Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
13-11-2020

هه‌ڵه‌بجه‌..سیستەمی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی وەفا داده‌نرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویەتی، "له‌لایه‌ن دوو خێرخوازه‌وه‌ سیستەمی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی وەفا دادەنرێت، كە لە سەعاتێكدا توانای بەرهەمهێنانی (30) مەتر سێجا ئۆكسجینی هەیەو دوای دانانی، نەخۆشخانەی وەفا پێویستی بە كڕینی ئۆكسجین نابێت و لەناو نەخۆشخانە ئۆكسجین بەرهەم دەهێندرێت. كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، ئاشكراشی كردووه‌، سیسته‌مه‌كه‌ له‌لایه‌ن هەریەكە لە (حاجی عابد هەورامی و ئاسۆی حاجی موحەمەد بامۆكی) دابین ده‌كرێت.

گشتی
13-11-2020

نرخی زێڕ به‌رزبووه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 283 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 331 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 379 ھەزار دینارە.

گشتی
13-11-2020

نرخی نه‌وت دابه‌زی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ هەینی، 13ی تشرینی دووه‌م، نرخی نەوتی برنت و خاوی ئه‌مریكی دابەزی و بازاڕی نه‌وت جارێكی تر ناجێگیر بووه‌وه‌. له‌ئێستادا له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برنت به‌ 42 دۆلار و 92 سه‌نته‌. له‌به‌رامبه‌ریشدا نرخی یه‌ك به‌رنیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 40 دۆلار و 63 سه‌نته‌.

بیروڕا
12-11-2020

فەردە دۆلارەکانی مەلا بەختیار کەوتنە کوێوە؟

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی خەریکە دەگاتە بنبەست و تەنانەت دەرەقەتی پێدانی مووچەی مووچەخۆرەکانی نایەت. هەموو ئەو هەوڵانەشی کە دەیویست لە رێگەی بەغداوە بەشێک لە داهاتی پێ دەستەبەر بکات، بێئاکام دەبن. چونکە ستراتیژی بەغدا ئەوە نییە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز بکات، بەپێچەوانەوە ئەو بەدوای ئەو رێگایانەوەیە کە زیاتر چۆک بە کوردستان دابدات. ئەگەر بەو شێوەیەش لە داهاتووی کوردستان نەڕوانێت، لە ئێستادا قەیرانی دارایی بەرۆکی خۆیشی گرتووە، ئەوەی مانگانە دەستیدەکەوێت نیوەی ئەوە نییە کە بۆ خەرجییەکانی پێویستییەتی، بۆیە هیچ لۆژیکێک ئەوە ناسەلمێنێت کە بەغدا لە دۆخێکی دارایی وەک ئێستایدا بچێتە ژێر باری پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. ئەگەرچی ئەو سازشانەی ئێستا هەرێم کردوونی زۆر لەوە زیاترن کە پێش کۆرۆنا بەغدا داوایدەکرد، بەڵام بۆ بەغداش ئێستا هەلومەرجێکی دیکەیە. لە باشترین دۆخدا بەغدا کاتێک ئەوە دەکات کە نرخی نەوت زۆر بەرز بووبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوتیش بەرز ببێتەوە ئەو کات کوردستان بەو ئەندازەیە پێویستی بە بەغدا نابێت. کەواتە بۆ هەردوولا دۆخەکە بە نرخی نەوتەوە پەیوەستە. تاوەکو زیاتر داببەزێت، هەردوولا دەباتە دۆخێکی مەترسیدارترەوە. هەر کات نرخی نەوتیش بەرز ببێتەوە، دەبێتە ئاسۆی تێپەڕاندنی قەیرانەکە. بۆیە دەکرێت وەک قۆناخێکی کاتی تەماشای قەیرانەکە بکرێت. بەغدا لەبەر ئەوەی دەوڵەتە و متمانەی نێودەوڵەتیی هەیە، دەتوانێت بە بەدەستهێنانی قەرز لە بانکە نێودەوڵەتییەکان ئەم قۆناخە تێبپەڕێنێت. بەڵام هەرێمی کوردستان دەستی ناگاتە ئەو کەناڵە داراییانەی جیهان تاوەکو قەرزیان لێبکات. بەغداش وەک ئەزموونی پێشووتر ئامادە نییە لەو قەرزە دەرەکییانە بەشی هەرێمی کوردستان بدات. کەواتە چارەسەر چییە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک پارەی بکەوێتە دەست تاوەکو لەوە دڵنیا بێت وەک دەستمایەیەک لە بەردەستیدا دەبێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و هەوڵەکانی چاکسازی بەسەر قەیرانەکەدا زاڵ دەبێت؟ پارتی و یەکێتی وەک دوو هاوبەش لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبردنی لە 28 ساڵی رابردوودا وەک حیزب و بەشێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان و بنەماڵەکانیان لە ترۆپکی ئەم دوو حیزبە لە رێگە و کەناڵی جۆراوجۆرەوە زۆر لە حکومەت سوودمەند بوونە. بەهۆی ئەوەی لە سەردەمی شۆڕش و لەژیانی شاخیشدا خاوەنی گومرگ و رێکاری تایبەت بە خۆیان بوون لە وەرگرتنی سەرانە، کاتێک حکومەتی هەرێمیش پێکهات، لەپاڵ کارەکانی حکومەتدا تاوەکو ئێستاش بەشێک لەو داهاتانە هەر دەچنە خەزێنەی حیزبەوە. بەهۆی دەسەڵاتیانەوە بە ملیۆنان مەتر زەوی لە شوێنە گرنگ و ستراتیژییەکانی ناو شارەکان لەسەر کۆمپانیاکانیان تاپۆ کراون و دواتر فرۆشراون و پارەکەیان بۆ حیزبەکان چووە. لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و تا دەگاتە شیرینیی نەوت و پشکیان لە کۆمپانیا نەوتییەکان، هەروەها لە بردنی نەوت بە قاچاخ و زۆر شتی دیکە، ئەم دوو حیزبە و هەندێک لە بڕیاربەدەستەکانیان سەروەت و سامانێکی زۆریان لە سایەی ئەم حکومەتە پێکەوە ناوە. ئەمە جیا لەوەی تا داهاتی حکومەت زۆر بوو پشکی دیاریکراویان لە داهاتی گشتیی حکومەتیش بردووە و لە پشکی فرۆشی نەوتیش هەردوولا بە رێژەی جیاجیا مانگانە پارە چووەتە سەر ژمارەی بانکییان. بە ئێستاشەوە کە قەیرانی دارایی بەرۆکی حکومەت گرتووە و خەریکە بەچۆکیدا دێنێت، هێشتا پارتی و یەکێتی داهاتیان کەمی نەکردووە و هەر دەوڵەمەندتر دەبن و ئێستا هەردوو حیزبەکە لە رووی سەرمایەی کەڵەکەبوو، لە موڵک و کۆمپانیا، لە حکومەتەکەیان دەوڵەمەندترن. بۆ داهاتووش بەرژەوەندیی گەورە و زۆری ئەم دوو حیزبە بەستراوەتەوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. کەواتە تاوەکو تەمەنی دەسەڵاتیان درێژتر بێت، زۆرتر سوودمەند دەبن و لە ئەگەری تێکچوونی هەرێمی کوردستانیشدا پێش هەرکەس ئەم دوو حیزبە زەرەرمەند دەبن. بۆیە کاتێک دۆخی ژیانی خەڵک دەگاتە ئاستێک خۆزگەی رووخانی قەوارەکەی کورد بخوازێت، بە هەموو پێوەرێک دەبێت ئەم دوو حیزبە دەستبکەن بە گیرفانیاندا و هەریەکەو بەشێک لەو پارانەی بە رێگەی رەوا و ناڕەوا لەم حکومەتە دەستیان کەوتووە بیدەنەوە بە حکومەت، ئەمە ئەگەر وەک هاوکاریی تێپەڕاندنی قۆناخی قەیرانیش بێت، وەک چۆن ئەو چاوەڕوانییەیان لە دەوڵەمەند و سەرمایەدارەکان هەیە. کە ئەمەش ساکارترین پابەندبوونی ئەخلاقی و نیشتمانییە ئەم دوو حیزبە بیکەن و هەریەکەی ئەوەندە پارە بدەنەوە حکومەت کە حکومەت بتوانێت بۆ لانیکەم شەش مانگێک دڵنیایی دەستەبەری مووچەی فەرمانبەرانی هەبێت. جا ئەمە جیاواز لەو کەناڵانەی دیکە کە لە رێگەیەوە پارەیان پێ کۆکردوونەتەوە. ئەم دوو حیزبە بە بڕی زۆر قەبە پارەی کاشی ئەم میللەتەیان لایە. من لێرەدا باسی سێ حاڵەت دەکەم، دڵنیام لەوەش زۆرتر براوە کە من دەیزانم یان کە لێرەدا باسیدەکەم. هەموو لەبیرمانە دوای کەوتنی سەددام، پۆڵ بریمەر بە چەند هەلیکۆپتەرێک سێ ملیار دۆلاری لە پارەی عێراق هێنا و دایە کوردستان. ئەمانیش نەخستیانە خەزێنەی حکومەتەوە و نە دایانە خەڵکی کوردستان، بە دوو رێژەی جیاواز بەشیان کرد بۆ پارتی و یەکێتی و هەردوولایان پارەکەیان بردە دەرەوەی کوردستان. لە کۆتایی ساڵی 2011 ئەو کاتەی پارە لە بەغداوە زۆر دەهات و لە پێویستیی هەرێم زیاتر بوو، بڕی چوار ملیار دۆلار پارەی شیرینیی نەوتی کۆمپانیا بیانییەکان کەڵەکە بووبوو،  لە ترۆپکی هەردوو حیزبەکەوە کەوتنە کەینوبەینی چۆنیەتیی خۆش و بەشکردنی ئەو پارەیە و ئەوەشیان لەنێوان خۆیان بەشکرد و بووە سەرمایەی پارتی و یەکێتی لە بانکەکانی دەرەوە. سەرەتای ساڵی 2013 بەهۆی پێشهاتێکی سیاسییەوە پارەی بانکەکان کە پارەی هاووڵاتییان، پارەی پرۆژە، پارەی لقی هەرێمیی بانکە عیراقییەکان بوون، هەمووی گوازرایەوە. ئەوەی تاکە کەسێک ئازایەتیی ئەوەی تێدا بوو باسی بکات، مەلا بەختیار لە رۆژنامە و ماڵپەڕی چاودێر وتارێکی نووسی و هاواری کرد کوردستان بەرەو قەیرانێکی دارایی ترسناک دەڕوات بەهۆی ئەوەی پارە لە بانکەکان نەماوە و ژێرزەمینەکان پڕکراون لە فەردە دۆلار.  پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی و داواکاری گشتی و تەنانەت خەڵک و میدیاکانیش خۆیان لێ کەڕ کرد. ئەوەی مەلا بەختیار نووسیی و ئاماژەی مەترسیی قەیرانی دارایی خستەڕوو، 11 مانگ پێش ئەوە بوو کە مالیکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی. ئەو قسە و باسانەش کە لەبارەی ئەوەوە دەکران مالیکی خرایە سەر ئەو رێیەی بودجەی هەرێم ببڕێت، بۆ شاردنەوەی شوێنەواری فەردە دۆلارەکانی ژێرزەمینەکان بوو، ئەوەی مەلا بەختیار ئاشکرای کرد و کەسی دیکە زاتی ئەوەی نەکرد بەدواداچوونی بۆ بکات. جا پارەی ئەم سێ حاڵەتە بەشی مووچەی دوو ساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەیان هەر بە ئاشکرا موڵکی ئەو میللەتەیە. بۆیە دەبێت پەرلەمانتاران لە جیاتی ئەو زێدەڕۆییەی لە شەڕی یەکدی و پینەوپەڕۆی عەیب و عاری دەسەڵاتداران دەیکەن، شەڕی وەرگرتنەوەی ئەم پارانە بکەن. پێویستە داواکاری گشتی لەسەر ئەمە بەدەنگ بێت، نەک ئەوەی ئێستا پێیدەکەن. هاووڵاتییانی کوردستان دەبێت داوای گەڕانەوەی ئەم پارە دزراوانە بکەن. بەمە کۆتایی بە قەیرانی دارایی دێت و رێ لە چەندبارەبوونەوەی تاڵانکردنی کوردستان دەگیرێت.

هەواڵ
12-11-2020

مووچەی دوو مانگ دابەشدەکرێت

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی کردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچە مانگەکانی 10 و 11 دابەشبکرێت و هەموو وەزارەتەکانیش لیستی مووچە ئامادە بکەن. حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی فەرمانی بە هەموو وەزارەتەکان کردووە کە رۆژانی هەینی و شەممە دەوام بکەن بۆ ئەوەی لیستی مووچە ئامادە بکەن و بینێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی.   بەپێی رێککەوتنی پێشووی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ بەغدا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسەندکرا کە ناردنی ئەو بڕەپارەیە راگیراوە.

گشتی
12-11-2020

وێنە.. 40 چەقۆیان لە گەدەیدا دەرهێنا

لە یەکێک لە حاڵەتە هەر سەرسوڕهێنەرەکانی دونیا و لە وڵاتێک کە زۆترین رووداوی سەیر و سەمەرە تێیدا روودەدا، پزیشکان 40 چەقۆیان لە گەدەی پیاوێکی 42 ساڵاندا دەرهێنا. ئەو پیاوە خەڵکی وڵاتی هیندستانە و لە سوپای ئەو وڵاتە ئەفسەرە، بەڵام نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە. سەرەتا کە بەهۆی ئازاری سکییەوە سەردانی پزیشک دەکات، پزیشکەکان ناتوانن هۆکاری ئازارەکەی بدۆزنەوە، بەڵام دوای ئەوەی وێنەیەکی تیشکی گەدەی بۆ دەکەن، چەندین شتی نامۆ لە گەدەیدا دەبینن، بەڵام سەرەتا وا تێدەگەن کە ئەوە گرێی شێرپەنجەیە. بەڵام دواتر پیاوەکە دانی پێدا دەنێ کە لە دوو مانگی رابردوودا دەیان چەقۆی قوتداوە. پزیشکی بەناوبانگی هیندی "جینتیدرا مالهوترا" توانیویەتی بە دوو نەشتەرگەری سەرجەم چەقۆکان لە سکی نەخۆشەکەدا دەربێنێ، سەرەتا 28 چەقۆی دەرهێناوە و لە نەشتەرگەری دووەمدا 12 چەقۆی دەرهێناوە کە 5 کاتژمێر لەژێر نەشتەردا بووە. جینتیدرا مالهوترا دەڵێ" لە ٢٠ ساڵی کارکردنی پزیشکیمدا، تائێستا حاڵەتی ئاوا سەیر و سەمەرەم نەبینیوە".

هەواڵ
12-11-2020

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان: ئه‌گه‌ر ئێران ئاو به‌رنه‌داته‌وه...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تادێت ئاستى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان داده‌به‌زێت و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ئاستى ئاوه‌كه‌ زیادی كردووه."‌ ڕەحمان خانی، بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ده‌ڵێت: "ئاستی ئاو ڕۆژانە دادەبەزێت، تەنها یەک ڕۆژ نەبێت بەهۆی بارانه‌وه‌ 6 سانتیمەتر زیادی کردووە." دەشڵێت: "ئەگەر ئەمساڵ ساڵێکی باراناوی نەبێت و ئێرانیش ئەو ئاوەی دەیگرێتەوە تەحویلی بکات بۆ خۆی و بەشێکی بەرنەداتەوە بۆ ئێمە، ناتوانین ئاوی گونجاو لە بەنداوەکە کۆبکەینەوە و بە دڵنیاییه‌وه‌ تووشی گرفتی دابەزاندنی زیاتری ئاو دەبین." كۆمارى ئیسلامی ئێران، به‌ دروستكردنى ژماره‌یه‌ك به‌نداو له‌سه‌ر ڕووباری سیروان و گۆڕینی ئاراسته‌ى ئاوى ڕووباره‌كه‌، بڕی ئه‌و ئاوه‌ى ڕووباره‌كه‌ كه‌ دێته‌ ناو خاكی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، به‌ ڕاده‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، به‌بۆچونى شاره‌زایانیش، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ بۆ داهاتوو زۆر زیاتر ده‌بێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ى سود له‌ ئاوى ڕووباره‌كه‌ ده‌بینن، ڕووبه‌ڕووى گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌ختیی ئاو ده‌بنه‌وه."‌

هەواڵ
12-11-2020

هاتووچۆی هه‌ولێر: گۆڕانكاری له‌ گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ده...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێشبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ڕاگەیەندراوێكی بلاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "له‌كاتی ڕێكخستنی فۆڕمی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت جگه‌ له‌ كڕیار، وێنه‌ی فرۆشیاریش له‌ فۆڕمه‌كان بدرێت."ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێت، ده‌بێت وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی ببات به‌مه‌به‌ستی دانانی له‌ گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی كڕیار."‌

هەواڵ
12-11-2020

په‌رله‌مانی كوردستان: بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەن...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 12ی تشرینی دووه‌م، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای قه‌رزه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین، کە بە بێ رەچاوکردنی بەهاکانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لە دەستوری عێراقدا چەسپێنراون، لەسەر بنەمای زۆرینە و بێ رەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان." دەقی ڕاگەیاندراوەكە بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین، کە بە بێ رەچاوکردنی بەهاکانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لە دەستوری عێراقدا چەسپێنراون، لەسەر بنەمای زۆرینە و بێ رەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان، بەرەبەیانی ١٢ ی ١١ ی ٢٠٢٠ یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی پەسەندکرد.  . ئەم ھەنگاوە، پێشێل کردنی گیانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە،هاوکات وەستانەوەیە دژ بە ھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستور.  بۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشی زۆری خۆمان بۆ تەواوی فراکسێۆنە کوردستانیەکان و سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان کە یەک ھەڵوێست و ھاوڕا بوون بۆ رەتکردنەوەی بەشدار بوون لە دانیشتنی دەنگدان، رایدەگەیەنین کە بە ھەماھەنگی لەگەل سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێک دەدرێنەوە و ھەلوێست و بریاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر چونکە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە و ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەش دەخاتە ئەستۆمان..  سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان  ١٢ ی ١١ ی ٢٠٢٠

هەواڵ
12-11-2020

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا گفتوگۆیان دەربارەی وەربەرھێنان لە...

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانهەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواریوەبەرهێناندا. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ودان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانیئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنیدەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوایوەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.

هەواڵ
12-11-2020

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی...

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کۆرتھێنانی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی كردن لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، کە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەربڕی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگی لە سەر درا. لە هەمانکاتدا نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر تێپەڕاندنی ئەم یاسایە دەردەبڕێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام و هەمیشە، ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە . لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیش ، چەندین جار نیازپاکی خۆی نیشان داوە و سەردانی بەغدای کردووە و چەندین لەیەکگەیشتن و ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی پێشوو و ئێستا هاتە ئاراوە و حکومەتی هەرێم ، هەمیشە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە لە بەرامبەر دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .بۆیە ئێمە لە کاتێکدا داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکەین ، لە هەمانکاتدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ستەم لە خەڵکی کوردستان نەکرێت. بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و هەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان2020/11/12

گشتی
12-11-2020

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو پیاوانەی تووشی کۆرۆنا بوون

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەسەر کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە کە ئەو ڤایرۆسە نزیکەی 20٪ی تۆوی پیاوان لەناو دەبات، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئەو پیاوانە دروستدەکات کە تۆویان کەم یان لاوازە. ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری چەند لێکۆڵەرێکی پسپۆڕەوە لە زانکۆی میامی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، زاناکان شیکارییان لەسەر جەستەی 6 پیاو کردووە کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون، بۆیان دەرکەوتووە کە سێ لە تووشبووەکان تۆویان لاوازبووە یان کاریگەریی نەماوە. ئەوەش ئاشکراکراوە کە ڤایرۆسەکە زیاتر لەسەر ئەو پیاوانە کاریگەر دەبێ کە تەمەنیان لە 28 ساڵ زیاترە و بۆ ماوەیەکی درێژیش کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.

1 2 ... 944 945 946 ... 1143 1144