کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری هەولێر، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە ژن و مێردن و پۆلیسیش دەڵێ"سەرپێچیکار شۆفێرە گیان لەدەستداوەکەیە" فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاند، کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەسەر جادەی 120مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج چارجەر) بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی کێشاوە بە دواوەی تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان و لە ئەنجامدا هەردوو سەرنشینی دۆجەکە کە هاوسەری یەکتربوون گیانیان لەدەستداوە. فازڵ حاجی وتی"لەکاتی رووداوەکەدا خێرایی دۆجەکە 180-200کم بووە، لێدانەکەش ئەوەندە بەهێز بووە تانکەرەکەی لە رێڕەوی خۆی لاداوە و ئۆتۆمبێلەکەش لە ژێریدا گیری خواردووە، هەروەها زیانێکی ماددی زۆریش بەر جادەکە و هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش کەوتووە و شۆفێری دۆجەکەش بە سەرپێچیکاری 100٪ دانرا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی 2021ـی پەسندکرد زانیاری زیاتر..
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژئاوا، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە لە گەڕەکی (کوێستان) دزی لە ماڵێک کراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (م.ک.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر بکەن. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی پشکنینی شوێنی حەوانەوەی دەست بەسەر بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەردا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەدا و هەروەها ئەوەشی درکاند کە پێشتریش بڕی (1200 دۆلار)ی دیکەی دزیوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (443) و (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی ئاگاداردەکاتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی ڕەسمی کە ئیمزای سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگا، ئیدارە و قەزاکان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی ئامادەکاریی بکەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەنراوە. وەزیری تەندروستی دەڵێ" پێویستە بە وردی چاودێری هەموو گەشتیار و کەسێک بکەن کەوا راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیاوە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان کاری پێویست ئەنجامبدەن بە تۆمارکردن و چاودێریکردنی رەوشی تەندروستییان لەکاتی ئێستا بۆ پشکنین و پەیوەندیکردن پێیان، دواتر لە رێکاری نوێ و پێشوەچوونەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 2.2ملیار دۆلار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بەندانی دەربەندیخان خەرجدەکات. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی" دوابەدوای نوسراومان بۆ چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیدا بە تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و 282 ملیۆن دینار بۆ بەمەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان". ڕۆژی12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستانی هەژاند و زیانێکی زۆری ماددی بە بەنداوی دەربەندیخانیش گەیاند.
بڕیارە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە گۆڕەپانی تەحریر جارێکی تر خۆپیشاندانێکی فراوان دەستپێبکاتەوە. خۆپیشاندانەکە دژ بە حکومەت و ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراقە بۆ دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی. دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار کاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ دروستکردووە و نرخی شتومەک و کاڵاکانیش بەرزبوونەتەوە.
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی خێری مەترسیدار ھۆشداری دەدات و داوا لە حکومەت دەکات رێکاری نوێ بگرێتەبەر. دەقی پۆستەکەی دلاوەر ئاژگەیی لەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە گۆرانکای (mutation) لە DNAی رویداوە و ناوی VUI2020/21 لێندراوە، بەلجیکا و ئالمانیا و هۆلەندا و فەرەنسا هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی ئاسمانی و زەویان بۆ بەریتانیا قەدەغە کرد.ئەو ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا خێرایی بڵاو بوونەوەی 70% لەوەی پێشووتر زیاترە و زۆر بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە.گرنگە حکومەتی هەرێم هاتووچۆ و سەفەر لە بەریتانیا بۆ کوردستان زۆر بە وردی چاودێری بکا ورێکاری گونجاو بگرێتە بەر.دلاوەر خالد ئاژگەیی
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “هەوڵێک بۆ لێپرسینەوە لە حکومەت و تەنانەت وەرگرتنەوەی متمانە لێی هەیە”. ئەوەش بەهۆی ئەوەی نرخی دیناری لەبەرامبەر دۆلاردا شکاندووە و دۆخێکی دیکەی لە بازاڕدا هێناوەتە پێشەوە و خەڵكێک تووشی زەرەر دەبن. ئەو پرۆژە بودجەیەی ساڵی 2021 بۆ فەرمانبەران شتی زۆر خراپی تێدایە. بۆیە پەرلەمانتاران لە حکومەت زۆر ناڕازین."
ئاسایشی راپەڕین ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سلێمانی هەڵشۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خەڵکی سنورەکە(پشدەر) تووشی زەرەر و زیان بوون. دەقی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین: ئاسایش و هێزە ئەمنیەكانی سنورەكە ئەركیان پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانە ،بەداخەوە لە دەڤەری ڕاپەڕین لە ساڵانی ڕابردودا دیاردەی نا جۆرو مامەڵەی نائەقڵانی ڕوودەدەن و بووەتە هۆی زەرەرمەندبونی زۆرێك لە هاوڵاتیانی سنورەكە، بەهۆی ناهۆشیاری هاوڵاتیان و ڕەنجی چەند ساڵەی قوتی ماڵ و منداڵیان دەخەنە بەردەم كەسانێكی لە پڕهەڵتۆقیوی نەناسراوكە هیچ پێشینەیەكی كارو كەسابەتی دوور مەودای نیە و خەڵكی سنورەكە دەكەنە پەیژەو پێیاندا سەردەكەون و لەپڕدا ئیفلاس بونیانی خۆیان ڕادەگەیەنن كەدەبێتە هۆی ماڵ وێرانی بۆ دەیان خێزان و دروستبونی كێشەی كۆمەڵایەتی وتێكچونی شیرازەی خێزان بەهۆی دەست بردن بۆ مامەڵەی نا شەرعی و نادروست،لە كاتێكدا قەیران بەرۆكی هەرێمەكەمانی گرتوە خەڵكانێك زەفەردێنن بە دەیان ملیۆن دۆلار دەبەن و گورزی كەمەر شكێن لە جوڵەی كارو كەسابەتی ئاسایی ئەم سنورە دەوەشێنن. بۆیە لای خۆمانەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هۆشیار بن و نەكەونە داوی مامەڵەی نادروست و تەماحی بەدەستهێنانی پارە كە دەبێتە هۆی مایە پوچ بوونیان وە ئەوە بۆ چەندین جار دووبارە دەبێتەوە،ئەم مامەڵانە دەچێتە خانەی دەست بڕین و لە ڕۆژانی ڕابردوودا دۆسیەیەك هەبو لە سنوری ئاسایشی سەنگەسەر لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان كەسێك بەفەرمانی دادوەر بەمادەی (٤٥٦) دەستگیر كرا لەلایەن هێزەكانمانەوە و دواتر بە هۆی تایبەتمەندی دۆسیەکە هەواڵەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاو دەكاتەوە. پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتی پێکردن ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێک هێنا. بۆ بەدواداچون و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەوتاوانە.پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکەو وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار لەماوەی 24 سەعاتدا تونرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندبکرێن و وە هەر تۆمەتبارێکی تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان https://www.facebook.com/SulaymanyahPolice.krd/videos/219392519806372 https://www.facebook.com/100037432997085/posts/392405178683912/?
بانكی ناوەندی عیراق، لەبارەی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بڕیاریدا. بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/1220، لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەم شێوە مامەڵە بە دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار بكرێت. 1 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 1450 دیناری عیراقی لە وەزارەتی دارایی. 1 دۆلاری ئەمریكی بە 1460 دینار بە بانكەكان دەفرۆشرێت. 1 دۆلاری ئەمریكی بە 1470 دینار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.