Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
21-11-2020

وردەکاریی سزادانی سێ سەرکردەکە و هەڵوێستی هاوسەرۆکانی یەکێتی

رۆژنامەنووسێک وردەکاریی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە و لە وتارێکیدا بەناوی " شێره‌كانى میدیا و رێوییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى " رەخنە لە هاوسەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی دەگرێت و پێیوایە سیاسەتێکی "دوو فاق" دەکەن. سەرتیپ وەیسی، لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی" ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تاوتوێكرد، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌ى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كان به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام له‌ میدیاكان ده‌یكه‌ن، هیچ كام له‌و بڕیارانه‌ له‌ ئاستى ره‌زامه‌ندى و خواستى ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ڕى یه‌كێتیى نییه‌، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ریده‌بڕن جۆرێك له‌ ئیزدیواجیه‌تى تێدایه‌، جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ى له‌ سۆشیال میدیا ده‌یكه‌ن". دەقی وتارەکە شێره‌كانى میدیا و رێوییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تاوتوێكرد، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌ى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كان به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام له‌ میدیاكان ده‌یكه‌ن، هیچ كام له‌و بڕیارانه‌ له‌ ئاستى ره‌زامه‌ندى و خواستى ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ڕى یه‌كێتیى نییه‌، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ریده‌بڕن جۆرێك له‌ ئیزدیواجیه‌تى تێدایه‌، جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ى له‌ سۆشیال میدیا ده‌یكه‌ن. له‌سه‌ر بابه‌تى به‌ لاواز نیشاندانى شاندى دانوستاندنكار له‌ لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، مه‌به‌ستیان له‌ (قوباد تاڵه‌بانى و مه‌سرور بارزانى) نه‌بوه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ( فوئاد حسین و ڤیان سه‌برى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى بوه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق)، ئه‌وه‌ش جۆرێك بوو له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى له‌ وته‌كانى پێشووترى كه‌ تیمى حكومه‌تى به‌ لاواز نیشاندابو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ستى خۆشى له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( قوباد تاڵه‌بانى و رێواز فایه‌ق)كراوه‌، چونكه‌ به‌ پێى رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته‌ى هاوسه‌رۆكان له‌گه‌ڵ ( قوباد تاڵه‌بانى و رێواز فایه‌ق) بۆئه‌وه‌ى هه‌ردووكیان هیچ قسه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌ده‌ن له‌ باره‌ى به‌شداریكردنى هه‌ردووكیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، ستایش كراون، دواجاریش  هه‌ردوولا بێ ده‌نگیان نواندوه و قسه‌ى جدیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌كردوه‌، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكان قسه‌ى خۆیان نه‌خۆنه‌وه‌ و نه‌بێته‌ عه‌یبه‌یه‌ك بۆیان، دواجار به‌ سه‌ره‌نجدان و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆتایى به‌و كێشه‌یه‌ هێنرا و ئه‌وانیش پێشوه‌خته‌ قبوڵیان بوه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، (ئاراس شێخ جه‌نگى) پێشنیازى كردوه‌، یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ پارتى یه‌ك بگرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ به‌پێى وته‌كانى ناوبراو، له‌ ئێستادا ئه‌و دوو حزبه‌ هیچ جیاوازییه‌كیان نه‌ماوه‌ و ده‌زگاى زانیارى یه‌كێتیى هاوشێوه‌‌ى ده‌زگاى پاراستنى پارتى  به‌ ئاره‌زووى خۆیان به‌رپرس و ئه‌ندامانى ئۆڕگانه‌كانى ئه‌و حزبه‌ داده‌نێن، یاخود له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریانده‌چوێنن‌. به‌ بڕواى ئه‌و ئه‌و حزبه‌ هیچى به‌سه‌ر هیچه‌وه‌ نه‌ماوه‌. به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى پێشووى یه‌كێتیى  له‌ باره‌ى كشانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌ت، داواى روونكردنه‌وه‌یان كردوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامى هاوسه‌رۆكان ئه‌وه‌بوه‌، كه‌ په‌یڕه‌وێكیان ئاماده‌كردوه، ‌به‌مه‌به‌‌سه‌تى په‌سه‌ندكردنى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ شۆِركردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌ كشانه‌وه‌ نه‌كردوه‌ له‌ كاتى جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و په‌یڕه‌وه‌. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باڤڵ تاڵه‌بانى ره‌خنه‌ى لێگیراوه‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى، به‌ڵام ناوبراو وتوویه‌تى، ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ به‌ دواى كێشه‌وه‌ن‌، یاخود چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌ دواى چاره‌سه‌ركردنن ئه‌وا گوێ به‌ هیچ شتێك نادات و هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ كۆبوونه‌وه‌. بڕیاڕى سڕكردنه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیاریش  هیچ ئه‌همیه‌تێكى ئه‌وهاى نییه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى روونكردنه‌وه‌ و نامه‌ى هه‌بێت و خۆشى له‌و باره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و له‌ بایه‌خى ئه‌و بڕیاره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌. زۆربه‌ى جار له‌ راگه‌یاندنه‌كان  و سۆشیال میدیا، لاهور شێخ جه‌نگى  و به‌شێك له‌‌ به‌رپرسانى ئه‌و حزبه،‌ باس له‌ محاسه‌به‌كردنى تیمى یه‌كێتیى له‌ حكومه‌ت و كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زمانه‌ تونده‌ى له‌ میدیاكان  هه‌یانه‌،  نه‌ لاهور شێخ جه‌نگى و نه‌ هیچ كام له‌ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه‌ هیچ قسه‌یه‌كیان نییه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هیچ رووی نه‌دابێت. ئه‌م ئیزدیواجیه‌ته‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌و حزبه‌ سه‌رى له‌ ئه‌ندامان و خه‌ڵكى شێواندوه‌،‌ له‌ ئێستادا یه‌كێتیى به‌ دوو ئاڕاسته‌ كارده‌كه‌ن، ئاڕاسته‌یه‌كى له‌ هه‌ولێر و حكومه‌تن ( به‌ حساب له‌ پارتى نزیكن)  له‌ حه‌قیقه‌ته‌كه‌ گه‌یشتوون و زۆر گوێ به‌و قسه ‌و موزایه‌دانه‌ و ره‌خنه‌ ناده‌ن، ئاراسته‌كه‌ى دیكه‌ كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ خه‌ریكى هه‌ڵوێست ده‌ربڕین و قسه‌ن، ته‌نها له‌ پێناوى ئه‌وه‌ن له‌ سلێمانى و حزبه‌كه‌یان پێگه‌یان پارێزراو بێت.

هەواڵ
21-11-2020

یەکێتی مەلا بەختیاری سڕکرد

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریدا مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی سیاسیی سڕبکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوە سێ مانگ مەلا بەختیار لە کار و چالاکییە حزبییەکان سڕ بکات. رەنگە ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەهۆی رای جیاوازی مەلا بەختیار و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەیەوە بووبێت. ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە.

هەواڵ
21-11-2020

فرسەت سۆفی به‌ نه‌خۆشى كۆرۆنا مرد، یاخود كوژرا؟

هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ى له‌باره‌ى مردنى (د.فرسه‌ت سۆفى) بڵاوده‌كرێنه‌وه، ‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ دوو ئاڕاسته‌ بوه‌، ئاراسته‌ى یه‌كه‌م گروپێك ‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ خه‌ڵكى خۆشه‌ویست و چاك و پاك پارتى ده‌یانكوژێت و پارتى بكوژى خه‌ڵكى باشه‌. ئاڕاسته‌ى دووه‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵانه‌ى ناو پارتین، كه‌ ده‌یانه‌وێ وانیشانى پارێزگارى داهاتو، یان هه‌ر كه‌سێكى دیكه‌ بده‌ن، كه‌ بیه‌وێ چاكسازى بكات، یاخود بچێته‌ شوێنه‌كه‌ى ناوبراو ئه‌گه‌ر‌ له‌گه‌ڵیان نه‌بێت، وه‌كو فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى كوشتنى هه‌یه‌.تاوه‌كو ئێستا هیچ میدیا و رۆژنامه‌نوسێكم نه‌بینیوه‌، به‌ به‌ڵگه‌ى دۆكۆمێنت و زانیارى لۆژیكى و پزیشكى، له‌ چوارچێوه‌ى كارێكى بنكۆڵكارى، به‌دواداچوون بكات و ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت، كه‌ فرسه‌ت سۆفى كوژراوه‌، یاخود به‌ نه‌خۆشى كۆڕۆنا كۆچى دوایى كردوه‌ ؟زانیارى و به‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كان له‌ باره‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى پارێزگارى هه‌ولێربه‌ پێى به‌ دواداچوونێكى پزیشكى ( له‌ رێگه‌ى نه‌خۆشخانه ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى لێوه‌ى نزیك بوون له‌ پزیشكان و په‌رستاران و هاوڕێ و كه‌س و كاره‌كه‌ى )، فرسه‌ت سۆفى له‌سه‌ره‌تادا كه‌ تووشى نه‌خۆشى كۆڕۆنا ده‌بێـت، بۆ ماوه‌ى ده‌ رۆژ به‌بێ ده‌نگى خۆى كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كات، به‌ڵام دواى ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ دووباره‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ رێنماییه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ست به‌ كاركردن ده‌كاته‌وه‌. به‌ وته‌ى نێچیرڤان بارزانى و به‌شێك له‌ پزیشكه‌كان دواى ئه‌و ده‌ رۆژ فرسه‌ت سۆفى دووباره‌ تووشى نه‌خۆشییه‌كه‌ بۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌راستیدا نه‌خۆش كه‌وتنه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ باس ده‌كرێت، چونكه‌ هیچ توێژینه‌وه‌ییه‌كى پزیشكى نییه‌ بیسه‌لمێنێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ چه‌نده‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك دووجار تووشى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بێت، به‌ڵكو بۆچوونى راست زیاتر ئه‌وه‌یه‌ جارى دووه‌م هه‌ر درێژكراوه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى جارى یه‌كه‌م بوه‌، چونكه‌ نێوانى هه‌ردووجاره‌كه‌دا زۆر نه‌بوه‌. ( به‌شێك له‌ توێژینه‌وه‌و پزیشكانیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، ده‌كرێت جارى یه‌كه‌م به‌ سووكى بیگرێت، جارى دووه‌ميش به‌ توندى).به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان (نامه‌ى ده‌نگى) پارێزگارى هه‌ولێر له‌ دواى به‌ سووك وه‌رگرتنى نه‌خۆشیه‌كه، ‌ بۆ جارى یه‌كه‌م قه‌ناعه‌تى له‌ باره‌ى كوشنده‌یى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ گۆڕابو، پێیوابوو تێپه‌ڕاندنى ئاسانه‌ و خه‌ڵكیش تازه‌ له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌ لێ ڕاهاتوه‌، به‌ڵام له‌ دواى چه‌ند رۆژێك له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ى یه‌كه‌م جار به‌هۆى گوێ پێنه‌دان به‌ رێنماى پزیشكان، دووباره‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ له‌شى سه‌ريهه‌ڵداته‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌ كۆخه‌یه‌كى سووك ده‌ست پێده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆى‌ (ویسالى خێزانى) و به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌كه‌ى خۆى و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن. هاوڕێ نزیك و هاوكاره‌كانى چه‌ند جارێك دكتۆر فرسه‌تیان له‌و كۆخه‌یه‌ ئاگاداركردبوویه‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبو، كه‌ هه‌ستیارى قورگى هه‌یه‌، چونكه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ى تووشى كۆخه‌ بێت، سه‌ردانى كارگه‌یه‌كى به‌هاراتى له‌ هه‌ولێر كردوه‌.دوا به‌ دواى توندبوونى كۆخه‌كه‌يى و ئیهمالكردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى، پزیشكه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ره‌بۆى بۆ ده‌نووسن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى سه‌رجه‌م نیشانه‌كان، ناچار پشكنینیى ( پى سى ئاڕ) له‌ تاقیگه‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤ ده‌بێت، بۆیه‌ به‌ ناچارى ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌.به ‌پێێ قسه‌ى پزیشكان و په‌رستار و كه‌س و كار و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا له ‌گه‌ڵیدابوون، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌رجه‌م نیشانه‌كانى نه‌خۆشى كۆڕۆنا له‌ ( كۆخه‌و نه‌مانى ئاره‌زوويى خواردن و بێ تاقه‌تى و ئازارى له‌ش …هتد ) تێدابووه‌، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ش به‌شێكى زۆر له‌ سیییه‌كانى تووشى هه‌وكردن ببوو.فرسه‌ت سۆفى به‌ر له‌وه‌ى بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ چاودێرى چر بخه‌وێندرێت، جۆرێك له‌ ئیهمالى پێوه‌ دیاربو، ته‌نانه‌ت له‌ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكیش وه‌ك پێویست نه‌بوه‌، زۆرجار ره‌تیكردۆته‌وه‌ چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كاربهێنێت، چونكه‌ له‌رووى ده‌روونیه‌وه‌ جۆرێك شله‌ژان و ترسى هه‌بو، به‌رده‌وامیش كه‌له ‌ڕه‌قى ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ره‌تیكردۆته‌وه‌ بیبه‌نه‌ هیچ وڵاتێك بۆ چاره‌سه‌ر.له‌ كاتى نه‌خۆشییه‌كه‌ى، به‌رده‌وام مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌ت، له‌سه‌ر هێل بوون، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون زووتر ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ره‌تیده‌كرده‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، چونكه‌ تاوه‌كو 48 كاتژمێر به‌ر له‌وه‌ى بێهۆش بێت ئه‌و ئاماده‌یى نه‌بو‌، به‌ڵام دواجار بارزانى له‌رێگه‌ى راوێژكارێكى خۆى، كه‌ كه‌سێكى نزیكى فرسه‌ت سۆفى بووه‌، ئاگادارى كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ دوا بڕیار خۆیه‌تى ده‌بێت بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ‌ ده‌ره‌وه‌. فرسه‌ت سۆفى خودى خۆى هیچ كات له‌ سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، به‌ تایبه‌ت له‌ ته‌ندروستى هه‌ولێر رازى نه‌بو، هه‌موو هه‌وڵێكیشى ئه‌وه‌بو گۆڕانكارى له‌ سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژێرخانى كاره‌باى هه‌ولێر بكات، چونكه‌ ئه‌و كه‌رتانه‌‌ به‌راورد به‌ شاره‌كانى دیكه‌ كێشه‌ى زۆرى هه‌بو.كه‌واته؛‌ به‌ پێى به‌ دواداچوونه‌ پزیشكییه‌كان، هیچ جۆره‌ به‌ڵگه‌یه‌كى پزیشكى نییه‌، كه‌ فرسه‌ت سۆفى كوژرابێت، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ناوبراو هاوشێوه‌ى هه‌ركه‌سێكى دیكه‌ به‌هۆى ئیهمالى و گوێ پێنه‌دان و به‌ توندى گرتنى نه‌خۆشییه‌كه‌ هۆكاربوون بۆ مردنى.بۆچى فرسه‌ت سۆفى هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى كوشتنى له‌سه‌ر نه‌بو؟فرسه‌ت سۆفى به‌ر له‌وه‌ى ببێته‌ پارێزگارى هه‌ولێر، به‌و پێیه‌ى له‌ لیژنه‌ى چاكسازى بو، ده‌سه‌ڵاتى زۆر زیاتر وه‌ك ئه‌وه‌ى پارێزگار بو ، چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ى پارێزگار نه‌بو، له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و له‌ ئاستى پارێزگاكانى دیكه‌، خه‌ریكى كاركردن بوو له‌سه‌ر ده‌یه‌ها دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى، به‌بێ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ ببێـته‌وه‌.فرسه‌ت سۆفى به‌شێوازێك كارى له‌سه‌ر دۆسییه‌كان ده‌كرد، كه‌مجار هه‌بوو تووشى پێكدادان بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسى زۆرباڵا، تاڕاده‌یه‌كى زۆریش نه‌یده‌توانى ده‌ست بۆ دۆسیه‌ى گه‌وره‌ و ئاڵۆز ببات، به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ماڵى بارزانیه‌وه‌ هه‌بو، له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی دیكه‌ش به‌ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى له‌ لایه‌ن ماڵى بارزانیه‌وه‌ پێدرابو.كاتێكیش فرسه‌ت بووه‌ پارێزگار، به‌راورد به‌ پۆسته‌كه‌ى پێشووى، ده‌سه‌ڵاته‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌، ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى هه‌ولێر ده‌ستى بۆ هه‌ندێ دۆسییه‌ ده‌برد و گۆڕانكارى و چاكسازى ئه‌نجامده‌دا، به‌ڵام ئه‌و دۆسیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسناك نه‌بوون، تا نه‌وێرێت ده‌ستى بۆ به‌رێت. كاتێك بووه‌ پارێزگار توانى ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ى نایاسایى پارێزگارى پێشوو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ لابردن و گۆڕانكاریكردن له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى خۆجێى هه‌ولێر و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كى دیكه‌شى له‌ گۆڕینى به‌رپرسانى ئه‌و سنووره‌ هه‌بو.لێره‌ دوو نموونه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ى زیاتر روون ببێته‌وه‌، كه‌فرسه‌ت سۆفى سیاسه‌تى كاركردنى به‌شێوه‌یه‌ك بو، كه‌ هیچ كات نه‌یده‌ویست پێكدادان له‌گه‌ڵ كه‌سانى باڵاو ده‌ست رۆیشتن له‌سه‌ر كاره‌كانى رووبدات.بۆ نموونه‌: له‌ كۆتایى پارساڵ و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا، پارێزگارى هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تى بڕینى كاره‌باى سه‌رپێچیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێكرد، یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ى كه‌ لیژنه‌كه‌ چووه‌ سه‌ر ماڵیان ماڵى ( كوڕى گه‌وره‌ى فازڵ میرانى ) بو، له‌گه‌ڕه‌گى دۆلاراوه‌ى هه‌ولێر، دواى ئه‌وه‌ى پاسه‌وانه‌كان رێگرى له‌ لیژنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئاگادارى پارێزگار ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ كارێكى له‌م شێوه‌یه‌ هه‌یه‌، ناوبراو راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆن بۆ( فازل میرانى) ده‌كات و به‌ زمانێكى نه‌رم و شیرین پێیده‌ڵێت، كه‌ ئه‌و كراوه‌ته‌ پارێزگار بۆئه‌وه‌ى خزمه‌ت بكات و چاكسازى بكات، ئه‌ویش پێویسته‌ یه‌كه‌م كه‌س بێت هاوكارى بكات، بۆیه واباشه‌‌ رێگه‌ به‌و لیژنه‌یه‌ بده‌ن كاره‌باى سه‌رپێچییه‌كه‌ى ماڵى كوڕه‌ى ببڕێت. فازڵ میرانیش قبوڵى داواكه‌ى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌ ژووره‌وه‌و كاره‌باكه‌ ببڕن، دواى هه‌فته‌یه‌كیش داوا له‌ پارێزگار ده‌كات ئاسانكارى بكه‌ن بۆ به‌ستانى پێوه‌رى كاره‌با.فرسه‌ت سۆفى نه‌یده‌ویست تووشى هیچ پێكدانێك بێت، هه‌میشه‌ رێگه‌یه‌كى ده‌دۆزیه‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ قوڕسه‌كان، بۆ نموونه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى مامۆستایانى هه‌ولێر برایه‌كى لێپرسراوى یه‌كه‌ى هه‌شتاى پارتى زیاده‌ڕه‌وه‌ى كردبووه‌ سه‌ر زه‌وى باخچه‌یه‌كى گشتیى، دواى په‌یوه‌ندیكردن به‌ لێپرسراوى یه‌كه‌ى هه‌شتا به‌و زمانه‌ى خۆى هه‌یبوو له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا زێده‌ڕه‌وییه‌كه‌ى لابرد.بۆچى هیچ به‌رپرسێك نه‌یده‌توانى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارێزگار بكات؟دواى ئه‌وه‌ى فرسه‌ت سۆفى ماوه‌ى په‌رله‌مانتارى ته‌واو ده‌بێت، به‌ فعلى ئاره‌زووى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ زانكۆ هه‌بو، هه‌ربۆیه‌ش مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینى ره‌تكرده‌وه‌ و دواجاریش گه‌ڕایه‌وه‌ زانكۆ. به‌ر له‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى ببێته‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ریه‌ك له‌ ( مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى ) كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ پۆستێكى نوێ وه‌ربگرێت. ئه‌و پۆستانه‌ى بۆى پێشنیاز كرابوو، بریتیتى بوون له‌ : ( سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى خوێندنى باڵا، پارێزگارى هه‌ولێر)، به‌ڵام دواجار داوایان لێكرد ببێته‌ پارێزگار.به‌ چه‌ند رۆژێك له‌وه‌ى مه‌رسومى هه‌رێمى بۆ ده‌ربچێت مه‌سرور بارزانى بانگى نوسینگه‌كه‌ى خۆى ده‌كات و دواى ئه‌وه‌ى له‌ باوه‌شى ده‌گرێت و پێى ده‌ڵێت : هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین ببیته‌ پارێزگار، چونكه‌ به‌لاى من پۆستى پارێزگار ته‌نها له‌ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت گه‌وره‌تر نییه‌، بۆیه‌ پێمان باشه‌ قبوڵى بكه‌یت و به‌ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.به‌ چه‌ند كاتژمێریكیش به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به‌كاربێت، بارزانى داواى بینینى ده‌كات، به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى په‌یامێك بۆ هه‌موو پارتییه‌كان بنێرێت، كه‌ خودى خۆى له‌ پشتى دانانى فرسه‌ت سۆفیه‌وه‌یه‌.له‌و دانیشتنه‌ دوو قۆڵیه‌دا، كه‌ دواتر له‌سه‌ر داواكارى مه‌سعود بارزانى وێنه‌كه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌، بارزانى به‌ فرسه‌ت سۆفى راگه‌یاندبو، كه‌ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌ له‌و پۆسته‌دا، هه‌ركاتێكیش یه‌كێك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ى فشارى له‌سه‌ر كرد، ده‌توانێت له‌ رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ئاگادارى بكاته‌وه‌.فرسه‌ت سۆفى، ئه‌وه‌نده‌ كه‌سێكى نزیك و دڵسۆزى و باوه‌ڕپێكراوى ماڵى بارزانى بوو، كه‌م رۆژ نه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه‌ ( مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان و بارزانى) بینین و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نه‌بێت، بۆیه‌ هیچ كه‌س و گروپ و به‌رپرسێكى پارتى نه‌ ده‌یتوانى فشارو هه‌ره‌شه‌ى كوشتنى بكات.فرسه‌ت سۆفى پێیوابو، مه‌رجه‌كانى بۆ بوون به‌ پارێزگارى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن بارزانى قبوڵ كرا، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ كه‌سێك له‌ ماڵى بارزانى فشار و هه‌ره‌شه‌ى لێنه‌كردبوو‌. بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌مساڵدا، ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكى هه‌ولێرى نزیك له‌ یه‌كێك له‌ براكانى مه‌سعود بارزانى، ( كه‌ به‌ چه‌ند هه‌زار مه‌تر زه‌وى له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌ى خۆیدا زێده‌ڕه‌وى كردبو) كێشه‌ى هه‌بوو ، دواجاریش پارێزگارى هه‌ولێریش له‌سه‌ر قسه‌یه‌كى ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ روونكردنه‌وه‌یدا. برایه‌كه‌ى بارزانى ته‌له‌فۆن بۆ پارێزگار ده‌كات و به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ فشارێك بكات، شه‌فاعه‌تى بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ كردبو، كه‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ كوڕێكى چاكه‌ و ئه‌و ناكۆكییه‌ش به‌هۆى لێك تێنه‌گه‌یشتن بوه‌. به‌ پێى قسه‌ و گێرانه‌وه‌ى خۆى له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا، هیچ كه‌س له‌ ماڵى بارزانى نه‌وێراوه‌ فشارى لێبكات.ده‌ره‌نجام :كۆمه‌ڵێك مردنمان به‌ درێژاى مێژووى سیاسى هه‌رێمى كوردستان بینیوه‌، كه‌ به‌شێكى زۆریان به‌بێ بوونى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى "تیۆرى پلانگێڕى " تۆمه‌تى كوشتنیان دراوه‌ته‌ پاڵ، ئه‌و مردنه‌ى فرسه‌ت سۆفى به‌ پێى هه‌موو به‌ڵگه ‌و به‌ دواداچوونه‌كان، ‌ ئه‌گه‌رى كوشتنى زۆر زۆر لاوازه‌، مردنه‌كه‌ى هه‌روه‌كو كه‌سێكى ئاسایى به‌هۆى كۆڕۆناوه‌ بوه‌، بۆیه‌ ناكرێ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ببێته‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك میدیایى بۆ لێدان و ونكردنى حه‌قیقه‌تى رووداوه‌كان، چونكه‌ ده‌ره‌نجامى ئه‌و نوسین و قسانه‌ هه‌رشتێك بێت، فرسه‌ت سۆفى له‌رووى ئامانج و شێوازى كاركردنه‌وه‌، له‌ زۆربه‌ى به‌رپرسانى دیكه‌ى پارتى جیاوازبو، ئه‌گه‌رچى پارتیش بو گوێڕایه‌ل و دڵسۆزى حزبه‌كه‌ى بو، به‌ڵام له‌ باشترینه‌كانى‌ نێو خراپه‌كانى پارتى بو، له‌ كاركردنیشدا حزبایه‌تى كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نه‌بو. سه‌ره‌نجامى ئه‌و قسانه‌شى له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى پارتى له‌سه‌رى ده‌كرێن، هه‌موویان باشى و چاكى ئه‌و نیشان ده‌ده‌ن. سەرتیپ وەیسی

هەواڵ
21-11-2020

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: زۆربه‌ی سوننه‌كان ئاوات به‌ سه‌رده‌می به‌عس ده‌خو...

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، زۆربه‌ی پێكهاته‌ی سوننه‌ ئاوات به‌ سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن. ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌‌ ئێستا نوێنه‌رایه‌تیی به‌عس له‌ عیراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌بونه‌ته‌ گروپ و قه‌واره‌. ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ له‌ناو پێكهاته‌ی سوننه‌دا "شانه‌یه‌ك" دروستكراوه‌ بڕیاره‌ سیاسییه‌ باڵاكانی سونه‌ ئه‌وان ده‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌و شانه‌یه‌دان به‌عس و دوو حزبه‌ ئیسلامییه‌كه‌ن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قامی سوننه‌دا گرتووه و ئاوات به‌سه‌رده‌می به‌عس ده‌خوازن.‌

هەواڵ
21-11-2020

به‌رپرسێكی باڵای توركیا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش له‌ ئۆردوغان ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بوڵنت ئارنج، جێگرى پێشووى سەرۆکوەزیرانى تورکیا ده‌ڵێت، دژى درێژکردنەوەى زیندانیکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتى گەلانم و نابێت دەستگیرکردنەکەى بکرێتە سزادان. هەفتەی ڕابردوو ئۆردۆغان بەڵێنى بە پەرلەمانی وڵاته‌كه‌یدا كه‌ چاکسازیی دادوەریى بکاتە ئەولەیەتى کارەکانی بۆ ساڵى داهاتوو. سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، چوار ساڵ زیاتره‌ بە تۆمەتى به‌شداری كردن له‌ خۆپیشاندن دژى هێرشى تورکیا بۆ سەر کۆبانی دەستگیرکراوە و سه‌ره‌ڕای ئازادكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئازاد نەکراوە و زۆرجار ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕێگه‌ناده‌ن پارێزه‌ره‌كانیشی سه‌ردانی بكه‌ن.

هەواڵ
21-11-2020

بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگای كه‌لار- سلێمانی له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ داخرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ شەممە، 21ی تشرینی دووه‌م، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین له‌ گەرمیان بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکی نێوان کەلار- سلێمانییان داخست. هۆكاری داخستنی ڕێگاكه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه‌ بۆ چارەسەرکردنی مینێکی دژە کەسی بوو کە لەنزیك گوندی عیسایی سه‌ربه‌ قه‌زای كه‌لار، لەلایەن هاوڵاتیانه‌وه‌ دۆزرابووەوه. پاش چاره‌سه‌ركردنی مینه‌كه‌ هاتووچۆی ڕێگاكه‌ ئاسایی کرایەوە.

هەواڵ
21-11-2020

داوا دەکرێت ئەندامانی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان تیكتۆك بەکارنەھێنن

ڕێکخراوێکی ناحکومی داوا دەکات سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان تیكتۆك بەکارنەھێنن و داعش سوود لە وێنەو ڤیدیۆکانیان وەرنەگرن، تاوەکو هێرشیان بکاتە سەر. (مركز الاعلام الرقمی) ڕیكخراوێكی ناحكومییەو لە بواری ئامێرە تەكنۆلۆژیاكاندا كار دەکات. داوا لە حكومەتی عێراق دەکات ڕیگە بە کارمەند و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان نەدات، کە تیكتۆك بەكار بھێنن، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی وێنەگرتن و بڵاو بوونەوەی شوێنە سەربازیی و ئەمنییەکان. ڕێکخراوەکە لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی كردووە و دەڵێت "ئەندامانی هێزە ئەمبییەکان و سوپا، بە جلوبەرگی فەڕمی و لەكاتی ئەركەکانیاندا وێنەو ڤیدیۆ لە تیكتۆك بڵاو دەكەنەوە و تیرۆرستان سوود لەو وێنانە وەردەگرن و دواتر لە ڕێگەیەوە شوێنەكە دەستنیشان دەكرێت و زیانی گەورەی دەبێت". بۆیە ڕێكخراوی (مرکز الاعلام الرقمی) داوای كردووە كە بەكارهێنانی ئینەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەیتەكانیان لێ قەدەغە بكرێت.

هەواڵ
21-11-2020

قائانی هۆشداری به‌ میلیشیاكان ده‌دات هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مریكا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ژماره‌یه‌ك بەرپرسی عێراقی ئاشکرایان كردووه‌، كه‌ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران داواى لە گروپه‌ چه‌كدارییه‌ شیعییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران كردووه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك کاری بێزارکەر و هێرش لە دژى هێزه‌كانی ئەمەریکا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەنجام نەدەن بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ نه‌یكاته‌ پاساو بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، جگه‌ له‌ سزا ئابورییه‌ نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر به‌رپرسان و كۆمپانیاكانی ئێران و نزیك له‌ ئێران، دەنگۆى ئەوە بڵاوبووه‌وه‌، كه‌ ترەمپ به‌نیازه‌ لەدوایین ساته‌كانی کۆتایهاتنى ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئه‌مه‌ش ترسی لای ئه‌و وڵاته‌ دروستكرد. ڕۆژنامەی "العربي الجديد"یش ئاشکرای کردووە، كه‌ چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی، بە نهێنی سەردانی بەغدای کردووە و چەندین سەرکردەى گروپە چەکدارییکانی بینیوە و داوای لێكردوون هیچ هێرشێك یان كارێكی بێزاركه‌ر بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن. دوای زیادبوونی هێرشی گروپە چەکدارییە شیعییەکانی نزیك له‌ ئێران بۆ سەر كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌ به‌غدا، ئه‌مریكا هەڕەشەی داخستنی باڵێۆزخانەکەى لە بەغدا کرد و ئه‌ه‌ش ترسێكی زۆری لای به‌رپرسانی عێراقی دروستكرد و به‌ ئاماده‌كاری ئه‌و وڵاته‌یان زانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر گروپه‌ چه‌كدارییه‌ شیعه‌كانی عێراق كه‌ نزیكن له‌ ئێرانه‌وه‌.

هەواڵ
21-11-2020

هێزێكی زیاتر 2 هه‌زار كه‌سی پۆلیسی فیدراڵی گه‌یشتنه‌ شنگال

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەو هێزەی گەیشتووه‌تە شنگال، بەشێكیان لە دەوروبەری قەزاكە و بەشێكی تریشیان لە سنوری عێراق-سوریا جێگیركراون و فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزیدخانیش ده‌ڵێت، ژمارەی هێزەكەی پۆلیسی فیدراڵی زیاتر لە دوو هەزار چەكداره‌ و بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانگە و بارەگاكانی ژێر دەستی یەپەشە و پاراستنی سنوری نێوان عێراق-سوریا هاتوون. مانگی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگاله‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، بەپێی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنه‌كه‌ قایمقامێكی نوێ بۆ شەنگال دادەنرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیدارییەكانیش دەچنەوە سه‌ركاره‌كانیان،، دواتر دۆسیەی ئەمنی شاره‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، هه‌ر به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، هیچ ڕۆڵێك بە هێزەكانی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ئەو هێزانەش نادرێت كه‌‌ نزیكن لەوانەوە.

هەواڵ
21-11-2020

گەرمیان..ژماره‌ى پێوه‌ره‌ دانراوه‌كانى كاره‌با گه‌یشته‌‌ 30 هه‌زار

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پرۆسەى دانانى پێوەرى زیرەکى کارەباى ماڵان لە کەلار بەردەوامى هەیە و بەرێوه‌بەرى کارەباى گەرمیانیش دەڵێت: "تائێستا نزیکەى 30 هەزار پێوەر دانراوە." حازم کەریم، بەڕێوه‌بەرى گشتى کارەباى گەرمیان ده‌ڵێت، "لەکۆى 7 زۆن لە شارى کەلار 6 زۆنى دانراوە و تەنها 1 زۆن ماوەتەوە، بۆ ئەمەش چاوەڕوانى کۆمپانیاین پێداویستییەکان بنێرێت بۆ ئەوەى ئەوەش دابنرێت." ده‌شڵێت: "تائێستا لە شارى کەلار نزیکەى 30 هەزار پێوەر دانراوه‌ و وتیشی، دانانى پێوه‌ره‌كه‌ ڕۆڵێكى زۆری ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هه‌ده‌ردانى كاره‌با و ڕاكێشانى كاره‌بای زیاده‌ڕۆ."

گشتی
21-11-2020

نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 21ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت. 100 دۆلار بە 124 ھەزار و 900 دیناره‌.100 یۆرۆ بە 147 هەزار و 500 دیناره‌.100 پاوەن بە 164 هەزار و 250 دیناره‌.100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار و 500 دیناره‌.100 ھەزار تمەن بە 5 ھەزار دیناره‌.

هەواڵ
21-11-2020

هۆڵه‌ندا مه‌شق به‌ پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشكرای كرد، "سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م، هێزێكی تایبه‌تی هۆڵه‌ندا دەگه‌نه‌ هەولێر بۆ پاراستن و مەشقپێکردنی هێزی پاسەوانی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر." دەشڵێت، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كاری ڕاوێژکاری هێزە ناوخۆییەکانی ناوچەکەیه‌ و ئەرکەكه‌ش هۆڵه‌ندا فه‌رمانده‌یی ده‌كات و ژماره‌ی هێزه‌كه‌ش نزیكه‌ی 150 سه‌رباز ده‌بێت." باسی لەوەشکردووە، هێزه‌كانی هۆڵەندا و ئەمریکا پێکەوە سەرباز و کەلوپەلەکان دەپارێزن و یەکەم سەربازی هۆڵەنداش سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ده‌گاتە هەرێم.

1 2 ... 930 931 932 ... 1144 1145