كاروان كهلاری/ كهلاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، لهماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 659 كهس تووشی كۆرۆنا بوون. وهزارهتی تهندروستی ئاماری مردنیشی ڕاگهیاندووه و دهڵێت، 23 کەسیش بەهۆی كۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی ئەمریکا تاقیکردنەوەی ڤاکسینی بە سەرکەوتوویی راگەیاند، نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزی.نرخی نەوت بە رێژەی 3٪ زیادیکرد و نەوتی برێنت گەیشتە 44 دۆلار و نەوتی تەکساسیش گەیشتە 41 دۆلار.هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 20 دۆلار دابەزی.کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاند، ڤاکیسنی کۆرۆنای بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە کە 94.5٪ کاریگەریی لەسەر تووشبوو دەبێت.
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی ڕایگەیاند، ڤاکسینی کۆرۆنامان بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە.کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڤاکسینەکە بە رێژەی 94.5٪ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تووشبوو هەیە.
مەسعود حەسەن/باڵکێش یۆرگن كلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە بیستنی هەواڵە ناخۆشەكان بەردەوامە و ئەمجارەیان جۆردان هندرسۆن كاپتنی یانەی لیڤەرپوول لە یاری هەڵبژاردەی ئینگلترا بەرانبەر هەڵبژاردەی بەلجیكا دووچاری پێكان بوو. ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلترا رایگەیاند، هندرسۆن بەهۆی هەستكردن بە ئازار نەیتوانی لە تایمی دووەم بەردەوام بێت، بەڵام تاوەكو ئێستا جۆری پێكان و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە. هندرسۆن ناوی چووە لیستی یاریزانە پێكراوەكانی یانەكە وەك: رۆبێرتسۆن، ڤان دایك، جۆ گۆمێز و ئاڕنۆڵد، بەم شێوەیە یانەی لیڤەرپوول لە یاری داهاتوو بەرانبەر یانەی لیستەر سیتی بەبێ یاریزانە سەرەكییەكانی هێڵی بەرگری یاری دەكات، فابینیۆ تاكە یاریزانی بەرگرییە بۆ یاری داهاتوو ئامادەیە. لەلایەكی تر مەحەمەد سەلاح دوای گەڕانەوەی بۆ میسر بەمەبەستی بەشداری كردن لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەی بۆ براكەی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئێستە لە كەرەنتین دایە، تیاگۆ ئەلكەنتارا و چەمبەرلینیش چارەنووسیان بۆ یاری داهاتوو دیار نیە.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووهتهوه و ئاشكرای كردووه، "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، ئاستی هەژاری لە عێراق بە ڕێژەی 7% بۆ 14% بەرزبووهتهوه و ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی دەبێت." بانكی نێودەوڵەتی ئهوهشی خستووهتهڕوو، ""تائێستا ژمارەی هەژاری لە عێراقدا 10 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و ئەگەری ئەوەش هەیە بەشێك لە هاوڵاتیان كارەكانیان لەدەست بدەن و بهشێكیشیان هیچ كارێكیان دهست نهكهوێت.
كاروان كهلاری/ باڵكێش شۆڕش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سێمانی ڕایگەیاند، لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژەڵدۆستانى سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار كرایهوه لە ههبوونی سەگێکى جۆری (مەڵتیس) له یەکێک لە سەیرانگاکان، کە لە ژینگە و تەندروستییەکى خراپدا بووە و شوێنى مانەوەکەى شیاوى جۆرى ئاژەڵەکە نەبووە. شۆڕش كهمال دهشڵێت، "دواى بهدواداچوون و سەدانكردنی شوێنەکە دهركهوتووه، سەگەکە له دۆخێكی زۆر خراپدایه و تهنانهت بهپێی پێویست خواردنی ڕۆژانەى تهندرووستی بۆ دابین نهكراوه." وتیشی، "لیژنهكه خاوهنی ئاژهڵهكهی ئاگاداركردوووهتهوه كه دهبێت ئاژهڵهكه لەو ژینگە نەشیاوە بگوازێتهوه بۆ ماڵەکەى خۆی و بەشێوازێکى تەندروست و شیاو بەخێوى بکات، چونكه ئهو جۆره ئاژهڵه ماڵییه و لهناو ماڵدا بهخێودهكرێت و ژینگەى تایبەتى پێویستە."
كاروان كهلاری/ باڵكێش لەسەر ڕووداوى کوشتنى هاوڵاتییەکى ناحیەى ڕزگارى له ههفتهى ڕابردوو، كهسێك دهستگیركراوه و گومان دهكرێت به ههڵه ئهو كهسهى كوشتبێت. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسى گەرمیان ههفتهى ڕابردوو ڕایگەیاند، لەناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ئاشتی ڕەشید کەریم) لەدایکبووی 1988، لەناو هەیکەلێکی خانووى تهواونهكراودا بە کوژراوی تەرمهكهیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆى بەرکەوتەى فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو. بەپێى زانیارییەکانى تۆڕی میدیایی باڵكێش، کەسێک خۆى ڕادەستى پۆلیس کردووە کە لەو کاتەدا تەقەى لە سەگى بهرهڵا کردووە، وەکو خۆى وتوویەتى: "ڕەنگە بە هەڵە گولهكهی بهر ئهو هاوڵاتییە كهوتبێت و کوشتبێتى." سهرچاوهیهكی ئهمنی ههواڵهكهی بۆ باڵكێش پشتڕاستكردهوه و جهختی لهوهشكردهوه، كه به فهرمانى دادوهری لێكۆڵینهوه كهسهكه ڕاگیراوه و لێكۆڵینهوهش له دۆسیهكه بهردهوامه.
كاروان كهلاری/ باڵكێش نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاگهیهندراوێكی بڵاوکردووهتهوه و دهڵێت، "تەندروستیی جۆنسۆن باشە و هیچ نیشانەیەکی توشبوونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی تێدا نییە." دهشڵێت، "بۆریس جۆنسۆن، خۆی کەرەنتینە کردووە و لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانەوە بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی." بۆریس جۆنسۆن، سهرۆكووهزیرانی بهریتانیا، لە ٢٧ی ئایاری ڕابردوو، پشكننینی كۆرۆنای ئهنجامداو پۆزەتیڤ دەرچوو، لە 5ی نیسانی ڕابردووشدا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و ئۆکسجینی بۆ بهسترا و بەهۆی خراپی ڕهوشی تەندروستییەوە خرایە ژێر چاودێری چڕەوه و ١٢ی نیسانی ڕابردوو، نەخۆشخانەی جێهێشت و دوای نزیکەی دوو هەفتە گەڕایەوە سەر کارەکەی.
كاروان كهلاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، كهش و ههوای ئهمڕۆ و سبهی شارهكانی ههرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و باران دەبارێت. كهشناسی دهشڵێت، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەوربێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و دوای نیوەڕۆش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و ساماڵ.
كاروان كهلاری/ باڵكێش لیوای 23ی حەشدی شەعبی ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، "دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەلایەن هێزەكانیانەوە، توانراوە 11 چەكداری داعش دهستگیربكهن، كه لەشێوەی گروپێكی ڕێكخراودا لەسنوری خانەقین كاروچالاكییان ئهنجامداوه. " دهشڵێت، "ئەو چهكدارانه پلانیان هەبووە كە لە ڕۆژانی داهاتوودا كردەوەی تیرۆرستی لەسنوری قەزای خانەقین ئەنجام بدەن و ههموو ئامادهكارییهكانیشیان تهواو كردووه."
دەولەتنەتەوە و دەولەتسازی دوو ھزروبیر و دوو ئەقل و دوو سیستەمێن تمام ژێک جودانە، ژمێژەیە قوناغا دەولەت نەتەوێ ل جیھانا ئێکێ ئێکسپایەر بووی و دەولەتسازیێ سەرێ خۆ ھەلدای، دەولەت نەتەوە ئەو ژینگەھ و ژیوارەیە یا مە ژ ١٩٩١ وەرە ھەتا نۆکە دەربازکری پتر گرێدای ھەستا ب کۆم و درۆشم و گوتنایە، پتر تەکەزێ ل سەر کەسان دکەت، ئەمما قوناغا دەولەتسازیێ ئەوە ھەمی جومگێن حکومرانیێ د سیستەمکری بن و، د خزمەتا بەرژەوەندیا گشتی دابن. دیسان بەرۆڤاژی دەولەتنەتەوێ تەکەزێ دکەتە سەر کارکرنا ب کۆم و گڕۆپ و پتر تەکەزێ ل سەر ئەقلی دکەت ژ ھەست و سوزا، ھەروەسا ئیدارا دەولەتێ ئیدارەکا گشتی، نیشتیمانی و دادپەروەر بیت د وەبەرھێنان و کۆمکرن و فرۆتنا سامانێن سرۆشتی و دەستکرد دا و، ئەو داھاتێ د چیتە خەزینا دەولەتێ ب شێوەیەکێ سیستەماتیک دھێتە ئیدارەدان و ب تایبەتمەندی دھێتە دابەشکرن و، کەسێ ژ ھەژی ل جھێ ژ ھەژی د ھێتە دامەزراندن. دەولەت ھەرگیز نابیتە دەولەتەکا بسەرکەفتی ھەتا بەرھەمێن ناڤخۆیی و خۆمالی گرنگتر نەبن ژ بەرھەمێن دەرەکی و بیانی. ب ڤی شێوەی نەبیت دەولەت نەشێت قوناغا دەولەتنەتەوێ دەربازکەتە دەولەتسازیێ و ھەتا دەولەت دەربازنەبیتە قوناغا دەولەتسازیێ نەشێت ببیتە دەولەتەکا حکومران سەرکەفتی. دەولەتنەتەوێ پتر گەندەلی و نە شەفافیەت یا تێدا ھەی ژ دەولەتسازیێ، دیسان دەولەتسازی بلەزتر پرۆسە تیدا دھێنە بەرپاکرن و چاکسازی پتر رێک پێداییە ژ دەولەتنەتەوێ و، دێمۆکراسی و رەخنەگرتن و ئازادی د ئیدارا دەولەتسازیێ دا رێک پێدھێتە دان پتر ژ دەولەتنەتەوێ، چنکو ئیدارا دەولەتسازیێ ئیدارەکا ئاکادیمیترە و تەکەزێ ل سەر کەسانێن ئاکادیمست و ئەقلمەند و ژیر و زانا دکەت، دەولەتسازی گرنگیێ ددەتە ھەمی چین و تەخێن جڤاکی بێیکو گوھدانێ بدەتە سەر لایەنەکێ دیارکری یان ئاینەک و ھزروبیرەکا دەستنیشانکری. دەولەت ھند پێدڤی دەولەتەکا دی یە ھندی نە گەھشتیە وێ قوناغێ کۆ دام و دەزگەهـ و سازیێن زانستی و ئەدەبی و ھونەری و رەوشەنبیری ڤەکەت و، فێرخواز (گەنج) ژێ دەرنەچووین، لێ ھەردەمێ دەرچوویێن وان ناڤەند و سازیان ھەبوون، رامانا وێ ئەوە دەولەت گەھشتە قوناغا خۆ برێڤەبرنێ و ئەگ قوناغە گرنگترین قوناغا بنیاتیە بو ھەر دەولەتەکێ، ھەروەسا ئێدی پێدڤیە مفای ژ ھێز و زانست و تێگەھشتنا فێرخوازان وەربگریت، داکۆ پێدڤی ب چ دەولەتێن دی نەبیت. ھەردەمێ دەولەتێ ئەو قوناغە دەربازکر و،ھەر وەکی بەرێ پێدڤی ب دەولەتەکا دی ھەبوو و چ گوھورین و نویبوون پەیدانەبوون، پێدڤیە دەستھەلاتا وی وەلاتی دویڤچوونێ بۆ وی بارودۆخی بکەت و، ل ئەگەران بگەریت و چارە بکەت، ئەگەر نە پێدڤیە وان سازی و ناڤەندا بگریت و ئەو مەزاختیێن ل وان ناڤەند و سازییان دکەت ب راوستینیت و ل کارەکێ دی سەرف بکەت. ئەم کورد پێدڤیە ژ قوناغا دەولەتنەتەوەیێ دەرباز ببینە قوناغا دەولەتەسازیێ، داکو لگەل جیھانا سەردەم یا زانستی و ئابووری و کولتووری و ئەدەبی و تەکنەلوژیایی بگونجین و د رابردوویێ خۆ دا نەژین.
كاروان كهلاری/ باڵكێش ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "مانگی سووری عێراقی و كۆنسوڵخانەی ئیمارات لە ھەرێمی كوردستان، ھاوكاری تەندروستییان پێشكەش بە كوردستان كردووه." وتیشی، "هاوكارییهكان بریتیین لە 10 ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و پێداویستی تەندروستی، پێشتریش مانگی سووری ئیماراتی ھاوكاری ھەرێمی كوردستانیی كردووە بۆ ئاوارە و پەنابەران." باسی لهوهشكرد،، "داخستنی قووتابخانهكان و توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی كاریگەری باشیان ھەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، بهڵام هێشتا ڕێژهی توشبوون و مردن بهكۆرۆنا بهرزه ."