ئه‌مڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 282 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 هه‌زار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 376 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، لەماوەی هەفتەیەکدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە، بۆیه ڕۆژانە كارەبا 15 بۆ 16 كاتژمێر دەدرێت. ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ زیادكردنی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و به‌وه‌ش به‌فیڕۆدانی كاره‌با كه‌مده‌كرێته‌وه و كۆنترۆل ده‌كرێت. ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ده‌ست ده‌كه‌ن به نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با و داواش لە هاوڵاتیان ده‌كه‌ن لەم وەرزەدا زیاد لە پێویستی خۆیان كارەبا بەكارنەهێنن و هاوكاریان بن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، 20ی تشرینی دووه‌م، له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی دووی كه‌لار ته‌رمی ئافره‌تێك به خنكێنراوی دۆزرایه‌وه و له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه چوار كه‌س ده‌ستگیركراون، سیانیان برای كچه‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی، ئافره‌ته‌كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری "ناحیه‌ی گوڵاڵه"ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین، هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و پێشتریش ئافره‌ته‌كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و زیندانی كراوه. ئیداره‌ی گه‌رمیانیش، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، جێگری سەرۆکی حکومەت لەڕێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئه‌وه‌ی ھەموو ھەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی ھەر حاڵەتێکی ھاوشێوە و توندوتیژی بەرامبەر ئافره‌تان. ده‌شڵێت، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، 20ی تشرینی دووه‌م، تەرمی كچێك لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار دۆزرایه‌وه و ده‌ركه‌وت ته‌رمی ئافره‌تێكه و "خنكێنراوه". سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئاگاداركراینه‌وه له بوونی ته‌رمێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌مان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكرد، دواتریش به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار و به‌مه‌به‌ستی توێكاری پزیشكی ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كرا، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت "خنكێنراوه". وتیشی، ئافره‌ته‌كه ناوی (م، ا، م)ه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری "ناحیه‌ی گوڵاڵه"ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینن. له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌وه وتی، ڕووداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و پێشتریش ئه‌م ئافره‌ته سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و زیندانی كراوه. ئاشكراشی كرد، تائێستا چوار تۆمه‌تبار كه سیانیان برای كچه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیركراون و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه و لیكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه.
وەزارتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا ھاوردەکردنی ماسی کاربی بۆ ھەرێم ڕاگەیان. لە نووسراوەکەدا ھاتووە “بە مەبەستی پاراستن و پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوخۆ و پاڵپشت بە یاسای (٤) ساڵی 2008، بریارماندا بە قەدەفەکردنی ھاوردەکردنی ماسی (کارب) لە بەرواری 2020/12/10، تا کاتێکی نادیار”.
پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسانەی دەستگیر کرد کە هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری. عەمید ئاسۆ، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی کە هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیر کراون. وتیشی "ھێرشبەرانی سەر چێشتخانەی کامەران دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
مەسعود حەسەن/باڵکێش یانەی بارسێلۆنا ماوەی دابڕانی سێرجی ڕۆبێرتۆ یاریزانی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە ئاشكرا كرد. ڕۆبێرتۆ دوێنێ شەو لە خولەكەكانی كۆتایی یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دووچاری پێكان بوو لە گەڕی دەیەمی لالیگا. یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمی ئاشكرای كردووە، ڕۆبێرتۆ بەدەست پچڕانی ماسولكەی ڕانی ڕاستی دەناڵێنێت و بە شێوەی سەرەتایی ماوەی دوو مانگ لە یانەكە دادەبڕێت. یانەی بارسێلۆنا دوێنێ لە یاری لوتكەی خولی ئیسپانیا بە تاكە گۆڵێك بە یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دۆڕا و بە شێوەی كاتی بە 11 خاڵ چووە خانەی دەیەم.
زوهرە و یوسف، ناوی ئەو دوو منداڵە تەمەن 2و 3 ساڵەن كە لە ڕۆژی 16-9-2020 ەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەس و كاریان دیار نین و ئێستا بەبڕیاری دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەژین . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێ" داوا لەكەس و كاریان یان هەركەسێك زانیاریی هەیە لەبارەیانەوە دەكەین پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە : 0533194011 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان کرد و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به كاره‌با و بۆری ئاوی گونده‌كان كه‌وت. محه‌ممه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای پارتی به باڵكێشی وت، دره‌نگانی شەوی ڕابردوو تا نزیكی به‌ره‌به‌یان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند جارێك به چڕی بۆردومانی گوندی (بانکای سەروو) و (بانکای خواروو)یان کرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیان به كاره‌با و بۆری ئاوی گونده‌كان كه‌وت. وتیشی: "بۆردومانەكە چەند كاتژمێرێك بەردەوام بووە، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه." باسی له‌وه‌شكرد، بۆردومانی فڕۆكه‌كان ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانی ئه‌و گوندانه دروستكردووه و ئه‌مڕۆش موختار و دانیشتووانی ئه‌و دوو گونده سه‌ردانیان كردوون و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و وتوویانه گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه كه پێكهاتوون له سوپاكانی 4 و 6ی زێره‌ڤانی له‌سنووری ناحیه‌ی باتیفا جێگیربوون و لیوای پاسه‌وانی سنوریش له‌وێن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه فه‌رمانگه‌ی كاره‌بان هێناوه و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ردوو گونده‌كه‌ن و بۆری ئاوی ماڵانیش كه زیانی پێگه‌یشتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ چاكده‌كرێنه‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 ی تشرینی دووەم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و تیمی پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه و داوایکردووە، بەهەمان ڕوحیەت و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی و لەسەر ڕێگای فرسه‌ت سۆفی بەردەوامی بەکارەکان بدرێت. وتووشیه‌تی، "وەکو سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئامادەین هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەک پێشکەشبکەین بەهەموو لایکمان نەهێڵین هیچ کەلێنێک لەکارەکان دروست ببێت." له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیمی پارێزگا و تەواوی یەکە ئیدارییەکان و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دڵنیاییان داوه كه بەهەمان ڕۆحیەتی پارێزگاری کۆچکردوو کارەکان ئه‌نجامبده‌ن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رماشی پێشبینی كردووه و به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 23 پلە و سلێمانی 20 پله و دهۆک 20 پله و کەرکوک 24 پلە دەبێت. سبەینێش، هەولێر 24 پلە و سلێمانی 21 پلە و دهۆک 21 پله و کەرکوکیش 23 پله دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێكنه‌كه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتمانى و ئه‌نجامنه‌دانى كۆوبونه‌وه‌كانى نێوانیان، گۆڕانكارییه‌كانى سنوورى گه‌رمیانى ڕاگرتووه، گۆڕانیش تائێستا به‌رچاوى ڕوون نییه بۆ ئه‌نجامدانى گۆرانكاری. به‌پێی زانیارییه‌كانى باڵكێش، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك سیڤى بۆ ئه‌و پۆستانه وه‌رگرتووه كه له گه‌رمیاندا پشكى ئه‌ون و بڕیاربوو گۆڕانكارییان تێدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامنه‌دانى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌باره‌ى شێوازى گۆڕانكارییه‌كانه‌وه، تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كى ئه‌نجامنه‌داوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به باڵكێشی وت، تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌باره‌ى شێوازى گۆڕانكارییه‌كان و كاتى گۆرانكارییه‌وه نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، هیچ گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ین. هاوكات، یه‌كێتیش به نیازی ئه‌نجامدانى گۆڕانكارییه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه ده‌ست به‌و گۆڕانكارییانه بكات. بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سنوورى گه‌رمیان، 3 به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى، قایمقامێك و به‌ڕێوبه‌رى مه‌رزى په‌روێزخان و دوو به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌یان له‌لایه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنێكدایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى بنكه فراوان له سنوورى پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.