كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌شێك له میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، جومعه عناد سه‌عدون، وەزیری بەرگری عێراق، لەسەر داوای ئەمیر سەرتیپ حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران سه‌ردانی تارانی كردووه." میدیا ئێرانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، "كه هەردوو وەزیرانی به‌رگری ئێران و عێراق لەبارەی هەماهەنگی زیاتری سەربازی هەردوو وڵات گفتوگۆ دەکه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری به‌رگری به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تری ئێران‌دا."ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، "كه یاداشتی لێکتێگەیشتن لەبارەی چەند پڕۆژەیەکی سەربازی نێوان هەردوولوه‌ا واژۆ دەکرێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی له‌باره‌ی کوشتنی (ئه‌بو محه‌ممه‌د میسری)، كه‌سی دووەمی قاعیدەی لە خاکی ئێران‌دا ڕەتكرده‌وه و ڕایگەیاند، "هیچ تیرۆرستێکی ڕێکخراوی قاعیدە لە خاکی ئێران‌دا نییە." ده‌شڵێت، "واشنتۆن و تەلئەبیب دەیانەوێت ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە ئێرانەوە ببەستنەوە لەڕێگەی بڵاوکردنەوە و دزەپێکردنی هەواڵی ناڕاسته‌وه بۆ میدیاکان." ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، كه مانگی ئابی ئەمساڵ ده‌زگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، (ئەبو محەممەد میسری)، کەسی دووەمی ڕێکخراوی قاعیدەی لە تارانی پایتەختی ئێران‌دا کوشتووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش جیمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ڕایگه‌یاندووه، "ئەگەر حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دانەنێت کە دەکرێنە سەر نێردە و ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا دابخات."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ھێشتا پرسی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ئارادایە و ئەوە کارێکی له‌پێشینه‌یه و بیری لێكراوه‌ته‌وه."له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا چەند جارێك ھێرشی موشەکی كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتان له به‌غدا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ھۆشداریدا، كه ئەگەر مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌و هێرشانه نه‌وه‌ستێنێت، ئه‌وه باڵیۆزخانەکەیان له به‌غدا دادەخەن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وابڕیاره ماپك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی تورکیاش بکات میدیاکانی ئەمریکاش بڵاویانكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، پۆمپیۆ داوایه‌كی مه‌ولود چاوشئۆغڵۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕەتکردووەتەوە، كه داوای كردووه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات و له‌وێ كۆببنه‌وه. میدیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا سه‌ردانی ئەنقەرەی پایته‌خت بكات بۆ ئه‌وه‌ی لەوێ کۆببنەوە، بەڵام پۆمپیۆ داواكه‌ی ڕەتکردووەتەوە و وتوویه‌تی: "تەنیا لە ئەستەمبوڵ كۆده‌بمه‌وه" و داواشی لە چاوشئۆغڵۆ كردووه بچێتە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی له‌وێ كۆببنه‌وه، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كۆببێته‌وه." ئاماژەیان بەوەشکردووه، کە لە خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆدا ئه‌وه هاتووه، كه ناوبرا و له شاری ئەستەنبوڵ لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی ئایینی‌دا کۆدەبێتەوە، به‌ڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی توركیا و هیچ بەرپرسێکی تری حکومەتی ئه‌و وڵاته نابینێت، به‌رپرسانی توركیاش ئەوەیان به سوکایەتیکردن زانیوه و نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، میری نوێی ڕۆحی ئێزدییه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی جڤاتی ڕۆحی و ڕیش سپی ئێزدییه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرا. سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، بابه شێخ، میری پێشووی ئێزدییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (عه‌لی ئه‌لیاس)، وه‌كو جێگره‌وه‌ی بابه شێخ و میری نوێی ڕۆحی ئێزدییه‌كان، هه‌ڵبژێردرا. میری ڕۆحی، له‌ناو ئێزدییه‌كاندا ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی و له‌ڕووی ئاینییه‌وه به‌رزتره له پله‌ی ڕابه‌ری ڕۆحی ئێزدیان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ف. م. ا) و (م. ج. م) لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گه‌ڕه‌كى (121ی گوڵان) دەستگیر كردووه." پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، دەستگیراوه بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکەدا." باسی له‌وه‌شكرد، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كان ڕێكخراوه و بۆ به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و بەپێی ماددەى 14ی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، "سەبارەت بە وەرنەگرتنه‌وه و دیارنه‌مانی ژمارەیەک کارتی دەنگدان نوسراوێكمان پێشکەش کردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری دیارنه‌مانی ئه‌و كارتانه، لەگەڵ سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی کە کەمتەرخەم بوون، پێکھێناوە." جومانه غه‌ڵاوی، وتووشیه‌تی: "ئەو کارتانه‌ی دەنگدان کە دیارنه‌ماون، ھەڵوەشێندراونەتەوە، چونکە ناتوانرێت بۆ دەنگدان بەکاربھێندرێن جارێكی تر." وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ڕەتیشیکردووه‌ته‌وه، کە 4 ملیۆن کارتی دەنگدان دیارنه‌ماون و باسی له‌وه كردووه، "ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوه." مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی داھاتووی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد و تائێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی ڕه‌تینه‌كردووه‌ته‌وه و مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانیش پشتیوانی‌یان كردووه و په‌رله‌مانی عێراقیش له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بازنه‌كانی په‌سه‌ندكرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێشجۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەم قەیرانە پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی خێرا هەیە و ماوەیەکی زۆرە هەنگاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگیراوەتەبەر." ده‌شڵێت، "ڕاستە من بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردراوم، بەڵام تا ساڵی داهاتوو پۆستی سەرۆکایەتی ناگرمە دەست، پەتاکەش كات له‌به‌رچاوناگرێت و بەخێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و پێویستە دەسەڵات بەخێرایی به‌ره‌نگاری ببێته‌وه."بایدن له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکا ده‌كات، دەمامک به‌كاربهێنن و تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن و خۆیان بپارێزن."ماوەی هەفتەیەکە ڕۆژانە زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار دەکرێن و تائێستا زیاتر لە 11 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا تۆمار کراون و زیاتر لە 249 هەزار کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هۆكاری شەڕەكەی دوێنێ شەوی بەردەم مزگەوتی گەورە بەهۆی "هاواركردنه‌وه بووە بۆ فرۆشتنی دۆ." وتیشی، شەوی ڕابردوو لە نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانی، کەسێک "دۆ"ی فرۆشتووە و هاواری بۆ کردووە، تۆمەتبارەکانیش وتویانە بۆ ئەوەندە هاوار دەکەیت؟ دواتر شه‌ر له‌نێوانیاندا ڕوویداوه و بەهۆیەوە 2 کەس بە چەقۆ کوژراون". وتیشی، " ئەو دوو گەنجەی کوژراون کوردن و له‌دایكبووی 1996ن و بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە." باسی له‌وه‌شكرد، "كه تۆمەتبارەکان لەڕێگەی کۆڵان و قەیسەریەکانی نزیک لە مزگەوتی گەورە ویستوویانە هەڵبێن، بەڵام پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیریان كردوون و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری هه‌موویان به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، پێنج به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیركراون." پۆلیسی كه‌ركوك، ئاشكراشی كرد، "كە تۆمه‌تباره‌كان 135گرام ماددەی هۆشبەر (كریستاڵ) و تەرازوویەكی كێشانی ماددەی هۆشبەر و 6 پارچە چەكیشیان پێ بووە." ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو تۆمەتبارانە ڕێكاری یاساییان لەگەڵ دەگیرێتەبەر و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشیانكرده سه‌ر بناری چیای قه‌ندیل و بۆردومانیان كرد. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل، ڕایگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشیانكرده سه‌ر ده‌ڤه‌ری ئێنزه و گونده‌كانی لێوژه، بۆكریسكان، زارگه‌لی، ناوده‌شت و بێپاڵانی بناری چیای قه‌ندیل و بۆردومانیان كرد." ده‌شڵێت، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای دانیشتووانی سنوره‌كه دروستكردووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس ئۆپه‌راسیۆنێكی ئەمنییان لە شاری ئەستەنبوڵ ئه‌نجامداوه و (19) ئەندامی داعشیان دەستگیركردووه."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه تیمی هۆبەی دژەتیرۆری توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی ئەو بیانییانەی چوونەتە توركیا و پێشتر لە ڕیزەكانی داعش لە سوریا و عێراق شه‌ڕیان كردووه."