كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له شه‌قڵاوه ڕایگه‌یاند، سێ تۆمەتباری بە ڕه‌گه‌ز عەرەب بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح)، به بڕی 10 ملیۆن و 39 هەزار دیناری ساختەوه ده‌ستگیركراون و ویستوویانه ساغی بكه‌نه‌وه.ده‌شڵێت، تۆمەتباره‌كان دانیشتووی (کەربەلا)ن و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوه کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و ویستوویانه لە بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە.ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه تۆمه‌تباره‌كان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەته‌وه و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینه‌وه و بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شارەوانی كەلار ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "ماوه‌یه‌كه له‌ناو هاوڵاتیاندا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار، به هه‌موو هاوڵاتیانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هیچ پلانێك بۆ دابه‌شكردنی دوکان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار نییه."ده‌شڵێت، "هه‌رشتێك هه‌بێت به ئاشكرا و به ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به ڕێكاری یاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیه ئه‌و دەنگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه."ماوه‌یه‌كه له‌ناو هاوڵاتیانی سنووری گەرمیان ده‌نگۆی دابه‌شكردنی زه‌وی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار بڵاوكراوەتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گروپی 20 به سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانی وت: "ناتوانین به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ركه‌وین، ئه‌گه‌ر یه‌كده‌ست و هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتر نه‌بین." وتیشی، "ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سودی لێ ببینرێت، به‌تایبه‌ت وڵاتانی هه‌ژار، ده‌بێت به‌نرخێكی كه‌م لێی سودمه‌ندبن، ئه‌گینا هیچمان نه‌كردووه." دوێنێ شه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی گروپی 20 به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مێركڵ داوایكرد پشتگیری دستپێشخه‌ری"كوفاكس" بۆ دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا بكرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوێنێ جارێكی تر فڕۆكەی (B52) گەڕێنرایه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، بۆ پاراستنی هێزەكانی خۆمان و هاوپه‌یمانه‌كانمانه. فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئامانجی سەرەكی لە هێنانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژی B52 بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ وەڵامدانەوەی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له هێزه‌كانمان و هاوپەیمانەكانمان ده‌كرێت." ده‌شڵێت، فڕۆكەكە گەشتێكی دوورمەودای لەناوچەكەدا هەبووە و ئەوەش دەرخەری هێزی ئەمریكایه، كە هەركات و ساتێك بیەوێت دەتوانێت گەورەترین چەكەكانی بخاتە هاوشانی هێزەكانی تری. زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی B52ی ئه‌مریكی بزانه: - فڕۆکەى B52، لە ساڵی 1952 دروستکراوە و لەساڵی 1955 چووەتە خزمەتی سەربازی ئه‌مریكاوه و بڕیارە تا ساڵی 2044 بەکاربهێنرێت. - سوپای ئەمریکا تاکە سوپای جیهانه کە خاوەنی ئەم جۆره فڕۆکەیە و خاوەنی 80 فڕۆکەیە B52وه. - ئەم فڕۆکەیە توانای ھەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی ھەیە. - لە هەموو ئەو جەنگانەدا بەکاری ھێنراوه كه ئه‌مریكا کە ئامانجی بووە ئەنجامه‌كه‌ی یەکلایی بکاتەوە له بەرژەوەندى خۆى. - ئه‌م فڕۆكه‌یه یەکەمجار لەساڵی 1964 لە جەنگی ڤێتنام بەکارهێنراوە، دواتر له جه‌نگی كه‌ندا، جەنگی سڕبیا، جەنگی ئەفغانستان، جه‌نگی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و دوایین جاریش لە جه‌نگی دژ بە داعش لە سوریا و عێراق بەکارهێنراوه. - خێرایی B52، دەگاتە 1080 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، خاوەنی هەشت بزوێنەرە، بەرزییەکەى 12.4 مەتره و بە بارەوە كێشی دەگاتە 120 تۆن، بەبێ باریش كێشی 83 تۆن و 250 کیلۆگرامە. - 85 بۆمب هەڵدەگرێت، كە كێشی هەر بۆمبێكیان 225 كیلۆگرامە. - توانای هەڵگرتنی 12 بۆمبی لەژێر باڵەكانی هەیە و كێشی هەر یەكێكیان 338 كیلۆگرامە، ڕووبەری باڵەكانی 370 مەتر چوارگۆشەیە، دووری نێوان باڵەكانیشی 56.4 مەترە. - تیمی فڕۆكەكە لە پێنج كەس پێكدێن (فڕۆكەوان، یاریدەدەری فڕۆكەوان، هونەری چەك، هونەری ڕادار و هونەری چەكی ئەلیكترۆنی). - لە توانایدایه 14 هەزار کیلۆمەتر ببڕێت بەبێ پڕکردنەوەی سووتەمەنی.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 280 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 374 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت: 100 دۆلار بە 124 ھەزار و 950 دیناره. 100 یۆرۆ بە 147 هەزار و 250 دیناره. 100 پاوەن بە 164 هەزار دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار و 250 دیناره. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج ھەزار دیناره.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش توانا مەحمود، بەڕێوەبەری بنکەی زانکۆی سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بەخۆڕایی پشکنین بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و کەرتی پەروەردە بکرێت، بەڵام بۆ ھاوڵاتیانی ئاسایی، سەنتەر و بنکەی تر ھەیە و نرخه‌كه‌شی دیاریکراوه. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا لە هەرێمی کوردستان 93 هەزار و 937 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 57 هەزار و 517 توشبوو چاکبوونەتەوە و 2 هەزار و 977 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش داواکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی جێبه‌جێكردنی 18 پڕۆژەی وەبەرھێنان لە سنووری پارێزگای دھۆک پێشكه‌شكراوه و ھەمووپڕۆژه‌كانیش کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنه‌وه. كوردۆ ئیحسان، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی دهۆك ڕایگه‌یاند، "پڕۆژەکان چەندین کەرت لەخۆ دەگرن، لەوانەش پرۆژه‌ی نیشتەجێبوون و تەندروستی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ده‌شڵێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه سوودێکی زۆریان ده‌بێت و دەرفەتی کار لە سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ڕه‌خسێنێت." ڕوونیشیكرده‌وه، كه پڕۆژەکان دابه‌شكراون به‌سه‌ر قەزاکاندا و تێچووه‌كه‌ی نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاره و به ھەنگاوێکی تری دەستەی وەبەرھێنانی زانی.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، له‌باره‌ی هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه بانگه‌شه بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا به باڵكێشی وت: "ڕێزی زۆرم بۆ هه‌وڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه و سه‌رناگرێت." وتیشی: "به‌نده وه‌ك كه‌سێكی یاسایی له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانم و ئه‌مه به‌پێی یاسا ڕێگه پێنه‌دراوه، چونكه به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانراون و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه له دابینكردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران." سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراق له‌م پرسه‌دا، وتی: "په‌رله‌مانی عێراق ناتوانێت ئه‌و كاره بكات و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه په‌رله‌مانی عێراق ته‌نانه‌ت له یاسای بودجه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه بڕگه‌یه‌ك زیاد بكات، ئه‌گه‌ر پابه‌ندیی دارایی تێدابێت و حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نه‌دات." باسی له‌وه‌شكرد، "كه حكومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه و ناتوانێت ئه‌و پابه‌ندییه داراییه بۆ خۆی دروستبكات، چونكه ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ داهاتێكی ڕاده‌ست ناكات و ئه‌ویش ئه‌و كاره ناكات و وتیشی، حكومه‌تی عێراق ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه ده‌بێت له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان و فشاره‌كان زیاتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا بدات."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەپێى بەدواداچوونێك، له گه‌رمیاندا نزیكه‌ی 300 بۆ 350 هەزار دۆنم زەوی هەیە كه بۆ چاندنى دانه‌وێڵه به‌كاردێن و سنوورى بەرفراوانی ئه‌و زه‌وییانه‌ش، له ناحیەى قۆرەتووی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینه و به زه‌وییه‌كانی ئه‌وبه‌رى سیروان ناوده‌برێت. له‌مباره‌یه‌شه‌وه، شادیه حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌ڵێت، به‌شى زۆری ئه‌و زه‌وییانه ده‌یمن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌وی ئاوییش هه‌یه كه بۆ دانه‌وێڵه به‌كارده‌هێنرێن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش لە قەزای بێجیی سەر بە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، مەفرەزەیەکی هێزە عێراقییەکان دەکەونە کەمینێکی چەکدارانی داعشەوە و ئەفسەرێک بە پلەی عەقید و مفەوەزێک دەکوژرێت. شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی خانەوادەیەکدا تەقیوەتەوە و دوای ئەوەی پۆلیس دەچنە شوێنی رووداوەکە بۆ بەهاناوەچوونی برینداران، چەکداران داعش بە قەنناس تەقەیان لێدەکەن و لە ئەنجامدا عەقید و مفەوەزێک دەکوژرێن". شانەی راگەیاندنی جەنگی دەشڵێ، سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە سێ کەسی یەک خێزان بوون و برینداربوون. بەڵام جەمال عەكاب، وتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێ "بەهۆی ئەو كردەوە تیرۆریستییەوە ٩ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كە 5یان پۆلیس بوون و لە نێویاندا عەقید ئیبراهیم معجەل، بەڕێوەبەری پۆلیسی مەسحك، لەگەڵ دوو سەرباز و دوو چەكداری حەشدی شەعبی و دوو هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە سەرجەم ١١ کەس بوون."
كاروان كەلاری/ باڵكێش ئەمشەو شەممە، 21ی تشرینی دووەم، لەسەر ڕێگای کەلار- باوەنور ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل لەجۆری (مارسیدس بارهەڵگر) ڕوویدا و بەو هۆیەوە شۆفێری یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا. موقەدەم عەبدولڕەحمان زەهاوی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بە باڵكێشی وت، ڕووداوەكە لەنزیك گوندی (سەید مەحمود)ی سەر بە ناحیەی باوەنوور ڕوویداوە. وتیشی، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی تریش برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید (مەلا ئەحمەد کەلاری) کراوە. ئەوەشی خستەڕوو، كە بریندارەكە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی و هۆكاری ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی گەرمیانەوە دەستیپێکردووە.