بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی ناوشار-رۆژهەڵات و بنكەی پۆلیسی ئیسكان، تۆمەتبارێكیان بەناوی (ب.ح.ص) بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیركردووه و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست گیراوه بەسەر دەمانچەیەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا. ده‌شڵێت، تۆمه‌تباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینه‌وه و بەپێی ماددە (14)ی مادده هۆشبەرەكان لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
محه‌ممه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی خانه‌قین و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌قین كه ئافره‌تێكیان تێدایه، به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی پاره دادگایی ده‌كرێن. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌كه به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، بۆ جاری دووه‌مه محه‌ممه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی پێشووی خانه‌قین و چه‌ندر فه‌رمانبه‌رێكی تری ئیداره‌ی خانه‌قین كه ئافره‌تێكیان تێدایه، له‌سه‌ر دیارنه‌مانی "پاره‌ی گه‌راجێك"، دادگایی ده‌كرێن. ڕوونیشیكرده‌وه، كه پاره‌ی گه‌راجه‌كه هاوبه‌شییه، به‌شێكی بۆ ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌یه و به‌شێكیشی بۆ ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به پارێزگای دیاله نێردراوه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به كوردستان دیارنه‌ماوه. وتیشی، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادوه‌ر سۆران حه‌سه‌ن، دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌وه وته‌یان لێوه‌رگیراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و پێده‌چێت خه‌ڵكی تریش تێوه بگلێن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردنی به كۆرۆنا له جیهان ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 527 هه‌زار كه‌س له وڵاتانی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون و 98 هه‌زار و 989 كه‌سیش به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی ئاماری ته‌ندروستیی جیهانیی، تائێستا زیاترله 60 ملیۆن و 737 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له و ژماره‌یه‌ش 1 ملیۆن و 427 هه‌زار و 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستیی جیهانیدا ئه‌مریكا كه پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كه تائێستا 12 ملیۆن و 276 هه‌زار و 834 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. 100 دۆلار به 125 هه‌زار دیناره. 100 پاوەن بە 166 هەزار و 750 دینارە. 100 یۆرۆ بە 148 هه‌زار دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به 5 هه‌زار دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 400 دینارە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 272 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 320 هه‌زار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 363 ھەزار دینارە.
چه‌ند ڕۆژێكه ژمارەیەک لە کادیر و بەرپرسانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ھەواڵی پەیوەندیکردنی ژمارەیەک ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕانیان بە یەکێتییەوە بڵاوکردووەتەوە، مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه و به چه‌واشه‌كاری ده‌زانێت. مه‌كۆی كه‌لاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، بەداخەوە بەرپرسانی نوێی مەڵبەندی یەکێتی لەبری کارکردن بۆ زیاتر نزیکبوونەوە و پاراستنی کاری ھاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، کەچی بەناوی کار و چالاکییەوە کەوتوونەتە لێدانەوەی قەوانی کۆن و بەسەرچووی ڕۆژانی ھەڵبژاردن." مەکۆی کەلاری گۆڕان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دەشڵێت، "ئەو ھەوڵ و ھەواڵانە جگە لە چەواشەکاری ھیچ نین، ئەوانەشی وەک ھەڵسوڕاو ناسێنراون، دوور و نزیک پەیوەندییان بە ئۆرگانەکانی مەکۆی کەلاری بزووتنەوەی گۆڕانەوە نیە."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت. به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 15 پلە و سلێمانی 14 پله و دهۆک 15 پله و کەرکوک 17 پلە دەبێت. سبەینێش هه‌ینی، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 15 پلە و سلێمانی 15 پلە و دهۆک 16 پله و کەرکوکیش 18 پله دەبێت.
بەتۆمەتی ڕوخاندنی خانووی عەرەبەکانی ناحیه‌ی گوڵاڵه، دادگای ناحیەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەحمود سەنگاوی و چەند بەرپرسێکی تری کورد و عەرەب دەرکردووه و ده‌نگۆی هه‌ڵهاتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش هه‌یه. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناحیه‌ی گوڵاڵه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئەندامانی "عەشیرەتی که‌ره‌وی" لە گوڵاڵه، سکاڵایان لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی كورد و عه‌ره‌ب تۆمارکردووە بە تۆمەتی ڕوخاندنی خانووەکانیان لە گەڕەکی تەجنید لەدوای ڕزگارکردنی ناحیەکە لە دەستی چه‌كدارانی داعش. سەرچاوەکە وتیشی، لەسەر ئەو سکاڵایە، دادگای ناحیه‌ی گوڵاڵه فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هه‌ریه‌كه له مەحمود سەنگاوی، به‌رپرسی میحوەری گه‌رمه‌سێری پێشمەرگە و مەردان چاوشین، فەرماندەی پێشمەرگە لە حەمرین و یەعقوب لھێبی، بەڕێوبەری ناحیەی گوڵاڵه و برایەکی بەناوی تەھا لهێبی، كه ئه‌فسه‌ری ئاسایشه، ده‌ركردووه. که‌ره‌وییەکان، عەشیرەتێکی عەرەبی هاورده‌ی دانیشتووی ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ن، له‌دوای پرۆسەی تەعریبكردنه‌وه له سنووری ناحیه‌ی گوڵاڵه نیشته‌جێبوون، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دا لە ڕیزەکانی بەعسدا بوون، له‌وكاته‌ی داعش ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی داگیركرد، په‌یوه‌ندییان به‌و ڕێكخراوه‌وه كرد، ئێستاش لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی دان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوانی ئەندام لە لاوانی جیھانی‌دا، کە ئەمساڵ بەشێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، بڕیاردراوه بۆ ماوه‌ی ساڵێک ھەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیھان دوابخرێت. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌ش، فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهان ڕایگه‌یاند، ھەمان دەستەی سەرکردایەتی ئێستای لاوانی جیھان لە پۆستەکانیان بەردەوام دەبن تا مانگی تەممووزی 2021، پاشان لە مانگی 10ی ھەمان ساڵ دەستەیەکی نوێ لەڕێگەی ھەڵبژاردنی لۆجستی، یان ئۆنڵاینه‌وه دیاری دەکرێت، بەپێی بارودۆخی تەندروستی ئه‌وكاتی جیھان. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه لاوانی جیھان له مێژووی خۆیدا ھەڵبژاردن دوابخات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوێنێ منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ، بەناوی ( أ - أ - ع )، له‌كاتی "گواستنه‌وه‌ی پوری" لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ كه‌وته‌خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا. نه‌وزاد عه‌بدوڵا، مامی منداڵه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، دوێنێ له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یدا ده‌ستبه‌جێ گه‌یاندمانه به‌شی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، به‌ڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ له سلێمانی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی کردووە بە کەسوکاری شەهید و پێشمەرگەو خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە و بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازی خۆی ناساندووە و بەڵێنی پێداون کە خانویان بۆبکڕێت، بەمەرجێک سەدا بیستی نرخی خانووەکەی پێبدەن. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کردووە بە کەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە و بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازی خۆی ناساندووە و بەڵێنی پێداون کە خانویان بۆبکڕێت، بەمەرجێک سەدا بیستی نرخی خانووەکەی پێبدەن و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە". ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت" تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە بڕی 2هەزار و 500 دۆلاری لە هاونیشتمانییەک وەرگرتووە کە ژنە شەهیدێکی پێشمەرگەیە و پەیوەندیی بە کەسێکی دیکەشەوە کردووە و رێککەوتوون کە بڕی 6هەزار دۆلاری بداتێ لە بەرامبەر وەرگرتنی خانوویەکدا بۆیان". تۆمەتبارەکە ناوی ( ا . ق . ف)ەو تەمەنی 30 ساڵە، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (456) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکەی بەردەوامە.
مەسعود حەسەن/باڵکێش فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" لیستی ناوی ئەو یاریزان و راهێنەر و گۆڵپارێزانەی ئاشكرا كرد كە بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترینەكان لە ساڵی 2020. بڕیار وایە ناوی براوەكان لە 17ی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ ئاشكرا بكرێت. لیستی ناوی یاریزانەكان بەم شێوەیە: (تیاگۆ ئەلكەنتارا، كریستیانۆ رۆنالدۆ، كیڤین دی برۆین، لیڤاندۆڤسكی، سادیۆ مانێ، كیلیان مباپێ، لیونیل مێسی، نێیمار، سێرجیۆ رامۆس، مەحەمەد سەلاح و ڤان دایك.لیستی بەربژێرەكان بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان ئەمانەن (ئەلیسۆن بێكێر، تیبو كورتوا، كیلۆر ناڤاس، مانویل نۆیەر، یان ئۆبلاك و تیرشتیگن).ناوی لیستی راهێنەرە بەربژێرەكانیش بریتین لە (مارسیلۆ بێلسا، هانز فلیك، یۆرگن كلۆپ، لۆپیتیگی، زیدان)