Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13731 بابەت
گشتی
27-11-2020

شکانی ئەندامی نێرینەی پیاو "چوک"

دوای ئەوەی تەنها لەمانگی ڕابردوو نەشتەرگەریم لۆ دوو نەخۆش ئەنجامدا کە توشی شکانی چوک هاتبون، هەستام بەبڵاوکردنەوەی یەکێک لە کەیسەکان لە ستۆری فێسبوکم، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوە، دیاربوو پرسیارێکی ئێجگار زۆرم لۆ هاتبوو کەبەشێکیان هەر گوێبیستی ئەو بابەتە نەبوبون، بۆیە منیش بەپێویستم زانی کەبابەتەکە زنستیانە بۆ ئێوەی خۆشەویست ڕۆن بکەمەوە شکانی چوک چیە؟بریتیە لە تەقین وهەڵپچڕانی پەردەی داپۆشەر(Tunica Albogenia )ی دوو لولەک (Corpus Cavernosum)ی چوک، لەکاتی پڕبونی ئەو دوو لولەکە بەخوێنێکی زۆر لەکاتی ڕەپبون، “ئەو دوو لولەکە ناوئاخنکراون بەشانەی ئیسفەنجی ئەشکەوتی و مولولەی خوێن”. بەڵام چونکە دڕانەکە دەنگێکی تایبەتی لەگەڵە وەک تەقاندنی ئێسکی جومگەکان وایەو لەکاتی ئەوپەڕی ڕەقی چوک ڕوئەدات، بۆیە ناوی نراوە شکان ئەگەرنا هیچ ئیسکێک یان کڕکڕاگەیەک لەناو چوکی پیاو بونی نیە. شکانی چوک بارێکی لەناکاوە و پێویستە نەخۆشەکە بەبێ دوودڵی و شەرم سەردانی فریاکەوتن یان پزیشکی پسپۆری میزەڕۆ بکات، چونکە ئەگەر لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دوای ڕوداوەکە چارەسەر کرا، ئەوە لەداهاتوو دوردەبێت لەکێشە سێکسیەکان. شکانی چوک ڕەنگە بۆری گواستنەوەی میزیش بگرێتەوە کەبەژێرەوەی دوو لولەکی شانە ئیسفەنجیەکانی چوک دا ئەڕوات و میزی نەخۆش خوێناوی ئەبێت. نیشانەکان:» بیستنی دەنگێکی وەک تەقاندنی ئێسکی جومگەکان.» نەخۆش دەستبەجێ هەست بە ئازارێکی توندی چوکی ئەکات.» ڕەپبونەکەی خێرا خاودەبێتەوە و دوبارە ڕەقنابێتەوە.» هەڵاوسان و شین ومۆربونەوەی چوک لەئەنجامی دزەکردنی خوێن لەشانە ئیسفەنجیەکانی چوک بۆ شانەکانی ژێر پێست، بەمەش چوک شێوەی باینجان وەردەگرێ !» ڕەنگە میزکردنی زەحمەتبێت یان لەدەرچەی میزی خوێن دەرکەوێت. هۆکارەکان:شکانی چوک ڕوئەدات لەئەنجامی بەرکەوتنێکی کت وپڕی چوک لەکاتی ڕەقبوندا کە ببێتە هۆی چەماندنەوەی چوک بەتوندی، بەمەش پەردەی داپۆشەری دوو لولەکی شانە ئیسفەنجیە پڕ خوێنەکانی چوک ئەتەقێت و خوێن بەربوون بۆ ژێر پێستی چوک ڕوئەدات (لەکاتی تەواو ڕەقبونی چوکی پیاو، ئەو پەردەیە کە پەردەیەکی چڕ و بەهێزە، لە ٢.٢٥ ملم ەوە ئەبێت بەتەنها ٠.٢٥ ملم، واتا زۆر تەنک ئەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگا بدات بەدرێژ و ئەستوربونی چوک). » باوترین هۆکاری شکانی چوکی پیاو، لەکاتی سەرجێی کردنە لەڕێگەی زێوە، بەهۆی بەرکەوتنێکی توند و لەناکاوی چوکی پیاوەکە بەدەوروبەری زێی هاوسەرەکەی، بەتایبەت ئەگەر ئافرەتەکە بکەوێتە سەر پیاوەکەی( وضع الفارسة)! » ئاوهێنانەوەی پیاو بەدەست و چەماندنەوەی چوکی یان تەقاندنی چوک کە خوێکە لەناو گەنجانی هەندێک ووڵاتی وەک و ئەمریکاو ئێران زۆر باوە.» بەربونەوە بەسەر چوک لەکاتی ڕەقیدا یان کەوتنەوە ژێرخۆی لەکاتی نوستن، یانیش هەر زەبرێک کەبەر چوک بکەوێت لەکاتی ڕەپبون.» بەشێک لەلێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی حالەتەکانی شکانی چوکی پیاوان لەکاتی پەیوەندی سێکسی لەدەرەوەی خێزان واتا سێکسی ناشەرعی ڕوودەدەن!! دەستنیشانکردن» وەرگرتنی مێژو و چۆنیەتی ڕودانی کەیسەکە و پشکنینی چوکی نەخۆشەکە؛ زۆربەی جار چاڵاییەک ( ٢-٣سم) بەردەستی پزیشک دەکەوێت لەشوێنی شکانەکە.» ڕەنگە پێویست بە پشکنینی سۆنەر یان تیشکی لەرەلەری موگناتیسی تایبەت بکات لەکاتی دڵنیا نەبون لە دەستنیشانکردنەکە.» پزیشکی پسپۆری میزەڕۆ دەبێت ووریابێت لە شکانی درۆزنە؛ کە بریتیە لە شین و مۆربونەوەی چوک بەهۆی تەقینی هەندێک مولولەی ژێر پێستی چوک کەخۆیان وەک شکانی ڕاستەقینە نیشان ئەدەن، بەڵام لەچارەسەرکردن پێویست بەنەشتەرگەری ناکات. چارەسەرکردن:» چارەسەری شکانی چوک بە نەشتەرگەری دەکرێت، کە پزیشکی نەشتەرگەری میزەڕۆ هەڵدەستێت بەئەنجامدانی لەڕێگەی کردنەوەی پێستی چوک و دورینەوەی شوێنی پەردە تەقیوەکە بەجۆرێک کەهیچ خوێنێک نەدات و پاککردنەوەی خوێنە کەڵەکە بوەکەی ژێر پێست. » ئەنجامدانی نازوری نەرمی بۆری میزو میزڵدان بۆ دڵنیابونەوە لەئەگەری ڕودانی هەر تەقینێک لە بۆری میزی چوک ١٥٪ و چاککردنەوەی ئەگەر ڕویدابوو.» ئامانجی نەشتەرگەریەکە گێڕانەوە و پاراستنی توانا سێکسیەکانی پیاوەکە و ڕێگریکردنە لە خواربون و گرێی چوک و شێوانی شێوەکەی و ئازاری کاتی سەرجێیی کردن و چارەسەری کێشەکانی میزکردن بەڕێژەی سەروی ٩٠٪ ، بەپێچەوانەوە ئەگەری ڕودانی هەموو ئەوانەی سەرەوە هەیە بەڕێژەی سەروی ٥٠٪.» دوای نەشتەرگەری ڕەنگە چەند کاژمێرێک یان زیاتر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.» پزیشک دەرمانی ئازارشکێن و دژەهەوکردن و دەرمانی ڕيگریکردن لە ڕەقبونی چوکی پێئەدات.» شکانی چوک پێویستی بە نزیکەی دوو مانگ هەیە تاکو بەتەواوی چاکدەبێتەوە.» بەلای کەمی تاکو مانگێک نەخۆش نابێت سەرجێیی بکات. د. هیوا عەبدولرەحمان چۆمانیدکتۆرا لەنەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ

بیروڕا
27-11-2020

کێ دکتۆر فرسەتی شەهیدکرد؟

بۆیە چەمکی شەهیدم بەکارهێناوە چونکە ڕەهەندێکی ئەخلاقیی هەیە. کاتێک مرۆڤ لەپێناوی مەسەلەیەکدا یان بۆ بەرژەوەندیی چاکەی گشتی دەبێتە قوربانی؛ ئەوە شەهیدە. فرسەت وەک پێشمەرگەی پارتیزان چۆن لەم گوند بۆ ئەو گوند لەم شاخ بۆ ئەو  پێدەشت، لەپێناوی پاراستنی کەرامەتی کوردستاندا لە جووڵەدا بوو، دکتۆریش ئەم شار بۆ ئەو شار ئەم گەڕەک بۆ ئەو گەڕەک لەجووڵەدا بوو لەپێناو هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ڕێگەگرتن لە کارەسات لە شەڕی کۆرۆنادا، لەم بەریەککەوتنەدا خۆی کردە قوربانی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، لێرەدا مەبەستمە قسە لەسەر ئەو جەنگە دەرونییە بکەم بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەڕێوە دەچێت؛ نمونەی ئەو جەنگە ئەوەیە کە پڕوپاگەندەی دەزگایەکی هەواڵگری کە دەڵێ فرسەت پارتی کوشتوویەتی، هەرچەندە نازانم ئەو ڕاپۆرتە، ڕاپۆرتی دەزگایەکی هەواڵگرییە یان نا و ڕەنگە هەر هەموویشی درۆ بێت؛ لە هەردووک حاڵەتەکەدا پێویستە ئەو دەزگایە  ڕوونکردنەوە بدات. تا ئێرە کێشە نیە، نیگەرانییەکە ئەوەیە کە لە ناوخۆدا بازاڕگەرمی بۆ ئەم هەواڵە چەواشەکارانەیە دەکەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مرۆڤی کورد بەشێکی هەمیشە لەرزۆکە. دوژمن ناناسێ، کەسایەتییەکی پارچەپارچەکراوە. بۆیە هەمیشە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دوژمنانی کورد و ئایدۆلۆجیای ئەوان ئاراستەی دەکەن، یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی گەلان پەرۆشیی هاوبەشە؛ چونکە پەرۆشیی هاوبەش بەهای هاوبەش دروست دەکات نەگبەتی بۆ ئەو گەلەی پەرۆشیی هاوبەش و بەهای هاوبەشی نیە؛ یەکێک لە جوانییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕەسەنایەتییەکەی ئەوە بوو کە پەرۆشیی هاوبەشی هەبوو، لەبیرمە هەشتاکان قوتابی بووم، کە پێشمەرگەیەک شەهید دەبوو بێ ئەوەی بپرسن سەر بە کام لایەنە، ئەو ڕۆژە و دواتریش قوتابخانە ماتەم دایدەگرت، ئەمە بەهای هاوبەش بوو. ئەوکات سیاسەت بۆ مێژوو دەکرا نەک بۆ فریودان و شێواندنی بەها و سایکۆلۆجیای خەڵک؛ چونکە ئەخلاق و سیاسەت دوانەن. نەبوونی یەکێکیان نەمانی بەهای ئەوی دیکەیانە. بەداخەوە لە کوردستاندا لە ئەنجامی کاڵبوونەوەی ڕەسەنایەتی و کاریگەریی ئایدۆلۆجیای دەرەوەی ماڵی کورد، گومان لەسەر هەموو شتی دوێنێ و ئەمڕۆی خۆمان دروست دەکەین؛ خوێ دەکەینە برینی ناسۆری یەکتری، بۆیە ئەو چەواشەکارییانەی کە دەکرێت، مەکینەی گەورەی لەپشتە، بۆیە باوەڕی گەورەی دەوێ کە بەرەنگاری ببێتەوە؛ چونکە هۆشیاریی ساختە بەرهەم دەهێنێت. ترازانی گەورە لەنێوان ئەخلاق و سیاسەتدا دروست دەکات. ئەگەر بپرسین کەرامەتی گەلێک، تاکێک، لەسەرچی هەڵچنراوە، ئەوا دەڵێین: "لەسەر ئەخلاقی مرۆڤ هەڵچنراوە؛ بەمانایەکی دیکە ئەخلاقی مرۆڤ لەسەر کەرامەتی و کەرامەتی لەسەر ئەخلاقی هەڵچنراوە". بۆیە ئەو جەنگە دەرونییەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەو دوو بنەمایەی نیە، بۆیە ئاساییە دوژمنانی کوردستان بڵێن پارتی فرسەتی کوشتووە، چونکە لە دامەزراندنی پارتییەوە ئەم جۆرە لە ململانێیە لەتەک دوژمنانی کورد هەبووە و هەندێک جاریش  لەگەڵ ڕکەبەرەکانیدا ململانێ هەبووە؛ لەبەر ئەوە ملمکانێکان دوو شێواز بوون؛ دوژمنانی کوردستان سەرقاڵی يئیستیفزازکردنی پارتی بوون، پارتی سەرقاڵی ئاڵنگاری بووە، ئیستیفزازچییەکان هەمووکات دەتوانن ئیستیفزاز بکەن، چونکە بەڵگە و ئەقڵ و لۆژیک و بیرکردنەوە و بەرپرسیارێتی ناوێت. ئەمە جۆرێکە لە نمایشی چاوقایمانە،  ئەمە هیچ جێگای نیگەرانی نیە تا ئەو شوێنەی دوژمن ئەم کارە دەکات، چونکە ئەگەر دوژمن ئەم کارە بە پارتی نەکات، من باوەڕم بە پارتی نامێنێت. کارەسات ئەوەیە دارێک و دەهۆڵێک بدەن بەدەست خۆمانەوە و دەهۆڵەکەیان بۆ بکوتین، ئاخر کورد دەڵێ مردوو کە مرد، شەیتان لە کۆڵی دەبێتەوە، جا بزانە شەیتان شەرم لە ڕەفتاری لەو جۆرە دەکاتەوە. کە کەسيک دەمرێ بێیت و  گومانی لەسەر دروست بکەیت، ئەمە بێویژدانیی پەتییە. لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا و لەو نزیکانەشدا سەرکردەی جیاجیا بەر ڕەحمەتی خودا کەوتوون، بەڵام نەمدی کادرێکی پارتی هەڵەیەکی وا بکات و گومان لەسەر مردنەکەی دروست بکات، بەڵکو هەندێ جار کادری پارتی پۆستی هاوخەمیی بۆ نووسیوون؛ چونکە دروستکردنی گومان هی ئەو کەسانەیە پێزانینیان بۆ جوانی و بۆ چاکە نیە، بۆیە داوام لە کەسی یەکەمی حیزبەکان هەیە، لەوانەی خاوەنی بڕیارن، ڕێگا لەم جۆرە سەخافەتە بگرن. چونکە بەتەواوی بەهای هاوبەشمان وردوخاش دەکات. ئەمەش هەمووان دەخاتە نێو زەلکاو و تێیدا دەخنکێین. بۆیە پەشیمان ببنەوە و گومان لەسەر فرسەتەکان دروست مەکەن، چونکە دکتۆر فرسەت بۆ گێڕانەوەی فرسەت بۆ ژیانی هاونیشتیمانیان بوو بە قوربانی؛ بۆیە تکایە، تکایە، جارێکی دیکەش بیربکەنەوە!

هەواڵ
27-11-2020

گه‌رمیان..ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی تریش برینداربوون. موقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به‌ باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین، له‌نزیک گوندی "تۆپ عەسکەر"، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری (توێتا لانکرۆزەر و دومانی بارهەڵگر)، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.   وتیشی، "لێکۆڵینەوە لەباره‌ی چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دوو بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.     

هەواڵ
27-11-2020

ڕه‌واندوز..مامۆستایه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی،27ی تشرینی دووه‌م، هاوڵاتییه‌ك له‌ قه‌زای ڕه‌واندی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ناوی (حوسێن سه‌عید)، كه‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌، به‌ چه‌ك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه،‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی و پۆلیسی ڕه‌واندوزیش هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

هەواڵ
27-11-2020

26 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه‌ و مردنی به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، لەماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 304 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون. ئاماری چاكبوونه‌وه‌ و مردنیشی ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 209 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 26 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هەواڵ
27-11-2020

ئەگەر پرۆژەکەی ڕێبوار سەربگرێ چی روودەدا؟

گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا، به‌ قسه‌ى دكتۆر ڕێبوار بێ قۆناغى باشى بڕیوه‌ و بۆى هه‌یه‌ له‌ كریسمسدا ئاهه‌نگى بۆ بگێڕین، چونكه‌ به‌ڕێز ڕێبوار و هاوده‌سته‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى وا وێناى ده‌كه‌ن، خۆشنوودى و خۆش گوزه‌رانى له‌ ئاسۆوه‌ سه‌ره‌تاتكه‌مان لێده‌كات، ده‌هێنى پێى شاگه‌شكه‌ ببین. به‌ قسه‌ و لێدوانى به‌ڕێز ڕێبوار بێ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان (682) هه‌زار و خورده‌یه‌كه‌، به‌ڵام ژماره‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رانى فیعلى به‌پێى داتاى بایۆمه‌ترى نزیكى (752) هه‌زاره‌، به‌ڕێز ڕێبوار جیاوازییه‌كه‌ ده‌زانێ، به‌ڵام زیاده‌كه‌ به‌ لاى ئه‌وه‌وه‌ بندیوارن، له‌ دوا دیدارى له‌گه‌ڵ ڤوا ئه‌مریكاى كوردى، به‌ تیل نیشان ئه‌و مه‌به‌سته‌ى گه‌یاندووه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خوا بكا پڕۆژه‌كه‌ى سه‌ر بگرێ وا نزیكه‌ى (70) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر مووچه‌كانیان ده‌بڕێ، بێ ئه‌وه‌ى به‌ڕێز ڕێبوار بزانێ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كێن و چین. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى د. ڕێبوار سه‌ر بگرێ، مووچه‌ى نزیكه‌ى (243)هه‌زار خانه‌نشین ده‌بڕدرێ، نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ خانه‌نشینى سلكى مه‌ده‌نین به‌شێكیان هى پێش ڕاپه‌ڕینن مووچه‌یان ته‌نیا (240) هه‌زار دیناره‌. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى به‌ڕێز ڕێبوار و دوو په‌رله‌مانتا‌ره‌ كورده‌كه‌ى دیكه‌ى هاوڕێى سه‌ر بگرێ نزیكى (99) هه‌زار مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى ده‌بڕدرێ، (160) هه‌زار كه‌س له‌ مووچه‌ى كه‌م ئه‌ندامى و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بێ به‌ش ده‌بن. به‌م جۆره‌ ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى كاك ڕێبوار و هاوڕێكانى سه‌ر بگرێ، وا (472) هه‌زار مووچه‌ خۆر، له‌ مووچه‌كانیان بێ به‌ش ده‌كرێن، كه‌ ئه‌گه‌ر واى دانێن هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ به‌رپرسیارى ژیاندنى پێنج كه‌سه‌، وا له‌ سه‌رینى پڕۆژه‌كه‌ى كاك ڕێبواره‌وه‌، پتر له‌ دوو ملیۆن مرۆڤ نان بڕاو ده‌بن. هه‌ڵبه‌ت من به‌ باشى له‌ نیاز و مه‌رامى ئه‌و سێ به‌ڕێزانه‌ تێده‌گه‌م، به‌ڵام نابمه‌ به‌شێك له‌و ته‌یفه‌ى تۆمه‌تیان وه‌پاڵ ده‌ده‌ن، بۆیه‌ له‌ كورتى ده‌یبڕمه‌وه‌ و ده‌بێژم: ئامانجى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ هه‌رچییه‌ك بێ و بۆ هه‌ر مه‌رام و مه‌به‌ستێك بێ، وه‌سیله‌ى گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یان ناشه‌رعى و نا مرۆڤانه‌یه‌. سەربەست جیهاد

گشتی
27-11-2020

نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت. 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینارە. 100 پاوەن بە 165 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 147 هەزار دینارە. 100 هەزار تمەنی ئێرانی 5 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 500 دینارە دیناره‌.

گشتی
27-11-2020

نرخی زێڕ دابه‌زی

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 273 ھەزار دینارەیەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 319 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 369 ھەزار دینارە.

هەواڵ
27-11-2020

سبه‌ی به‌فر و باران ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبنییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هەور ده‌بێت و سبه‌ینێش هه‌ور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمه‌بارانیش پچڕ پچڕ ده‌بارێت و به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.ده‌شڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 17 پلە و سلێمانی‌ 16 پله‌ و دهۆک 15 پله‌ و کەرکوک 17 پلە دەبێت. سبه‌ینێش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 18 پلە و سلێمانی‌ 17 پله‌ و دهۆک 16 پله‌ و کەرکوکیش 19 پلە دەبێت..

هەواڵ
27-11-2020

به‌غدا..لایه‌نگرانی سه‌در ڕژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، جارێكی تر لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌ به‌غدا ڕژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ مه‌یدانی ته‌حریر كۆبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بووه‌ و ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و شاره‌كانی تری عێراقه‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا، به‌هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئه‌نجامدانی چاكسازی. موقته‌دا سه‌در،‌ بۆ پشتیوانی خۆپیشانده‌ران و ڕوونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی نوێی ڕه‌وته‌كه‌ی، نوێنه‌رێكی ناردووه‌ته‌ ناو خۆپیشاندانه‌كه و داوای له‌لایه‌نگرانی كردووه‌ ئاڵۆزی دروست نه‌كه‌ن و داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش كردووه‌ توندوتیژی ئه‌نجام نه‌ده‌ن. موقته‌د سه‌در، خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی عێراقه،‌ كه‌ 54 كورسی په‌رله‌مانییه‌ و به‌رده‌وام وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كه‌وێت و مامه‌ڵه‌ ده‌كات، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی عێراقیش كه‌ به‌رده‌وام داوای چاكسازی له‌ سیسته‌می حكومڕانی عێراق ده‌كات.

هەواڵ
27-11-2020

كه‌ركووك.."قه‌رز"‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دوو خێزاندا دروستده‌كات

شەوی ڕابردوو له‌ كه‌ركووك، بەهۆی ئه‌وه‌ی خێزانێك قه‌رزیان لای خێزانێكی تر بووه‌، ده‌مه‌قاڵی ته‌قه‌ له‌نێوانیاندا دروست بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س له‌ هه‌ردوولا بریندار بوون. پۆلیسی كەركوك ده‌ڵێت، كێشه‌كه‌ لەنزیك مزگەوتی هاوكاری گەرەكی باروتخانە ڕوویداوه‌ و به‌هۆی "قه‌رز"ه‌وه‌ بووه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا چوار كه‌س بریندار بوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

هەواڵ
27-11-2020

ترەمپ: داننان بە شکست ئاسان نییە، بابەتی زۆریش ماوە یەکلایی ببێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی به‌شداریكردنی له‌ جه‌ژنی سوپاسگوزاری، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، "كاتێك کۆشکی سپی جێدەهێڵم، دەستەی هەڵبژاردنەکان دەنگ بە بایدن بدەن، چونكه‌ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ساخته‌كاری زۆر كراوه‌." وتیشی، "داننان بە شکست ئاسان نییە، بابەتی زۆریش ماوە تاوەکو 20ی کانوونی دووەم یەکلایی ببێتەوە و باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ زۆر نیگه‌رانه‌ و ئامادە نییه‌ لە مەراسیمی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە بایدن تەوقە بكات." ڕۆژی 3ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دوای دوو ڕۆژ به‌شێك له‌ میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی (بایدن)یان ڕاگەیاند، بەڵام ترەمپ تائێستا ئاماده‌ نییه‌ دان بە ئەنجامەکاندا بنێت و تیمه‌ یاساییه‌كانیشی له‌ چه‌ند ویلایه‌تێكدا، سه‌رقاڵی تانه‌دانن له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

1 2 ... 921 922 923 ... 1144 1145