لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ڕایگه‌یاند، كارەكانمان كۆتایی هاتووە و ڕاپۆرتمان ئامادەیە و پێشكەش بە سەرۆكایەتی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كه‌ین و پێشنیاری گۆڕانكاریشمان له ماددەی (140)دا كردووه. ئاماژەیان بەوەشكرد، ماددەی (140)ی تایبه‌ت به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش یەكێكه لەو ماددانەی كه گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونی لەسەر دەكرێت و گۆڕانكارییەكانیش لەلایەن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یەكلایی دەكرێنەوە. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، 26ی تشرینی دووه‌م، د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نوسراوێكدا داوای له لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق كرد، كاره‌كانیان كۆتایی پێبهێنن.
پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك، پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەر (14) ملیۆن و (600) هەزار حەبی قەدەغەكراودا گرتووه. ده‌شڵێت، ئەو حەبەی دەستی بەسەردا گیراوە، لە جۆری ترامادۆڵە و بەپێی یاسای (28)ی ماددەی هۆشبەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی كۆگاكە دەركراوە. باس له‌وه‌شده‌كات، لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا دوو كەس دەستگیركراون و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانیش حەبەكان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك. باڵكێش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی ئه‌و حه‌بانه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه كرد، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوون.
دوای دوو مانگ له ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، هێڵی فڕۆکەوانی (فلای دوبەی) یەکەم گەشتی راستەوخۆی لەدوبەیەوە بۆ تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ئه‌نجامدا. وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ڕایگەیاندووه، فڕۆکەکەیان بازرگانی بووە و ماوەی گەشتەکەی 4 کاتژمێر بووە بۆ تەلئەبیبی پایته‌حتی ئیسرائیل. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش لە پێگەی فه‌می خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووه‌ته‌وه، کە یەکەم گەشتی ئیمارات بەسەر ئاسمانی سعودییەدا ئه‌نجامدراوه.
سێكس یەكێكە لە 5 بەهێزترین سێكتەری بازرگانی لەسەرانسەری جیهان، لەگەڵ پێشكەوتنە بەردەوامەكانی تەكنەلۆژیا، سێكسی ئەلیكترۆنییش زیاد بوو كە خۆی دەبینێتەوە لە قسە كردن و نوسین و پەیوەندی دەنگ و رەنگ (ڤیدیۆ). پێش ئەوەی بێمە سەر كرۆكی بابەتەكەم، دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزێك دەبێتەوە لە 40 ملیۆن كەس و لەو ژمارەیەش نزیكەی 48.6% واتە نزیكەی 19.8 ملیۆن كەس ئینتەرنێت بەكاردەهێنیت، بە نسبەت هەرێمی كوردستانیشەوە نزیكەی 3.6 ملیۆن كەس بەكارهێنەری ئینتەرنێتن، بە پێی زۆربەی ئامارە جیهانیەكان، ووڵاتی عێراق (بەهەرێمی كوردستانیشەوە)لە پێشەنگی ووڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە لە سەیركردن و بینەری ڤیدیۆی سێكسی.. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سێكسی ئەلیكترۆنی بە شێوەیەكی بەرچاو هەڵكشا ، بە تایبەتی لەو ووڵات و ناوچانەی كە درەنگ ئاشنابوون بە تەكنەلۆژیای تازە . سێكسی ئەلیكترۆنی چیە ؟ سێكسی ئەلیكترۆنی بریتیە لە خۆبەتاڵكردنەوە یان خۆخاڵیكرنەوە لە حەز و ئارەزووەكان لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر چ بە شێوەی نوسین (نامە-چات)،بە شێوەی دەنگ ( ئەپڵیكەیشنەكانی پەیوەندی كردن)یاخود بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ (ڤیدیۆكۆڵ). ماوەی چەند ساڵێكە سێكسی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە و بەو هۆیەشەوە دەیان ملیۆن دۆلار رەوانەی دەرەوەی كوردستان كراوە بە تایبەتی بۆ ئەو باندانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەن و بە تایبەتی تریش لە هەردوو ووڵاتی مەغریب و جەزائیر. بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی ئاسمانی ڕووداو، لە قەزای (.....) و تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا ، 11 كەس تووشی ئەو باندانە بونەو پارەیان بۆ رەوانە كردون . سەرەتای ئەو پەیوەندیە سێكسیە لەو كاتە سەرهەڵدەدات كە لە ئەژماری كچێكی نەناسراوە نامەیەكت پێدەگات و ئیتر هەنگاو بە هەنگاو و قسە بە قسە ، تا ئەگاتە ئەو قۆناغەی كەسی بە ئامانج كرا‌و لەبەردەم كامێرادا خۆی رووت دەكاتەوە و دوای ئەوەش ڤیدیۆكەی لەلایەن ئەو باندەوە تۆمار دەكرێت . كێشەكە لێرەوە دەستپدەكات، كە دوای تەواوبوونی ئەو جۆرە سێكسە ، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە دەكەن، بۆیە دەبێت بە ناچاری پارەیان بۆ رەوانە بكرێت . لە ماوەی ڕابردوودا بەدەیان كەس لە پلە وپۆستە جیاوازەكانەوە ڤیدیۆكانیان لێ بڵاوكرایەوە و لەبەرامبەریشدا بە هەزاران كەس و بە بێدەنگی و لە پێناو پاراستنی شەخصیاتی خۆیان پارەیان ناردوە . لە ئێستادا 2 گرفتی نوێ سەری هەڵداوە، یەكەمینیان ئەوەیە كە ئەو باندە لەگەڵ خەڵكی كورد دەستیان تێكەڵ كردوە ، ئەمەش بۆ ئەوەی هاوكاریان بن بۆ قسە كردن لەگەڵ ئەو خەڵكانەی كە زمانی عەرەبی نازانن ، گرفتی دوەمیش ئەوەیە كە باندی كوردی لە هەرێمی كوردستان ئەو جۆرە كارانە دەكەن . بۆ ئامادەكردن و لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، هەفتەی ڕابردوو سەردانی چەند بانكێكم كرد هیچیان ئامادە نەبوون بە بێ دۆكیۆمێنتی پێویست پارە بۆ (مەغریب، جەزائیر، لوبنان)رەوانە بكەن و ووتیان داوامان لێكراوە كە پارە بۆ ئەو ووڵاتانە رەوانە نەكەین، لە هەمان كاتدا لە نێو بازار دۆلار چەند نوسینگەیەكم كرد ، سەرەڕای ئەوەی بە چاوێكی زۆر سەیر تەماشایان دەكردم (ههههه) بەڵام ئامادە نەبوون پارەكە رەوانە بكەن . دوو بنەمای سەرەكی هەیە بۆ ئەو ئەو جۆرە لادان و هەڵەكردنانە ، یەكەمیان نەبوونی هۆشیاری تەكنەلۆژی (كە نازانم كێ بەو كارە هەڵبسێت و خەڵك ئاگادار بكاتەوە لەو جۆرە مەترسیانە )،دوەمینیان ئەو بێ كەسیەی لە سۆشیال میدیا و راگەیاندنی كوردی هەیە كە وایان لە خەڵك كردوە هەموو شتێكیان لا ئاسایی بێت ، پر بینەرترین و زۆرترین خوێنەری بابەتەكان یان باسی سێكسە ، یان ڤیدیۆی نیمچە ڕووت وسێكسیە . پوختەی بابەتەكە، خەڵكیكی زۆر كە تووشی ئەم دیاردەیە دەبێت بە ناچاری هانا بۆ كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژی دەبات بۆ سرینەوە(رەشكردنەوەی)ئەو ڤیدیۆ سێكسیەی كە تۆماركراوە لە راستیدا كۆمپانیا یان گرووپ یان ئەو كەسە ڤیدیۆكە دەسرێتەوە لە سەر تۆری ئینتەرنێت ، بەڵام چەند كەیسێك هەبوە لە رابردوودا كە هەر ئەو كۆمپانیا ، كەس ، گرووپ ، شارەزای ئای تی ە ڤیدیۆ سێكسیەكەی لای خۆی هەڵگرتوە و لە كاتی تردا و بە ناوی تر هەرەشەی لە خاوەنەكەی كردوە و پارەی لێ وەرگرتوە . هیچ داتایەكی وورد نیە كە بزانین چەند كەس تووشی ئەم كێشەیە بوە و چەند ملیۆن دۆلار رەوانەی دەرەوەی كوردستان كراوە ، بەلام ئەوەی كە هەیە ئەوەیە ڕۆژانەی بە نزیكەی 72 كەس تووشی ئەو باندە سێكسیانە دەبن و كەمترین پارەی رەوانەكراویش 1000 دۆلاری ئەمریكیە .. ئەندام عومەر، ماستەر لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر
گرووپی پەڕگیری ڕەبعەڵڵای عێراق، کۆمەڵێک کچ بە لێدان و تێڵا وەشاندن لە سەنتەرێکی مەساج دەکەنە دەرەوە و دواتریش سەنتەرەکە دەسووتێنن. سەنتەرەکە ناوی "شیلان"ە، کەوتۆتە نهۆمی سێیەمی هۆتێلی 'جەبەل بەیروت' لە ناوچەی کەڕڕادە. بەرگریی شارستانی دەڵێت، هەشت تیمیان بەشداربوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و نەیانهێشتووە بگاتە نهۆمەکانی دیکەی هۆتێلەکە. گرووپی ڕەبعەڵڵا، رێکخراوێکی نوێی نزیک لە حەشدی شەعبییە و بانگەشەی ڕێگری لە سەنتەری مەساج و مەیخانە و قومارخانەکان دەکات https://www.youtube.com/watch?v=ByM03oRQMmA
لە سنووری شنگالی باشووری کوردستان، پیاوێکی تەمەن 51 ساڵان هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا دەکات کە تەمەنی 14 ساڵانە و چەند ساڵێک لە منداڵەکانی خۆی بچووکترە. شێخ جووقی سەلۆ تەحسین، پیاوێکی تەمەن 51 ساڵانی دانیشتووی کۆمەڵگای دۆمیزە لە سنووری شنگال و کوردی یەزیدیە، هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵان کردووە بە ناوی "ئەلیس" و ئێستا مارەبڕییەتی. هەرچەندە دینی ئێزدی ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵ نادات و لە حکومەتیش مارە نابڕێت، بەڵام شێخ جووقی بە ڕێگەی کۆمەڵایەتی ئەلیسی مارەکردووە.شێخ جووقی پێشتر ژنی هێناوە و منداڵەکانی لە سەرووی بیست ساڵییەوەن. ئێستاش ئەم هاوسەرگیرییە دەنگی داوەتەوە و لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە یان هەڵی بوەشێننەوە.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بونی تێڕوانینی جیاواز گه‌ڕانده‌وه. مەلا تەڵاڵ دەڵێ، ئەو کارەی بە ئەو سپێردرابوو کارێکی "ورد و هەستیار بووە، کە پیاوێکی نیشتمانی و نیازپاک پێی بەخشیوم بەمەبەستی بەدیهێنانی پرۆژەیەکی مەزن لەڕێگەی تیمێکی ئازا و دڵسۆز".سەبارەت بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی باسی لەوە کردووە، کازمی تێگەیشتنێکی هەبوو بۆ رووداوەکان، تێگەیشتنی منیش جیاواز بوو.
له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، د. كازم فارووق ڕایگه‌یاند، كه سێ په‌رله‌مانتار هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه و وتی: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه وتوویانه پێمان خۆشن نییه منداڵه‌كانت بێ باوك بكه‌ون". له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی ناوبرا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا و دوێنێ لیژنه‌كه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێناو ڕاگه‌یه‌ندرا، كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، كازم فارووق نه‌یتوانیوه به‌ڵگه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو. له‌وباره‌یه‌شه‌وه، مه‌لا ئیحسان ڕێكانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه تۆمه‌تی ئاراسته‌كرابوو، به باڵكێشی وت، "دوێنێ لێژنه‌كه ئه‌نجامی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كه‌وه ڕاگه‌یاندووه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، كازم فارووق، نه‌یتوانیوه تۆمه‌ته‌كه بسه‌لمێنێت." وتیشی، ئێمه سێ په‌رله‌مانتارین و هه‌رسێكمان له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر ناوبرا و تۆمار ده‌كه‌ین و داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی كردین. له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی ئه‌م سێ په‌رله‌مانتاره، باڵكێش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، د. كازم فارووقه‌وه كرد، وتی: "ئه‌وه‌ی پێویست بووبێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وتوومه و هیچ قسه‌یه‌كی نوێم نییه."
باڵیۆزخانه‌ی چین له عێراق ڕایگه‌یاند ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، لە 29ى ئەم مانگەوە داواکارى ڤیزا لەڕێگەى ئه‌م لینكه‌وه (hrnhk.cs.mfa.gov.cn-h5) ده‌بێت و خراوەتە سەر ماڵپەڕى باڵیۆزخانەکەش. ده‌شڵێت، ئەوانەى داواى ڤیزا دەکەن دەبێت لیستێک لەو لینکەوە پڕبکەنەوە و ڕاپۆرتێکى پزیشكیش له‌سه‌ر كۆرۆنا دابگرن و ئەنجامەکەشى نیگەتیڤ بێت. ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، لەدواى ئەو ئه‌و ڕێككه‌وته‌وه لەڕێگەى ئیمیلەوە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان وەرناگرن.
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی توشبوون و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 379 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون. له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، 17 توشبووی تر به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 توشبوویان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین.
قایمقامیەتی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئەو هاوڵاتیانەی كه فۆڕمی هاوکاری کەمدەرامەتانیان لە بنکەی چاودێری کۆمەڵایەتی پێنجوێن پڕکردووه‌تەوە و ناویان گەڕاوەتەوە، سه‌ردانی بانكی پێنجوێن بكه‌ن. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كاتی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ش ئاشكراكراوه و ده‌ڵێت، ڕۆژانی هەینی و شەممە، (27 و 28)ی تشرینی دووه‌م دابه‌شده‌كرێت.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی توركیا، دادگای باڵای تاوانەکان له ئەنقەرە، سزای هەتاهەتایی بەسەر 4 ئیمامی پارته‌كه‌ی عه‌بدوڵا گوله‌ن دا سەپاند. هاوکات، 25 کەسی تری سه‌ربازی سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوه، له‌نێویشیاندا چه‌ندین فڕۆکەوانی F-16 هه‌ن، به‌تۆمه‌تی هەڵکوتانه سەر دامەزراوەکانی ئەنقەرە و هه‌وڵی کوشتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا.ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به گشتی، 475 کەس براونه‌ته بەردەم دادگا و لەو ژمارەیەش 365 تۆمه‌تباریان لە زیندانن و تۆمەتی بەشداریکردنی کودەتاکەی ساڵی 2016یان دراوەتە پاڵ.