كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌یه‌ك لەگەڕەكی شۆڕش لە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پشكنین و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكەیان كرد و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە." ده‌شڵێت، "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان هەمان شەو توانرا ناوی تۆمەتبار و شوێنی دەستنیشان بكرێت كە بەرەو بەغدا هەڵاتووە و دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی بەغدا توانرا ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه تۆمەتباره‌كه لە بازگەی شەعب دەستگیربكرێت." پۆلسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه لەئێستادا تۆمەتبار (س ،م ، س ) لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە بە چەقۆ هێرشی كردووه‌تە سەر (ع ، ع ، س)، لەدایكبووی 1999 و كوشتوویەتی
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 686 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 411 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه." وەزارەتی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه لە ماوەى 24 كاتژمێری ڕابردوودا 28 كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕووداوەکەی پەرلەمانی عێراق، بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ کورد و بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و تێکەڵکردنی بە ململانێ و حەقدی شۆڤینی. ڕووداوێکی ناخۆش بوو، هەواڵێکی ناخۆش بوو بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کوردستان کە چاویان لەوەبوو ئیتر چ نەبێ لە ماوەیەکی کەمدا دوو مووچە وەربگرن و هەندێک قەرزەکانیان سوک بکەن، یان کرێی خانووی پێ بدەن. ئەو یاسایەی تێپەڕێندرا،خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا هیچ کێشەی تێدا نەبوو وەکوو خۆی دەڕۆیی ،بەڵام ئەو خاڵەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستان هەبوو بە سیاسی کراو کرایە کارتی فشار لە لایەن دژبەرانی کورد. ئێستاش بە پێی پێشبینی و زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو هەولێر و بەغدا دەست بە کفتوگۆ دەکەن و بۆ پرسی نەوت بۆ ئەوەی تاوەکوو بودجەی ساڵی داهاتوو مووچەی خەڵکی کوردستان زامن بکرێ، هەروەها مووچەی ئەو چەند مانگەش دەنێردرێ و چارەسەری ئەو پرسە دەکرێ. بە هەر حاڵ ئەوەی لە هەموو شتێک گرنگترە دەبێت لە هەرێمی کوردستان چاکسازی حەقیقی بکرێ و چیتر بەهۆی هەندێک گەندەڵکار ئێمە (نەبینە سواڵکەری بەر دەرگای شیعە و سونە)٫ با چیتر ئەو مەشهەدە نەبینین ئەوان حیساب بۆ ڕیشی سپی و تکا و رجای پیاوە بە ویقارەکانی ئێمە نەکەن.ئێمە داهاتی باشمان هەیە و سەرچاوەی سرووشتی زۆرمان هەیە، بەڵام کێشە لە بەڕێوەبردن هەیە و دادگەری لە ئاستێکی خراپدایه. دەبێ قاچاغچی و مشەخۆر و ئەوانەشی لە پشتیانن بدرێنە دادگا و پارەی گیرفانی ئەوان بۆ گیرفانی خەزێنەی گشتی و حکوومەت بگەڕێتەوە، ناکرێ ئەوان دەوڵەمەند بن و حکوومەت و خەڵکیش هەژار بێ، ئاخر تخوا عەیب نییە بەرپرس بیت و قاچاغچی بێ مانا بکەی و لەولاشەوە ئێمە چاومان لە پارەی ئەو عەرەبە شۆڤینیانە بێت و ئەوە حاڵمان بێ!.ئێمە یەک ڕێگامان لە پێشە ئەویش چاکسازی و گەڕاندنەوەی متمانەیە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات، ئەوەش به چەسپاندنی عەدالەت و بەگژداجوونەوەی گەندەڵی و بونیاتنانی تاک دەکرێ، بەوە دەکرێ چیتر حیساب بۆ ئەم و ئەو نەکرێت و بە دەستی پۆڵایین لە گەندەڵکاران بدرێ و خەڵک دڵخۆش بکرێ و دز و گەندەڵکاریش دادگایی بکرێن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، "تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر چەند ناونیشانێک ئەنجامداوه و هه‌شت هاوڵاتی عێراقییان به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركردووه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ده‌ستگیركردنی 11 هاوڵاتی عێراقی بووه به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، به‌ڵام ته‌نها توانراوه 8 كه‌سیان دەستگیر بكرێن." ده‌شڵێت، "له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا به‌رده‌وامه و هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر تر بەردەوامه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش حكومه‌تی توركیا هه‌وڵده‌دات سێیه‌مین كه‌شتی بنێرێت بۆ ده‌ریای ڕه‌ش، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی جۆره غازیكی نوێ. فاتیح دۆنمه‌ز، وەزیری وزەی حكومه‌تی تورکیا ڕایگەیاند، "سێیەم کەشتی گەڕانی یاسایی بەرەو دەریای ڕەش بەڕێ ده‌كه‌وێت، کە ئەنجامی بەڵێنیان بەدەستهێنا لە کاری هه‌ڵكۆڵین لە کێڵگەی سالجۆقلۆ-1 لە دەریای ڕەش." ده‌شڵێت، "له کاری هەڵکۆڵین لە کێڵگەی تورکالی-1 لە دەریای ڕەشدا قوڵایی نزیكه‌ی 2600 مەتری پێگەشتووە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی لە زۆرینەی ناوچەكان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور." كه‌شناسی پێشبینی كردووه، پله‌كانی گه‌رماش گۆڕانێكی كه‌میان به‌سه‌ردا بێت له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ، دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه كرا. 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 500 دیناره. 100 پاوەند بە 161 هەزار و 500 دینارە. 100 یۆرۆ بە 146 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار دینارە. 1000 تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار و 250 دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌رهه‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له په‌رله‌مانی عێراق و برینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م یاسایه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عیراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه، چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له ده‌ستووردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه، پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسییه‌ی که وڵاتی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه." دەقی راگەیەندراوەكە:راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی داراییهەرچه‌نده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کی گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که‌و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ڕه‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا. ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عیراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندوه. لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنی تایفی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌مای هاوڵاتی بوون.سەرۆكایەتی كۆماری عێراق13/11/2020
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، "هۆكاری گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، خاوەنی یەکێک لە مۆڵەکانی سنوری عەینکاوە، ویستوویەتی زەوییەک بکات بە سەوزایی، بەڵام یەکە ئیدارییەکانی ئاگادار نەکردووەتەوە و لەکاتی کارکردن‌دا بۆرییەکەی شکاندووە." ده‌ڵێت، "خاوەنی مۆڵەکە سزادەدرێت و دەبێت زیانەکانیش قەرەبووبکاتەوە و گرفته‌كه چاره‌سه‌ربكات و له‌ئێستاشدا تیمەکانمان کاردەکەن بۆ چارەسەركردنی گرفته‌كه." ده‌شڵێت، "تائێستا نازانرێت چاكکردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفرازی 3 چەند کاتی دەوێت."، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێریش هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە، بەڵام داوای لە هاوڵاتیان کردووە دەست بە ئاوەوە بگرن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بڕیاره ڕۆژی یەكشەممە، 15ی تشرینی دووه‌م، سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان له په‌رله‌مانی عێراق، لەبارەی بڕینی (320) ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م پرسی بڕینی پشكی هەرێمی كوردستانه لە یاسای قەرز و ته‌وه‌ری دووه‌میش ڕەوانەكردنی شاندێك ده‌بێت بۆ بەغدا. به‌ره‌به‌یانی دوێنێ، 12ی تشرینی دووه‌م، په‌رله‌مانی عێراق لە دانیشتنه‌كه‌یدا (320) ملیار دیناره‌كه‌ی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت و به‌وهۆیه‌شه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێشئەمڕۆ هەینی، 13ی تشرینی دووه‌م، قەیس خەڵەف، فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەكانی بەغدا بڵاویكرده‌وه، "شەوی ڕابردوو لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بە هاوكاری بەشی هەواڵگری، دوای 10 كاتژمێر گەڕان و پشكنین، توانرا سه‌رجه‌م ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆریستییە بكوژن كە هێرشیانكردبووە سەر ناوچەی ڕەزوانیە و 4 كەسیان كوشتبوو."ده‌شڵێت، بە دواداچوون بۆ هەموو ئەو گروپه تیرۆریستییانە دەکەین، کە ئاسایشی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانمان بە ئامانج دەگرن، بەسزایان ده‌گه‌یه‌نین."8ی ئه‌م مانگه، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی "سەحوە" و سوپای عێراق لە ناوچەی ڕەزوانیەی به‌غدا و بەهۆیەوە 4 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 7 هاوڵاتی کوژران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له گه‌رمیان ده‌ستپێكرد و بەڕێوبەرى نەوت و کانزاکانى گەرمیانیش دەڵێت: "هەر خێزانێک بڕى 216 لیتر نەوت وەردەگرێت." له‌م هه‌فته‌یه‌وه پرۆسه‌كه ده‌ستىپێكردووه و هەر خێزانێک بڕى 216 لیتر نەوتى سپى پێدەدرێت، نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش 45 هەزار و 500 دیناره." دابه‌شكردنه‌كه لەڕێگەى ئەو کارتەوه‌یه کە ساڵانى پێشتر بۆ خێزانه‌كان دروستکراوە، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌و كارته و لەڕێگەى وێستگەکانى دابه‌شكردنی سوتەمەنییەوە به‌شه نه‌وته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.