جیهان

جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا گەیشتە تورکیا

01-01-2021
جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا گەیشتە تورکیا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، ١٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە ھەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنان.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند، ١٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە ھەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنان و لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی کاتی ھاتوچۆیان لەگەڵ بەریتانیا ڕاگرتووە.