکان کۆتایی نەهاتووە و ئەوەی هەیە تەنها ڕاگەیاندنی بایدن بووە بە سەرۆک لە لایەن میدیای ئەمریکی-یەوە! بەرەی ترەمپ پاش شۆک و توڕەیی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە دوو ڕۆژی یەکەمدا، ئێستا لە خۆڕێکخستنەوەدایە و ئامادەکاری بۆ هێرشی پێچەوانە دەکا کە ئەوەش لە شەپۆلێکی زۆر سکاڵا و تانەدانی یاسایی لە ماوەی دوو هەفتەی ئایندەدا بەرجەستە دەبێ. تەرکیزی بەرەی ترەمپ بە تایبەتی لە سەر ویلایەتەکانی(ئاریزۆنا، پەنسڵڤەینیا، میشیگن، ویسکەنسن، نێڤادا و جۆرجیا) دەبێ کە تێیدا جیاوازی دەنگەکان زۆر کەمە و بۆ ئەم مەبەستەش بەرەی ترەمپ تیمی مەیدانی لە هەموو ئەو ویلایەتانە ڕێکخستووە کە لە سەدان پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی و دەستووری پێکدێن و لە ئێستادا سەرگەرمی کۆکردنەوەی پێشێلکارییەکانن لە هەریەک لەو ویلایەتانە. ئەم تیمانە لە ماوەی دوو هەفتەی ئایندەدا کۆمەڵێک سکالای یاسایی لە مەحکەمەی ویلایەتەکانیان تۆمار دەکەن و داوای هەڵبژاردنەوەی دەنگەکان دەکەن.چەک و تەقەمەنی بەرەی ترەمپ:هەرچی پەیوەندی بە ناوەرۆکی سکاڵا یاساییەکانەوەیە، تیمی ترەمپ تەرکیز لە سەر چوار خاڵ دەکات.یەکەم/ تەزویر لە دەنگی پۆستدا: هەڵبژاردنی ئەمساڵ لە هەڵبژاردنەکانی پێشتر جیاواز بوو چونکە نیوەی خەلکی ئەمریکی لە ڕێگەی پۆستەوە دەنگیدا. دیموکراتەکان قەیرانی پەتای کۆرۆنایان قۆستەوە بۆ ئەوەی دەنگدانی پۆست بکەنە جۆرێکی سەرەکی لە دەنگدان و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەنگاو بە هەنگاو لە ڕووی یاساییەوە ئەم شێوە لە دەنگدانەیان چەسپاند. جگە لەوەش دیموکراتەکان لە ڕووی یاساییەوە چەند بەربەستێکیان هەڵگرت بۆ دەنگدان، لەوانە پێویست نەبوون بە ناسنامە بۆ دەنگدان (لە چەند ویلایەتێک) و هەروەها پۆستەکردنی دەنگ هەتا کۆتاییهاتنی ڕۆژی دەنگدان و بەو پێیەش قبوڵکردنی فۆرمی دەنگی پۆست تا چەند ڕۆژێک لە دوای ڕۆژی هەڵبژاردن. بەرەی ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکا کە لە هەموو ئەو هەلبژاردنانەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ڕێژەیەکی زۆر دەنگی پۆستیی تێدا بەکارهاتبێ، ڕێژەیەکی زۆر تەزویر و ساختەکاریی کراوە. ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر لە سەر ئەساسی ئەو هەڵبژاردنانە ئەوەیە کە لە سەدا یەکی (0.01%) دەنگی پۆستیی تەزویر و ساختە بوون. گەر بڕوانینە ئەو ویلایەتانەی کە جارێ بە ئاشکرا یەکلانەبوونەتەوە، دەبینین، جیاوازی لە دەنگەکانی نێوان ترەمپ و بایدن لە سەدایەکی ڕێژەی دەنگدانی پۆستیی کەمترە کە ئەمەش وایکردوو بەرەی ترەمپ پشتئەستوور بێ بەوەی کە پاش هەژمارکردنەوەی دەنگەکان ژمارەیەکی بەرچاو "دەنگی نایاسایی" بۆ بایدن دەسوتێندرێن.دووەم/ گۆڕینی نایاسایی یاسای هەڵبژاردنەکان لە ویلایەتی پێنسڵڤەینیا:هەلبژاردنەکان لە ئەمریکا لە لایەن ویلایەتەکانەوە ڕێکدەخرێن کە هەموو پەرلەمان و حکومەت و مەحکەمەی باڵای تایبەت بەخۆیان هەیە. لە ماوەی ڕابردوودا دیموکراتەکان یاسای هەڵبژاردنەکانیان لە ویلایەتی پێنسڵڤەینیا گۆڕی کە وادگوترێ لە بەرژەوەندی دیموکراتەکان بێ کە سەرۆکی حکومەتەکەی و وەزیری دەرەوەی دیموکراتن، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانی جمهورین. بە پێی یاسای ویلایەتی پێنسڵڤەینیا پەرلەمانی ویلایەتەکە دەبێ دواجار ڕەزامەندی لەسەر گۆرانکارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن لەو ویلایەتە بدا. بەڵام دیموکراتەکان بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، ئەو گۆڕانکارییانەیان بردە بەردەم مەحکەمەی پێنسڵڤەینیا. لە ئێستادا بەرەی ترەمپ دەیەوێ جگە لە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان، گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان وەک کەیسێکی نایاسایی بباتە بەردەم مەحکەمەی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان (U.S. Supreme Court) کە لەوێش باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی جمهورییەکانە و شەش دادوەری محافزکار بەرامبەر سێ دادوەری نوێخواز هەیە. هەرچەندە ڕەنگە دادوەر ڕۆبێرتز کە کۆنسەرڤاتیڤە دواجار لە بەرژوەندی دیموکراتەکان دەنگبدا، بەڵام دیسان مەحکەمەی باڵای ئەمریکا دەتوانێ ٥ بە ٤ دەنگ لە بەرژەوەندی جمهورییەکان بدا و بڕیارەکەی مەحکەمەی پێنسڵڤەینیا بە نادەستووری ناوزەد بکا کە ئەمەش ڕاستەخۆ کاریگەری لە سەر دەنگەکانی ویلایەتی پێنسڵڤەینیا دەبێ و وا چاوەڕواندەکرێ ترەمپ، نەک بایدن، بکاتە براوەی ویلایەتی پێنسڵڤەینیا.سێیەم/ تەزویر و قۆرخکاریی لە بنکەکانی دەنگدانداتیمی ترەمپ ئاماژە بە کۆمەڵێک قۆرخکاری و تەزویر دەکات لەو ویلایەتانەی ئەماژەیان پێدرا هەروەک ڕێگری لە چاودێری جمهورییەکان لە پرۆسەی جیاکردنەوەو هەژمارکردنی دەنگەکان لە شارەکانی دیترۆیت و ئەتڵەنتا. هەروەها کۆمەڵێک تەزویر و ساختەکاری دیکە هەروەک دەنگدانی مردوو، دەنگدان لە جێگەی خەڵکی دیکە، کۆکردنەوە و هاندانی بە کۆمەڵ بۆ دەنگدان (ballot harvesting) کە لە هەندێ ویلایەتدا نایاساییە و لە هەندێ ویلایەتیشدا ڕێگەپێدراوە. بۆ ئەم مەبەستەش تیمە یاساییەکانی ترەمپ بە سەدان بەڵگەی شایەتحاڵییان کۆکردۆتەوە کە زۆربەیان بەهێز نین بەڵام گەر یەکلا بکرێنەوە و دەرکەوت ڕێژەی ساختەکارییەکان فراوان بوون، ئەوا ڕەنگە ئەنجامی دەنگەکان بگۆڕن، بەتایبەتی لەو ویلایەتانەی کە جیاوازی دەنگەکان کەمن وەک جۆرجیا، نێڤادا، ئەریزۆنا.چوارەم/ ئامێری ئەلکترۆنی و سۆفتوێر ساختەکاری پێکراوە.تیمی ترەمپ ئاماژە بە چەند ئامێرێکی دەنگدان دەکەن کە بە یەک جار هەزاران دەنگی ترەمپی گۆڕیوە بۆ دەنگی بایدن. هەرچەندە وا دەگوترێ کە ئەوە کێشەیەکی تەکنیکی بووە، بەڵام بەرەی ترەمپ لە ئێستادا سەرگەرمی کۆکردنەوەی زانیارین سەبارەت بە ئامێرانە کە دەگوترێ لە ڕێگەیانەوە ساختەکاری کراوە.لە کۆتاییدا، لە بەر ڕۆشانیی ئەو خالانە و هەروەها بە لەبەر چاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە بەرەی ترەمپ لە خۆڕێکخستنەوەدایە و ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەی یاسایی بەهێزترە، دەبێ چاواڕەوانی ئەو بین کە لە ماوەی ٤ بۆ ٦ هەفتەی داهاتوو شەڕێکی گەرمی یاسایی بەڕێوەدەچێ و بە خوێندنەوەی بەندە، بەرەی ترەمپ لەو جەنگەدا سەرکەوتوو دەبێ چونکە هەم کۆمەڵێ ڕێکاری یاسایی بەهێزی لەبەردەستە بۆ گۆڕینی ڕاستەوخۆی دەنگەکان و پاککردنەوە لە دەنگی تەزویر، هەم مەحکەمەی باڵای ئەمریکیشی لەپشتە بۆ ئەوەی دواجار لە بەرژەوەندی بەرەی ترەمپ بڕیاری یەکلاکەرەوە بدا.زانا کوردە
شاندهكێ وهزارهتا ساخلهمیا عیراقێ بۆ ههماههنگیێ دچێكرنا ئامارێن نهخۆشیا پهنچهشێرى دا سهرهدانا رێڤهبهریا گشتى یا ساخلهمیا پارێزگهها دهۆكێ كر .بریارە لیژنە ل هەموو نەخۆشخانەیان بهێنە پێکئینان و ڕۆژانە پشکنینا مدریكه محمد سهلیم، بهرپرسا ژوورا پهنجهشێرى ل رێڤهبهرایەتیا گشتى یا ساخلهمیا پارێزگهها دهۆكێ ئەشکەراکر،شاندێ وهزارهتا ساخلهمیا عیراقێ بۆ ههماههنگیێ د دروستکرنا ئامارێن پهنجهشێرى دا دگهل مه دێ کارکەن.بهرپرسا ژوورا پهنجهشێرى ئاماژە ب وێ یەکێ ژی دا کو لیژنە ل نەخۆشخانەیێن کەرتێ تایبەت و حکومی ژی هێنە دروستکرن و کارێ وان دێ تۆمارکرنا حالەتێن پەنجەشێرێ بیت ل هەرجهەکێ هەبن. مدریكه محمد سهلیم ڕاگەهاندژی، ل دەسپێکا ئیساقڵ هەیا نها 458 حالهتێن پهنجهشێرى یێن هاتینه تۆماركرن و دنهاژی دا دێ سهرهدانا ههموو تاقیگههـ و سهنتهرێن پهنجهشێرى کەین هەیا کو ئامارهكا دروست بهێته تۆماركرن.
د دیدارەکێ دا پارێزگارێ دهۆکێ دگەل ساسان عەونی وەزیرێ باژێرڤانیان وگهشت وگوزارێ ڕاگەهان،د چهند پرۆژێن خزمهتگوزارى یێن فهر وگرێداى ب ژیانا روژانه یا خهلكێ پارێزگههێ ڤه ههنه پێدڤى یه بلهز بهێنه چێكرن وخواست كو وهزیرێ باژێرڤانیان وگهشت وگوزارێ گرنگیێ پێ بدهت وبهێنه دورستكرن، بهرههڤیا كارگێریا پارێزگههێ ژی نیشان دا ژبۆ ههر هاریكاریهكێ بو وێ یهكێ ئهو پرۆژه ب زووترین دەم بهێنه بجهئینان وبكهڤنه دخزمهتا هاولاتیان دا. پارێزگارێ دهۆکێ ئاماژە ب وان پڕۆژاندایە مینا،پرۆژێ ئاڤا ئاکرێ کو پرۆژەکێ ستراتیژی و گرنگە بۆ دەڤەرێ، ھەروەسا پرۆژێ پارکا ناڤا سەنتەرێ سێمێلێ و خواست کو پێداچوون د بابەتێ پۆلینکرنا پلەبەندیا باژێرڤانیان دا بەھێتە کرن. ژباڵ خۆە ژی ڤە ساسان عەونی وەزیرێ باژێرڤانیان وگهشت وگوزارێ تهكهزكر كو ئهو هاتینه دا ژنێزیك پێدڤیێن خهلكێ پارێزگههێ وفهرمانگههێن سهر ب وهزارهتێ ڤه بزانن ویا دشیاندا بو ئهنجامدهن.
ڕۆژی دوو شەممەی رابردوو، قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە رێورەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێ. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش کە لە سەرکردەیەکی گۆڕانەوە دەستی کەوتووە، هەموو سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا ( چیا و نما ) بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن. هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە شوێنێکی کراوە پرسە بۆ قادری حاجی عەلی دادەنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2020، لەبەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر هاوکارییەکانی رێکخراوی خێرخوازیی رێگەی پێشکەوتنی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دابەشکران، بەڵام کەسوکاری شەهیدان هاوکارییەکانیان رەتکردەوە و سووتاندیانن. زیاتر لە 250 خێزان لە مێرگەسۆر، سۆران و کەرکووک بانگکرابوون بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان کە پێکهاتبوو لە "نەعل، جلوبەرگ و هەندێک پێداویستیی تری سەرەتایی"، ئەوانیش ئەوەیان بە سووکایەتی لێکدایەوە و هەموویان سووتاند.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئەمڕۆ چوار شهممه، 11ی تشرینی دووهم، له قهزای چهمچهماڵ، 147 پارچە زەوی بەسەر نەخۆشانی تالاسیما و کەم ئەندامانی سەنگەردا دابەش دەکرێت، کە فەرمانی وەرگرتنیان هەیە. ئارام نهجات، سهرۆكی شارهوانی ههڵهبجه، ڕایگهیاندووه، "لەئێسادا 700 پارچە زەوی ئیفرازکراوە و بەشێکی دراوەتە قەرەبوو، بەشێکی دابەشکراوە و له داهاتووشدا دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ چوار شهممه، 11ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوه جیهانییهكان له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهمشێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 150 دینارە. 100 پاوەن بە 165 هەزارو 100 دینارە. 100 یۆرۆ بە 147 هەزارو 600 دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 15 ھەزار و 250 دینارە. 100 ھەزار تمەن بە 5 هەزار و 750 دینارە.
دوو ههڤژینێن فرهنسی نامهیهكا لهشكهری ب زمانێ ئهلمانی دیتە، دهێته پێشبینیكرن ژ كوترهكا زاجل بەریا 110 سالان ل دهڤهرا ئهلزاس ل رۆژههلاتا فەرەنسا کەتیەخوارێ. راپورتێن ڕۆژنامەڤانی دیاركرن كو نامه د كهپسولهكا بچویك دا بوویە رادەستی موزهخانهیا "Linge".هاتیەکرن. دهێتە گوتن کو نامە ڤەدگەرێت ژبۆ سالا 1910 و ل ئهیلولا دەربازبوی گههشیته دهستێ موزهخانهیێ.ئهمیندارێ موزهخانهیێ ژی ئاماژە ب وێ یەکێ دایە كو ب درێژاهییا 40 سالێن كاركرنێ ل موزهخانهیێ، تشتەکێ بڤی ئاوای نەدیتیە، دیارکریە ژی كهپسلو ل باژێرێ راین یێ سهری ژ كوترا زاجل كهفتیه.ناڤەرۆکا نامێ بەحسا ئوپهراسیۆنێن ئهلمانی دکەت ل دهڤهرێ.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بهڕێوهبهرایهتی كەشناسی و بومهلهرزهزانی هەرێمی كوردستان، بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی له ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه و دهڵێت، "زۆرترین بڕی بارانبارین لە سلێمانی بووە." ئەمرۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووهم، بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی لە ههرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگهیاند، "زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سلێمانی بووە لە ناحیەی بازیان و بڕی 46.6 ملم باران باریوە. دهشڵێت، "لە هەولێر بڕی 62.6 ملم باران باریوە." ئهوهشی خستووهتهڕوو، "لەماوە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە تێكڕایی 448.4 ملم باران لە هەرێمی كوردستان باریوە."
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئهمڕۆ چوار شهممه، 11ی تشرینی دووهم، دهزگای لوتكه ڕایگهیاند، "پەنابەرێكی كوردی تەمەن 30 ساڵ لە وڵاتی یۆنان كوژراوە و لەسەر چۆنیەتی كوشتنەكەشی چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی پۆلیسن." دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، گهنجه كوژراوهكه ناوی "یونس عەلائەدین ئەحمەد"ە و خێزانهكهی هەواڵیان پێداون كە ونبووە، دوای بەدواداچوون بۆیان دەركەوتووە كە لە شاری ساڵۆنیكی وڵاتی یۆنان كوژراوە. ئاشكراشی كردووه، "گهنجه كوژراوهكه خەڵكی شاری ڕانیەیە و تەمەنی 30 ساڵه."
تۆڕی وێستگەکانی بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا 97 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە، بەڵام 73 بومەلەرزەیان لە خوار 3 پلەی رێختەرەوە بووە.تۆڕی وێستگەکانی بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکیدا کە وێنەیەکی باڵکێش بۆ ناردووە دەڵێ" لە مانگی 10ی 2020دا 97 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە، بەرزترینیان لە 24.10.2020 بووە کە ناوەندەکەی لە قەزوین بووە لە ئێران، کە گوڕەکەی 5.4پلەی رێختەر بووە، هەروەها نزمترینیش 1.7 پلەی رێختەر بووە لە دەربەندیخان کە لە 6.10.2020 لە قووڵایی 11.5کم روویداوە.لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆرترین بومەلەرزەی تۆمارکراو لە رۆژێکدا لە 18.10.2020 بووە کە 18جار بووە، لە کۆی 97 بوومەلەرزەی تۆمارکراو، 58 بوومەلەرزەیان لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق روویانداوە.لە راپۆرتەکەی تۆڕی وێستگەکانی بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستاندا زیاتر هاتووە، لەو 97 بومەلەرزەیەی کە لە مانگی شوباتی رابردوو روویانداوە، 73 بومەلەرزەیان لەژێر 3 پلەی رێختەرەوە بووە کە هەستی پێ ناکرێت، ئەو بومەلەرزانەشی کە ناوەندەکانیان دەکەوێتە هەرێمی کوردستان 46 بومەلەرزەیان لەژێر 3 پلەی رێختەر بووە و تەنیا 2 یان لە سەرووی چوار پلەی رێختەرەوە بووە.